نامه که‌ی تر…. .بەرزان بابه‌شێخ
مانگی 2.2011
“که‌پره برنجه‌کانی ” ناحیه‌که له تاریک‌دا نقووم بوو ،بوون ته‌نها مانگه شه‌وه‌که وه‌ک “ئاوه‌ره”یبێ ماڵ رۆشنایی خۆی بۆ هه ڵدا بوون .دیار بوو یه‌کێک له خێزانی ئه‌و ما”ڵانه ،نه‌خۆش بوون ،به تێگرتنی چه‌ند تۆپه‌ڵه خۆڵێک بۆ سه‌ربانی “نه‌خۆشخانه‌که” منیان له تریفه‌ی مانگ و تاریکی ناو دێکه وادار کرده‌وه ، که چوومه ناو حه‌وشه‌ی “بنکه‌که ” بێ بردنی چراکه هه‌ر به تاریکی به‌ره‌و ڕوویان چووم .
فه‌رمووم لێیان کرد “کورێکی 12سالان و کیژێکی گه‌وره‌م لێ به‌دیار که‌وت ” به‌کراسه که‌ی ناسیمه‌وه ،که‌ئه‌م دوا نیوه‌رۆیه هاتبوو بۆلام ” ئێ کچه شاعیره‌که یه هاتووه بۆلام “
به‌داوای لێ بووردنه‌وه لێم هاته پێشه‌وه “ببوره به‌م دره‌نگ وه‌خته هاتوین “
پێش ئه‌وه‌ی بییان که‌مه ژووره‌وه دیقه‌تی مانگه‌که‌م دا‌و ووتم “ده‌زانی شێتی “:
کچ و مانگه شه‌و ،
شیعری ته‌رو باده ،له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ ،
گه‌ره‌کته عاله‌مێکی تر .
که شیعره‌که‌م ته‌واو کردبه ده‌م پێکه‌نینه‌وه به دوامدا هاتنه ژووره‌وه ،هه‌ر له تاریکیه‌که‌دا ،شۆێنیکم له ئاشپه‌زه‌که پێ نیشاندان ،و به‌دوای چراکه ده‌گه‌رام .چراکه‌م له‌ناوه راستی خۆمان دانا دیار بوو ئه‌ویش شخارته‌ی پی بوو،ده‌ستی بۆ چراکه برد‌و و له جووانیه‌کانی تری خۆی وه‌ئاگای هێنام و ورینگه‌ی کراسه شه‌رابیه ئێرانیه‌که‌ی ،ئه‌و ناوه‌ی زیاتر داگرت،
“ئاخر ویرای ئه‌وه‌ی که جووان بوو ئه‌م شاعیرێکی سه‌رکه‌وتووش بوو ،نوسینه کانی ناو “کاروان ،ویرای شۆرشگیری داوای بهرابهریشیان ده‌کرد”
هه‌ردوو جووانیهکانیم لێک دا‌و ،هه‌ر ئه‌و له حزه‌یه گه‌ر رووداوه‌که‌ی “دوا نیوه‌رۆ نه‌بایه “له دڵم ده‌چه‌سپا، به بیانووی گه‌ش کردنی چراکه‌وه،بۆ بۆن کردنی برێک لێی نزیک که‌وتمه‌وه بۆنی نێرگزێکی خۆش تیکه‌ڵ بهرهنگهکانی بوو خوماراوی کردم .ئاوها له‌و ساته خۆم وه‌ده‌ر نا”گه‌لێک به‌خێر بێن ،له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا له‌وه زیاتر ده‌بێ من چیم بۆێ ،هه‌ر نه‌بێ شیعره‌کانی یه‌کتر دهخۆیینینهوه”
له هه‌واڵ پرسین و پرسیار‌و وڵامه‌کاندا ،بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌ویش ، هاوپیشه‌مه له‌کاری ته‌ندروستیدا.رێک که‌وتین گۆێبیسی هه‌ندێ له‌شیعره‌کانی یه‌کدی بین ،که‌ده‌ستم به‌خۆێندنه‌وه‌ی شیعره‌که کرد،بۆ سرنج دانم برێک چراکه‌ی وه‌لانا، که‌ته‌واوم کرد چراکه‌ی دانایهوهو ، به‌که‌یف خۆشییه‌وه”ئافه‌رینی لێ کردم “ئه‌وه‌شی بۆ زیاد کرد”تۆ دیاره مارکسستی”ئێستا دڵم خۆش بووبهقهد ئه‌و “ئه‌منیش چون ئه‌و شیلله‌ی ژیانم ” هه‌یه.
ئه‌و هه‌ر سه‌ری نزم کردبوو قسه‌ی ناکرد بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگییه‌که‌ی بشکێنم “ئاو “م وه‌بیر هاته‌وه ده‌ستم دایه جهوهندهکه به‌تاڵ و حه‌تاڵ بوو ،به ئاماژه پێکردنه‌وه ووتی “بابراکهم بۆ کانییه‌که بڕوا” نامه‌که‌ی دووا نیوه‌رۆم وه‌بیر که‌وته‌وه ئه‌ینا وه‌ک ئاشهوانهکهم ناکرد، خه‌یاڵی من لای نامه‌که ی دوانیوه‌رۆ بوو .
” دکتۆر گیان ،من نه‌خۆش نیم ،به‌ڵام دانی عیشقم دێشێ ،بکرێ بۆم ده‌رهێنی….ئمزا”نیان ئه‌حمه‌د” له تێ فکرینهکهدا ده‌ریهێنام “ده‌ی پێم بڵێ خۆ تۆ منت نه‌ده‌ناسی چۆن زانیت من نیان ئه‌حمه‌دی شاعیرم ؟؟”جگه‌ره‌یه‌کم داگیرساند: رووناک کچێکه نانمان بۆ ده‌کا ،دووای هاتنه‌که‌ی تۆ بۆلام ،ئه‌و بۆی گێڕامه‌وه ،گووایه تۆ “نووسه‌ری نامه‌که‌ی “
یانی باسه‌که‌ت بۆ ئه‌ویش گێڕایه‌وه به تووره‌ییه‌وه وای ووت ،من وه‌ڵامیم نه‌دایه‌وه”دووای تۆ ڵهی ئه‌مه‌شی لێ کرده‌مه‌وه ” براکه‌ی دوو په‌رداغ ئاوی تێکردوو ، بڕێک شێنه‌یی بووینه‌وه هه‌ردووکمانی له تێفکریندا ڕاگرت.من بۆ لای نامه‌که‌و ئه‌ویش دیار بوو بۆلای رووناک .
“ئه‌م دووا نیوهرۆیهکه نامه‌که‌ی، دامێ ووتی ئه‌مه بۆ ئێوه‌یه، وویستم ئه‌و ده‌مه بیکهمهوهو بزانم کێ بۆی ههناردووم “ئاخر من بۆ مانگیک ده‌چێ لێره‌م منێک خه‌ڵکی که‌رکوک و ناسیاوی چی به‌م ده‌م وده‌سته له به‌رزنجه”
نه‌یهێشت بیکه‌مه‌وه ووتی دوواتر چاکتره بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌ر خۆم دێمه‌وه.
به‌شۆێن ڕۆێشتنی ئه‌ودا نامه‌که‌م واڵا کرد ،له‌ئاخردا ئیمزاکه‌م بینی پێم سه‌یر بوو،”ده‌ی من ئه‌و کچه ته‌نها له گۆڤاره‌که کان شیعره‌کانیم خۆێندۆته‌وه بۆ ته‌نها خۆێنه‌ر بووم ئاشنای چی تابه‌وه ده‌گا داوای عیشقشم لێ بکا، هه‌ر ئه‌و ده‌م نامه‌که‌م پێچایه‌وه و، وام لێک دایه‌وه”ئه‌رێ دکتۆره‌که خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه‌و ئه‌و ده‌ناسێ دیاره بۆ ئه‌وێتی”ئاوها خۆم رازی کرد ، “بۆیه نامه‌که‌م پێچایهو و له به‌رکی جانتاکه‌ی ئه‌وم نا ،خۆی سه‌فه‌ری سلێمانی کردبوو” به شۆێن رۆیشتنی ئه‌ودا رووناک خۆی کرد به ژوردا :خه‌ریکی نانه‌که ی ئێوه بووم خۆێمان نییه ” ده‌مزانی هاتنه‌که‌ی بییانووه ، خێرا پێش ئه‌وه‌ی به ده‌نگییه‌وه بچم پرسیاری شاعیره‌که‌م کرد ،”ده‌ی ئه‌وه ئه‌و بوو ،ئێستا هات بۆ لات “
دامام له زۆر شتی بێمانای ئه‌م ژیانه ،”دیاره لێره ده‌ژی؟؟” ئه‌رێیه‌کی کرد‌و ده‌ستی دایه خۆی که‌و ڕۆیشت .
من ئاوها زانیم خاوه‌نه‌که کێ یه “خه‌ڵک ئاوها قه‌دری خۆێنه‌ری خۆی ده‌داته‌وه ” به‌گاڵته‌وه ئه‌مه‌م به زه‌هندا تێ په‌ری .
قه‌ده‌رێکی پێ چوو ،ده‌مه و عه‌سری هه‌ر ئه‌م شه‌وه جارێکی تر بۆلام هاته‌وه ” ببوره ئه‌م نامه‌یه به هه‌ڵه دراوه‌ته ده‌ستی ئێوه،ده‌کرێ بمده‌نه‌وه “ده‌ی چاکه من بۆخۆم له هه‌ڵه‌که تێ گه‌یشتبووم ،نامه‌که‌م بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ڕاده‌ست کردووه .که ئه‌مه‌م پێی‌ووت داچه‌ڵه‌کی “ئاخر وابزانم ئه‌و لێره نییه “
وه‌ک زانیبێتی خۆی له ناو کام چڵکاودا وه‌رداوه بی قسه مایه‌وه . ئاماژه‌م بۆ جانتاکه‌ی کرد که له تاقێک دانرابوو “ئه‌وه‌تا ناو جانتاکه‌یه‌تی ،بۆ سه‌ردانی مناڵاکانی چووه، ئه‌ینا دهمداێ” ئیتر زۆری لیم کرد بیده‌مه‌وه من هه‌ربه دانه‌وه‌ی ڕازی نه‌بووم ،له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دا بووم تا هه‌ر نه‌بێ پاکهنهیهک بکا ،ملی نه‌دا ناچاربووم پێش ئه‌وه‌ی بیده‌مه‌وه ،بیهێنمه سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی ،که خۆی له شعره‌کانیدا ته‌قه‌لای بۆی ده‌کرد .به داوای لی بوردنه‌وه سوپاسی کردم و نامه‌که‌ی لیم وه‌رگرت و به شه‌رمه رێگاکه‌ی بڕی .
چاویکم لی کرد له‌و نیوه ڕۆشنایهدا چ فریشهیهکه “دیاره ئه‌م هاتنه‌ی به‌م دره‌نگ وه‌خته ، ووشه‌ی نامه‌یه‌کی تره “
من حه‌زم له وه‌رگرتنی نامه زیندووه‌که‌ی ئه‌و نه‌بوو به‌ڵام ده‌کرێ بڵێم من چه‌ند سه‌عاتێکه ئه‌وم ناسیوه بۆ بۆن کردن و تام کردنی زۆری ماوه ،به‌ڵام ئه‌و به خۆ گۆڕینه‌که‌ی ڕا دیار بوو په‌له‌ی بێ .
له پڕێک له‌ده‌نگه ده‌نگی هاتنه ژووره‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک به ئاگا هاتینه‌وه ،ئه‌و ده‌ستی بۆ نه‌عله‌کانی برد‌و خۆی کرد به عه‌مباری ئاردو برنجه‌کانی ژووره‌که‌ی ته‌نیشت ئاشپهزهکهوه دیار بوو چه‌ند که‌سێک بوون و نه‌خۆشێکیان ده‌گه ڵدابوو ،هه‌ر به په‌له بهڕێیانم خستوو هاتمه وه ژووره‌که ،ته‌نها براکه‌ی بوو ، به ئه‌نقه‌ست پرسیاری ئه‌وم کرد ،ئاماژه‌یه‌کی کردوو ،ڕۆیشتم بۆ لای ،هه‌ردوو نه‌عله‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو ووتم “بابڕۆین ئه‌وه نه‌خۆشه‌کان ڕۆیشتن ده‌ی بۆ ده‌ترسی هیچ قسه‌یه‌کی ناکرد بڕێک سرنج دا خۆی به‌ده‌سته‌وه نادا ،بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بکه‌م ،ناچار بووم ،بهجێیبهێلم و هاتمه لای براکه‌ی ئه‌ویش وه‌ک گرێکانی دڵی نه‌کرایه‌وه و،ئه‌م نامه‌یه‌شی له حه‌سره‌تی نهکرانهوهدا،وه‌ک ئه‌وه‌ی نیوه‌رۆ ی لێهات هاته ده‌ره‌وه و داوای ڕوخسه‌تی رۆیشتنی کرد “دونیا نیو دانگی به جێ هێشتووه وه‌ک ده‌ڵێن” بۆیه له‌وه زیاتر داوای مانه‌وه‌م لێ ی نه‌کرد،
له کۆی بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی ڕاوه‌ستابووم هه‌ر له‌و شوێنه خودا حافیزیم لێ کرد ، به‌ر له‌وه‌ی بڕوا گوڵ یه‌خه‌که‌ی له‌سه‌ر سنگی کرده‌وه و ،ده‌یمێ ، که لێم وه‌رگرت دامه به‌ر تریفه‌ی مانگه شه‌وه که و زۆرساکارانه ده‌مویست “بزانم وه‌ک چی ده‌مداتێ” وێرای ئه‌وه‌ی ،چه‌ند بارهشم کرده‌وه هه‌ر وه‌ڵامێکی نه بوو ، تا به جێ ی هێشتم ، که چوومه‌وه سه‌ربان وه‌ک بڵێ ی مانگه‌که‌ی بۆ داگرتبێتم وابوو ته‌واوی ڕۆشنای ئه‌و مانگه له دڵم چه‌سپاو گوڵ یهخهکهم نایه بان سهرینکهوه و به بیرکردنه‌وه ی خۆشه‌وه ،له تاریکی خه‌وێکی خۆشدا ،ئه‌و شه‌وه‌م بۆ سبیهێنێهکی تر به رێ کرد.