هاتووم ….هاودێر ڕه‌ش
هاتووم لە زیکری ئاتەشگای چاووت
بە پێکە گڕی نیگات مەست بم ،
تا دوواتر گەر بوومە قەقنەسی سینەت
بڵێن بەد مەستێ لە فەردەوس مرد ،
هاتووم لە ژێر بارانی هەنیەت
گۆزەیەك لە شەرمی ئاڵت نۆش کەم ،
ئێ ڕۆژێ ئەگەر بوومە شاعیر ..
تا بڵێن ئەو کچە شەرمی شکان ،
هاتووم و بریا نەهاتبام ..
من چووزانم ئاتەشگات سارد ،
هەنیەت کۆچبار ..
منیش لارە لاری سبەی و
تەنیا تر لەو درەختەی
مەلەکانی سەردەمێکە ..
ڕوە و مەنفای سەر بڕین چوون
ڕه‌نگه تۆ له توخمی گوڵ بیت ،
به‌ره‌چه‌ڵه‌ك بچیته‌وه سه‌ر حۆری خودا
رۆژ له ئاسمانی شین ئه‌چی و
شه‌و له چرا ..
مه‌رجه‌كانت هێنده تیژن
میلێك نزیك بمه‌وه لێت جه‌سته‌م ئه‌بڕن
تۆده‌ته‌وێ ببم به مسكاره‌ی ره‌ش و
بمده‌ی له بژوێڵه‌كانی خۆت
تا زۆر جوانتر ده‌ركه‌وێ
چاو و ئه‌برۆت
تۆ ده‌ته‌وێ ببم به بۆیه‌ی سه‌ر نینۆك
كاتێ ده‌چی بۆ ئاهه‌نگێك
به دلی خۆت بمكه‌یته سپی ، سوور …
یاخوود به مۆر
تۆ ده‌ته‌وێ ببم به ئاودامانی خۆت
تا له‌دوای خۆتم راكێشی و
چۆنت ده‌وێ
ئاوابم بۆت
من پێم سه‌یره !!
بۆ هه‌ر له ده‌ره‌وه دات ناوم ؟
ئه‌ی بۆ نه‌تگووت ، ببه شا ده‌ماری دڵم
یاخوود به گلێنه‌ی چاوم
كاتێ هاتم ، ئه‌وسا زانیم ..
خانمێكی به عینوانی
من ، كاڵانیم
رۆژێ گرانبم دواتر روو بكه‌مه‌وه هه‌رزانی
له باخی عیشق و ژیاندا
خۆشه‌ویستی عه‌رعه‌ری تۆ
بێ به‌رهه‌مه
له‌م عه‌یامه پڕ غه‌دره‌دا
وامه‌زانه جوانی قاتلی گشت غه‌مه
كاتێ یاساكانت چه‌سپاند
خۆت خسته نێو بازاره‌وه
ڵێره به‌دوا له دڵی مندا نرخت نه‌ما ..
_____________________
هاودێر ڕه‌ش
2012/4/1
hawder.rash@gmail.com