ته‌كنیكی دووباره‌كاری له هۆنراوه‌كانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا
(لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری ڕه‌خنه‌یییه)
پێشه‌كی
مرۆڤی كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ندێ جار دووباره‌كاری له ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی خۆیدا بۆ جه‌ختكردن، یان وه‌بیرهێنانه‌وه به‌كارده‌هێنێت، دووبارهكاریش بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگێك، یان وشه‌یه‌ك، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه دووبارهكراوهكه جۆرێكی وێنه‌ی شیعری بێت. هه‌ندێ جار دیارده‌ی دووبارهكاریی شیعری له هه‌ندێ هۆنراوه ده‌كه‌وێته به‌رچاومان، له‌به‌ر هه‌ندێ مه‌به‌ست و هۆكار هۆنیار به‌كاری ده‌هێنی. دووباره‌كاری ته‌نیا له بواری شیعردا به‌رچاو ناكه‌وێت، به‌ڵكو له چه‌ندین بواری دیكه‌یش به‌كارده‌هێنرێت، هه‌رچه‌نده دووباره‌كاری له شیعردا چێژێكی هونه‌ریی خۆی هه‌یه، چونكه به‌هێزیی داڕشتنه شیعرییه‌كه‌یه له‌ڕووی كێش و سه‌روا ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ڕۆڵی خۆی هه‌یه له بونیاتی ڕیتمی مۆسیقای شیعریی هۆنراوه‌كه‌دا.
له كاروانی شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا هه‌ندێ ده‌نگی شیعری هه‌یه ناوبانگی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه، وه‌ك دیارده‌یه‌ك له ئاسمانی شیعری كوردیی هاوچه‌رخدا ده‌ركه‌وتوون، (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)یش یه‌كێكه له‌و ده‌نگه شیعرییانه‌ی به‌كۆششی تایبه‌تی خۆی و له ئه‌نجامی ئه‌زموونی شیعری خۆیدا توانیویه‌تی ببێته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌رو ڕه‌خنه‌گرانی شیعری هاوچه‌رخی كوردی، هه‌ر ئه‌م لایه‌نه هۆكارێكی گرنگ بوو به‌لامانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هۆنیاره بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه. به‌ڕاستی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) له ساڵانی ئه‌زموونی شیعری خۆیدا توانیویه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی شیعری تایبه‌ت به خۆی دروست بكات، به‌ڵام له ساڵانی هه‌شتاكاندا وه‌ك ئه‌ندامێك له بزاڤی شیعریی گرووپی پێشڕه‌و له شاری هه‌ولێر ناسرا(*)، له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ هه‌وڵی بێوچانی داوه بۆ پێكه‌وه‌نانی شێوازی شیعری تایبه‌ت به‌خۆی، لێره‌دا ئێمه‌ش وه‌ك نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێین ” شتێكی سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر بڵێین شاعیر هه‌وڵی داوه شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی، جودا له هه‌ندێك شێوازی تری ده‌ربڕینی شیعری بنیاد بنێ. شێوازێك، كه له هه‌ندێك ڕه‌گه‌زی جوداو تایبه‌تییه‌وه له‌زۆربه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شیعری قۆناغه جوداكانی شیعری كوردی ده‌رده‌چێ”( ) 0
سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن ڕه‌نجده‌ر , 18/11/1965 له گوندی ده‌ربه‌ندی گۆمی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دووبز – كه‌ركووك له‌دایك بووه، یه‌كه‌م شیعری ساڵی 1979 له ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) بڵاوكردووه‌ته‌وه، له زۆربه‌ی زۆری ڕۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كاندا شیعر و سه‌رنج و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی شیعر بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له شیعره‌كانی بۆ چه‌ند زمانێك وه‌رگێڕدراوه. ئه‌م هۆنیاره خاوه‌ن ئه‌زموونێكی شیعریی باشه له ماوه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌دا حه‌وت كۆ شیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ن :
1- (زێوان/1988) 2– (ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند/1999) 3– (خه‌ون وا خۆی گێَڕایهوه/2004) 4– (شه‌ڕی چل ساڵه/2005) 5-(مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه/2008) 6-(سه‌دو یه‌ك شه‌وه/2008) 7-(ساڵی سفر/2010).
شێوازی شیعریی ئه‌م هۆنیاره له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی زۆرێك له ڕه‌خنه‌گرو وه‌رگێڕو لێكۆڵه‌ران(*)، كه‌وا له‌باره‌ی شیعره‌كانی بابه‌تیان نووسیوه، بۆیه ئێمه‌یش به‌پێویستمان زانی له گۆشه نیگای دووبارهكارییهوه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌وه پێشكێش بكه‌ین به‌و هیوایه‌ی خزمه‌تێكی ڕه‌خنه‌ی نوێی كوردیمان بكه‌ین.
له نووسینی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا تووشی هه‌ندێ گیروگرفت بووین، وه‌ك نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زۆر به زمانی كوردی له‌باره‌ی دووباره‌كاری شیعری، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌م نووسین و ڕه‌خنه‌و خۆ لهقهرهنهدان له‌باره‌ی ته‌كنیكی دووباره‌كاری له‌نێو به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هۆنیاره هاوچه‌رخه‌دا، كه‌وا هه‌ردوو جۆری (شیعری ئازاد)و (په‌خشانه شیعر) به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌نووسێ.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا باسی (10) ده جۆری دووبارهكاریمان له‌نێو شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره كردووه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پێكهاتووه له پێشه‌كی و سێ ته‌وه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان. ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م بۆ باسكردنی به‌ها و ئامانجه‌كانی دووباره‌كاری له نێو داڕشتن و زمانی شیعری ته‌رخان كراوه، ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م بۆ خستنه‌ڕووی جۆره‌كانی دووبارهكاریی نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره ته‌رخان كراوه. هیوادارین ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێك بێ بۆ زیاتر ئاشنابوون به جیهانی شیعریی ئه‌م هۆنیارهو ته‌كنیكی دووبارهكاریی نێو ده‌قی شیعره‌كانی.
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م : به‌ها و ئامانجه‌كانی دووباره‌كاری له شێوازی شیعریدا
هه‌رچه‌نده بایه‌خدان به‌م جۆره دیارده‌یه له‌م ڕۆژگاره‌دا زیاتر له‌نێو شیعردا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جۆره بایه‌خدانه زیاتر بۆ سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی له‌نێو قورئانی پیرۆزدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌وا له چه‌ند سوره‌تێكی وه‌ك (الفاتحه – الناس – الاخلاص) جۆره دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی ده‌نگیی ده‌كه‌وێته به‌رچاومان، وه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی (ن) له سوره‌تی (الفاتحه)و ده‌نگی (س) له سوره‌تی (الناس)و ده‌نگی (د) له سوره‌تی (الاخلاص)، هه‌روه‌ها دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ی (الرحمن)و ده‌سته‌واژه‌ی (فبأی ێلاو ربكما تكژبان) له سوره‌تی (الرحمن)، هه‌روه‌ها دووباره‌كاری له هه‌ردوو سوره‌تی (المرسلات)و (الشعرا‌و) به‌رچاو ده‌كه‌وێت. واته بایه‌خدان به‌م جۆره دووبارهكارییهی نێو قورئانی پیرۆز بووه ده‌روازه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ بایه‌خدان به‌سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی دووباره‌كاری له‌نێو شیعردا. به‌لای السیوگی”دووباره‌كاری ڕه‌وانتره له دووپاتكاری، ئه‌مه‌ش له لایه‌نه باشه‌كانی ڕهوانكارییه “( ).
ساده‌ترین پێناسه‌ی دووباره‌كاری ئه‌وه‌یه :” قسه‌كه‌ر واژه‌یه‌ك (لهفزێك) بهێنێت پاشان وه‌كو خۆی دووباره‌ی بكاته‌وه چ واژهكه هاوواتا بێت، یان جیاواز بێت، یان واتایه‌ك بهێنێت پاشان دووباره‌ی بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش له مه‌رجی ڕێكه‌وتنی واتای یه‌كه‌م و دووه‌مه، جا ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی واژه‌كان و واتاكان بێت سووده‌كه‌ی له سه‌لماندنی دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌یه له ده‌رووندایه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر واتاكان یه‌كگرتوو بێت هه‌رچه‌نده واژه‌كان ڕێكه‌وتوو بێت و واتاكان جیاواز بێت سووده‌كه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌یه‌تی وه‌ك هێمایه‌ك بێت بۆ دوو واتا جیاوازه‌كانه”( ).
دووباره‌كاری (التكرار) شیعری لایه‌نێكی هونه‌ریی شێوازی شیعرییه، كه‌وا به‌هۆیه‌وه تێگه‌یشتن له ده‌قی شیعریمان بۆ فه‌راهم ده‌كات، چونكه دووباره‌كاری هه‌ر بۆ دووبارهكردن نییه، به‌ڵكو كه‌ره‌سه‌یه‌كی گرنگی شێوازی شیعره بۆ ده‌رخستنی كاریگه‌ری دووبارهكراوهكه به‌سه‌ر هزرو ده‌روونی خوێنه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها دووباره‌كاری بنه‌مایه‌كی گرنگی بونیادی هونه‌ریی شیعره، چونكه ” دووباره‌كاری بناغه‌ی ڕیتیمه به‌هه‌موو جۆره‌كانی كه‌وا له مۆسیقا ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها بناغه‌یه‌كه بۆ تیۆری سه‌روا له شیعردا “( ). دووباره‌كاری لایه‌نێكی گرنگه له مۆسیقای شیعری به‌هۆی ئه‌و ڕیتیمه دووبارهكردنهوهكه دروستی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له مۆسیقای ده‌ره‌وه‌ی شیعرییه به تایبه‌تیش له‌بواری سه‌روای شیعری، هه‌روه‌ها دووباره‌كاری له‌بواری كێشی شیعری كلاسیكی به‌دی ده‌كرێت بۆ نموونه ده‌ریای ڕه‌جه‌ز بریتییه له چوار جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی (مستفعلن)، هه‌نگاوه‌كانی بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێك جۆره ڕیتیمێك دروست ده‌كه‌ن مۆسیقای شیعریی هۆنراوه‌كه دروست ده‌كه‌ن.
وشه‌ی دووباره‌كاری له زمانی عه‌ره‌بیدا (تكرار)ه كه‌وا له وشه‌ی (كرر) وه‌رگیراوه، به‌ڵام وشه‌ی دووباره‌كاری (Repetition) وشه‌یه‌كی لاتینییه به‌واتای جارێكی دیكه هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی (Petere) به‌واتای ده‌گه‌ڕێ. ئه‌م جۆره كار‌و كرده‌وه نه‌ك ته‌نیا له‌بواری شیعر، به‌ڵكو له‌بواره‌كانی مۆسیقا‌و نیگاركێشانیشدا به‌كار ده‌هێنرێت( ).
زمان له خودی خۆیدا كه‌ره‌سته‌یه‌كی ده‌ربڕینه به‌لای ئاده‌میزاده‌وه به‌هۆیه‌وه بیروبۆچوونی خۆی ده‌خاته‌ڕوو، یان پێشكێش ده‌كات، هۆنیاریش وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ستێكی ناسك و خاوه‌ن توانایه‌كی هۆنینه‌وه‌و داڕشتنی شیعری جۆره زمانێكی باڵا له‌نێو هۆنراوه‌كانی به‌كارده‌هێنێ بۆ به‌خشینی جۆره چێژێكی هونه‌ری به‌خوێنه‌ری هۆنراوه‌كه‌ی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێ ته‌كنیكی زمانه‌وانی به‌كارده‌هێنێت، ته‌كنیكی دووباره‌كاری جۆره گه‌مه‌یه‌كی شیعریی ئاڕاستهكراوه له‌لایه‌ن هۆنیارهوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی ڕابكێشێت. زۆر جار جۆره لێكچوونێك له‌نێو وشه، یان فرێز، یان ڕسته دووباره‌كراوه‌كانی نێو هۆنراوه‌كه به‌رچاومان ده‌كه‌وێت له حاڵه‌تی هاوته‌ریبی به‌كارهێنانیان ئه‌گه‌ر دووبارهكراوهكه وه‌كو خۆی دووباره كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆنیار وشه‌ی بۆ زیاد كرد، یان وشه‌ی لێ لابرد ئه‌وسا حاڵه‌تی هاوته‌ریبی دروست نابێت، به‌ڵكو جۆره وهكییهكی ناته‌واو ده‌كه‌وێته به‌رچاومان،چونكه ” لێكچوون له دووباره‌كاری فراوانتره له وه‌كیه‌كی، هه‌رچه‌نده هه‌موو وهكیهكییهك بهلێكچوون داده‌نرێت، به‌ڵام هه‌موو لێكچوونێك به وه‌كیه‌كی دانانرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو دووبارهكارییهك و هاوته‌ریبی یه‌ك شت نییه، به‌ڵكو دووباره‌كاری یه‌كێكه له ده‌ركه‌وتنه زۆره‌كانی هاوته‌ریبی، چونكه لێكچوون خاڵی هاوبه‌شیانه “( ).
دووباره‌كردنه‌وه به‌لای ئه‌م هۆنیارهوه جیاوازه له جووینه‌وه، یان لاساییكردنه‌وه، چونكه به‌لایه‌وه دووباره‌كاری داهێنان و جوانبه‌خشی و به‌های خۆی هه‌یه، بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : ” ئه‌فراندن له دووباره‌كردنه‌وه‌ی جوانییه‌كاندا په‌یوه‌سته به فره‌یی كولتوور و پاراوی ئه‌زموونی دووباره‌كه‌ره‌وه. دووباره‌كردنه‌وه جیاوازه له جووینه‌وه، چونكه جووینه‌وه لاساییكردنه‌وه‌یه و هیچ داهێنانێكی تێدا به‌رهه‌مه نایه‌ت، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه جیاكاری و داهێنانی لێوه ده‌دۆزرێته‌وه. دووباره‌كردنه‌وه هه‌میشه جوانیی شێوه نوێ ده‌ڕژێته ناو واقیعی نووسین و جوانبه‌خشی “( ). گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌م هۆنیاره به‌وشیارییه‌وه گه‌مه‌ی دووباره‌كاری له‌نێو هۆنراوه‌كانی به‌كارده‌هێنێ، چونكه له‌پێشه‌كی كۆشیعری (سه‌دو یه‌كشه‌وه) ده‌ڵێت : ” پێش ئه‌وه‌ی بیانخه‌مه ناو شیعره‌وه ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه‌و جۆره ئاماده‌بوونێكیان لێ ده‌ڕه‌خسێنم. ئه‌وجا بهگهمهكردن له‌گه‌ڵا هه‌سته‌كانی له ناو ڕسته وێنه‌دا مامه‌ڵه‌ی بوون به شیعریان له‌گه‌ڵا ده‌كه‌م، هه‌موو بینینه‌كانی ڕادهكێشمه ناو بینینی خۆم و هه‌ستی جوانبهخشیم لا به‌هێز ده‌كات و پاشان پێی ده‌گه‌یه‌نێت. شیعر له به‌رزایی ئاسمانه‌وه دانابه‌زێته قووڵایی ژیان، به‌ڵكو له قووڵایی مانایه‌كی شیعریی په‌یدا ده‌كات و به‌رز ده‌بێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌بێته پێویستییه‌ك له پێویستییه گیانییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و به‌دیهێنه‌ری واقیعی نووسین و جوانیبهخشی “( ). ته‌نانه‌ت ئه‌م جۆره گه‌مه شیعرییه به‌لایه‌وه زیاتر بۆ جوانی شیعره، بۆیه ده‌ڵێت : ” من جوانی ده‌نووسم له باره‌ی جوانییه‌وه نانووسم “( ).
مه‌به‌ست له دووباره‌كردنه‌وه زیاتر به‌خشینی جۆره كاریگه‌رییه‌ك به به‌یت، یان دێر، یان ده‌سته‌واژه، یان وشه دووبارهكراوهكهیه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره له‌پێناوی سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ری شیعره‌كه‌یه تا به‌هۆیه‌وه بهوشیاری شیعره‌كه بخوێنێته‌وه‌و ئاگاداری به‌یت، یان دێر، یان ده‌سته‌واژه، یان وشه دووبارهكراوهكه بێت. دووباره‌كاری به‌شێوه‌ی ده‌نگ، یان وشه، یان فرێز، یان ڕسته ده‌بێت، هه‌رچه‌نده دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕسته‌ی كاری كاریگه‌رتره له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕسته‌ی ناوی بۆ خستنه‌ڕووی كاریگه‌ریی ده‌روونیی ڕووداوی نێو بابه‌تی هۆنراوه‌كه( )، له‌م ڕووه‌وه دووبارهكاریی ڕسته‌ی كاری زیاتر له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره به‌رچاو ده‌كه‌وێت، چونكه هه‌موو گه‌مه‌یه‌كی نێو زمانی شیعریی هۆنراوه‌كانی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سروشتی ڕووداوی نێو هۆنراوه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژماره‌ی جاری دووبارهكراوهكه كه‌م بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت نا درێژ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی جاری دووبارهكراوهكه زۆر بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت دووبارهكراوی درێژ( )، هه‌رچه‌نده له‌م ڕووه‌وه دووبارهكاریی نادرێژ زیاتر له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره به‌رچاو ده‌كه‌وێت . لێره‌دا بواری بازنه‌ی جووڵانه‌وه‌ی نێوان دووبارهكاریی نادرێژ فراوانتره له‌وه‌ی نێو دووبارهكاریی درێژ، كه‌وا زیاتر ده‌بێته بته‌وتر كردنی شێوازی داڕشتنی هۆنراوه‌كه، هه‌رچه‌نده هێزی ته‌كاندان بۆ پێشه‌وه له دووبارهكاریی نادرێژ كاریگه‌رتره به‌حوكمی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی دووبارهكاریی نادرێژ زۆرتره. دووباره‌كراو ده‌بێته چه‌قی مهڵبهندهیی نێو هۆنراوه‌كه، لێره‌دا زۆری ژماره‌ی جاری دووباره‌كراو ده‌بێته مایه‌ی به‌خشینی جۆره هێزێكی كاریگه‌ر به چه‌قه مهڵبهندییهكه.
زاراوه‌ی دووباره‌كاری (التكرار- REPETITION) له‌ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه به واتای بۆ دوو جار، یان زیاتر به‌كارهێنان بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت دێت، به‌ڵام له‌ڕووی ئه‌ركه‌وه دووباره‌كاری وه‌ك وریاكردنه‌وه‌یه‌كه له‌مه‌ڕ دووبارهكراوهكهوه. ئه‌م زاراوه‌یه هه‌ندێ لێكۆڵه‌ر به‌شێوه‌ی دووباره‌كردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنێ، هه‌ندێكی دیكه به‌شێوه‌ی (گه‌ڕانه‌وه) به‌كاری ده‌هێنێ. به‌لامانه‌وه زاراوه‌ی دووباره‌كردنه‌وه دروسته ئه‌گه‌ر وشه‌كه بۆ دوو جار به‌كار هات ئه‌گینا به‌پێی ژماره‌ی به‌كارهێنانه‌كه ده‌بێ زاراوه‌كه دابڕێژرێت وه‌كو (سێباره، ده‌باره..تاد)، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی شیعری بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی جیاواز به‌كارده‌هێنرێت، چونكه هۆنیار له‌نێو هۆنراوه‌كه‌یدا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌یه‌ك، به‌ڵكو بۆ مه‌به‌ستێك دووباری ده‌كاته‌وه. دووباره‌كاری، یان گه‌ڕانه‌وه به‌لای د.ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود( )ه‌وه ” دیارده‌یه‌كه له دیارده‌كانی شێوازگه‌ری، ڕه‌وانبێژان و زمان‌ناسان و ڕه‌خنه‌گران به‌گشتی باسیان كردووه. شوێنێكی دیكه‌ی جیا له‌و جێگایه‌ی كه له به‌راییه‌وه وتراون، یان تۆماركراون “( ). هه‌روه‌ها به‌لای ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وه ” له شارستانییه‌ت و ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوادا، گه‌ڕانه‌وه به زه‌ق زۆریی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، وه‌ك دیارده‌یێكی هونه‌ری، مێژووی خۆی هه‌یه. ئینسایكلۆپیدیای (برنستون – priceton) ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دیارده‌ی گه‌ڕانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه به گرنگترین خاسیه‌تی شیعر بووه، شاعیرانی ئینگلیز هه‌ر له شكسپیر*ه‌وه تا ده‌گاته (ت.س.ئیلیه‌ت) ئاوڕیان لێداوه‌ته‌وه. جگه له‌مانه، له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا، ناوهندێكهو گۆشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، لێی كۆڵراوه‌ته‌وه “( ) .
دووباره‌كاری له شیعری كۆندا له‌وانه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌گه‌زدۆزی بێت. بۆ نموونه (نالی) له هۆنراوه‌یه‌كدا وشه‌ی (چین)ی دووباره كردووه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌گه‌زدۆزی به‌كارهێناوه :
برۆت هه‌ر چین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه، قوربان، پێم بڵێ چین( )
ئه‌م جۆره دیارده‌ی به‌كارهێنانی دووباره‌كاری له هۆنراوه‌ی نوێ‌دا بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌گه‌زدۆزی زۆر به ده‌گمه‌ن به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆ نموونه دووباره‌كاری نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م شاعیره زیاتر بۆ مه‌به‌ستێكی ڕه‌گه‌زدۆزی نییه، به‌ڵكو زیاتر بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی دیكه‌ی ده‌روونی و جوانكاریی داڕشتنی شیعرییه.
دووباره‌كاری شیعری بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگێك، یان وشه‌یه‌ك، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك له‌نێو دێره‌كانی هۆنراوه‌كه، هه‌روه‌ها هونه‌ری دووباره‌كاری سه‌ر به شێوازگهرییهو، جۆرێكه له هونه‌ری داڕشتنی شیعری لای هه‌ندێ هۆنیاری كۆن و نوێ به‌رچاو ده‌كه‌وێت، زیاتر هۆنیار به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ری هۆنراوه‌كه‌ی بۆ دووبارهكراوهكه په‌نای بۆ ده‌بات. دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه هه‌ندێ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌و ڕسته، چونكه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه لایه‌نی واتاسازی و فه‌رهه‌نگی زیاتر به جوانی ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی ده‌نوێنێ. بۆ نموونه له‌ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه وشه‌كانی (به‌فر، به‌رف، سه‌هۆڵ، بووز) هه‌مان واتای هه‌یه واته هاوواتای وشه‌ی به‌فرن، هه‌روه‌ها له‌ڕووی واتاسازییه‌وه وشه‌ی (به‌ردان) به وشه‌یه‌كی فره‌واتا داده‌نرێت، چونكه چه‌ند واتایه‌كی هه‌یه وه‌ك ئاو به‌ردانه‌وه‌و به‌ردانه‌وه‌ی شتێك له‌سه‌ره‌وه‌و به‌ردانی به‌ندكراو.
به‌لای نازك الملائكهوه( ) سێ جۆر دووباره‌كردنه‌وه له شیعری نوێ‌دا هه‌یه، ئه‌مانه‌ن :
1- دووباره‌كاری به‌یانی (التكرار البیانی) : بریتییه له‌وه‌ی وشه، یان فرێز، یان ڕسته شیعرییه‌كه له چه‌ند شوێنێكی نێو هۆنراوه‌كه دووباره بكرێته‌وه، ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له‌نێو شیعری سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا زۆره. بۆ نموونه له هۆنراوه‌ی (سوێسكه) سێ جار وشه‌ی (ژماردن) به‌شێوه‌ی ده‌ستكاریكراو له شوێنی جیاواز به‌كارهێناوه :
سوێسكه هێلكه‌كانی داده‌نێ
ده‌یانژمێرێ و بێ دوودڵی له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێ
بۆ ماوه‌یه‌ك له‌بیری هیچدا نابێ
تا جووجكهكانی سینگی ده‌خورێنن
دووباره دهیانژمێرێتهوه
له‌نێوان هێلكه‌و جووجكهدا
شتێك هه‌یه وا له ناخی ده‌كات
ژماردن دووباره بكاته‌وه (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل13)
2- دووباره‌كاری دابه‌شكاری (تكرار التقسیم) : بریتییه له‌وه‌ی وشه، یان فرێز، یان ڕسته شیعرییه‌كه له‌كۆتایی په‌ره‌گرافه شیعرییه‌كه ده‌بێت. ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له‌نێو هۆنراوه‌ی ئه‌م هۆنیارهدا به‌رچاو ناكه‌وێت.
3- دووباره‌كاری نه‌ستی (التكرار اللاشعوری) : بریتییه له‌وه‌ی وشه، یان فرێز، یان ڕسته شیعرییه‌كه زۆر دووباره بكرێته‌وه، وه‌ك نازك الملائكه ده‌ڵێت :” ده‌بێ فرێزی دووباره‌كراو له قسه‌یه‌ك وه‌رگیرابێت هۆنیار بیستوویه‌تی و، تێیدا جۆره ته‌علیقێك به‌سه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌نووكه‌یی خۆی دۆزییه‌وه ئازاری ده‌دات، یان ئاماژه‌یه‌كی تێدایه بۆ ڕووداوێكی سه‌رنجڕاكێش غه‌مێكی كۆن، یان په‌شیمانییه‌كی نوستوو، یان گاڵته‌جاڕییه‌كی دڵته‌زێن وه‌خه‌وه‌ر ده‌هێنێته‌وه “( ) بۆیه ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له ئه‌نجامی جۆره كارتێكردنێكی ده‌روونی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، زیاتر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی خوێنه‌ری شیعره‌كه‌یه تا بگاته پله‌یه‌كی هاوته‌ریبی هۆنیارهكه، ئه‌م جۆره دووبارهكارییه هه‌بوونی به‌رچاوی هه‌یه له‌نێو شیعری ئه‌م هۆنیارهدا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ بڵێین كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له نهستهكهیداو ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ده‌قی شیعره‌كه‌یه‌وه بیگوازێته‌وه بۆ نه‌ستی خوێنه‌ر، یان په‌یام وه‌رگره‌كه‌ی. بۆ نموونه ئه‌م هۆنیاره له هۆنراوه‌ی (بۆنه)دا ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌و گوڵه‌ی) له‌سه‌ره‌تایی شه‌ش دێڕی شیعری به‌دوا یه‌كتردا هاتووه به‌شێوه‌ی (دووباره‌كردنه‌وه‌ی خاو – التكرار المائع) دووباره ده‌كاته‌وه، واته دێره‌كه بهسووكه ده‌ستكارییه‌ك هه‌ر جارێك بۆ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ژیانی خۆیدا ته‌رخان كراوه، به‌م شێوه‌یه دووبارهكردنهوهكه ده‌بێته مایه‌ی نیشاندانی كاریگه‌ری پێشكێشكردنی گوڵ له نه‌ستی خۆیدا، كه‌وا له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا گوڵ له ژیانی مرۆڤدا پێشكێش ده‌كرێت :
سوپاس بۆ گوڵی بۆنه‌كان
ئه‌و گوڵه‌ی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی له‌دایكبوونم پێشكێشم كرا
ئه‌و گوڵه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی چوونه قوتابخانه‌م
ئه‌و گوڵه‌ی له یه‌كه‌م ژووانی دڵداریمدا
ئه‌و گوڵه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م شیعرمدا
ئه‌و گوڵه‌ی له چاپكردنی یه‌كه‌م كتێبمدا
ئه‌و گوڵه‌ی له ڕۆژی زاوایهتیم
من له ژیان به‌رده‌وامم ( )
دووباره‌كاری به‌لای شاعیره‌وه ده‌لاله‌تی باش بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی كارا‌و چالاكه، چونكه ” دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جوانییه له بن نه‌هاتووه‌كان نیشانه‌ی ژیانخۆشی و باش بیركردنه‌وه‌ی تاكی چالاكی له ناو كۆمه‌ڵگادا “( ) هه‌روه‌ها به‌لایه‌وه ” دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ش هێزێكی دیكه ده‌به‌خشێت، به جۆرێك له ناخڕا پێ ده‌گاته‌وه‌و ده‌یهێنێته بوون و پانتایی كارتێكردن “( ). هه‌روه‌ها به‌لایه‌وه ” ئه‌فراندن له دووباره‌كردنه‌وه‌ی جوانییه‌كاندا په‌یوه‌سته به فره‌یی كولتوور‌و پاراوی ئه‌زموونی دووباره‌كه‌ره‌وه. دووباره‌كردنه‌وه جیاوازه له جووینه‌وه، چونكه جووینه‌وه لاساییكردنه‌وه‌یه و هیچ داهێنانێكی تێدا به‌رهه‌م نایه‌ت، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه جیاكاری و داهێنانی لێوه ده‌دۆزرێته‌وه. دووباره‌كردنه‌وه هه‌میشه جوانیی شێوه نوێ ده‌ڕژێته ناو واقیعی نووسین و جوانبه‌خشی “( ) .
شیعر كۆنترین ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌ده‌به له‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه توانیویه‌تی له‌دێر زه‌مانه‌وه تا ئه‌م ڕۆژگاره ببێته زمانحاڵی هۆنیار له ده‌ربڕینی هه‌ستی ناسكی ناخه‌وه‌ی له حاڵه‌ته‌كانی خۆشی و شادی، یان غه‌مباری و دڵته‌نگی، ته‌نانه‌ت شیعر به‌تایبه‌تی شیعری مه‌رگه‌سات له‌سه‌رده‌می یۆنانی كۆندا پیرۆزی خۆی هه‌بووه، بۆیه ده‌كرێ بڵێین شیعر جوانترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه، ده‌توانێ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كاریگه‌ری خۆی بنوێنێ.
ڕاسته شیعر له ئه‌ده‌بی گه‌لاندا پانتایی به‌رفراوانی بۆ خۆی داگیر كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری شیعر به‌سه‌ر خوێنه‌رو گوێگرهكهیدا توانیویه‌تی مانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆخۆی دابین بكات. شیعر زیاتر ده‌ربڕینێكی ویژدانییه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له ده‌روونی ئاده‌میزاددا به‌شێوه‌ی هونه‌ری جوان دایده‌ڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆی هه‌بێ له هزر و ده‌روونی په‌یام وه‌رگره‌كه‌ی، هۆنیاریش ” شاره‌زایی هه‌موو فێڵه‌كانی زمانه، هه‌ر له لووتكه‌ی ساده‌و ساكارییهكهیهوه تا ده‌گاته ڕه‌وانبێژی سه‌خت “( ). زمانی شیعر جۆره زمانێكی تایبه‌ته هه‌ندێك جیاوازی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیدا، چونكه زمانی شیعر خاوه‌ن په‌یامی خۆیه‌تی پێویستی به‌كه‌ره‌سته‌ی زمانه‌وانی تایبه‌ت خۆیه‌تی، دووبارهكاریش یه‌كێكه له كه‌ره‌سته به‌هاداره‌كانی زمانی شیعر له داڕشتنی شیعریدا. هۆنیار له بواری داڕشتنی ده‌قه شیعرییه‌كه‌یدا بۆی هه‌یه هه‌ندێ ده‌ستكاری لایه‌نی ڕسته‌سازی زمانه‌كه بكات به‌پێی ڕێكخستنی كێش و سه‌روای شیعره‌كه، چ له‌ڕووی پێش و پاش خستنی هه‌بوونی بكهرو كردار‌و به‌ركار، یان له ڕووی هه‌ندێ لایه‌نی زمانه‌وانی دیكه‌ی داڕشتنی شیعره‌كه.
ده‌كرێ بڵێین شاعیری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌بواری زمانی شیعریدا خاوه‌ن جۆره شه‌قڵێكی تایبه‌ته هه‌موو خوێنه‌رێكی شیعر به ئاسانی له‌گه‌ڵ جیهانی نێو ده‌قه شیعرییه‌كه‌ی و زمانه شیعرییه‌كه‌ی ئاوێته نابێ، چونكه جۆره داڕشتنێكی زمانه‌وانی به‌كاردێنێ، یان جۆره زمانێكی شیعری به‌كاردێنێ، به‌ئاسانی زۆرینه‌ی خوێنه‌ران لێی تێناگه‌ن، چونكه ئه‌م هۆنیاره لایه‌نی كه‌له‌پووری تێكه‌ڵ به لایه‌نی ئه‌فسانه‌یی ده‌كات، جۆره زمانێك به‌كاردێنێ بۆنێكی شێوازی هه‌ولێرییانه‌ی پێوه دیاره، بۆیه له‌هه‌ندێ شوێندا خوێنه‌ر پێی ناكرێ به‌ئاسانی لێی تێ بگات، یان له دیوه شاراوه‌كانی پشت په‌رده‌ی فرێزو ڕسته‌ی دێره شیعره‌كانی شاره‌زایی په‌یدا بكات. بۆ نموونه له هۆنراوه‌ی سروشت ده‌ڵێ:
باران سه‌ری ڕۆشنی به دۆستی هه‌ره نزیكی
زه‌وی هه‌میشه بڕوا پێ كرا‌و كرد
ئه‌مه‌ش به ڕۆشنایی نۆته ده‌ست نووسه‌كانی
فه‌رمانڕه‌وای دارستان هه‌ڕه‌شه له بازی پیر ده‌كات
بازی پیریش ترس و بیری هێلكه نهترووكاندن ئه‌ستێره‌دا ناكشێنی
مۆزه‌خانه‌یه‌كی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌ی مه‌ستتر ڕابردوو
پیاوێكی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌ی چاو ڕوونتر له ئاگر
گوڵدانێكی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌ی له دیدارتر له په‌نجه‌ره
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل49)
زمانی شیعریی نێو ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه ته‌مومژی زۆری پێوه دیاره پێویستی به‌وه‌یه هۆنیار په‌رده له‌سه‌ر نهێنی واتای شاراوه‌ی نێو دێڕه‌كانی ئاشكرا بكات، چونكه خوێنه‌ری ئاسایی زۆر زه‌حمه‌ته په‌ی به واتای دێڕه‌كان ببات، ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی زمانی شیعری له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیارهدا له چه‌ندین هۆنراوه‌ی دیكه دووباره بووه‌ته‌وه. بۆ نموونه له هۆنراوه‌ی (شیعر)دا ده‌ڵێ:
چاو هیچ گرینگ نییه
هه‌رگیز نه‌یتوانیوه گیان بدۆزێته‌وه
من به‌هه‌ستی پێت
ده‌ڕۆم و ختووكه‌ی وشه ده‌ده‌م
براده‌ری ملوانكه‌ی باب و باپیران له‌مل
ڕسته‌ی ئه‌و به‌خشنده‌ییه‌ی دامێ
ده‌نگێكی ڕوون ئاشنا له هه‌ناوی شیعره‌وه
چل چرای هه‌موو چاخه‌كانی
كرده ئاوێنه‌ی ئاسمانی
هه‌موومان خۆمان له‌ناو داگیرساند
منیش به‌وه‌م زانی
له‌سه‌ر زه‌وی شیعردا له‌دایك بووم
شیعریش پێش من ڕوخساری پشكووتبوو
(كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل289)
ڕاسته زمانی شیعر نابێ زۆر ڕاسته‌وخۆ، یان زۆر ساده‌و ساكار بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعر سه‌ركه‌وتوو نابێ له گه‌یاندن و ده‌ربڕینی په‌یامی شیعر ئه‌گه‌ر تێدا لێڵی و ته‌مومژی زۆر به‌كار هێنرا، چونكه زمانی شیعر ” وشه‌كان ڕێك ده‌خات و پڕ واتایان ده‌كات، ئه‌و واتایه‌ی كه له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی واتای دروست و خوازرای له‌لایه‌ك و بینایی ڕیتم له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ “( ). زمانی شیعر زیاتر به‌ئه‌ركی ڕازاندنه‌وه‌ی ده‌قی شیعر هه‌ڵده‌ستێ له‌پێناو به‌خشینی چێژێكی هونه‌ری به‌خوێنه‌ری شیعره‌كه، هه‌رچه‌نده زمانی شیعره‌كه ئاڵۆز نه‌بێ ئه‌وه‌نده به‌جوانی ده‌توانێ په‌یامی شیعری خۆی ڕابگه‌یه‌نی و، ده‌بێته مایه‌ی زیاتر مانه‌وه‌ی شیعره‌كه له‌یاده‌وه‌ری خوێنه‌راندا. بۆ نموونه حوسێن عه‌لی شانۆف له‌باره‌ی زمانی شیعری گۆران ده‌ڵێ: ” زمانی شیعری گۆران له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردیدا به‌جوانترین نموونه‌ی زمانی ئێستاتیكی داده‌نرێت “( ).
زمان جگه له‌وه‌ی ئامرازێكه بۆ له‌یه‌كتر گه‌یشتن به باشترین كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕین لای مرۆڤ داده‌نرێت و، ئه‌م ئه‌ركه له زمانی شیعریدا قورس‌تر ده‌بێ، چونكه هۆنیار له‌ڕێی ژماره‌ی كه‌می وشه‌وه ئه‌ركی ده‌ربڕینی هزرو هه‌ستی خۆی ده‌داته كۆڵی زمانی ده‌قه شیعرییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی بنوێنی له هزرو هه‌ستی په‌یام وه‌رگره‌كه‌ی. لێره‌دا پێویسته بڵێین: ” زمانی هۆنراوه تایبه‌تمه‌نده به‌جیهانی شیعره‌وه، به‌و هه‌موو گۆڕانكارییه به‌رده‌وامه له‌ناوه‌رۆك و شێوازه‌وه خزمه‌تی هه‌ردوو دیوی شیعر ده‌كات وه‌كو پۆشاك، چۆن بۆی ده‌گونجێت، یان بۆی ده‌گونجێنن به‌پێی قه‌د و پانی ئه‌و جه‌سته‌یه زمانی هۆنراوه‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه خۆی ده‌گونجێنێت”( ).
زمانی شیعر له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، چونكه هه‌ندێ وشه‌ی نوێ به‌پێی پێویستی ڕۆژگار شوێن خۆی ده‌كاته‌وه له‌نێو زمانی شیعردا، له‌وانه‌یه ئه‌م لایه‌نه له‌ڕێی دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ی تازه زه‌مینه‌ی باش و كاریگه‌ر بۆ سه‌قامگیربوونی دابین بكرێت. لێره‌دا پێویسته بڵێین: ” كه‌ره‌سته‌ی هۆنیار وشه‌یه وه‌ك چۆن لای وێنه‌كێش و زمانیش وه‌ك هه‌موو شتی دیكه له گۆڕاندایه، زمانی شیعری ئه‌مڕۆ هی دوێنێ نییه هه‌ڵبه‌ته هی داهاتووش هی ئه‌مڕۆ نییه( ). زمانی شیعری به شتێكی گرنگی شێوازی شیعری داده‌نرێت، كه‌وا له هۆنیارێكهوه بۆ هۆنیارێكی دیكه زۆرجار جیاوازی ده‌بێ. لێره‌دا پێویسته بووترێ جگه له‌وه‌ی زمانی شیعری له زمانی ئاسایی جیایه، ئه‌وه زمانی هه‌ر هۆنیارێكیش له زمانی هۆنیارێكی دیكه جیایه، ته‌نانه‌ت زمانی شیعری هه‌ر شاعیرێكیش له قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی شیعر نووسیندا له‌یه‌كتر جیاوازن، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به دنیا بینینی شاعیره‌وه هه‌یه.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هۆنیاران هه‌ریه‌ك خاوه‌نی ئه‌زموونی شیعری خۆیه‌تی، بۆیه كه‌سایه‌تی هۆنیار له‌ڕێگای شێوازی شیعره‌كه‌یه‌وه زۆر جار ده‌رده‌كه‌وێ، زمانی شیعریش ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ له به‌خشینی مۆركێك، یان شه‌قڵێكی تایبه‌ت به شێوازی شیعری هۆنیارهكهیهو ” له ڕێگه‌ی ئه‌و زمانه تایبه‌ته‌وه شاعیر ده‌نگی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت “( ).
ئامانجه‌كانی دووباره‌كاری شیعری
هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا چه‌ند سوودو ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌ك مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كیی هه‌وڵ و كۆششی بۆ ده‌كات، تا به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری خۆی بنوێنی. پێش ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌دیارده‌ی دووباره‌كاری شیعری بدرێت سه‌ره‌تا بایه‌خ به‌هه‌بوونی دیارده‌ی دووباره‌كاری له‌نێو قورئانی پیرۆز دراوه، كه‌وا 1430 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ له‌ڕێی جبریلی گه‌وره‌ترینی نوێنه‌ری خوای مه‌زن به‌سه‌ر محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دابه‌زیوه، چونكه دووباره‌كاری دیارده‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه له‌نێو سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا، كه‌وا هه‌ندێ جار به‌شێوه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگ خۆی ده‌نوێنێ، وه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی (ن) له سوره‌تی (الفاتحه)و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی (د) له سوره‌تی (الاخلاص) و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی (س) له سوره‌تی (الناس)، یان هه‌ندێ جاری دیكه به‌شێوه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌و فرێز خۆی ده‌نوێنێ وه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی فرێزی (فبأی ێلاو ربكما تكژبان) له سوره‌تی (الرحمن)، یان هه‌ندێ جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی چیرۆكێك له چیرۆكی پێغه‌مبه‌رانه، كه‌وا به‌لای (أ. د. أمین محمد عگیه باشا) له‌نێو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی (التكرار فی القصص القرێنی – دراسه تگبیقیه علی قصه موسی علیه السلام) ” دووباره‌كردنه‌وه ته‌نیا له‌پێناو دووباره‌كردنه‌وه نییه، به‌ڵكو تازه‌كردنه‌وه‌یه‌كی واتاكانه نه‌ك ته‌نیا دووباره وتنه‌وه‌یه، جیاوازیش له‌نێوان تازه‌كردنه‌وه‌و ته‌نیا وتنه‌وه ئه‌وه‌یه : دووبارهوتنهوه دووبارهكارییهكه هیچ ئامانجێكی نییه، یان ته‌نیا بۆ جه‌ختكردنه، به‌ڵام تازه‌كردنه‌وه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی له‌فزه‌كه بۆ ئامانجێكه پاشتر به‌بێ ئه‌و ته‌واو نابێت “( ).
ئامانجه‌كانی دووباره‌كاری له‌نێو قورئانی پیرۆزدا له‌لایه‌ن (أ. د. أمین محمد عگیه باشا) له‌نێو لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌وردی دیاری كردووه‌و، بریتییه له‌مانه‌ی خواره‌وه :
1- تهحداو ئیعجازه، كه‌وا له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر چیرۆكێك زیاده، یان كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك به‌دی ده‌كرێت و، به‌شێوازێكی دیكه گێڕراوه‌ته‌وه.
2- سه‌رنجڕاكێشانی كه‌سان بۆ گوێگرتن له چیرۆكه‌كه له‌ڕێی گۆڕانكاری له شێوازه‌كانی یه‌ك چیرۆكدا.
3- به‌هێزكردنی په‌ندو ئامۆژگاری و به‌گه‌ڕخستنی تواناكان.
4- دووباره‌كردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه به‌خشینی دڵئارامییه بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و دڵڕاگرتنی خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی.
5- به‌رزی بایه‌خدانی خوای گه‌وره‌یه به چیرۆكه‌كه.
6- چیرۆكه‌كه له‌وانه‌یه درێژی بخایه‌نێت و خاوه‌ن چه‌ندین لایه‌ن بێت.
7- ترساندنی بێ باوه‌ڕان و وشیاركردنه‌وه‌یان به‌سزاو چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا به پێغه‌مبه‌ران.
8- دیارخستنی یه‌كێتی ئاینه‌كان له ڕه‌چه‌ڵه‌كی باوه‌ڕو یه‌كێتی بانگهێشتن بۆیان له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانه‌وه.
9- جه‌ختكردن به‌سه‌ر لایه‌نی نه‌بینراو (غیبی)و سه‌قامگیربوونی له دڵان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێته به‌شێك له ژیانی گوێگر، یان خوێنه‌ر ( ).
شیعریش، وه‌ك داڕشتن، یه‌كێكه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی هۆنیار له‌ڕێی چه‌ند دیارده‌یه‌كی هۆنیارانه كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه ده‌نوێنێ، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و دیارده هۆنیارانه خاوه‌ن سوودو ئامانجه تایبه‌تییه‌كانی خۆیه‌تی، بۆیه ده‌كرێ لێره‌دا بڵێین دووبارهكاریی شیعری یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی خاوه‌ن سوودو ئامانجه تایبه‌تییه‌كانی خۆیه‌تی، وه‌كو :
1- جه‌خت و دووپاتكردنه‌وه‌یه : بریتییه له‌وه‌ی دووباره‌كراو بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر واتای ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌ی پێكراوه له دێری پێشوو، یان دێره‌كانی پێشووتر، واته هۆنیار جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نێكی گرنگی دووبارهكراوهكهیه.
2- سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر بۆ شتێكی گرنگ له‌نێو هۆنراوه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
3- مه‌زنكردنی دووباره‌كراو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ پرسیار له‌باره‌ی دووبارهكراوهكه لای خوێنه‌ر دروست بكات.
4- بۆ چڕكردنه‌وه‌ی واتایه‌كی نێو هۆنراوه‌كه‌یه وا له هۆنیار ده‌كات په‌نای بۆ ببات.
5- دروستكردنی سه‌رسووڕمان لای خوێنه‌ر له‌باره‌ی دووبارهكراوهكه.
6- دووبارهكارییهكه بۆ كارێكی شیعریی پێویسته، هه‌روه‌ها دووبارهكارییهكه بۆ كارێكی پێویستی مۆسیقایییه وا له هۆنیار ده‌كات په‌نای بۆ ببات.
7- چڕكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وشه به‌كارهاتووه‌كانی نێو هۆنراوه‌كه‌یه له‌ڕێی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان وشه، یان فرێز، یان ڕسته له‌نێو هۆنراوه‌كه.
8- سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی دوای دووبارهكراوهكه له‌نێو دێره‌كانی هۆنراوه‌كه دێت.
9- سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر بۆ شتێكی گرنگ له‌نێو هۆنراوه‌كه خراوه‌ته ڕوو.
1.- خستنه‌ڕووی توانای هۆنیاره له‌چۆنێتی داڕشتنی هۆنراوه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك دووباره‌كردنه‌وه ده‌بێته به‌شێك له شێوازی شیعریی هۆنراوه‌كه.
11- دانپێنانه به به‌ها و هێماكانی دووبارهكراوهكه له‌نێو هۆنراوه‌كه.
12- ئاگاداركردنه له‌باره‌ی واتای دووباركراوهكه تا خوێنه‌ر دركی پێ بكات.
13- وه‌بیرخستنه‌وه‌ی دووبارهكراوهكهیه له زه‌ینی خوێنه‌ر تا وشیاری په‌یدا بكات.
14- به‌ها به‌خشینه به دووبارهكراوهكه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه تا خوێنه‌ر چ له‌ڕووی باشی، یان مه‌ترسیدارییه‌وه ئاگاداری و شاره‌زایی په‌یدا بكات.
15- دووباره‌كراو ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی هه‌ندێ یاسای شاراو، به‌تایبه‌تی یاسای هاوسه‌نگی.
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین شیعر وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی خاوه‌ن په‌یامێكی مه‌عریفی كاریگه‌ره‌و، شاعیر زمانی شیعر ده‌كاته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ جوانی ده‌ربڕینی هزرو هه‌ستی ناخه‌وه‌ی خۆی بۆ خوێنه‌ری، یان گوێگری شیعره‌كه‌و، ده‌توانین بڵێین كاریگه‌ری هه‌موو ده‌قێكی شیعری زیاتر پابه‌نده به‌كاریگه‌ری و جۆری ئه‌و زمانه ده‌ربڕینه له‌نێو شیعره‌كه‌دا به‌كار هاتووه، كه‌وا له‌لایه‌ك زمانی شیعر ده‌بێته جلوبه‌رگێك، یان پۆشاكێك بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كه له‌پێناو به‌خشینی چێژی هونه‌ری به په‌یام وه‌رگری شیعره‌كه، هه‌روه‌ها زمانی شیعر له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێته باشترین كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕین له پرۆسه‌ی داهێنان و داڕشتنی هه‌موو ده‌قێكی شیعریدا.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م : جۆره‌كانی دووباره‌كاری
هه‌ر هۆنیارێك له پرۆسه‌ی دووباره‌كاری شیعرییه‌كه‌یدا، جگه له‌وه‌ی ئامانجێكی جوانكاری و به‌خشینی چێژی شیعری هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات توانای داڕشتنی شیعری خۆیشی بخاته ڕوو. ئه‌م جۆره دیارده‌یه زۆر به جوانی له‌نێو هۆنراوه‌كانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، خوێنه‌ری هۆنراوه‌كانی هه‌ست به‌و ته‌كنیكه شیعرییه ده‌كات :
1- دووباره‌كاری نه‌پچڕاو :
بریتییه له‌وه‌ی هۆنیار دووبارهكراوهكه له‌هه‌مان دێره شیعره‌كه دووبارهكراوهكه به‌دوای یه‌كتردا به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌م هۆنیاره له‌م بواره‌دا خاوه‌ن شه‌قڵی تایبه‌تی خۆیه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رجارێك وشه‌یه‌ك زیاد ده‌كات، یان هه‌ر جارێك وشه‌یه‌ك، یان پیتێك ده‌قرتێنی. بۆ نموونه له په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می هۆنراوه‌ی (سرووش)دا ڕسته‌ی ناته‌واوی (به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ) سێ جار به‌دوای یه‌كتر هاتندا دووباره ده‌كاته‌وه‌و، هه‌ر جارێك ڕسته‌كه به وشه‌یه‌كی تازه‌ی وه‌ك بكه‌ر ده‌گۆڕێت :
منداڵی به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
چاره‌نووس به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
شكۆ به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل59)
ئه‌م جۆره دووبارهكارییه به‌هه‌مان شێوه‌ی دووبارهكراوهكه له‌ناوه‌ندی دێرهكهوه ده‌ست پێده‌كات له كۆشیعری (زێوان)دا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت :
دانیشتنی مردوو له‌ناو كفن
ڕاچه‌نینی مردوو له‌ناو كفن
مه‌ستی مردوو له‌ناو كفن
نامه‌نووسینی مردوو له‌ناو كفن (كۆشیعری زێوان / ل89)
له كۆشیعری (ساڵی سفر) ئه‌م جۆره دووبارهكارییه هه‌یه، به‌ڵام دووبارهكراوهكه وشه‌ی (حه‌وت)هو له‌سه‌ره‌تای دێرهكانن :
حه‌وت هێلكه‌م ترووكا
حه‌وت جۆگه‌له له یه‌كتر نزیك بوونه‌وه بۆ مه‌له‌وانیی بێچووه مراوی
حه‌وت گوڵه گه‌نم پڕ شیر بوو
حه‌وت باڵ له كووپه‌ی گه‌نجینه‌م ڕوا
حه‌وت په‌ندم له تابلۆی شاردا هه‌ڵواسرا
حه‌وت پشكۆم بووه فه‌رامۆشی جه‌سته‌ی ئاگردان
به‌هار خوێنی زه‌ویی هێناوه‌ته كوڵ و جۆش
سروشت له حهوتهیهكدا دووباره له‌دایك بووه‌وه
ناڵه‌یه‌كی پچڕپچڕی له سینه‌وه هه‌ستا
حه‌وت په‌لكه زێڕینه
له‌پێش چاوی مندا ونه (كۆشیعری ساڵی سفر / ل192)
هه‌روه‌ها له كۆشیعری (ساڵی سفر)دا ئه‌م جۆره دووبارهكارییه به‌رچاومان ده‌كه‌وێت :
له شه‌ممه‌دا باوكم فاتهڕهشهی ئه‌ستوور بوو
له شه‌ممه‌دا دایك فه‌رشه‌ی شكا
له شه‌ممه‌دا دوو برازام به‌ردی بن پێیان خزی
له شه‌ممه‌دا خوشكه‌زایه‌كم له‌گه‌ڵ ئاودا شه‌ڕی ڕاگه‌یاندو شكا
له شه‌ممه‌دا یه‌كه‌م پایسكیلم دزرا
له شه‌ممه‌دا به‌ردی خهتخهتانێی كیژانی ده‌ربه‌ندی گۆمم فڕاندو هاویشتمه تیتراوسك
شه‌ممه جۆرێكه له ئه‌فسوون
زوو كار له ناخ ده‌كات
ئه‌و هه‌ڵبه‌زو دابهزكردنه به‌دڵ چییه
فیل ئاژه‌ڵێكی خاو‌و خلیچك و حۆله
ڕووهكی دڕكاوی ده‌خوات
له شه‌ممه‌دا
یادكرنه‌وه‌ی خودا‌و نیشته‌جێبوون له‌بوونی بزر بوو
(كۆشیعری ساڵی سفر / ل136)
له‌م په‌ره‌گرافه‌دا هۆنیار دووباره‌كاری كردووه‌ته كه‌ره‌سه‌یه‌كی ده‌روونی بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ندێ به‌سه‌رهاتی ناخۆشی خۆی له ڕۆژی شهممدا، كه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت حه‌وت كاره‌ساتی ناخۆشی وه‌ك (باوكی فاتهڕهشهی ئه‌ستوور بووه، فه‌رشه‌ی دایكی شكاوه، بن پێی دوو برازای خزاون، خوشكه‌زایه‌كی له‌شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئاودا شكاوه واته خنكاوه، یه‌كه‌م پایسكلی دزراوه، به‌ردی خهتخهتانێی كیژانی ڕفاندووه، یادكرنه‌وه‌ی خودا‌و نیشته‌جێبوونی بزر بووه). بۆیه ڕۆژی شه‌ممه به‌لایه‌وه جۆره ئه‌فسانه‌یه‌كه به‌سه‌ریدا هاتووه‌و له نه‌ستی كه‌ڵه‌كه بووه‌و، له‌نێو ئه‌م په‌ره‌گرافه ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
2- دووباره‌كاری پچڕ پچڕ :
بریتییه له‌وه‌ی هۆنیار دووبارهكراوهكه له چه‌ند شوێنێكی ناو دێره‌كانی هۆنراوه‌كه، یان له چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت. بۆ نموونه شوێن وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی كراوه، یان داخراوه به‌هاو ڕۆڵی گرنگی خۆی هه‌یه له هزرو نه‌ستی مرۆڤدا، چونكه ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی كۆمه‌ڵێ یاده‌وه‌ری له‌ئانوساتی خۆیدا بریسكه ده‌دات و، ده‌بێته هۆی ورووژاندنی ناخه‌وه‌ی مرۆڤه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه هۆنیارێكی خاوه‌ن هه‌ستێكی ناسك بوو وه‌ك سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، كه‌وا سه‌رجه‌م چامه شیعرییه نۆبه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (زێوان) بۆ گێڕانه‌وه‌ی چه‌ندین یاده‌وه‌ری منداڵیی خۆی له‌و گونده‌ی تێیدا له‌دایك بووه گوندی ده‌ربه‌ندی گۆم، هه‌رچه‌نده ڕاسته‌وخۆ ناوی ناهێنێ، به‌ڵام له‌ڕێی (43) چل‌و سێ جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تا چه‌ندێ ئه‌و گونده‌ی بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئه‌و گه‌نجینه پڕ له یاده‌وه‌رییه‌كانی، كه‌وا له هه‌ندێ شوێندا سووكه دهسكارییهكی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و دووبارهكارییه توانیویه‌تی جۆره ئه‌فسانه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ گونده‌كه‌ی. بۆ نموونه :
كۆڵانه‌كانی ده‌یگه‌یاندمه قوتابخانه‌و گۆڕه‌پانی ڕووخۆشی تۆپی پێ
پاشان دووكانه پڕ نهێنییه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم
چاوی خه‌ون جۆگه‌ی هاوێشت( )
یان ده‌ڵێت :
گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم حه‌وش و بانێكی خانه‌دانه
جۆگه له ناویدا سێبووری ده‌داته
ئه‌و كهنارانهی پێی ڕاوچییه‌كان ڕێزیان گرتووه (كۆشیعری زێوان / ل24)
یان ده‌ڵێت :
گۆڕێك له گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم ڕێنمایكهریمه (كۆشیعری زێوان / ل25)
یان ده‌ڵێت :
چرا به ناوچه‌وانی كۆڵانی
گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم هه‌ڵواسراوه (كۆشیعری زێوان / ل28)
ئه‌م جۆره وێنانه بۆ تۆبۆگرافیای گونده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له یاده‌وه‌رییه‌كانی چه‌سپیوه، بۆیه جۆره پیرۆزییه‌كی گونده‌كه‌ی لا دروست بووه، ئه‌وسا به‌ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا گونده‌كه‌ی 3/4 پێكهاته‌ی به‌شه‌كانی گیانی خۆیه‌تی :
ئه‌م دنیایه
سێ به‌شی ئاوه
به‌شێكی زه‌وی
منیش سێ به‌شم گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵی
به‌شه‌كه‌ی دیكه حه‌كایه‌تی پاڵه‌وانه‌كانی ده‌م ئاگردانی داپیره
(كۆشیعری زێوان / ل37)
ته‌نانه‌ت گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵی هۆنیار بووه‌ته هه‌وێنی به‌خشینی سرووشی ده‌ستنووسی هۆنراوه‌كانی و، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :
ده‌چمه‌وه گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم
خاڵی ڕووی به‌رده‌كانی
هه‌موو ده‌ستنووسه‌كانم ده‌داتێ
ده‌مكات به نووسه‌ری بێهاوتاو بێ‌باك (كۆشیعری زێوان / ل47)
دیاره شه‌یدایی ئه‌م هۆنیاره بۆ گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سرووشی پێغه‌مبه‌رێكی پێگه‌یشتووه، بۆیه ده‌ڵێت :
له دیوی ئه‌م دیو گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم
گوێم له دابه‌زینی سرووشی پێغه‌مبه‌رێكه
یه‌كه‌مین خه‌ونی مرۆڤی بینیوه (كۆشیعری زێوان / ل48)
ئه‌م وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی گوندی منداڵیی هۆنیار له‌سه‌ر زاری خۆیه‌وه بۆ به‌جێهێشتنی ڕه‌نگی خۆیه‌تی له‌و گونده، كه‌وا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :
ئه‌و گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیمه
ڕه‌نگم له‌ناو جێهێشتووه (كۆشیعری زێوان / ل68)
پاش ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵێتی، ئه‌وسا ڕاسته‌وخۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت :
له‌نێوان له‌دایكبوون و مردن‌دا
گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم
یاده‌وه‌رییه‌كی جوان و ئه‌فسانه‌یه‌كی به‌هێزه
له‌ناوی دانیشم خه‌یاڵ خۆشحاڵم ده‌كات (كۆشیعری زێوان / ل76)
ته‌نانه‌ت هۆنیار نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵێتی دابپچڕێت، چونكه به‌لایه‌وه له به‌هه‌شت نه‌رم و نیانتره، بۆیه ده‌ڵێت :
ئه‌ی له به‌هه‌شت نه‌رم و نیانتر گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم
ئه‌گه‌ر چه‌ته‌كان ڕێیان نه‌دام بێمه‌وه ناوت
دڵم له یاخهم ده‌ده‌م
كۆلاره هه‌ڵده‌ده‌م و ده‌گه‌شێمه‌وه (كۆشیعری زێوان / ل84)
له كۆتایی ئه‌م چامه شیعره هۆنیار ڕایده‌گه‌یه‌نێت گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵێتی دایكه نازدارو نازهنینهكهیهتی :
گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم
دایكێكه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ نازدارو نازه‌نین (كۆشیعری زێوان / ل97)
له كۆشیعری (ساڵی سفر)دا ئه‌م جۆره دووبارهكارییه پچڕپچڕمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌ڕێی دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ی (باڵنده) له سه‌ره‌تای چه‌ند دێرێكی هۆنراوه‌كه :
باڵنده‌ی به‌یان
هیچ شتێك له‌باره‌ی تاریك و ڕوون نازانێت
ده‌سته‌وه‌ستان چاوه‌ڕوانی ڕژانی خۆره
باڵنده‌ی باران
هیچ شتێك له‌باره‌ی تێنوێتی زه‌وی نازانێت
ده‌سته‌وه‌ستان چاوه‌ڕوانی دابارینه
جادووبازی حه‌كایه‌تخوان
له‌سه‌ر چیای زێڕو زیو وه‌ستاوه
باڵنده‌یه‌كی فریوده‌ری
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زه‌مین نارده خواره‌وه
باڵنده‌ی فریوده‌ر
به‌ردی یاقووت خۆراكیهتی (كۆشیعری ساڵی سفر / ل83)
هه‌ر له‌م كۆشیعره، كه‌وا بریتییه له (166 كۆپڵه شیعری بێ ناونیشان دوو جاری دیكه دووبارهكرنهوهی پچڕپچڕی به‌كار هێناوه :
سمۆره به ئاسانی به‌دار هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
گاز له دڵی فه‌ریكه گوێز ده‌گرێ
گۆپكهو چرۆ بریندارن
سمۆره دارگوێزێكی كلۆر كرد (كۆشیعری ساڵی سفر / ل51)
هه‌روه‌ها :
ڕه‌نگی یه‌كه‌م مرۆڤ
له خۆری سبه‌ینان ده‌چوو
پاشان خۆر
ڕه‌نگی برده‌وه سه‌ر ڕه‌نگی هه‌موو شته‌كان (كۆشیعری ساڵی سفر / ل6.)
3- دووباره‌كردنه‌وه‌ی واتا :
بریتییه له‌وه‌ی واتای هه‌مان وشه له‌ڕێی هاوده‌نگی، یان هاواتایییهوه دووباره بكرێته‌وه. ڕێژه‌ی ئه‌م جۆره دووبارهكارییه كه‌متره، هه‌رچه‌نده زیاتر توانای زمانه‌وانی هۆنیارهكهو ده‌وڵه‌مه‌ندیی گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگیی هۆنیارهكه ده‌خاته‌ڕوو. وه‌كو له كۆشیعری (زێوان) به‌رچاومان ده‌كه‌وێت كاتێك مردن و ناشتنی هه‌ندێ هۆنیار وه‌ك نالی و حاجی قادری كۆیی و مه‌وله‌وی له‌شوێنی له‌دایكبوونیان ده‌بێته خۆڵ و به‌سه‌ر زامی برینه‌كانی منداڵییان بكرێت، پاشان ده‌بێته جێی شانازی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و گونده، بۆیه ئه‌م هۆنیارهیش له‌ڕێی ئه‌م جۆره دووباره‌كردنه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌و جۆره واتایه ڕابگه‌یه‌نێت، واته ئاواته‌خوازه خۆڵی ئێسكه‌كه‌ی به‌سه‌ر برینی سه‌رده‌می منداڵییدای بكرێ پاش مردنی و ببێته جێی شانازی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌روه‌ك چۆن گونده‌كانی نالی و حاجی قادری كۆیی و مه‌وله‌وی بوونه جێی شانازی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه :
نالی ئێسكه‌كانی خۆی به خاك و خۆڵی به‌خشی
تا ببێته‌وه خۆڵ
به‌سه‌ر برینی منداڵییدا بكرێ
ژانی بشكێت
حاجی قادری كۆیی ئێسكه‌كانی خۆی به گۆڕ قه‌ره‌ج به‌خشی
تا ببێته‌وه به خۆڵ
به‌سه‌ر برینی منداڵییدا بكرێ
ژانی بشكێت
مه‌وله‌وی ئێسكه‌كانی خۆی بهسهرشاته به‌خشی
تا ببێته‌وه به خۆڵ
به‌سه‌ر برینی منداڵییدا بكرێ
ژانی بشكێت
منیش ئێسكه‌كانی خۆم به ده‌ربه‌ندی گۆم به‌خشی
تا ببێته‌وه به خۆڵ
به‌سه‌ر برینی منداڵیمیدا بكه‌م (كۆشیعری زێوان/ ل73-74)
له كۆپله‌ی شیعریی ژماره (1.8)ی نێو كۆشیعری (ساڵی سفر)دا به‌كارهێنانی وشه‌ی دایك بۆ چه‌ند واتا‌و مه‌به‌ستێك له‌ڕێی دووباره‌كردنه‌وه وه‌ك له‌م په‌ره‌گرافه ده‌رده‌كه‌وێت :
زه‌وی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده
كه كانییه‌كی نه‌رم و كراوه‌ی چاوی له ئێمه ده‌گێڕێ
جوانیش له‌گه‌ڵی له‌دایك ده‌بێت و ده‌بێته دایك
بوون به دایك
نامه‌یه‌كه خوداوه‌ند پیته‌كانی لێكداوه (كۆشیعری – ساڵی سفر / ل13.)
هه‌روه‌ها له كۆپله ژماره (11)ی كۆشیعری (ساڵی سفر) ئه‌م دووبارهكارییه بۆ وشه‌ی (شاژن) كراوه :
ئه‌سپ كه له‌ناو ته‌می به‌یانییاندا ده‌ڕوات
شاژنی ڕۆژه
مانگیش شاژنی شه‌وه (كۆشیعری – ساڵی سفر / ل27)
هه‌روه‌ها وشه‌ی (بیرنه‌چوونه‌وه) له‌كۆتایی هۆنراوه‌ی (بیرنه‌چوونه‌وه) دووباره كراوه‌ته‌وه تا هه‌رسێ ڕه‌نگی خودا‌و ئاو و شیعر له‌بیر نهكرێَت :
بینیبێت و بیری چووبیتهوه
بیرنه‌چوونه‌وه به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كان خۆی ده‌نوێنێ
(كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل128)
هه‌روه‌ها له‌هۆنراوه‌ی (تۆڕ)دا وشه‌ی (جه‌نگ) له‌نێو سێ دێری هۆنراوه‌كه دووباره كراوه‌ته‌وه وه‌ك جهختكردنێك له‌سه‌ر واتای كاریگه‌ری ئه‌م وشه‌یه :
جه‌نگ له سروودهكانماندایه
كوردستان له‌ناو سروودی جه‌نگدا
شه‌هیده‌كانی ڕووسوورن (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه /ل120)
له هۆنراوه‌ی (چاره‌نووس) هه‌ردوو وشه‌ی (ڕنین)و (گیان) له‌سێ دێردا بۆ دوو جار دووباره كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ست به هۆكاری دووبارهكردنهوهكهی ناكرێت :
شه‌و وه‌رزی پێگهیینیتی
له خه‌ون و بێداریمدا دهیڕنم
بۆ ڕنین هانا بۆ هێزی گیان ده‌به‌م
گیان ماڵێكی ته‌واوه (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه /ل64)
له هۆنراوه‌ی (سوێسكه) سێ جار وشه‌ی (ژماردن) دووباره ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونی سوێسكهكه له مانه‌وه هێلكه‌كانی :
سوێسكه هێلكه‌كانی داده‌نێ
ده‌یانژمێرێ و بێ دوودڵی له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێ
بۆ ماوه‌یه‌ك له‌بیری هیچدا نابێ
تا جووجكهكانی سینگی ده‌خورێنن
دووباره دهیانژمێرێتهوه
له‌نێوان هێلكه و جووجكهدا
شتێك وا له‌ناخی ده‌كات
ژماردن دووباره ده‌كاته‌وه (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه /ل13)
4- دووباره‌كاری به‌ندی:
ئه‌م جۆره دووبارهكارییه پێشی ده‌وترێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی شێوازی و، له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت (تكرار اللازمه) و، به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Refreindre) كه‌وا له وشه‌ی لاتینی (Refirgere) وه‌رگیراوه به واتای دووباره ده‌كاته‌وه، به‌واتای دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێك، یان چه‌ند وشه‌یه‌ك. دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندی بریتییه له‌وه‌ی دێرێك له چه‌ند شوێنێكی نێو هۆنراوه‌كه وه‌كو خۆی دووباره ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی جه‌ختكردن و وه‌بیرهێنانه‌وه، چونكه دووبارهكراوهكه هه‌ڵگری جۆره مه‌به‌ستێكه بۆیه هۆنیار له‌ڕێی ئه‌و دووباره‌كردنه‌وه مه‌به‌ستی جهختكردنهكهی بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یێنێت، ئه‌م جۆره دووباره‌كردنه‌وه له كۆشیعری (زێوان) به‌رچاومان ده‌كه‌وێت كاتێك (43) جار (گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم) دووباره ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ر له‌نوێ داڕشتنی ئه‌م هۆنراوهیهو بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌نێو كۆشیعری (خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه) دیسانه‌وه ئه‌و فرێزه‌ی (41) چلویه‌ك جار وه‌ك دووبارهكارییهكی جه‌ختی دووباره‌ی كردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی جه‌ختكردن له‌سه‌ر كاریگه‌ری گوندی له‌دایكبوون و سه‌رده‌می منداڵی هۆنیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی. ئه‌و گونده‌ش گوندی (ده‌ربه‌ندی گۆم) كه‌وا سه‌ر به شارۆچكه‌ی (دووبز – كه‌ركووك)هو هۆنیار تێیدا له‌دایك بووه، ئه‌و شوێنه ده‌بێته ڕه‌گی گه‌نجینه‌ی كاریگه‌ری سه‌رده‌می منداڵبوونی هه‌روه‌ك چۆن گۆستاڤ باشلا‌ر له كتێبی (جوانییه‌كانی شوێن) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا (شوێن ڕه‌گی منداڵێتییه). ته‌نانه‌ت هۆنراوه‌یه‌كی به‌ناوی گونده‌كه‌یه‌وه له كۆشیعری (شه‌ڕی چل ساڵه) بڵاو كردۆته‌وه گونده بچووكه‌كه‌ی به خوای چواندووه تێیدا ده‌ڵێت :
گونده بچووكه‌كه‌ی خوا
ده‌ربه‌ند
ڕووناك و گه‌رم به‌تریفه‌ی مانگ
فێنك به گه‌شه‌ی سپیه‌كانی دره‌خت و دڵخۆش
به‌كوڕی یه‌كه‌م زگی خۆت من
گیا په‌خشانی زه‌وییه
كوڕی پێهاته‌ی سروشتت نووسیویه‌تی (كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه / ل94)
دووباره‌كاری به‌ندی دوو چه‌شنه : یه‌كه‌میان پێی ده‌وترێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی، ئه‌مه‌یان له‌نێو شیعری ئه‌م شاعیره‌دا به‌رچاو ناكه‌وێت. دووه‌میان پێی ده‌وترێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی پاشكۆیی و، ئه‌م جۆره‌یان زۆر به‌كارهێنراوه له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره هاوچه‌رخه. بۆ نموونه له په‌ره‌گرافی ژماره (1)ی هۆنراوه‌ی (سرووش) دا ڕسته‌ی (كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌كا به دره‌وشانه‌وه) چه‌ند جارێك دووباره كراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێبی چاره‌نووس كاتێك دابگیرسێت ڕۆڵی خۆی ده‌بێت له دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌روونی په‌یام وه‌رگره‌كه :
باز له گه‌رمایی ئاگری پیس نه‌بوو فامی كرد بۆنی ڕیایی له ده‌نووكی سڕی
پڕه له سۆز به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
پڕه له بێگه‌رد به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی برادهریهتیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
پڕه له به‌نده ناس به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
پڕه له جه‌ربه‌زه به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
منداڵی به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
چاره‌نووس به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
شكۆ به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل59)
دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندی هه‌روه‌ها دوو جۆره : یه‌كه‌میان به‌ندی سه‌قامگیر كه‌وا بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی دێر، یان به‌یته شیعرییه‌كه وه‌كو خۆی، دووه‌میان به‌ندی خاو كه‌وا بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی دێر، یان به‌یته شیعرییه‌كه پاش هه‌ندێ ده‌ستكاری.
4-1 : دووبارهكاریی به‌ندیی سه‌قامگیر :
بریتییه له‌وه‌ی دێره‌كه، یان به‌یته شیعرییه‌كه وه‌كو خۆی دووباره ده‌كرێته‌وه بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك له‌ڕووی لابردنی وشه‌یه‌ك، یان بۆ زیادكردنی وشه‌یه‌ك. ئه‌م جۆره دووبارهكارییه پێشی ده‌وترێت دووباره‌كاری درێژ له‌وانه‌یه جۆره بێزارییه‌ك لای خوێنه‌ر دروست بكات. ئه‌م جۆه دووبارهكارییه له‌نێو شیعری ئه‌م هۆنیارهدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆ نموونه له په‌ره‌گرافی سێیه‌می هۆنراوه‌ی (سرووش)دا دێره شیعری (له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران) چوار جار به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ وه‌كو خۆی دووباره كراوه‌ته‌وه :
زه‌برو زه‌نگ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
فڕوفێڵ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
ڕك‌و كینه له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
پڕ‌و پاگه‌نده له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه، ل65)
4-2- دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندیی خاو (مائع) :
بریتییه له‌وه‌ی دێره‌كه، یان به‌یته شیعرییه‌كه به‌ده‌ستكارییه‌وه دووباره ده‌كرێته‌وه له‌ڕووی لابردنی وشه‌یه‌ك، یان بۆ زیادكردنی وشه‌یه‌ك. ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له‌نێو شیعری ئه‌م هۆنیاره زیاتر له دووبارهكاریی سه‌قامگیر به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌میش له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌لاله‌تی ناسه‌قامگیری باری ده‌روونیی هۆنیار ده‌خاته ڕوو له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره داڕشتنه شیعرییه، كه‌وا له‌وانه‌یه لای خوێنه‌ر بێزاری دروست نه‌كات. ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له هۆنراوه‌ی (سرووش) بارێكی قورس وه‌رده‌گرێت كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی بهدوایهكتری ئه‌ستوونی هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی (تارمایی یان خه‌ون یان مرۆڤی ڕوون ما‌نایان به ژیاندا) چوار جار دووباره ده‌كاته‌وه له‌پێناو جه‌ختكردن به‌سه‌ر گومان، یان ڕاڕایی نێو ده‌روونی :
تارمایی یان خه‌ون یان مرۆڤی ڕوون ما‌نایان به ژیان دا
تارمایی یان خه‌ون یان مرۆڤی ڕوون ما‌نایان به جوانی دا
تارمایی یان خه‌ون یان مرۆڤی ڕوون ما‌نایان به زیندووبوونه‌وه دا
تارمایی یان خه‌ون یان مرۆڤی ڕوون ما‌نایان به نه‌مری دا
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل65)
له هۆنراوه‌ی (بلیمه‌ت)دا جۆری به‌كارهێنانی دووباره‌كردنه‌وه چه‌شنێكی دیكه وه‌رده‌گرێت ئه‌ویش ته‌نیا دووباره‌كردنه‌وه‌ی فرێزی (كتێبی دایك و باوك) بۆ شه‌ش جار له‌چه‌ند شوێنێكی نێو ئه‌م هۆنراوه‌یه‌دا به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌دا:
– نووسه‌رێكه به‌زمانی دایك و باوك ده‌نووسێ
– كتێبی دایك و باوك تێدا سیمای خۆش بنوێنێ
– ئه‌و ڕازانه‌ی كتێبی دایك و باوك بانگی كردووم
– دۆسته شیر پاكه‌كانی بانگ ده‌كاته ناو كتێبی دایك و باوك
– زه‌مینی جوانی كتێبی دایك و باوك
– كتێبی دایك و باوك له‌به‌ره‌و سه‌ره‌تا بوونه‌وه‌دایه
ئه‌م جۆره په‌رته‌وازه بوونه‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م فرێز هه‌مان كاریگه‌ری دووباره كردۆته‌وه پێشووی نییه، كه‌وا هۆنیار ڕاسته‌وخۆ به‌دوایی یه‌كتر دووباره‌كردنه‌وه‌ی دێره شیعره‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆی هه‌بێ له‌سه‌ر سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ردا، به‌ڵام ئه‌م جۆره كاریگه‌رییه‌ی زۆر ناوێت له په‌رته‌وازه‌كردنی دووباره‌كردنه‌وه‌ی نێو شیعردا. ئه‌م هۆنیاره له هۆنراوه‌ی (بۆنه)دا ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌و گوڵه‌ی له….) له سه‌ره‌تایی شه‌ش دێڕی شیعری به‌دوایی یه‌كتر هاتووه دووباره ده‌كاته‌وه هه‌ر جارێك بۆ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ژیانی خۆیدا ته‌رخان كراوه، به‌م شێوه‌یه دووبارهكردنهوهكه ده‌بێته مایه‌ی نیشاندانی بۆنه‌كانی پێشكێشكردنی گوڵ له ژیانی مرۆڤدا:
سوپاس بۆ گوڵی بۆنه‌كان
ئه‌و گوڵه‌ی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی له‌دایكبوونم پێشكێشم كرا
ئه‌و گوڵه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی چوونه قوتابخانه‌م
ئه‌و گوڵه‌ی له یه‌كه‌م ژووانی دڵداریمدا
ئه‌و گوڵه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م شیعرمدا
ئه‌و گوڵه‌ی له چاپكردنی یه‌كه‌م كتێبمدا
ئه‌و گوڵه‌ی له ڕۆژی زاوایهتیم
من له ژیان به‌رده‌وامم (كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه / ل46)
له په‌ره‌گرافی ژماره‌ی (1)ی هه‌مان هۆنراوه‌دا (هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی) بۆ شه‌ش جار له‌ناوه‌ڕاستی دێره‌كان دووباره ده‌كاته‌وه:
مۆزه‌خانه‌یه‌كی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی مه‌ستتر له ڕابردوو
پیاوێكی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی چاو ڕوونتر له ئاگر
گوڵدانێكی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی بهدیدارتر له په‌نجه‌ره
ماسییه‌كی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی دڵخۆشتر له ئاو
دره‌ختێكی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی به به‌رهه‌متر له دارستان
گڵۆپێكی له هه‌فته‌ی ئاسووده‌یی سه‌ره‌تایی تر له خه‌ون
(كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه / ل46)
هه‌روه‌ها له په‌ره‌گرافی سێیه‌می هۆنراوه‌ی (سرووش)دا دێره شیعری فرێزی ناوی (له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ)، هه‌روه‌ها دێری (له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران) چه‌ند جارێك له‌م هۆنراوه‌دا به‌شێوه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندیی خاو دووباره كراونه‌ته‌وه :
زه‌برو زه‌نگ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
فڕوفێڵ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
ڕك‌و كینه له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
پڕ‌و پاگه‌نده له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل65)
له هۆنراوه‌یه‌كی نێو كۆشیعری (ساڵی سفر)دا شێوازێكی دیكه‌ی به‌كارهێناوه ئه‌ویش له‌نێوان دووبارهكراوهكاندا دێره شیعرێكی جیاوازی به‌كارهێناوه، وه‌كو :
گوڵ خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی
با خۆڵ نه‌كاته چاوی
باڵنده خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی
ده‌وری هێلانه‌ی به به‌ردی به‌نرخ و ئه‌فسانه بچنێت
كاتژمێر خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی
ده‌ستی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی درۆزن ده‌رنه‌چێ
قاوه‌چی خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی
لێوی پیاڵه‌ی به‌ره‌و ناسكی و نه‌رمی ببا
كه‌روێشك خه‌ریكی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی
نازی گیای ته‌ڕو نازی
ددان هاتنی بێچووه‌كان به‌راورد ده‌كات
(كۆشیعری ساڵی سفر / ل183)
هه‌ندێ جار هۆنیار له‌شێوازی داڕشتنی هۆنراوه‌كه‌ی فرێزی دووبارهكراوهكهی پێش و پاشێكی لێده‌كه‌وێت وه‌كو :
من و شیعر گوڵێكین له ده‌ستی بادا
ئه‌دی ئه‌ی یاری نهێنی
ئه‌و ده‌سته كێیه له با وه‌رمان ده‌گرێت
ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری مه‌رگت بۆ ده‌كه‌م
ئه‌ی ژیان و حیكمه‌تی به‌رزبوونه‌وه تا لای شیعر
ئهوسهرو ئه‌مسه‌ری ژیانت بۆ ده‌كه‌م (كۆشیعری ساڵی سفر / ل127)
له كۆپله شیعری ژماره (74)ی نێو كۆشیعری (ساڵی سفر)دا وشه دووبارهكراوهكان له دووه‌م دووباره كردن‌دا به نوقسانی ده‌بێ :
چاو و
گیان و
ناخ و
دڵ ماندوو ناكات
شنه‌یه‌كی نه‌رم و ئارام هه‌ڵی كردووه
دانه مرواری تاسه‌و گهرمیایی خۆی
ده‌باته ناو
چاوو
گیان و
ناخ و
دڵ (كۆشیعری ساڵی سفر / ل92)
4-3- دووباره كردنه‌وه‌ی به‌ندیی تێكه‌ڵ :
ئه‌م جۆره دووبارهكارییه بریتییه له‌وه‌ی هۆنیار هه‌ردوو جۆری دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندی له هه‌مان هۆنراوه به‌كاربهێنرێت. بۆ نموونه له هۆنراوه‌ی (سرووش)دا ده‌ڵێت :
زه‌برو زه‌نگ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
فڕوفێڵ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
ڕك‌و كینه له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
پڕ‌و پاگه‌نده له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
(كۆشیعری – خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه، ل65)
له دێره‌كانی (1و3و5و7) دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندی خاوه، كه‌وا سه‌ره‌تای دێره‌كان ده‌ستكاری كراوه، به‌ڵام دێره‌كانی (2و4و6و8) دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌قامگیره، چونكه هه‌موو دێره‌كه وه‌كو خۆی دووباره كراوه‌ته‌وه. لێره‌دا پێویسته بڵێین ئه‌گه‌ر به‌نده دووبارهكراوهكه یه‌ك وشه، یان دوو وشه بێت ئه‌وا پێی ده‌وترێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی نادرێژ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووبارهكراوهكه هه‌موو دێر، یان به‌یته‌كه بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندی درێژ، چونكه چه‌ندین وشه وه‌كو خۆی دووباره ده‌كرێته‌وه. هه‌رچۆنێك بێت دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندی به‌كاری به‌ستنه‌وه‌ی دێر، یان به‌یته‌كانی هۆنراوه‌كه هه‌ڵده‌ستێت، جۆره یه‌كێتییه‌ك به‌بینای هۆنراوهكهو مۆسیقاكه‌ی ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره دووباره‌كردنه‌وه پێویستی به جۆره شارهزایییهك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هۆنیار بزانێت له كوێ به‌نده‌كه دووباره بكاته‌وه، هه‌روه‌ها دووباره‌كردنه‌وه‌ی خاوی جۆره چاوه‌ڕوانییه‌ك لای دروست ده‌كات، كه‌وا له جاری تازه‌ی دووبارهكردنهوهكه چ دهسكارییهك ده‌كرێت، بۆیه پێویسته هۆنیار سووكه ده‌سكاری بكات، ئه‌م جۆره سووكه دهسكارییه لای ئه‌م هۆنیاره له‌و هۆنراوه‌ی سه‌ره‌وه به‌رچاو ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له په‌ره‌گرافی ژماره (1)ی هۆنراوه‌ی (سرووش)دا هه‌ردوو جۆری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌قامگیرو خاومان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، چونكه (14) جار ده‌سته‌واژه‌ی (نووسه‌ری هه‌موو ژیان) وه‌ك دووبارهكاریی سه‌قامگیر دووباره كراوه‌ته‌وه‌و، به‌هه‌مان شێوه دێری (كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه) دووباره ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌م هۆنراوه‌دا هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی (پڕه له سۆز به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ)و ده‌سته‌واژه‌ی (منداڵی به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ) چه‌ند جارێك به شێوه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ندیی خاو دووباره كراونه‌ته‌وه، هه‌رجارێك وشه‌ی سێیه‌می هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌كه به وشه‌یه‌كی دیكه گۆڕاوه :
باز له گه‌رمایی ئاگری پیس نه‌بوو فامی كرد بۆنی ڕیایی له ده‌نووكی سڕی
پڕه له سۆز به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
پڕه له بێگه‌رد به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
پڕه له به‌نده ناس به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
پڕه له جه‌ربه‌زه به‌ته‌واوی ڕازه‌كانی براده‌رایه‌تیت له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێ
كتێبی چاره‌نووس داده‌گیرسێ ده‌روونت ده‌گا به دره‌وشانه‌وه
منداڵی به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
چاره‌نووس به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
شكۆ به‌ره‌و ئاگری پیس نه‌بوو هه‌نگاومان پێ هه‌ڵده‌هێنێ
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل59)
5- دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رایی :
ئه‌م جۆره دووبارهكارییه زۆر باوه له‌نێو شیعری نوێ و هاوچهرخداو ” ئامانجی سه‌ره‌كیی دووباره‌كاری به‌رایی فشارخستنه سه‌ر یه‌ك حاڵه‌تی زمانی و، دووپاتكردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك به چه‌ند شێوه‌یه‌كی هاوچه‌شن، یان جیاواز له‌پێناو گه‌یشتن به دۆخێكی شیعریی تایبه‌ت له‌سه‌ر دوو بنه‌مای ڕیتیمی و هێمایی وه‌ستاوه “( ).
دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رایی، یان سه‌ره‌تایی بریتییه له‌وه‌ی وشه دووبارهكراوهكه له سه‌ره‌تای دێره شیعرییه‌كان ده‌بێت، پێشی ده‌وترێت دووباره‌كاری ئه‌ستوونی (التكرار العمودی)، چونكه وشه دووبارهكراوهكه له‌سه‌ره‌تای دێره بهدوایهكترهكان ده‌بێت. ئه‌م جۆره دووبارهكارییه زۆر باوه له‌نێو شیعری نوێ و هاوچه‌رخدا، كاریگه‌ریی ئه‌م جۆره دووبارهكارییه پابه‌نده به‌تواناو هێزی شێوازی شیعریی هۆنیارهوه، ئه‌گینا به كاروكرده‌وه‌یه‌كی شیعریی زۆر ساده داده‌نرێت. ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له شیعری ئه‌م شیعره ده‌كه‌وێته به‌رچاو، به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌شێوه‌یه‌كی لاواز دێته به‌رچاو، چونكه نهیكردووهته ده‌ستپێكێكی كاریگه‌ر بۆ په‌لكێشكردنی خوێنه‌ر بۆ نێو جیهانی هۆنراوه‌كه كاتێك له دوو سێ دێرێكی هۆنراوه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت. به‌لای د.ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حمووده‌وه ” ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م جۆره گه‌ڕانه‌وه، بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به بوارێكی شیعریی دیاریكراو، له چه‌ند داڕشتنێكی هاوشێوه یان جیاوازدا، له‌سه‌ر ئاستی ڕیتمی و ده‌لالی، جه‌خت له‌سه‌ر ورووژاندنی حاڵه‌تێكی زمان ده‌كاته‌وه “( ).
وشه‌ی (ڕه‌نگ) له هۆنراوه‌ی (بیرنه‌چوونه‌وه) بووه‌ته دووبارهكارییهكی به‌هێز كاتێك
هه‌رسێ ڕه‌نگه‌كه ده‌بنه پێكهێنه‌ری خودی هۆنیارهكه :
ڕه‌نگی خودا
ڕه‌نگی ئاو
ڕه‌نگی شیعر
پێكهێنه‌ری هه‌رسێكیان منم (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل128)
هه‌روه‌ها له كۆشیعری (سه‌دو یه‌كشه‌وه) ئه‌م جۆره شێوازه‌ی دووباره‌كاری به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆ نموونه له سه‌ره‌تای هۆنراوه‌ی (ڕه‌نگ) ده‌ڵێت :
به‌هار
زه‌مین سه‌وز هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
هاوین
زه‌مین سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
پایز
زه‌مین زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
زستان
زه‌مین سپی هه‌ڵده‌گه‌ڕێ (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل14)
له‌م دێرانه‌ی سه‌ره‌وه وشه‌ی (زه‌مین) كراوه‌ته دووبارهكارییهكی به‌رایی بێ هێزه.
6 – دووباره‌كردنه‌وه‌ی كۆتایی:
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م جۆره دووباره‌كردنه‌وه ” چڕكردنه‌وه‌یه‌كی هێمایی و ڕیتیمییه له كۆتایی هۆنراوه‌كه چه‌قبه‌ست ده‌بێت “( ) و، ئه‌م جۆره دووبارهكارییه بریتییه له‌وه‌ی هۆنیار له كۆتایی هۆنراوه‌كه‌ی ئه‌م جۆره دووبارهكارییه به‌كارده‌هێنی، هه‌رچه‌نده له‌م حاڵه‌ته ژماره‌ی دووبارهكراوهكه كه‌م ده‌بێت به حوكمی ئه‌وه‌ی هۆنیار له دوا هه‌نگاوه‌كانی نووسینی هۆنراوه‌كه‌یه، به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌م دووباره‌كردنه‌وه‌یه هۆنیار ده‌یه‌وێت شتێك بهخوێنهرهكهی ڕابگه‌یه‌نێت. به‌لای د.ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حمووده‌وه ” گه‌ڕانه‌وه‌ی دوایی هه‌ر وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رایی، پانتایی كاریگه‌ربوونی له چوارچێوه‌ی پێكهاتنی بونیاتی قه‌سیده‌دا ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ناوه‌ندی خاسیه‌ت زمانی شیعر‌و ده‌ستووره‌كانی زمانه‌وانی، چه‌قی ده‌لالی و ڕیتمی، له كۆتایی قه‌سیده دیاری ده‌كات و به‌ربڵاوی ئاسۆكانی واتای ده‌لاله‌ت و واتای ڕیتمی خه‌ست ده‌كاته‌وه “( ). له شیعری ئه‌م هۆنیارهدا ئه‌م جۆره دووبارهكارییه به‌رچاومان ناكه‌وێت.
7- دووباره‌كردنه‌وه‌ی بازنه‌یی :
بریتییه له‌وه‌ی هۆنیار له‌سه‌ره‌تاو كۆتایی هۆنراوه‌كه دووبارهكراوهكه به‌كارده‌هێنێت وه‌ك بازنه‌یه‌كی داخراو له داڕشتنی هۆنراوه‌كه. بۆ نموونه وشه‌ی (كه‌ڵه‌باب) له‌سه‌ره‌تاو كۆتایی كۆپڵه ژماره (32) ی نێو كۆشیعری (زێوان)دا دووباره كراوه‌ته‌وه :
ئاسمان وه‌ك كه‌ڵه‌بابی چاوساغی دێ نووستووه
……….
كه‌ڵه‌بابی چاوساغی دێ
هه‌تاو و سێبه‌ره (كۆشیعری ساڵی سفر / ل48)
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاو كۆتایی كۆپڵه‌ی ژماره (47)ی نێو كۆشیعری (زێوان)دا وشه‌ی (سه‌رسامبوون) دووباره كراوه‌ته‌وه :
سه‌یر بوو
سه‌رسامبوون هه‌میشه سه‌یره
……..
نهێنی به یه‌كه‌م سه‌رسامبوون ناو ده‌نێم
هه‌موو شتێكیش ده‌چێته‌وه
ناو یه‌كه‌م سه‌رسامبوون (كۆشیعری ساڵی سفر / ل63)
ئه‌م جۆره دووبارهكارییه بازنه‌یییه له هۆنراوه‌ی (بیر نه‌چوونه‌وه)ش وه‌به‌رچاومان ده‌كه‌وێته‌وه :
ڕه‌نگی خودا
ڕه‌نگی ئاو
ڕه‌نگی شیعر
پێكهێنه‌ری هه‌رسێكیان منم
……………..
جارێك ڕه‌نگی خودا‌و ئاو‌و شیعری
بینیبێت و بیری چووبیتهوه
بیرنه‌چوونه‌وه به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كان خۆی ده‌نوێنێ (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل128)
8- دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕازێنراو :
ئه‌م جۆره دووبارهكارییه پێیشی ده‌وترێت په‌یژه‌یی، یان هه‌ره‌می و ” به گرنگترین جۆره‌كانی دووبارهكارییه له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه داده‌نرێت، له‌به‌ر پێویستی به‌هه‌ندێ توانای شیعری بۆ دروستكردنی شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز ڕێ بۆ هه‌ندێ ئه‌نجامی شیعریی گرنگ خۆش ده‌كات، له پێشه‌وه‌یان به‌شداریكردنێكی گه‌وره له گه‌شه‌سه‌ندنی ڕیتیمی هۆنراوهكهو قووڵكردنه‌وه‌ی توانا مۆسیقییه‌كانی و، ئه‌م جۆره دووبارهكارییه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ئه‌ندازه‌یه‌ك له سروشتی ئه‌زموونی هۆنراوه‌كه هه‌ڵده‌قوڵێت و ئه‌و شێوازه دووباره‌كردنه‌وه‌ی فه‌رزی ده‌كات له‌گه‌ڵ واقیع و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بگونجێت ” ، به‌ڵام ئه‌م جۆره دووباره‌كردنه‌وه‌یه له‌شیعری سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا زیاتر شێوه‌ی زه‌خره‌فی، یان ڕازێنراوی وه‌رگرتووه، چونكه له‌م جۆره دووبارهكارییهدا جۆره ڕازانهوهیهك به‌شێوه زه‌خره‌فه بۆ ته‌نیا وشه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كرێت وه‌ك سه‌رنجڕاكێشانێك بۆ گرنگی و به‌ها واتای ئه‌و وشه‌یه له هزرو ده‌روونی هۆنیاردا. مۆرفێمی (بۆ) وشه‌یه‌كی واتاداره وه‌ك ئامرازی پرسیاركردن زیاتر به‌كاردێت، هه‌روه‌ها مۆرفێمی (بۆ) ئه‌گه‌ر بۆ كات و شوێن به‌كار هات ئه‌وا ده‌لاله‌تی كۆتایی شوێن، یان كاته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه هۆنیاریش ئه‌م وشه‌یه‌ی زه‌قتر كردووه، چونكه مرۆڤی كۆن و هاوچه‌رخی كورد زۆر به‌كاری ده‌هێنێ له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. ئه‌م هۆكاره وای له هۆنیار كردووه چه‌ندین جار له‌نێو شێوه‌كانی خواره‌وه دووباره‌ی بكاته‌وه‌و، به‌مه‌ش ئه‌ركێكی زه‌خره‌فه‌و جوانكاریی جوانی به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه داوه. ئه‌م شاعیره‌ش به‌شداری خۆی هه‌یه له‌م جۆره دووبارهكارییه، ئه‌ویش له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی (بۆ) وه‌ك ئامرازێكی پرسیاركردن یا ئامرازێكی پێوه‌ندی و پێشكێشكردنی ئه‌م شێوه ڕازانهوانهی خواره‌وه :
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ
بۆ
بۆ
بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
(كۆشیعری ساڵی سفر / ل144)
بۆ
بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ
بۆ (كۆشیعری ساڵی سفر / ل145)
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ (كۆشیعری ساڵی سفر / ل146)
بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
(كۆشیعری ساڵی سفر / ل147)
9- دووباره‌كاری ئه‌ستوونی :
دووباره‌كاری ئاسۆیی بریتییه له‌وه‌ی هۆنیار وشه‌یه‌ك بۆ چه‌ند جارێك له‌نێو هه‌مان به‌یت، یان دێڕه شیعرییه‌كه دووباره ده‌كاته‌وه‌و، ئه‌م جۆره دووبارهكارییه له‌نێو سه‌رجه‌م هۆنراوه‌كانی نێو كۆشیعره‌كانی به‌رچاومان نه‌كه‌وت. دووباره‌كاری ئه‌ستوونی بریتییه له‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك له‌نێو به‌یت، یان دێڕه به‌دوا یه‌كتر هاتووه‌كانی هۆنراوه‌كه دووباره كراوه‌ته‌وه. بۆ نموونه ئه‌م هۆنیاره له كۆپڵه‌ی ژماره (72)ی نێو كۆشیعری (ساڵی سفر) ئه‌م كاره‌ی كردووه چاومان به‌م جۆره دووبارهكارییه ده‌كه‌وێت كاتێك وشه‌ی (براكوژی) له‌سه‌ره‌تای سیانزه دێر به‌شێوه‌ی ستوونی دووباره‌ی كردۆته‌وه :
تراویلكه‌یه‌كی ته‌نگ
وه‌ك خوری به‌رخ له ناوچه‌وانی شار دره‌وشایه‌وه
كێش و سه‌روای شیعره‌كانی ته‌رازوو كردینه‌وه
براكوژی یه‌كه‌م
براكوژی دووه‌م
براكوژی سێیه‌م
براكوژی چواره‌م
براكوژی پێنجه‌م
براكوژی شه‌شه‌م
براكوژی حه‌وته‌م
براكوژی هه‌شته‌م
براكوژی نۆیه‌م
براكوژی ده‌یه‌م
براكوژی یازدهم
براكوژی دوازدهم
براكوژی سێزده‌م
كوڕ و كوڕهزام زۆر ماون (كۆشیعری ساڵی سفر / ل89-90)
له په‌ره‌گرافی (3)ی هۆنراوه (سرووش) ڕسته‌ی (له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران) به‌شێوه‌ی ئه‌ستوونی بۆ چه‌ند جارێك دووباره كراوه‌ته‌وه :
زه‌برو زه‌نگ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
فڕوفێڵ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
ڕك‌و كینه له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
پڕ‌و پاگه‌نده له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
(كۆشیعری خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه / ل65)
1- دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگ :
بریتییه له‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك له‌نێو به‌یت، یان دێڕه به‌دوا یه‌كتر هاتووه‌كانی هۆنراوه‌كه ده‌نگێك به‌شێوه‌ی ناوخۆیی، یان ده‌ره‌كی دووباره بكرێته‌وه، لێره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناوخۆیی له‌ناو دێره‌كانی هۆنراوه‌كه له‌وانه‌یه عه‌فه‌وی بێت، به‌ڵام له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ره‌كی به‌ئه‌نقه‌ست ده‌بێت بۆ پاراستنی سه‌روای هۆنراوه‌كه. لێره‌دا پێویسته بڵێین دووبارهكاریی ده‌ره‌كیی ده‌نگ له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره به‌رچاو ناكه‌وێت، چونكه شیعری عه‌موودی نانووسێت تا ده‌نگێك ببێته سه‌روای هۆنراوهكهو له كۆتایی دێره‌كان بنووسرێت، به‌ڵام دووباره‌كاری ناوخۆیی ده‌نگ به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه‌وا له‌نێو وشه‌كانی دێرێك، یان دێره‌كانی هۆنراوه‌كه دووباره ده‌كرێته‌وه. بۆ نموونه له هۆنراوه‌ی (مه‌شخه‌ڵ) شه‌ش جار ده‌نگی (گ) به‌شێوه‌یه‌كی ناوخۆیی دووباره كراوه‌ته‌وه :
ده‌موچاوی ژنی دوو گیان ئاگای له گه‌شه‌ی گه‌ڵاو گوڵ هه‌یه
به‌هار گه‌نجینه‌ی گه‌وره‌و مه‌شخه‌ڵی
ده‌ستی دایه زه‌مینه (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل91)
هه‌روه‌ها له هۆنراوه‌ی (گه‌نجینه) پێنج جار ده‌نگی (گ) دووباره كراوه‌ته‌وه :
ئه‌و هاوده‌نگییانه‌ی
له لێو ده‌بنه گه‌نجینه‌ی شار
ده‌نگێكه ده‌نگێكی دیكه ده‌بێته هاوده‌نگی (كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه / ل41)
هه‌روه‌ها له هۆنراوه‌ی (مردن) هه‌شت جار ده‌نگی (گ) دووباره كراوه‌ته‌وه :
ڕام گه‌یاند ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی مێژوو
پێشه‌نگایه‌ك ده‌كه‌مه‌وه
تابووتێكی تێدا پێشكێش ده‌كه‌م
كه یاریی به هه‌سته‌كانی من كردووه (كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه / ل83)
له‌كۆتایی هۆنراوه‌ی (خۆشحاڵی)دا شه‌ش جار ده‌نگی (د) له دوو دێردا دووباره كراوه‌ته‌وه :
خواوه‌ند جارێك دێته دیداریمان
دیداری دووباره نابێته‌وه (كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه / ل79)
هه‌ر له په‌ره‌گرافی (3)ی هه‌مان هۆنراوه دوو دێره شیعر چوار جار دووباره ده‌كاته‌وه به‌دوای یه‌كتردا ته‌نیا وشه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دێری یه‌كه‌م له دووبارهكردنهوهیدا ده‌گۆڕێت وه‌كو:
زه‌برو زه‌نگ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
فڕوفێڵ له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
ڕك‌و كینه له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
پڕ‌و پاگه‌نده له هۆشی پیاوی ئه‌هریمه‌ن نه‌ژاد هاته ده‌رێ
له لایه‌نگریمان بۆ ژیانی ناز په‌روه‌رو شیاو ڕووێندران
(كۆشیعری خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه / ل65)
ده‌نگی (ك) وه‌ك ده‌نگێكی سووكی نه‌بزوێن (13) سیانزه جار له‌نێو كورته هۆنراوه‌ی (مردن) دووباره كراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌موو دێرێكی هۆنراوه‌كه هه‌بوونی خۆی هه‌یه :
ڕام گه‌یاند ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی مێژوو
پێشانگایه‌ك ده‌كه‌مه‌وه
تابووتێكی تێدا پێشكێش ده‌كه‌م
كه یاریی به هه‌سته‌كانی من كردووه
له‌سه‌ر ئه‌و قوڕه‌ی بۆ دروستكردنی
ئاده‌م و حه‌وا خۆش كرا
كتێبی له‌بیر نه‌چوونه‌وه جێ ده‌هێڵم (كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه /ل83)
ئه‌نجــام
1- دووباره‌كاری شیعری بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بنیادی هونه‌ری هۆنراوه‌كانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ره، كه‌وا به هۆنیار – شاعیرێكی نوێخواز له بواری زمانی شیعریدا ناسراوه.
2- له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیارهدا چه‌ندین جۆری دووبارهكاریی شیعری به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
3- ئه‌م هۆنیاره زۆر به جوانی دووباره‌كردنه‌وه‌ی شیعری به‌چه‌ند چه‌شنێك له‌نێو به‌شێك له هۆنراوه‌كانی به‌كارهێناوه له پێناو به‌خشینی جۆره كاریگه‌رییه‌ك به به‌كارهێنانی دووباره كردنه‌وه له‌نێو داڕشتنی شیعریدا.
4- دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕسته‌ی كاری كاریگه‌رتره له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕسته‌ی ناوی بۆ خستنه‌ڕووی كاریگه‌ریی ده‌روونیی ڕووداوی نێو بابه‌تی هۆنراوه‌كه، له‌م ڕووه‌وه دووبارهكاریی ڕسته‌ی كاری زیاتر له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره به‌رچاو ده‌كه‌وێت، چونكه هه‌موو یارییه‌كی نێو زمانی شیعریی هۆنراوه‌كانی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سروشتی ڕووداوی نێو هۆنراوه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
5- دووبارهكاریی نادرێژ زیاتر له‌نێو هۆنراوه‌كانی ئه‌م هۆنیاره به‌رچاو ده‌كه‌وێت، چونكه ژماره‌ی جاری دووبارهكراوهكه كه‌مه.
6- ئه‌م هۆنیاره زۆر جار دووباره‌كاری به‌ندی (لازمه)ی به‌هه‌ردوو جۆری سه‌قامگیرو خاوی به‌كارهێناوه.
پ0ی0د0 عادل گه‌رمیانی
كۆلێژی زمان / به‌شی كوردی
ئه‌یلوولی 2011 هه‌ولێر
سهرچـاوهكان
كتێبه‌كان
1- أ. د. أمین محمد عگیه باشا – التكرار فی القصص القرێنی – دراسه تگبیقیه علی قصه موسی علیه السلام)، له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه.
2- ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود- بونیاتی زمان له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا 1985-2005، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر، 2009
3- په‌خشان عه‌لی ئه‌حمه‌د- شێوازی شیعری گۆران، نامه‌یه‌كی ماسته‌ره پێشكێشی كۆلێژی زمانی زانكۆی كۆیه كراوه، 2007
4- حسین علی شانوف- شعر الشاعر الكردی المعاصر گوران، ت: شكور مصگفی، مگبعه دار الجاحڤ، بغداد، 1975
5- حوسێن مه‌حموود عه‌لی كه‌لاری- شێواز له هۆنراوه‌ی فه‌رهاد شاكه‌لی دا، نامه‌ی ماسته‌ره پێشكێشی كۆلیژی زمانی زانكۆی كۆیه كردووه، 2008
6- دیوانی نالی، مه‌لا خدری ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی مكایه‌ڵی، لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم ئه‌ندامی یاریده‌ری كۆڕی زانیاری كورد پیاچووهتهوه، چ/ كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1976
7- سه‌باح ره‌نجده‌ر- خه‌ون واخۆی گێڕایه‌وه – ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2004
8- سه‌باح ره‌نجده‌ر- كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2005
9- سه‌باح ره‌نجده‌ر- كۆشیعری مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2008
10- سه‌باح ره‌نجده‌ر – كۆشیعری سه‌دو یه‌ك شه‌وه، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2008
11- سه‌باح ڕه‌نجده‌ر – كۆشیعری ساڵی سفر، چاپخانه‌ی كه‌مال، سلێمانی، 2010
12- السیوگی – الإتقان فی علوم القرێ‌ن ” (3) گبعه مۆسسه النداو
13- د. زهیر احمد المنصور – ڤاهره التكرار فی شعر ابی القاسم الشابی، www.bwady.com
14- د.عشتار داود محمد- تقنیه التوازی فی الشعر الحدیپ، له ئه‌نته‌رنیته‌وه وه‌رگیراوه
15- عدنان حسین العوادی – لغه الشعر الحدیپ فی العراق، دار الحریه للگباعه، بغداد، 1985
16- كه‌مال غه‌مبار- به‌ره‌و جیهانی شیعری چه‌ند شاعیرێك، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2008
17- محمد عبد المگلب – بنا‌و الاسلوب فی شعر الحداپه، القاهره، 1988
18- نازك الملائكه – قچایا الشعر الحر، دار العلم للملایین /بیروت/ گ5، 1978
19- نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د – مێژووی خود له ناو له‌نگه‌رێك دا، چاپخانه‌ی كریستاڵ، هه‌ولێر، 1997
20- یاسین عومه‌ر- شێركۆ بێكه‌س- چه‌پكێك له هه‌ڤپه‌یڤین، ئه‌زموون 1985-2000، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2001
رۆژنامه‌و گۆڤار
1- كمال غمبار- موت المرأه، ت: سامان دزیی، جریده میدیا، ع/118فی 5/3/2003
2- كه‌ریم ده‌شتی- به‌شێك له یاداشته‌كانی-با-هه‌ڤپه‌یڤینی- ته‌لعه‌ت تاهیر، گۆڤاری ئێستا، ژ/12، حوزه‌یرانی 2006
په‌راوێزه‌كان
(*) گرووپی پێشڕه‌وی شیعری له هه‌ولێردا بریتی بوو له‌م هۆنیارانه :(سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، جه‌لال به‌رزنجی، هاشم سه‌ڕاج، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف، دڵشاد عه‌بدوڵڵا) 0
– نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د – مێژووی خود له ناو لهنگهریهكدا، چ/ كوردستان، هه‌ولێر، 1997، ل11
(*) ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی شیعری سه‌باح ڕه‌نجده‌ر بابه‌تیان نووسیوه، ئه‌مانه‌ن : (د0محه‌مه‌د مه‌عرووف فه‌تاح، كه‌مال غه‌مبار، د0 مارف خه‌زنه‌دار، شوكر مسته‌فا، محه‌مه‌د مه‌ولوود مهم، عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج، نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د، د0 له‌تیف محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، د0ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود، مه‌حموود زامدار، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، یووسف حه‌یده‌ری، لوقمان مه‌حموود، ئارام سدیق، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان، حه‌كیم مه‌لا ساڵح، نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئهسووهد، د0 عه‌لی تاهیر به‌رزنجی، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، فه‌رید زامدار، قادر ئیبراهیم مینه، حه‌مه مه‌نتك، عه‌بدولخالق یه‌عقووبی، ساڵح سووزه‌نی، فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی، عه‌لی قاسمی، محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم ئیبراهیم، سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو، پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا، به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب، محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د، ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین، عه‌بدولڕه‌زاق بیمار، د0فوئاد ڕه‌شید، د0محه‌مه‌د به‌كر، د0ئازاد حه‌مه شه‌ریف، بۆتان جه‌لال، ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا، عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی، د0سه‌ردار ئه‌حمه‌د گه‌ردی، سامان دزه‌یی، د. ئیدریس عه‌بدوڵڵا، د0حوسێن غازی ).
– السیوگی – الإتقان فی علوم القرێ‌ن، گبعه مۆسسه النداو، ص280، له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه 0
– احمد مگلوب – معجم النقد الادبی، ج/1، دار الشۆون الپقافیه العامه، بغداد، 1999، ص370
– د0 محمد صابر عبید – القصیده العربیه الحدیپه 00 حساسیه الانبپاقه الشعرییه الاولی 00 جیل الرواد والستینات، گ/2، عالم الكتب الحدیپ، اربد- الاردن، 2010، ص 200
– محمد عبدالمگلب – بنا‌و الاسلوب فی شعر الحداپه، القاهره، 1988، ص390
– د. عشتار داود محمد – تقنیه التوازی فی الشعر الحدیپ، له ئه‌نته‌رنیته‌وه وه‌رگیراوه.
– سه‌باح ڕه‌نجده‌ر – كۆشیعری (سه‌دو یه‌كشه‌وه )، چ/ئاراس، هه‌ولێر، 2008، ل6
– هه‌مان سه‌رچاوه، ل6
– سه‌باح ڕه‌نجده‌ر – كۆشیعری (خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه )، چ/ئاراس، هه‌ولێر، 2004، ل18
– د0 زهیر احمد المنصور – ڤاهره التكرار فی شعر ابی القاسم الشابی…، www.bwady.com
– هه‌مان سه‌رچاوه
– ئه‌م لێكۆڵه‌ره له‌نێو كتێبه‌كه‌یدا (بونیاتی زمان له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا 1985-2005 ) ته‌نیا باسی جۆره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رایی و دوایی ده‌كات، به‌ڵام له‌په‌راوێزی (1) لاپه‌ڕه (180)دا ده‌ڵێت : گه‌ڕانه‌وه، فره شێوه‌ی دیكه‌ی هه‌یه وه‌ك: گه‌ڕانه‌وه‌ی بازنه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێویست بوون، گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌لالی و بونیاتی، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی 00 كه هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ند بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گرێت 0
– د0ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود – بونیاتی زمان له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا 1985-2005، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر، 2009، ل169
– هه‌مان سه‌رچاوه
– دیوانی نالی، مه‌لا خدری ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی مكایهلی، لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم ئه‌ندامی یاریده‌ری كۆڕی زانیاری كورد پیاچووهتهوه، چ/ كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1976، ل346
– نازك الملائكه – قچایا الشعر الحر، دار العلم للملایین /بیروت/ گ 5/ 1978، ص280
– هه‌مان سه‌رچاوه، ل287
– كۆشیعری شه‌ڕی چل ساڵه، چ/وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2005، ل46
– سه‌باح ڕه‌نجده‌ر – كۆشیعری سه‌دو یه‌كشه‌وه، ل8
– هه‌مان سه‌رچاوه، ل7
– هه‌مان سه‌رچاوه، ل6-7
( ) د.عدنان حسین العوادی- لغه الشعر الحدیپ فی العراق- دار الحریه للگباعه بغداد، 1985، ص21
( ) د. عدنان حسین العوادی، لغه الشعر الحدیپ العراق، ص30.
( ) حسین علی شانوف – شعر الشاعر الكردی المعاصر كوران، ت: شكور مصگفی، مگبعه دار الجاحڤ، بغداد، 1975، ل181
( ) – حوسێن مه‌حموود عه‌لی كه‌لاری- شێواز له هۆنراوه‌ی فه‌رهاد شاكه‌لی دا، نامه‌ی ماسته‌ره پێشكێشی كۆلێژی زمانی زانكۆی كۆیه كردووه، 2008، ل23
( ) – یاسین عومه‌ر – شێركۆ بێكه‌س- چه‌پكێك هه‌ڤپه‌یڤین، ئه‌زموون، 1985-2000، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2001، ل10
( ) – هه‌مان سه‌رچاوه، ل168
– أ. د. أمین محمد عگیه باشا – التكرار فی القصص القرێنی – دراسه تگبیقیه علی قصه موسی علیه السلام )، له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه‌و له‌لاپه‌ڕه (194)ی كتێبی (المعجزه الكبری القرێ‌ن )ی الشیخ محمد أبو زهره وه‌رگیراوه.
– هه‌مان سه‌رچاوه 0
– سه‌باح ڕه‌نجده‌ر – كۆشیعری (زێوان )، چ/ یاد، چا/2، سلێمانی، 2009، ل18
– د0 محمد صابر عبید – القصیده العربیه الحدیپه 00 حساسیه الانبپاقه الشعرییه الاولی، ص 200
– د0ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود – بونیاتی زمان له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا 1985-2005، ل172
– د0 محمد صابر عبید – القصیده العربیه الحدیپه 00، ص 208
– د0ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود – بونیاتی زمان له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا 1985-2005، ل176
– د0 محمد صابر عبید – القصیده العربیه الحدیپه 00، ص 214
ملخص البحپ
التكرار الشعری ڤاهره اسلوبیه یلجأ الیها الشاعر لتعزیز تأپیر المفرده والعباره الشعریه فی ژهنیه المتلقی ووجدانه. والتكرار الشعری عباره عن تكرار فی بدایه القصیده أو منتصفها أو نهایتها، وقد یكون التكرار الشعری بصیغه تكرار مفرده بحد ژاتها فی أكپر من مكان فی القصیده، أو تكرار عباره أو جمله شعریه لمرتین أو أكپر بحیپ تجلب انتباه القاری‌و الی سبب لجوو الشاعر الی تكرارها، وما الغایه منها.
وبشكل عام یمكن القول بأن التكرار الشعری ڤاهره اسلوبیه نراها فی الشعر الكلاسیكی وفی الشعر الحدیپ ایچا. ومن یقرأ قصائد الشاعر الكردی المعاصر صباح ر‌نجدر سیجد تنوع التكرار الشعری فی قصائده ، وبشكل اجاد فی منح المفرده والعباره الشعریه المكرره قوه تأپیر ژهنیه ووجدانیه ونفسیه رائعه، وهژا ما حدی بنا لكتابه هژا البحپ عن تقنیه التكرار فی قصائده 0 یتكون البحپ من مقدمه ومبحپین، تناولنا فی المبحپ الاول مفهوم التكرار الشعری وغایاته، وتناولنا فی المبحپ الپانی تواجد عشره انواع من التكرار الشعری فی قصائد الشاعر 0
Abstract
The poet resorts to use poetic repetition as a stylistic phenomenon to reinforce the effect of the logical items and the poetic expression in the mind of the receptor.
The poetic repetition is to repeat artain expressions of the beginning or end of the poem. Repetition can be in the middle or the end of a paragraph.Repetition can be simple or complex , it can be a word or phrase or a clause. The main function of repetition is to attract attention of the reader as to why the poeat repeats this expression.
Generally speaking , it can be said the repetition as apoetic and stylistic phenomenon can observed in the clasical and modern poetry. Aperson who reads Sabah Rangder poetry will find a lot of repetition kinds of various types. This poet has used successfully this stylistic phenomenon.