گەردیلۆکەی خودا (God Particle)
(Higgs boson) زانای فیزیکی تیۆری، ئینگلیز نەژاد ، بە هاوکاری دەستەیەک لە زانایانی تر لە ساڵی (1964) ، پێشبینی گریمانێکی فیزیکی کرد، کە دواتر لە میدیاکاندا بە نموونەی
(Higgs boson) ناسرا و لە زانستی (فیزیکی تازە)شدا ناوی ( گەردیلۆکەی خودا
– God Particle ) ی بۆ دانرا. لە راستی دا ئەوا ( Leon Lederman) زانای (فیزیکی ئەزموونی) بوو کە ئەو ناوەی بۆ ئەو گریمانە داتاشی، کاتێ کتێبە بەناوبانگەکەی ( گەردیلۆکەی خودا: گەر گەردوون وەڵام بێ ، دەبێ پرسیارەکە چێ بێ؟) بڵاوکردەوە. ئەو وشەی (خودا)ی خستە پاڵ ئەم گەردیلۆکە، بۆ نیشاندانی مەزنی و بایەخی بێسنووری ئەو شتەتازەیە ، لە جیهانی فیزیکی سەردەمدا. هەرچەندە (Higgs) ئەو ناوەی پێپەسند نەبوو، نەخوازەڵا باوەڕدارەکان دڵیان بڕەنجێ و دڵگران بن. گۆیا ( Leon Lederman) خۆی، ناونیشانی ( گەردیلۆکە نەفرەتلێراوەکەی خودا)ی هەلبژاردبووە ، کەچی سەرنووسەر بابەتەکە، دەستەواژەی (نەفرەتلێکراوەکەی) قرتاندبووە!
پوختەی تیۆرییەکەی (Higgs) ئەمەیە : مەودایەکی نەبینراو (invisible field) هەموو کون و قوژبنی ئەو گەردوونەی داگیرکردووە. هەرچی شت هەیە بە ئاوێتە بوونی مەودای (هیگز)، –کێش- پەیدا دەکا. تا ڕادەی ئاوێتەبوونی مەودای (هیگز) لە ناو گەردیلۆکەیەکی گەردیلەکان (با بلێین قلە ئەتۆمیك) بەهێزتر بێ ، کێشەکەی قورستر دەبێ. “
(Higgs) لە گەڵ تیۆرییەکەی هاوپێچێکی نەخشە ڕێگای چونیەتی وەدەست هێنانی ئەو گریمانەی بە شێوەیەکی پراکتیک ئامادەکردبوو. ئەویش بە جێبەجیکردنی ئەو بیرۆکەیە: ” ئەگەر لە کارگەیەکی خێرا خولقێنەر، بەخێرایی تیشک بتوانین گەردیلەکان بەیەکتری دادەین ، بەمەرجێ سەدان ملیۆن پێکدادانی گەردیلە لە بەشێکی زۆر بچووکی چرکریکدا رووبدات و پێکهاتەکانی خڕ تێک وپێک بشکێنرێت و گەردیلەکان بۆ بچوووکترین بچووکترین تەن وردوخاش بکرێن ، ئەوا دەگەینە دۆزینەوەی ئەو دەنکە بچووکەی ناومانناوە گەردیلۆکەی (Higgs boson) .
لەسەرتا زانایان زۆر بە ساردوسوریەوە پێشوازیان لەو تیۆرییەکرد. ئاخر چۆن دەتوانرێت کێشی شتێک بدۆزریتەوە لە مەودایەکی نەبنیراوی نەسەلمێنراو کە وجودی نەبێ؟ بەڵام لەگەڵ ڕۆژگاردا هێندێ دیاردەی سەیروسەمەر سەرنجی زانایانی فیزیکی ڕاکێشا، وەک: ئەو توخمانەی کە دەبنە بەشێک لە پێکهاتەی ئەتۆم و هیچ –کێش-ێکیشیان نییە، لە کاتێکدا ئەتۆم بۆخۆی کێشی هەیە! کەواتە دەکرێ ئەو مەودایەی هەم بەراورد بکرێت و هەم پەیوەندیشی بزانرێ بە کێشی موگناتیسەوە، کە کاتێ لە تەرازوێکی کێشان نزیکی دەکەیتەوە ، تای تەرازوەکە قورستر دەکات بەبێ ئەوەی هیچ –کێش-ی زیادی خستبێتە سەر .
نزیکەی پەنجا ساڵ بەسەر ئەو گریمانە تێپەری ، بەبێ ئەوەی کەس بتوانێ (Higgs boson) – بەرپرسی پەیدا بوونی ئەو مەودایە ئیفترازیە- بدۆزێتەوە.
تا ئێمرۆ زانایان نازانن کە دۆزینەوەی ئەم گەردیلۆکەیە چەندە کاریگەری دەبێ لەسەر ئاسانکردنی زانینی چۆنیەتی خەلق بوونی ئەو گەردوونە و ناساندنی خەڵک بەو هێزە خوداوەندیە بێسنوورەی کە ئەم گەردوونە رێک وپێکەی بەم شێوازە پڕ ئەندازەو نەزم و سەروبەرە خولقاندوە!
ئەو خاڵە بەهادارەی (Higgs boson) جەختی لەسەردەکاتەوە ئەوەیە، کە ئەلقەیەکی ونبوو هەیە لە تێگەیشتنی چۆنیەتی خەلق بوونی گەردوون. کەواتە زۆر لە تیۆریەکانی -فیزیکی گەردوونی- نا کامیل و ناقسن، بەبێ دۆزینەوەی ئەو ئەلق ون بووە ، کە ئەویش (Higgs boson) ە. مەوادیەک هەیە وەکۆ سەمغ ئەم گەردوونەی بەیەکەوە نوساندوەو بەستۆتەوە، ئەو –کێش- دەداتە تەنەکان ، تا خێراییان کەمتر بێتەوەو لە بۆشای گەردووندا لە سنووری خۆیان دەرنەچن. ئەگەر ئەو مەودایە نەبێ هیچ شتێک لەم گەردوونە ، بە مرۆڤیشەوە ، وجودی نابێ.
زانایانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی ناوەکی
Nucleaire) (CERN) (Conseil Europeen la Recherche کە لە ساڵی (1954) دامەزراوەو تاقیگە زانیستییەکەی (2400) کارمەندی هەیەو ساڵانە (10000) میوان بۆ گەشتی زانستی سەردانی دەکەن و (608) زانکۆ هاریکاری تیدا دەکات و (113) نەشناڵەتی تێدایە کە لە بیست دەوڵەتە ئەندامەکەی ئەورپاوە هاتوون، کارگەیەکی یەکجار زەبەلاحیان، وەک تاقیگەیەک، بۆ دۆزینەوەی ئەو گەردیلۆکە، بەناوی ( The Large Hadron Collider) دامەزراندوە. تا ئێستا دوو تاقیکردنەوەی گرینگی ئەنجام داوە بە ناوی
(-A Toroidal LHC Apparatus- ATLAS) وە (-Compact Muon Solenoid -CMS) تاقیگەی( The Large Hadron Collider) کە (300) پێ لە ژێر زەویە لە نزیک گوندی (Crozet)ە لە سەر سنووری نێوان فەرەنسا و سویسرا، تونێلێکی (27) کێلۆمەتر درێژە و تیرەکەی (10)پێیە، لە ناو ئەو لوولەیە شەفتێکی ئەستوری سوورخۆری تیشک هاوێژ هەیە، کە گەردیلەکان بە ناو مەودایەکی ئەلکترۆنی دادەبات و لە پێک دادانی دوو گوولـلە ی دژبەیەک ، گەورەترین پێکدادان – لە مێژووی مرۆڤدا – دروست دەکات. لە ناو ئەو تونێلە، لوولەکە بە هەزارەها کێبڵ و وایەر و جەمسەرو موگناتیس و کەرستەی سەیرو سەمەرەو بست بە بست ، وەک تەونی جاڵجاڵۆکە، تەنراوە. تەنیا کێشی لوولوکە بەقەد کێشی – تاوەری ئیڤلە -، دوای ئەنجامدانی هەزاران تاقیکردنەی پر وردەکاری، زانایانی (CERN) بریاریان دا کە لە رۆژی
(4/ June / 2012) بەیاننامەیەکی فۆرمی دەربارەی – گەردیلۆکەی خودا -ڕابگەێنن. بەڵام زانایان ترسی ئەوەیان هەبوو کە – رێکخراوی وزەی ناوەکی ئەمەریکا -، دەستکەوتەکەیان بدزێ و بیکات بەهی خۆی – دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەولی دزینی بیردۆزەکە-، بۆیە بەرنامەی کارەکایان لەو پەری نهێنییدا ئەنجام دەدا ، تەنیا دوو یان سێ لە زانایانی فیزیکی ئەو دەزگایە ئاگاداری ناوەرۆکی بەیاننامەکە بوون. ئەمەریکییەکانیش چەند ساڵێک بوو لە تاقیگەیەکی نهێنی سەرقاڵی دۆزینەوەی تیۆری (Higgs boson) ئەوانیش رۆژی
(2/ June / 2012) بۆ ئاشکراکردن بیردۆزەکایان دەستنیشان کردبوو.
لە ڕۆژی (4/ June / 2012) (CERN) بە فۆرمی ئاشکرای کرد، کە دوای ئەنجامدانی نزیکەی (500)تریلیۆن تاقیکردنەوە ، ) توانیان بە رێژەی 99.9936% دۆزینەوەی( (Higgs boson) ڕابگەێنن. ئەویش بەم شێوەیە:
Mass (125.3 ± 0.6 ) Gev /c2 within (4.9)Ó
رێکخراوی جیهانی بۆ سەلماندنی فۆرمی تاقیکردنەوەکان، پلەی (5 Sigma)یان بەم دۆزینەوە بەخشی ، ئەویش پێوەری پلەی دەرچوونی تاقیکردنەوەکانە بە سەرکەوتووی.
ئێستا ، گەیشتینە ئەو خاڵە کە بپرسین ، دۆزینەوەی (Higgs boson) بۆ زانستی فیزیک چێدەگەێنێ؟
پێش ئەوەی ئەم پرسیارە وەڵام بدەینەوە، لە جێگای خۆیەتی ئاماژە بە لێدوانەکەی
( Leon Lederman) زانای (فیزیکی ئەزموونی) خاوەن خەڵاتی نۆبل بکەین ، کە لە رۆژی ئاشکراکردنی (Higgs boson) پێشکەشی کرد: ” ئەمە گەورەترین دۆزینەوەی ئەم سەدەیەیە. ئەم دۆزینەوە نەک هەر تەنیا چۆنیەتی دروست بوونی گەردوونمان بۆ شیدەکاتەوە بەلکو دوور نییە زانیاری بوونی ژیانمان لەسەر ئەستێرەو ناو هەسارەکانی ترا پێبدا.”
(Higgs boson) ئەو دۆزینەوە زانستییەیە کە لە شەست ساڵی رابردوو دا هاوتای نەبووە. گرینگترین دەسکەوتی ئەوبوو کە (تەئکیدی بوونی – ئەو شتەی کرد کە پێیدەڵێن- (نموونەی میعیاری) زانستی فیزیک ، کە پێی وایە گەردوون لەسەر دوانزدە بنەمای پێکهاتەیی لەسەر یەک کەڵەکەکراوە و چوار هێزی بنجینەی بەرێوەی دەبات.) ئەو گەردیلۆکە وزەیەکی لە دەور دایە ، کە (125 – 126 ) گیگا ئیلکترۆن فۆڵتە ، واتا(126) ملیار ئیلکترۆن فۆڵت ، یان (132) نانو جۆل، کە (20) جاران پارستایی پرۆتۆنی هەیە. ئەمەیش یارمەی تەواکردنی هێندی لەو تیۆرو کێشە فیزیکیانە دەدا کە تا ئێستا سەرکەوتوانە ئەنجام نەدراون.
(Higgs boson) ی تەمەن هەشتاو سێ ساڵە، کە ئێستا مامۆستای فیزیکە لە زانکۆی (ئیدنبەرا) لە (ئینگلتەرا)، دەڵێ :” قەت لەم باوڕەدا نەبووم کە تیۆریەکەم وا زوو بێتەدی و بە چاوی خۆم دۆزینەوەکەی بیبینم. (گەردیلۆکەی خودا) بوو بە مایەی گفتۆگۆیەکی گەرم و توندوتیژ نەک هەر لە نێوان زانایانی فیزیک _ بە هەموو لقەکانییەوە- بەلکو لە نێوان دیندارو باوەڕدارەکانیش. ئەوەی کە دڵخۆشم دەکات ، ئەوەیە، ئەم دۆزینەوە نەک زەڕڕەیەک لە گەورەیی خودای کەم نەکردەوە ، بەلکو دۆزینەوەی نێهییەکی گەردوونی لەم شێوەیە، باوەردارانی پشت ئەستوورتر کرد ، بە بەڵگەیەکی زانستی ، کە دەتوانن بە دەنگێکی بەرز مەزناتەتی خوای پێئاشکرا بکەن! “
پێشتر زانای فیزیکی ناسراو (ئەنیشتاین –Einstein ) گوتو بووی:” من قەت لەم باوەڕدا نەبووم ، کە خودا بە گاڵتەجاری ، ئەم گەردوونەی خەلقکردبێ. ئەو شتانەی کە دوێنێ خەیال بووم ، ئیمرۆ ریالەتین و وجودیان هەیە.”
کاروانی نەپساوەی زانایان
(Einstein; Rutherford; Max Planck; Niels Bohr; Werner Heisenberg ) ئەوانی تر ئەلقە لە دوای ئەلقە لە زنجیری داهێنان و دۆزینەوەکان لە یەکتر دەبەستن و رۆژ بەرۆژ ئەو زنجیرە زانستییە لە درێژ بوون دایە. لە سەرەتادا سەلماندیان کە گەردیلە (Molecules) لە ئەتۆم پێکهاتووەو، ئەتۆمیش لە پرۆتۆن و نیۆترۆن و ئەلیکترۆن. پرۆتۆن و نیۆترۆن – کە بەشە رەقەکەن لە تەندا – لە شتێکی غەریب پێکدێن پیی دەگوترێ ( quarks & gluons) ئێستا دەمانەوێ بزانین کە ئایا
(quarks & gluons)بچووکترین پێکهاتەی ئەتۆمن یان لەوانیش بچووکتر هەیە. ئەوەشمان لە یاد نەچێ بە گوێرەی تیۆرە فیزیکییەکانو ئەم گەردوونە لە یەک قلە ئەتۆم خەلقکراوە!
سەرچاوە:
National Geography ( 3rd/ July / 2012):*
Ker than*
Joel Achenbach*