Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ماڵ ئاوا عەشق ماڵ ئاوا ژیان

ماڵ ئاوا عەشق ماڵ ئاوا ژیان

Closed
by July 12, 2012 هۆنراوە

 

 

 

جێت دەهێڵم

بەسە ئەم دیلیەی خۆم فڕێ ئەدەم و

پێت ئەڵێم من و تۆ ناتوانین لەگەڵ یەکترا بین

من بەرگەی ئەم هەموو دیلیەی رۆح ناگرم و

بۆ دوا جار پێت ئەڵێم

ماڵ ئاوا عەشق ماڵ ئاوا یار

من ئەڕۆم و

نازانم ئەم کەونە تاریکە بەرەو کوێم ئەبات

هەموو ژیانم بریتی بوو لە پارچەیەک عەشق

هەموویم دۆڕاند

بۆ دوا جار پێت ئەڵێم

ماڵ ئاوا ژیان ماڵ ئاوا عەشق

من عەشق

جەستە و ڕۆحمی لەت و پەت کرد

پارچەیەکی ڕۆحم کزو مات ماوەو

بۆ پارچەکەی تری ڕۆحم ئەگەڕێم

نیوەی جەستەم لای خۆمە و

نیوەکەی تری لە دەورو بەری قوتابخانەکەم کەوتون و

بۆیان ئەگەڕێم بەڵام ئاخ وا لەت و پەت بوون بۆم نادۆزرێنەوە

بۆیە بۆ دوا جار پێت ئەڵێم 

ماڵ ئاوا ژیان ماڵ ئاوا عەشق ماڵ ئاوا مناڵی

تۆ کە وەکو غەریبەیەک سەیرم بکەی و

بە پێشما بێیت و بڵێی بەخێرێی

باخچەکانی قوتابخانەم لە پێش چاو ئەبنە جەهەنەم

گوڵەکانم لێ ئەبێتە دڕک

یەکە یەکە ئەچەقنە ڕۆحمەوە

کە عەشق ئاوای لێ هات

ژیان بریتی ئەبێت لە هیچ

دە کە وایە بۆ دوا جار پێت ئەڵێم

ماڵ ئاوا ژیان ماڵ ئاوا ئەشق ماڵ ئاوا ڕۆح ماڵ هەموو جوانیەکان

 

 

 

دلۆڤان قەڵادزەیی 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.