
هیچ نانوسم و له‌هیچ نادوێم …به‌رهه‌م جه‌لال
ئه‌وه‌ی وتم سه‌ره‌تای ئه‌نفالی ڕسته‌یه، یان سه‌ره‌تای بوونی مه‌خلوقێكی ڕه‌زاتاڵه به‌ناوی مرۆڤ، یان نوسینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه كاتێك مه‌ره‌كه‌ب گرانه، یان هه‌ڕاجكردنی وشه‌كانه له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا بۆ سه‌رجه‌م شه‌وبێداره‌كانی ژیان ، من و تۆ بێزار بووین به‌ده‌ست ڕۆژه‌كانه‌وه، چه‌نده بێمانایه كه‌سێك داهاتوو زۆر به‌ڕوونی ببینێت ، موعجیزه هه‌وێنی كۆتاییه‌كانه، كۆتاییش بریتیه له (هیچ)، ئه‌م خاڵه‌یه واده‌كات ده‌رئه‌نجام بیركاریش ببێته ئه‌ده‌ب، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بیری مرۆڤایه‌تیه‌وه وێژه و فه‌لسه‌فه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێكیان هه‌بووه، تا له شێوازه نوێكاندا ئه‌م په‌یوه‌نده قوڵتر‌و پته‌وتر ده‌بێت ،ئاشكرا‌و ڕوونه و ڕاستیه‌كی مێژووییه كه فه‌لسه‌فه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆسه‌رجه‌م زانسته‌كان، بیركاری وه‌ك یه‌كه‌م زانست هاوپه‌یوه‌ندی به فیكره‌وه خزاوه‌ته نێو باوه‌شی فه‌لسه‌فه، ئه‌گه‌ر بڕوانیینه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی (داستان) ئه‌و په‌یوه‌ندیه بیركارییانه‌یه ده‌بینین له‌نیوان ئه‌ده‌ب و بیر‌و زانست‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌كه‌م
حاسیبه‌یه‌ك به ده‌ستمه‌وه ده‌گرم
ته‌نیایی (كه‌ڕه‌ت)ی بێداری ده‌كه‌م
غه‌مگینی (دابه‌ش)ی گۆشه‌گیریی…
مه‌راق (كه‌م) ئازار
یه‌كسان ده‌بن به دڵشكان.
كۆلكه‌ی هاوبه‌شی نێوان دڵشكان و شكست ده‌دۆزمه‌وه
ئه‌نجام
هیچ به ده‌سته‌وه.
ئه‌م چه‌ند دێره‌ی داستان په‌یبردنێكی ژیرانه‌یه به‌هه‌ندێك لایه‌نی هاوبه‌شی نێوان بیركاری و ئه‌ده‌ب ژماره‌كان پێكهاته‌كانی نێو بونگه‌راییان له‌نه‌بون ڕزگاركرد، هیچ وه‌ك چه‌مكێكی گه‌له‌ك گرنگ له‌نێو دنیای بیریی مرۆیی‌دا ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت چونكه ئه‌وڕۆكه له‌نێو دونیای مۆدێرنه‌دا شته‌كان واتای خۆیان له‌ده‌ست داوه مرۆ به‌هه‌موشت گه‌شتۆ به‌ڵام ئه‌مه له‌كاتێكدایه چێژوه‌ركرتن له‌مۆدێرنه مرۆی له‌مرۆڤایه‌تی داماڵیوه، ئه‌مخاله‌َیه وه‌های كردووه بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ژیان سه‌ری له‌هیچه‌وه ده‌ربچێت، دواجار هه‌موشته‌كان واتای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن پیرۆزی بونێكی نامێنێت بڕوانن له‌م چه‌نددێڕه‌دا (داستان) چۆن له‌گه‌ڵ هیچدا ده‌دوێت:
بیرۆكه‌م هه‌یه به دوور‌و درێژی له هیچ بدوێم
هیچ بخه‌مه ڕسته‌وه
هیچ لێكبده‌مه‌وه
كتێبێكی هه‌زاران په‌ڕه‌یی
له‌سه‌ر هیچ ڕه‌ش بكه‌مه‌وه
ڕسته‌كانی من له (هیچ)ه‌وه ده‌ستیان پێكرد، مرۆڤ له (هیچ)ه‌وه هاته‌بوون ، مه‌خلوق خالقی له (هیچ)ه‌وه خه‌لق كرد، (هیچ) سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌بوو كاتێك مرۆڤ ڕوانییه ده‌وروبه‌ر فێر بوو كه پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه به‌ده‌ره له (هیچ)، (فیسگۆرس)ه‌كان له (هیچ)ه‌وه یاریكردنی بیركاریانه‌ی ژماره‌كانیان خوڵقاند، ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو (هیچ) خاڵی ناوه‌ندی نێوان (بوون و نه‌بوون)ه، ئه‌مه‌سه‌ره‌تای بیری مرۆیی بوو سه‌باره‌ت به (بوون).
بودا وه‌ك ڕۆح ناسێك باوه‌ڕی وابوو (هیچ) ئه‌نجامه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستپێكه، هه‌ر بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێژێت (ئێمه نازانین له‌كوێوه هاتوین و بۆكوێ ده‌ڕۆین) هیچ بابه‌تێكی په‌یپێبراوی ناو دونیای بیری مرۆڤایه‌تییه، (بیكێت) پێی وایه له دونیا نوێكه‌ی پاش جه‌نگه خۆكوژانه‌كه‌ی مرۆڤ، هیچ ڕونادات، كه‌س نایه‌ت، كه‌سیش ناڕوات، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كان دوباره‌ن، مرۆڤایه‌تی ئه‌زمونی ڕابردوی خۆی ده‌كات، مرۆڤ خاوه‌ن هه‌ڵوێستێك نییه شیاوی هه‌ڵوێسته‌بێت.
كێ تاوانباره به‌رامبه‌ر به‌هیچ؟
داستان هه‌ندێك جار به‌بێمانا له (هیچ) ده‌ڕوانێت، له‌به‌رده‌م یاری ژیاندا، یاریكردن به‌مرۆڤ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌بۆچونی من ژیان خۆی یارییه‌كی گه‌وره‌یه، یاریه‌كیش دروستكراوی ده‌ستی مرۆڤ بێت یاریكردنی مرۆڤه به‌خۆی، تێڕوانینه فیكرییه‌كانی (داستان) كۆنتراستێكی سه‌یری دروستكردووه، له‌ساتێكدا به‌قوڵی ده‌ڕوانێته (هیچ) له‌هه‌نێك شوێنی هه‌مان تێكستیشدا ته‌واو ساده ده‌دوێت، ئه‌گه‌ر چاوێك به‌م چه‌ندێڕه‌دا بگێڕین ئه‌و ساده‌ییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بیر له هیج نه‌كه‌مه‌وه
خۆم به دۆمینه‌و
تاوڵه‌و
شه‌تره‌نج و
وه‌ره‌قه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌م
(هیچ) له‌لای (دیكارت) سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له هیچ نه‌بوونی خۆی سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌یه، فه‌لسه‌فه گه‌وهه‌ری ژیری مرۆڤه‌كانه، نابێت واژه‌كان له‌ژێر پێ بنرێن، زمان پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزه، گوفتار ڕۆحی فه‌لسه‌فه‌یه، سه‌ره‌تای په‌ی بردنه جوانه‌كانی (داستان) هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و هه‌ستپێكردنه‌كانی شاعیری فارس (سهراب سپهری)یه كاتێك له (ا) و(ب) ی ژیان ده‌كۆڵێته‌وه، له ورده‌كاریه‌كانی ژیانی بچوكتریت بوونه‌وه‌ر وه‌ك ده‌سپیكی بوون، ئه‌گه‌ر سودوه‌رگرتن یاخود پێكداداچوونی فكری بێت، وه‌ك یه‌كێتییه‌كی فكری، گه‌لێك جێگه‌ی سه‌رنجه، یاخود (هیچ) ئه‌و كاته‌ی ڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی پشان ده‌دات وه‌ك ئه‌فیونێك له‌كۆڵی هزر نابێته‌وه، ده‌كرێت خاڵی جه‌وهه‌ری باگراونده زانستیه‌كه‌ی (هیچ) بێت له‌لای (داستان) هه‌ندێك جار (هیچ) ده‌بێته تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌سۆزو یاده‌وه‌ریی ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌ك به‌زه‌مه‌نی تێپه‌ڕیوو كاریگه‌ریه‌كانی، له (هیچه‌وه بۆ هیچ)ی (داستان) ده‌بوو قوڵتر‌و به‌رفراوانتربایه، چونكه هه‌ندیك جار هه‌وێنی بابه‌تێكی بچوك گۆمێكی قوڵتر ده‌شڵه‌قێنێت، له ڕسته‌و به‌رئه‌نجامی پرسیاری وه‌ڵام نه‌دراوه، ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به كاركردنی هۆشمه‌ندانه‌ی نوسه‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌مجۆره له‌نوسین له‌نێو دونیای شیعری كوردیدا زۆر دانسقه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه (داستان) وه‌ك شاعیرێكی لاو هه‌رچه‌نده قوڵتر‌و هۆشمه‌ندانه تر له‌مه‌ڕ بابه‌تێكی وه‌ها كرنگی پڕپرسیارو ئه‌گه‌ر بدوێ ده‌رئه‌نجامی باشتری لێده‌كه‌وێته‌وه، له كۆتاییدا بڕیارمدا كه‌هیچیتر نه‌ڵێم.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له ژماره (8)ی گۆڤاری (23)دا بڵاوبۆته‌وه.