پرۆست …. به‌شدار سامی
شه‌وێكی دره‌نگ, بۆ كێشانی چه‌ند جگه‌ره و پاشان, هه‌ڵمژینی هه‌وای تازه له به‌رده‌ركه‌ی ماڵه‌وه دانیشتم, له‌و وه‌خته‌دا پیاوێك به‌هاتنه نێو خانووێكی كۆلانهكهمان خه‌ریك بوو
گوتم: ئه‌م خانووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چۆڵبوونی به‌كرێی ده‌داته‌وه, هێنده‌ی مرۆڤ دیوه, ڕنگه بزانێ مرۆڤ چه‌ند جۆری هه‌یه!
گوتم: ئه‌و پیاوه‌ی كه‌وا ناچاره شه‌وێكی دره‌نگ به گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه خه‌ریك بێ, ده‌بێ چیڕۆكێكی درێژی پێبێ بۆ گێڕانه‌وه.
دایكم هاته ده‌ره‌وه و گوتی: ده‌زانی ئه‌و شه‌وانه‌ی تۆ جگه‌ره زۆر ده‌كێشی, من خه‌ونی خراپ ده‌بینم؟!
گوتم: چ نییه! ته‌ماشاكه.. ئه‌وه ماڵێكی دیكه‌یش هاته نێو ئه‌م خانووه.
گوتی: وه‌ك هه‌موو ماڵه‌كانی دیكه كه چه‌ند مانگێك مانه‌وه, چه‌ند مانگێك ده‌مێننه‌وه, دواتر ده‌رۆن و دیسان ماڵێكی دیكه دێن.
ڕۆژی دواتر سه‌رنجمدا ئه‌وماڵه‌ی كه تازه هاتبووه كۆلانهكهمان, ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه تازه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵه‌كانی دیكه له یه‌كتری دوور ده‌كرده‌وه, ئه‌و ماڵانه‌ی پێشووتر كه له خانووه‌كه‌دا نیشته‌جێ بوون, ئه‌وان, منداڵ و ژن و كه‌سیان هه‌بوون, ئه‌وان منداڵ و ژن و پیاو بوون، به‌ڵام ئه‌وماڵه‌ی تازه هاتووه ته‌نێ پیاوێكه هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی كه من بینیم به ته‌نیا ماڵه‌كه‌ی له پیكابێك ده‌هێنا خواره‌وه و پارچه چارچه ده‌یبردنه نێو خانووه‌كه.
كات ئاسایی تێپه‌ڕی, نیوه‌ڕۆیه‌ك بۆ نانكرین له ڕیزی نانه‌واخانه‌یه‌ك ڕاوه‌ستام, تا چه‌ند نانێك وه‌ربگرم و بۆ خۆم و دایكمی ببه‌مه‌وه, ئه‌و پیاوه‌یش كه هاتبووه نێو خانووێكی كۆڵانه‌كه‌مان له‌وێ بوو
سڵاویكرد وه‌ك ئه‌وه‌ی پیشانی منی بدا.. ده‌تناسم!
سوپاسیم كرد.
سڵاوی نێوانمان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیادی ده‌كرد, زۆرترین جاره‌كان له كن نانه‌واخانه‌كه ڕووی ده‌دا, تا ئه‌وه‌ی ڕۆژانه بۆ چه‌ند جارێك یه‌كترمان ده‌دی, ته‌نیا دیتن و سڵاوێك هه‌بوو
ئه‌وه نه‌بێت ڕۆژێك من ژماره‌ی تێلیفۆنی خۆمم پێیدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێوستی به‌یارمه‌تی هه‌بوو تێلیفۆنم بۆبكا.
شه‌وێك ته‌لیفۆنی كرد
ــ فه‌رموو…!
+سبه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌م, تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌م به‌تۆ ده‌سپێرم.
ــ بێ خه‌م بڕۆ.
پاش ئه‌وه‌ی موده‌تێك دیارنه‌ما, ڕۆژێك به دوو جانتا و هه‌ندێك كتێب له ته‌كسییه‌ك دابه‌زی, ماندوو دیاربوو چووه ژووره‌وه و ده‌ركه‌ی داخست.
به‌یانی له سه‌ر شۆسته بینیم, سڵاویكرد و به په‌له ڕۆیشت, وه‌ك ئه‌وه‌ی دره‌نگ كه‌وتبێ و نه‌یه‌وێ له گه‌ڵمدا بوه‌ستێ و له‌باره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆم بدوێ.
شه‌وێك به‌نیازی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له سه‌فه‌ر چوومه سه‌ردانی,
له دهركهیمدا و ده‌ركه‌ی كرده‌وه و چوومه ژووره‌وه و دانیشتم.
ماڵێكی په‌رتی هه‌بوو له هه‌موو لایه‌ك كتێب و جگه‌ره‌ی نیوه كێشراو و شوشه‌ی به‌تاڵ و پڕی جۆره‌كانی مه‌شڕوب كه‌وتبوون.
به‌ر له‌وه‌ی قسه‌بكه‌م
ته‌ماشایه‌كی كردم و گوتی:
دنیا زۆر گه‌رمه…
گوتم گه‌رمه؟
ته‌نێ گوتی: خۆ گوتم!
گوتم: وایه.
پاكه‌تێكی له گیرفانی ده‌رهێنا و
جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند و جارێكی دیكه ته‌ماشای كردم و
گوتی: مریشكێكم هه‌بوو كه‌هاتمه‌وه مردبوو…
گوتم: مریشك
ته‌نی ته‌ماشای كردم!
ده‌مێك بوو دانیشتبووم, ورته‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی نێوانمان بشكێنم,
پرسیارم له باره‌ی ژیانی كرد, نه‌متوانی وه‌ك منداڵێكی كپكراو بێ ده‌نگ دانیشم.
ــ ژن و منداڵت نییه؟
+ نه‌خێر
ــ بۆچی؟
+ …!
به‌نیازی ده‌رچوون لهوپرسیارانهی كه پێم وابوو پێیانه‌وه بێ تاقه‌ت ده‌بوو.
گوتم: ماڵه‌كه‌ت زۆر تاریكه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ گلۆپه‌كانی حه‌وشه و ژووره‌كه‌ت بۆ چاك ده‌كه‌مه‌وه تا له ده‌ره‌وه ماڵه‌كه‌ت ڕووناك دیاربێت.
گوتی: گلۆپه‌كان كێشه‌یان نییه, خۆم كوژاندوومه‌ته‌وه!
ــ بۆچی؟
+ تا خه‌لكی وابزانن من هه‌میشه خه‌وتووم و نیازیان نه‌بێت بێنه سه‌ردانم!
ــ بۆچی؟
+ خه‌ڵك سه‌رم دێشێنن!
ــ بۆچی؟
+ خه‌لك به‌گشتی گه‌مژه‌ن!
ــ چۆن؟
+ خه‌لك كه ده‌بوونه میوانم, چام بۆیان تێ ده‌كرد و باسی ئه‌و كتێبانه‌م بۆ ده‌كردن كه خوێندبوومه و به خوێندنه‌وه‌یان ماندوو ببووم, كه‌چی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ده‌زانی
به من بڵێن بۆ ژنت نییه, به‌ته‌مانیت ژن بێنیت, من هه‌رچیم گوتبا.. ڕۆژی دواتر ده‌بوونه‌وه میوانم و هه‌مان پرسیاریان ده‌كرد, ئینسان له هیچ كاتێكدا ناچارنییه وه‌لامی خه‌لكی بداته‌وه, هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی پرسیاری زۆری لێ ده‌كرێ ترسناكن بۆ مانه‌وه!
ــ ئه‌وه هۆكاری هاتنته بۆ كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه؟
+ له‌وانه‌یه!
ــ بۆ وه‌لامی خه‌لكی ناده‌یته‌وه؟
+ خۆ گوتم!
ــ ئه‌ی به‌ته‌مای چیت؟
+ له‌ماڵه‌وه داده‌نیشم, ئه‌گه‌ر هیچ كه‌س له ده‌ركه‌ی ماڵه‌كه‌م نزیك نه‌بێته‌وه, ئه‌وه به باشی له كن كتێبه‌كانم داده‌نیشم و جارێكی دیكه به‌گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌م ماندوو نابم!
ــ باوكیشم وه‌ك تۆ بووه!
+ باوكت؟
ــ دایكم گوتی: باوكت كتێبی زۆر ده‌خوێنده‌وه, تا له‌بیری چووبوو ژن و منداڵی هه‌بن, به‌یانییه‌ك زوو ئێمه له خه‌ودا بووین, كتێبه‌كانی هه‌ڵگرتوو و من و تۆی به‌جێ هێشت كوڕه‌كه‌م.
دایكم گوتی: باوكت، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی لێمان بزربێ گوتی: ئه‌گه‌ر شتێك هاته پێشه‌وه, دامه‌نیشه له كن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ تۆ قسه‌یان بۆبكه‌ی تا به تۆ بڵێن, گوناحی, هه‌میشه وا خۆت نیشان بده كه زۆرباشی. ده‌توانی پشت به خۆت ببه‌ستی و خۆت ئاگات له منداله‌كه‌ت بێت, چونكه ئه‌وانه‌ی لێته‌وه نزیكن هه‌وڵده‌ده‌ن گرێكانی ژیانی خۆتیان بۆ بكه‌یته‌وه, تا له خه‌می تۆ تێبگه‌ن و بتكه‌ن به كه‌ره‌سته‌ی گوتنی نێو كۆبونه‌وه‌كانیان, ئه‌وه مه‌كه خه‌می خۆت با له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا بێت, ته‌نیا تۆ خاوه‌ن خه‌می خۆتی, كه‌س مه‌كه به هاوبه‌شی شتێك كه هی خۆته.
+ دایكت قسه‌كانی باوكتی له‌بیركردوه, نه‌یتوانیوه پارێزگاری لێ بكات!
ــ دایكم ئه‌وانه‌ی ته‌نیا به من گوتووه.
+ تۆیش بۆمنی ده‌گێڕیته‌وه, هیچ جیاوازی نییه له‌وه‌ی كه ئێستا دایكت خۆی لێره بووایه و بۆمنی بگێرابوایهوه.
ــ به‌ڵام تۆ بۆ كه‌سی دیكه‌ی ناگێڕییتهوه؟
+ نازانم!
ــ تكایه بۆ كه‌سی مه‌گێره‌وه
+ باشه!
ـ من ده‌ڕۆم..
+ فه‌رموو…
له ماڵه‌كه‌ی ڕۆیشتم, بۆ به‌یانییه‌كه‌ی تا دوو هه‌فته هه‌موو ڕۆژێك له دهركهیم ده‌دا, ده‌ركه‌ی نهدهكراوه, دوای دووهه‌فته و پتریش لهبێخهبهری و دیارنه‌بوونی له كن نانه‌واخانه‌كه و داخرانی تێلفۆنهكهی, ویستم بزانم بۆ دیارنییه, له كه‌سێكم پرسی ئه‌وه بۆ پیاوه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه نابینم, گوتی: من نه‌مزانیوه پیاوێك له‌م ماڵه‌دا هه‌بووبێ.
دواتر كه ماڵێكی دیكه هاته نێو خانووه‌كه, تێگه‌یشتم كه ئه‌و به‌بێ ده‌نگی ڕۆیشتووه.
ئێستا كه له هیچ جێگه‌یه‌كدا دیارنییه و دایكیشم ده‌یویست له باره‌یه‌وه شتێك بزانێ..
من, نازانم هاوشێوه‌ی باوكم بوو, یان به‌راستی خۆی بوو…!؟