بۆ ڕه‌خنه‌گری راسپێردراو له‌کتابی بیبلۆگرافیای کوردستان له چاپه مه‌نییه‌کانی ئه‌لمانیا
دیارده‌یه‌ک له نێو بواری نووسین و ئه‌ده‌بی کوردی هه‌یه، هه‌میشه که‌سانێک هه‌وڵده‌ده‌ن بتخه‌نه نێو چه‌له‌حانێوه. کاری چه‌له‌حانێش دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌کی ڕه‌خنه‌یی. له‌م یه‌ک دوو شه‌وه نووسینێکم له‌سه‌ر کتێبه‌که‌م (بیبلۆگرافیای کوردستان له چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا) له سایتی ده‌نگه‌کان و ئیمڕۆ به ناوی (کتێبه‌که‌ی یوسف مه‌نتک له نێوان وه هم و خراپ حاڵی بوون له بیبلۆگرافیا)ی به‌ڕێز (کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک) به‌رچاوان که‌وت. له ڕاستیدا سه‌ره‌تا دڵم زۆر خۆش‌بوو، که نووسینێکی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر کتێبه‌که‌م هه‌یه. دوای خوێندنه‌وه‌ی شتێکی پێچه‌وانه‌م بینی، چونکه به‌ڕاستی نوسینه‌که دوور بوو له هه‌موو بنه‌ما و مێتۆدێکی ڕه‌خنه‌یی. نووسێنێکی کرچ وکاڵ وبێ مانا له‌هیچ ژانرێکی ئه‌ده‌بی وڕۆژنامه‌وانی جێی نابێته‌وه، ره‌خنه‌گر ده‌بێ خاوه‌نی ڕۆشنبیریه‌کی فراوان وئاستێکی هۆشیاری باش بێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رێزه له‌هه‌ردووکیان ده‌ست کورت وکۆلهواره،له‌جیاتی قسه‌کردن له‌سه‌ر کتابه‌که‌م، سه‌ره‌تا هاتووه پڕده‌داته که‌سایه‌تی من و نووسه‌رانیتر، بێ ئه‌وه‌ی من بناسێت.هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاوی وه‌ک: خۆنزیک کردنه‌وه له‌ده‌سه‌لات، ئاورلێدانه‌وه، خۆده‌رخستن وبهخۆداههلدان تابلێن ئه‌وه‌نده کتاب ومقالانهم هه‌ن، شه‌لم کوێرم ناپارێزم به‌ناوکه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت چی ده‌لێت ته‌رس گێره‌ده‌کات.
ئه‌وه‌ی نووسینی ڕه‌خنه‌یی بنووسێ ده‌بێ مێتۆدێکی له‌به‌رده‌ست بێت، ئه‌گه‌رنا ئیتر نووسینه‌که‌ی بایه‌خی نامینێت و ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و چه‌له‌حانێیه‌ی که زۆرکه‌س تامه‌زرۆنه، به‌ڵام من به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆمی لێ ناده‌م. هه‌وڵده‌ده‌م به شێوه‌یه‌کی زانستیانه و لۆژیکیانه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه بده‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی من له ئاستی نووسه‌رانی وه‌کوو (مسته‌فا نه‌ریمان، جه‌مال خه‌زنه‌دار، ئیسماعیل ته‌نیا…تاد) دایه یان نا؟ ئه‌وه‌یان بۆ خوێنه‌ران و ده‌زگه ئه‌کادیمییه‌کان جێده‌هێڵم. چونکه من به ئه‌مانه‌ته‌وه له پێشه‌کییدا ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌م هێناوه و کاره‌کانیانم به‌رز نرخاندووه، بۆئه‌وه‌ی زیاتر خه‌فه‌تبار بیت زۆربه‌یان له‌نزیکه‌وه ده‌ناسم وپه‌یوه‌ندیم باشه له‌گه‌لیان بهرلهچاپ بوونی کتابه‌که‌م پرس‌و رام پێکردوون پێیان شتێکی باش بووه، کاتێکیش کتابه‌که‌م چاپ وبڵاوکراوهته زۆربه‌ی ئه‌م به‌رێزانه ده‌ست خۆشیان لێکردووم، له‌راگه‌یاندنه‌کاندا گرنگیه‌کی زۆری پێدرا، وه له په‌یجی فه‌یسبوکمدا زۆرترین ده‌ست خۆشی‌و پیرۆزباییم لێ‌کرا، من لێره‌وه سوپاسی هه‌ستیان ده‌که‌م. وه‌ئه‌گه‌ر پێشتان وایه ئه‌وه‌ی خۆی له‌م جۆره‌کارانه بدات ده‌بێ خاوه‌نی دال بێت، ئه‌وه هێشتا خهوالویت، منیش ده‌م توانی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی له‌ئه‌وروپام به هه‌ر هۆیه‌ک بێت ببم به دکتۆر یوسف منتک وبچمهوه لاف لێبده‌م، به‌لام ئه‌وه معیار نییه بۆکارکردن ، پێم وایه که‌سێکی شه‌وکوێری داخ له‌دڵ له‌هه‌ناوی ئه‌م براده‌ره خۆی حه‌شارداوه ئه‌م شه‌ڕه به‌م براده‌ره ده‌کات ، ئێستاش به عه‌قلیه‌تی پاوانخوازی بیرده‌که‌یته‌وه که که‌سانێک له‌م بواره کاریان کردووه نابێ که‌سانی تر ئه‌نجامی بده‌ن، برۆ بزانه زانای ئاینی ئیسلامی مه‌زهه‌ب شیعه احمد وائلی کاتێک چوو بۆ ئه‌زهه‌ر چۆن ڕیزیان لینا له‌کاتیکدا ئه‌و خاوه‌نی هیچ شه‌هاده‌یه‌ک نه‌بوو ته‌نها له حه‌وزه‌ی عیلمی خوێندبووی،به‌ده‌یان نموو نه‌ی تری له‌م جۆره.
لێره‌دا یه‌که به یه‌که‌ی خاڵه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه لۆژیکیانه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
1. ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات، پێشه‌کی کتێبه‌که‌م ڕوون نییه و ئامانجی کاره‌که‌مم ڕوون نه‌کردۆته‌وه. من له پێشه‌کی کتێبه‌که‌مدا ده‌ڵێم : (ئه‌م هه‌وڵه‌ی من زێتر بۆ ئاگه‌داربوونی خوێنه‌ر و خوێندکاری کورده له‌و چاپکراوانه، چونکوو ئه‌و چاپکراوانه‌ی لێره ناویان هاتووه، چاپکراوه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده تاکوو ڕۆژانی ئێستا له ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی خۆرئاوا ده‌گرێته‌وه، ئێمه هه‌وڵی ئه‌و نووسه‌ره کوردانه‌ی له یێکێک له وڵاتانی ئه‌ورووپا نیشته‌جێن و به‌زمانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی کورده‌وه نووسیویانه به‌رز ده‌نرخێنین، و به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی ئه‌وانیش ئاماژه‌یان بۆ کراوه، نووسه‌ری وه‌کوو: کامه‌ران به‌درخان، جه‌لاده‌ت به‌درخان، د. عسمت شه‌ریف وانلی، پ. د. جه‌مال نه‌به‌ز، د. که‌مال فواد، د. که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، د. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، نامۆ عزیز، ڕۆماننووسی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد شێرکۆ فه‌تاح، د. زه‌رده‌شت حاجۆ.) ئایا ئه‌مه ڕوونکردنه‌وه‌ی ئامانجی کتێبه‌که‌م نییه، به‌ڵام دیاره به‌ڕێزیان به وردی پیشه‌کیی کتێبه‌که‌ی نه خوێندۆته‌وه، زۆر لایه‌نی دیکه‌یش له‌وێدا ڕوونکراوه‌ته‌وه، خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت بچێته‌وه سه‌ری.
2. ئه‌و به‌ڕێزه له خاڵی دووه‌م ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌م کاره‌مان چۆن ئه‌نجامداوه. دیاره ئه‌مه‌یش له پێشه‌کی ئاماژه‌ی پێدراوه. دیاره کارێکی وه‌ها به سه‌رپێی و گه‌ڕانی نێو ئینته‌رنێت ناکرێت. کاره‌که خۆی گه‌واهیده‌ری ئه‌م خاڵه‌یه. ئه‌گه‌ر بیبلۆگرافیا کارێکی وه‌ها سانا بوایه و له ئینته‌رنێت ناوی هه‌موو کتێب و دیکۆمێنتانه‌ی له‌باره‌ی کورده‌وه‌ن بدۆزینه‌وه، ئه‌وا ئێستا ده‌بوایه کورد هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی دهستخستبا. من پرسیارێک له‌و به‌ڕێزه ده‌که‌م، هه‌روه‌کوو خۆی ئاماژه ده‌دا که زۆر به دوای شتی وه‌هادا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌ی بۆ به‌ڕێزیان له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و کاره ناکات؟ ئایا ئه‌و له ئینته‌رنێت گه‌ڕاوه، ئاخۆ من ئه‌و کاره‌م له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه کردووه یان نا؟ حه‌زده‌که‌م ناوبراو بۆ یه‌ک ڕۆژ کتێبخانه‌ی ئه‌و شاره‌ی لێی ده‌ژیت له دانیمارک بگه‌ڕێت، جا بۆی ده‌رده‌که‌وێت کارێکی وه‌کوو ئه‌م کتێبه‌ی ئێمه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌کرێ، یان به گه‌ڕانی به‌رده‌وام له‌م کتێبخانه بۆ ئه‌و کتێبخانه هه‌ر کتێبخانه‌یه‌کیش سیستمی خۆی هه‌یه بۆگه‌ران به‌داوی سه‌رچاوه. له‌سه‌رده‌می ئێستا ده‌بی بزانیت چۆن سوود له ئه‌نته‌ر نێت وتهکنه لۆجیای نوێ وه‌ر ده‌گریت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به میتۆد‌و عه‌قلی کارکردنه‌وه هه‌یه، به‌لام که‌تۆ توانای بیرکردنه‌وه‌ت نییه‌و نازانیت ماوسی کۆمپیوته‌ر به‌کار بێنیت، ئه‌وه له خۆت بپرسه.
3. ناوبراو ده‌ڵێت ئێمه ڕوونکردنه‌وه‌مان به کوردی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌کانه‌وه نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان شاره‌زایی له بیبلۆگرافیادا هه‌بێت، ئه‌و په‌یڤه ناڵێت. بیبلۆگرافیا زیاتر کارێکه بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌کان، له‌لایه‌کی دیکه بۆ کارئاسانی خوێنه‌ر و خوێندکاران بۆ ده‌ستخستنی سه‌رچاوه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبانه‌مان له کۆمپیوته‌ری هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک کۆپی کردبێت ئه‌وه زۆر ئاساییه چوونکه سیستیمی گه‌ران به‌داوی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ک له کتێبخانه‌کان وایه، کۆدی چاپکراوه‌که له‌و شوێنه دا نووسیومانه بۆئه‌وه‌یه له‌هه‌ر شوینێک بته‌وه‌ێ ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بکریت یاده‌ست بخه‌یت کارئاسانیت بۆ ده‌کات. ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له کتێبخانه‌کان دوای گه‌رانێکی زۆر و ورد ده‌ستمان خستوون، به‌ڵام دیاره به‌ڕێزیان ته‌واو کتێبه‌که‌ی و پێشه‌کی کتێبکه‌ی نه خوێندۆته‌وه، ئه‌مه‌یش ئاماژیه‌ک له بیرکردنه‌وه و ئه‌و نووسینه‌ی به‌ڕێزیانمان نیشان ده‌دا.
4. له‌م خاڵه‌دا که ئاماژه به نه‌بوونی ڕیزبه‌ندی سه‌رچاوه‌کان ده‌کات، هه‌ر خۆی له خاڵی حه‌وته‌م پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌مان پیده‌ڵێت. وه‌کوو ده‌ڵێت : (کاک مه‌نتیک له‌به‌شی دوه‌می کتێبه‌که‌یدا که‌تایبه‌ته به‌و نووسینانه‌ی له توێی چاپه‌مه‌نیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر کورد نووسراون، وه‌کو به‌شی یه‌که‌م نه‌هاتووه کتێبه‌کان به‌پێی ریزبه‌ندی بابه‌ته‌کان بنووسێته‌وه،)
5. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئێمه ئاماژه‌مان پێداون له سه‌ته‌ی هه‌ژده‌وه تاکوو ئێستان، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی دیکه‌یش هه‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیادا گه‌ڕانمان بۆیان کردووه ئه‌مانه‌ن، به‌ڕێزیانیش کورده و ده‌با حه‌فته‌یه‌ک بچێته کتێبخانه‌کانی دانیمارک و گه‌ڕانێک بکات!!!!! ده‌توانێت کتێبێکی له‌م جۆره چاپ بکات ،به‌وه‌س خزمه‌تێکی باس به مێژووی چاپه‌مه‌نی کوردی ده‌کات به‌لام ئه‌م به‌ریزه ئه‌وه نییه، من دلنیام له‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی ده‌چێته بواری ته‌کلیفه‌وه.
6. له خاڵی شه‌شه‌م به‌ڕێزیان باس له‌وه ده‌کا ئایا کتێبخانه‌کانی به‌ریتانیا و دانیمارک و ڕۆژئاوا به گشتی گه‌ڕاوه وا ناوی ڕۆژئاوای خستۆته پاڵ ئه‌م بیبلۆگرافیایه.به‌لێ زۆرێک له‌م کتێبانه به‌زمانی تروله کتێبخانه‌کانی ئه‌وروپادا هه‌ن،دواتر له هه‌موو مێژوودا تاسهرتای سه‌ده‌ی بیسته‌م بیست تا سی سه‌رچاوه له‌سه‌ر کورد جاپ نه‌کراون،ئه‌وه‌م ده‌ستم که‌وتووه ئاماژه‌م پێداوه، ئه‌وه‌نده‌ی من له‌م خاڵه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت به‌ڕێزیان شاره‌زای سیسته‌می کتێبخانه‌کانی ئه‌ورووپا نییه، له‌هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک زانیاری ته‌واو له کۆمپیوته‌ری کتێبخانه‌کان له‌سه‌ر ته‌واوی کتابه‌کاندا هه‌یه. ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کتێبخانه‌کان له هه‌ر وڵاتێکی ئه‌ورووپا بکات،ئه‌م قسه‌یه ناکات بۆ؟ چونکه له هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌ورووپا (ئه‌ڵمانیا) به نموونه هه‌ر زمانه به جودا کتێبه‌کانی دانراون، ئه‌ڵمانی به‌شێکی جیایه، ئینگلیسی به‌شی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، تورکی به جودا، فارسی به جودا…تاد. له‌هه‌ر به شێک له‌و به‌شانه ده‌توانی کتێبی کۆن ده‌ستبخه‌یت. له‌وێوه ئێمه له به‌شی ئینگلیسی کتێبمان دۆزیوه‌ته‌وه، یان ده‌توانی هه‌ر له ماڵه‌وه پاره‌ی خۆت بده‌یت و کۆپی هه‌ر کتێبێکت بوێ بۆت ڕه‌وانه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ زانیاری ناوبراو.بۆئه‌وه‌ی دلگرانترو خه‌فه‌تبارتر بیت به‌قه‌د بالا‌و قورسایی جه‌نابت من چاپکراوم کۆ کردۆته‌وه،به‌م سیستمه.
7. له خاڵی هه‌شته‌م ئاماژه به پاشکۆی وێنه‌کان ده‌کات، گوایه ناوی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و وێنانه‌مان لێ وه‌رگرتوون نه‌نووسیوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوبراو کتێبه‌که‌ی به چاپکراوی دیبێت ئه‌و ده‌زانێ ئاماژه‌مان داوه، دواتر هێندێک له‌و وێنانه به کامێرای خۆم له‌ناو ئه‌و کتێبانه‌ی به‌رگه‌کانیان له‌گه‌ڵ پاشکۆی وێنه‌کان دانراوه گرتووه، له‌وێوه ده‌ڵێین به کامێرای خۆمان وێنه‌کانمان گرتوون، ئاخر ئه‌و قسه‌یه زۆر پێکه‌نیناوییه (ئه‌گینا کاک مه‌نتیک له ساڵانی شه‌ری جیهانی له‌کوێ بوو تا وێنه‌ی فرۆکه‌یه‌ک بگرێ له ئاسمانی ره‌واندز؟ یان وێنه‌ی تۆماس بۆیس؟ یان مۆلتکه یان موحه‌مه‌د عه‌لی..یان ..یان) ئه‌وه‌ی تۆزێک به لۆژیک بیربکاته‌وه قسه‌یه‌کی وا پێکه‌نیناوی ناکات، سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م وێنه‌کانیش لهکتابهکهمدا نوووسیون نوسخه‌ی کۆپی کراویش لای خۆم پارێزراون
من به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مده‌ویست وه‌ڵامی ئه‌و قسانه بده‌مه‌وه، به‌ڵام نووسینه‌که زیاتر له شکاندنه‌وه و هێرشێک ده‌چوو، بۆیه ویستم به شێوه‌یه‌کی زانستی و لۆژیک وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. ئه‌م وهڵامهیشم دوا وه‌ڵام ده‌بێت، چونکه چه‌له‌حانێ کاری من نییه. کتێبه‌که گه‌واهیده‌ری هه‌موو شتێکه هه‌میشه‌یش ده‌ڵێم خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رز ده‌بم به ڕه‌خنه‌ی زانستی و له ژێر چه‌تری مێتۆدێک، نه‌ک هه‌ر قسه‌فڕێدان بێت، چونکه هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ ئه‌و کاره بکات، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک ده‌ره‌قه‌تی ڕه‌خنه‌ی جددی نایه‌ت، چونکه ده‌بێت شاره‌زای مێتۆدێک بێت. هیوادارم وه‌ک ته‌ها حسێن گوته‌نی: بخوێنه‌وه بخوێنه‌وه بخوێنه‌وه.
یوسف منتک