چه‌مكی ته‌نهایی له كتێبی شیعری (ڕووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان)ی غه‌مگین بۆڵیدا
ته‌نها یه‌ك ژیان!
بمخه‌نه قۆدییه‌ك :
سه‌رم له‌سه‌ر دابخه‌ن!
تا سه‌رده‌مێكی تر…
له په‌راوێزی ونبووندا بمشارنه‌وه!
( غه‌مگین بۆڵی ) .
هه‌موو تێكستێك ده‌یه‌وێت شتێكمان پێبڵێت، هه‌موو ده‌قێك ئامانجێكی هه‌یه، جا ئه‌و ئامانجه دوور بێت ، یاخود نزیك بێت. هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بێ‌مانا نییه، ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كیش، مه‌غزای له هه‌ناوی خۆیدا حه‌شارداوه. ده‌قی ئه‌ده‌بی كه ده‌یه‌وێت شتێك بڵێت: سه‌ره‌تا پرسیار له چۆنیه‌تی گوتنه‌كه‌ی ده‌كرێت، گوێ له‌و ئاوازه ده‌گیرێت كه بۆ چۆنیه‌تی گوتنه‌كه‌ی دانراوه. ئامانجی ده‌قی ئه‌ده‌بی نوێ ڕفزكردنی ئه‌ده‌بی كۆن نییه، وه‌لێ به‌و مانایه‌ش نییه، ژینی ته‌نها به‌ئێستایشه‌وه به‌ند بێت و پشتیكردبێته ڕه‌سه‌نایه‌تی. تێكستی نوێ جیا له‌وه‌ی ئه‌ده‌بی دێرین فه‌رامۆش ناكات، نیگه‌رانیشه به ئێستاوه، هاوكات په‌یامی ئایندهی له كۆڵناوه. ده‌قی مه‌زن هه‌میشه قسه‌ی خۆی هه‌یه، قسه‌ی ئه‌و باشتركردنی ژیانی مرۆیی و مرۆڤایه‌تییه. ئه‌و ده‌قه‌ی هه‌گبه‌ی گومانی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌و ده‌قه‌ی ئاشنایه بهڕیواق و شه‌قامه‌كانی به‌خته‌وه‌ریی، ئه‌و ده‌قه‌ی پرسیار ناكات و وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌و ده‌قه‌ی قسه‌یه‌كی پێنییه بۆ نیگه‌رانییه‌كانی مرۆی ئێستا، ئه‌و ده‌قه‌ی نازانێت ماڵی ئازار له كوێیه؟ ئه‌و ده‌قه‌ی سۆراغ ناكات و به توله ڕێی خه‌مدا ناڕوات و شوێن پێی دابڕان هه‌ڵناگرێت. ئه‌و جۆره ده‌قانه ته‌مه‌نیان به‌قه‌ت وه‌رزێك بێت، خوێنه‌ر كه ده‌قێك ده‌خوێنێته‌وه، پێویسته پرسیار بكات؟ ئه‌و ده‌قه چ فیكر و چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی له سۆژهدا هه‌ڵگرتووه، هه‌ناوی ئه‌و ده‌قه‌یه چی تێدایه؟ یاخۆ چ فانتازیایه‌ك له ده‌ماره‌كانیدا ده‌گه‌ڕێن؟ ئه‌و ده‌قه‌یه گیرۆده‌ی چ خه‌یاڵیك بووه؟ خولیای چ ئه‌وینێك له‌دڵیدا ده‌گه‌ڕێت؟، چۆنچۆنی سه‌رگه‌ردانی خه‌می گه‌وره‌ی زه‌مه‌نی خۆیه‌تی ؟، ئه‌و شمشاڵهی ده‌یژه‌نێت، ئاواز و گۆرانی چ سه‌ر ده‌مێكی له كۆڵناوه ؟، به چ خه‌مێك بارگاوییه؟ كه بمانه‌وێت دوا قسه له‌سه‌ر ده‌ق بكه‌ین، زۆرجار وه‌ها ده‌لوێت: قسه‌كان ناوه‌ڕۆكی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی پێكاوه و ڕاڤه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جوانی له‌م دیدگه‌وه كردووه، جاری وه‌هاش هه‌یه، قسه‌ی دووه‌م: هیچی پێناكرێت و ده‌سته پاچه ده‌مێنێته‌وه. ده‌شێت جاری وه‌هاش هه‌بێت، خۆخوارنهوه و ته‌مومژی ساخته ناهێڵن. كاری دووه‌م قسه‌ی خۆی بكات. له‌م دیدگه‌وه ده‌خوازم كۆمه‌ڵه شیعری(( ڕووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان)) ، كه شاعیری لاو غه‌مگین بۆڵی نووسیونی، چه‌ند ده‌ستواژه‌ی شیعری ئه‌و شاعیره لاوه به‌سه‌ر بكینه‌وه. لێره‌دا شاعیر باسی ته‌نهایی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت:
به‌ردی ته‌نهایی به‌ر ڕۆحم كه‌وتووه
ڕۆحم پێكراوه!
وه‌ك ئه‌و چۆله‌كانه‌ی به‌منداڵی…
به‌دار لاستیك دهمپێكان
له ئازاری مه‌رگدا،
هه‌ڵده‌په‌ڕین!
غه‌مگین له‌م كۆپله شیعرییه‌دا، ته‌واو وێنه‌ی ته‌نهاییمان بۆ ده‌كێشێت و له ڕوونینی شیعرییه‌تدا، پێمان ده‌ڵێت: ئازاری ته‌نهایی چه‌ند به‌سۆو چه‌ند تاقه‌ت پڕوكێنه، چه‌ندیش ئازاری مرۆ ده‌دات. شاعیر له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه ڕاسته‌وخۆ نایه‌وێت، پێمان بڵێت: خه‌می ته‌نهایی من چه‌نده و چۆنه؟ به‌ڵكو ئه‌وه‌ته له ڕێگه‌ی چۆلهكهیهكهوه، گه‌ره‌كیه‌تی بڵێت: ئازاری ته‌نهایی خه‌ریكه ده‌مكوژێت!، سات دوای سات ته‌نهایی ده‌مخواته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش وێنه‌ی چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نها ده‌كێشێت، من وای بۆ ده‌چم، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت: چۆله‌كه چه‌ند میهره‌بان و بێگه‌رده، كه‌چی چانسی ژیانی وایه، له ساته‌وه‌ختی مه‌رگدا، به جۆرێكیتر سه‌مای مه‌رگ ده‌كات. ئه‌وه‌ی دێر ِو ده‌سته‌واژه شیعرییه‌كه‌ی هه‌م له‌ڕووی مانا و هه‌م له‌ڕووی ئیستاتیكاو هونه‌ری شیعره‌وه جوانكردووه، بوونی وشه‌ی ڕۆحه. هه‌م ئازاره‌كه و هه‌میش جوانییه‌كه، له‌وه‌دا كۆبوونه‌وه، كه به‌ردی ته‌نهایی به‌ر ڕۆحی كه‌وتووه. هه‌ر چه‌نده مه‌رگ كه‌مبوونه‌وه‌ی مرۆیه‌كان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی زۆربوونی گۆڕستانه‌كانه. هه‌روه‌ها شاعیر ئه‌مجاره له ده‌ست ته‌نهایی خۆی ڕاده‌كات و ده‌چێته‌وه سه‌رده‌می منداڵی و له‌وێشه‌وه، ته‌مه‌نی ده‌كاته كۆلاره‌یه‌ك و هه‌ڵی ده‌دات.
ته‌مه‌نم ده‌كه‌مه كۆلاره‌یه‌ك
با، منداڵییم به‌ره‌ڵای ئاسمانی
به‌رائه‌تی بكات.
چركه ساته‌كانی زه‌مه‌نی منداڵی وان، خاوه‌ن میهری ڕاسته‌قینه و لێوڕێژن له پاكیزه‌یی. بڕوانه ئه‌و شتانه‌ی منداڵ حه‌زی لێیه‌تی، سه‌رجه‌میان پیرۆز و پاك و قه‌شه‌نگن. هه‌ر بۆ نموونه: منداڵ حه‌زی له هه‌موو جهژنهكانه، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت، منداڵ زێتر له گه‌وران حه‌زی له نواندنی پاكی و خۆشه‌ویستی بێت بۆ یه‌كتر. به بۆچوونی من گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی گه‌ڕانه‌ویه بۆ كرۆكی شیعرییه‌ت له‌لای شاعیر، ناخی منداڵ و ناخی شیعر له پاكی و ڕووانیندا به یه‌ك ده‌چن. دونیای گه‌وران و دونیای منداڵان زۆر جیاوازن له روانگه‌ی بوونیانه‌وه، گوتراوه مرۆ به‌پاكی له دایك ده‌بێت، كولتوور و سه‌رده‌م و مرۆگه‌لی خراپ و په‌روه‌رده‌ی ناته‌ندروست و ئاوه‌ز و ناوه‌ڕۆكی ناشیاو ده‌كه‌ن. وای بۆ ده‌چم ڕۆژ و سهردهمگهلێك دابێت، ڕۆژگاری پاك و شاعیرانه بێت، ڕه‌نگه كه‌متر پێویستیمان به نووسینی شیعر بێت. ئه‌وه نییه ئێمه‌یش له ڕۆژی جه‌ژندا خۆمان ده‌ڕازێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووخسارمان له‌ناخی منداڵه‌كانمان بچێت.
فرۆید پێی وایه ئه‌وه‌ی منداڵ فێری ده‌بێت، تاكو مردن له هزری ناچێته ده‌ره‌وه. ئه‌وه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی كانیاوی ئاوه‌زی منداڵ هێشتا جه‌نجاڵی ڕۆژگار لێخنی نه‌كردووه. ئه‌وه نییه ئێمه فیكر و هۆشمان پیربووه و زۆرجار نازانین ئێواره چیمان خواردووه. بۆیه‌ش غه‌مگین بۆڵی ته‌مه‌نی ده‌كاته كۆلاره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی و ساته‌وه‌ختی به‌رائه‌ت و خۆزگه‌ی ناسك و گه‌مه ساكاره‌كانی منداڵی خۆی. وه‌لێ شاعیر ته‌نهایی خه‌می هێنده گه‌وره بووه، ته‌نانه‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵیش دادی نادات! ئیتر ناچار ژووره‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات بۆ تهنهایییهكهی، ده‌شێت لێره‌دا ژووری شاعیر، هه‌مان ئه‌و ژووره ڕاستهقینانهیش نه‌بن، كه شاعیر وه‌ها نووسیویه‌تی :
ژووره‌كه‌م، چوار به پێنجه
ده‌یكه‌مه چوارده به پێنج
ته‌نهاییم زۆر گه‌وره بووه!
یاخو له كۆپله‌یه‌كی تردا له‌باره‌ی ژیانییه‌وه، ده‌ڵێت:
ژیان بێ شه‌رمه!
شه‌وی دوێنێ له‌به‌ر شه‌به‌نگی گڵۆپه‌كانی ماڵ
خۆی بۆ مه‌رگ ڕووتكرده‌وه.
هه‌مو ئه‌و شاعیرانه‌ی شتی نوێیان گوتووه و تێكسته ئه‌ده‌بییه‌كانیان، دوای زه‌ردبوونی ته‌مه‌نیان به‌سه‌وزی ماونه‌ته‌وه، ڕۆڵی مه‌زنی نووسینیان و خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیان، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و دیوی شته‌كان بووه و گه‌یشتن بووه به‌و ئامانجه. بیرمه‌ند و نووسه‌ری گه‌وره ( گیتس ) جوانی پێكاوه، كاتێك ده‌ڵێت : (( ئه‌و شیعره‌م خۆشناوێت، مه‌به‌ستێكی دیاریكراوم به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت)). ئه‌وه نییه گینگڵدان و قه‌تیسمان و خۆخواردنه‌وه‌ی غه‌مگینیش كت و مت خه‌می هه‌موومانه. ته‌نهایی لای غه‌مگین بۆڵی، به ته‌نها ئه‌وه نییه، مرۆ ته‌نهابێت و ته‌نها بژیت. كێشه‌گه‌لی مرۆی ئێستا ئه‌وه‌یه، كاره‌ساتی گه‌وره ئه‌وه‌یه، مرۆ له‌ماڵی خۆیدا، له‌بازاڕ شاری خۆیدا، له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا، له هه‌ناوی خۆیدا، هه‌ست به ته‌نهایی خۆی ده‌كات!. ئه‌وه‌ش فاكته‌ری زۆره و په‌یوه‌ندی بنه‌ڕه‌تی به كولتوور و ئایین و ترادسیۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت مهتڕیالیزم و چه‌مكی مه‌رگ و ئه‌دای سیاسییه‌وه هه‌یه. مه‌گ و ته‌نهایی دوو چه‌مكی سه‌ره‌كی شیعره‌كانی شاعیرن ، بۆچوونی فه‌لسه‌فی و ئایینی زۆریان له باره‌یه‌وه گوتراوه، ئه‌م دوو چه‌مكه ڕه‌نگیان به نیگاری ده‌قه شیعره‌كانی غه‌مگینه‌وه ده‌بینرێن، هه‌میشه ته‌وژمی مه‌رگ له خه‌یاڵی مرۆڤدا بووه، وه‌لێ سۆژه‌ی مه‌گ لای غه‌مگین بۆڵی به‌ته‌نها ترسبوون نییه له بوونی مه‌رگ ئه‌وه‌ندی شێوازی ته‌سلیمبوونی ژیانه بۆ بوونی ئه‌و مه‌رگ. فۆكۆ ده‌ڵیت: (( مرۆ وه‌ك نیگاری سه‌ر لمی ده‌ریا ڕوو له سڕینه‌وه و بزربوونه)).
دواجار خه‌می شیعر لاوی غه‌مگین بۆڵی ، خه‌می قه‌ده‌ری ژیانه، خه‌می ژیان و خه‌می ژووان و خه‌می به سروشتی كردنی ژیانه. واته كاری له‌سه‌ر ژیانێكی تر دا كردووه، تاكو خۆی له‌و ته‌نهایییه رزگار بكات. ئه‌و له رێگه‌ی شیعره‌كانیه‌وه ئه‌و دونیا ڕاسته‌قینه‌یه‌ی گه‌ردوونی رووخاندووه و دونیایه‌كی تری له ناو شیعره‌كانی دروستكردووه.
په‌راوێز و سه‌رچاوه:
ڕووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان، شیعر- غه‌مگین بۆڵی ، چاپی یه‌كه‌م 2012 ، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات – هه‌ولێر.