
شۆڤینزمی زمانی سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی سبه‌ی به‌رامبه‌ر به زمانی هه‌ورامی
ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش بابه‌تی وتووێژێکم سه‌باره‌ت به ده‌وری زمانی دایک، له ژێر سه‌ردێڕی “ههستووسۆز به زمانی دایک باشته‌ر ده‌رده‌بڕدرێت” وه‌رگێڕایه‌وه سه‌ر زمانی هه‌ورامی. ئه‌م وتووێژه له گه‌ڵ پڕۆفسۆرێکی زمان‌ناسی ئۆستهرالیایی، که مامۆستای زانکۆیه، کرابوو. ناوه‌رؤکی وتووێژه‌که ده‌وری زمانی دایک له په‌روه‌ده‌و له ناو کۆمه‌ڵگادا به شێوازێکی زانستیانه شی ده‌کاته‌وه و له کۆتایدا ڕاچاری “کێشه‌ی ده‌سکردی چه‌ند زمانی” له ناو کۆمه‌ڵگا فرهزمانکاندا پیشان ده‌دا. منیش پاش زه‌حمه‌تێکی زۆر بۆ وه‌رگێڕان و ئاماده کردن بابه‌ته‌کم نارد بۆ چه‌ند ماڵپڕی ئینتێهرنێتی کوردی، تا به‌م شێوه بیخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. هه‌موو ماڵپه‌ڕه هه‌ورامی زمانه‌کان زۆر به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌سخۆشیان لێکردموو بابه‌ته‌که‌یان بۆ به‌ڵاو کردمه‌وه. هاوکات ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ 34 ماڵپه‌ڕی سۆرانیش نارد و تکام لێ کردن که بابه‌ته‌که‌م له سه‌ر ماڵپهڕهکیان بۆ به‌ڵاو بکه‌نه‌وه تا به‌م شێوه بکه‌وێته به‌ر ده‌ست خوێنه‌رانی هه‌ورامی زمان و هه‌ورامی زان که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان ئه‌که‌ن. سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ماڵپه‌ڕانه هه‌موویان خویان به بێلایه‌ن، ئازادی خواز، دێمۆکراسی خواز، کراوه بۆ بابه‌تی جۆراجۆر، ڕێزگر له مافی مرۆڤ و کوردستانی و……. ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. له‌م 34 ماڵپه‌ڕه ته‌نیا 6 ماڵپه‌ر حازر بوون که بابه‌ته‌که‌م بۆ به‌ڵاو بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌ی له سه‌د(100) بهرئاوردیان بکه‌ین، 17،6% بۆیان به‌ڵاو کردمه‌وه و زۆر به‌داخه‌وه 82،4% خۆیان له بهڵاوکردنهوه پاراست، چون بابه‌ته‌که به سۆرانی نه‌بوو. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که به‌شێکی زۆری ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بابه‌تی عه‌ره‌بی و فارسی به به‌رده‌وامی به‌ڵاو ده‌که‌نه‌وه.
لێره‌دا کورته ئاماژه‌یه‌ک به ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له وڵاتی ئاڵمان، که له‌گه‌ڵ تورکیه‌دا به ڕه‌گه‌زپه‌رستترین وڵاتی دونیا ناسرواهن و بهرئاوردکردنی ئه‌م ڕێژه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی نا”ڕۆشنبیران” و ماڵپه‌ڕه دێمۆکراسی خواز و ئازادیخواز‌و…… و بێلایهکانی هاووڵاتیانی ئێمه قووڵایی کاره‌ساته‌که‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات: به پێ لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی (شێل – شتودیهن) له ساڵی 2010 ڕێژه‌ی ئه‌و ئاڵمانیانهی که دژ هه‌ڵسووکه‌وتی بێ جیاوازی و دابه‌ش کردنی ئێمکاناتی یه‌کسانی ده‌وڵه‌تی نێوانی بیانیان و هاووڵاتیانی ئاڵمان بوون، گه‌یشته 47.3%. جیگای سه‌رسووڕمانه که 82،4%ی به ناو نۆخبه‌ی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی کوردستان ئیزنی به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی زانستی به‌زمانی هاووڵاتیه‌کی خۆی نادات.
من ئیستا نامه‌وێ له‌سه‌ر یه‌ک یه‌کی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بنووسم، چون به باشی نایانناسم و نازانم له ڕاستیدا سه‌ر به کام لایه‌نن. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رامبه‌ر به زمانی هه‌ورامی زۆر شۆڤینیستانهیه. له سه‌ر سایتی سبه‌ی ده‌توانم بنوسم چوونکه ناسراوه‌و و خوی به زمانحاڵی ” بزووتنه‌وه‌ی گؤڕان” له سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت ده‌ناسێنێ و داوای له‌ناوبردنی نادادپه‌روه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه و دامه‌زراندی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رده‌میانه ده‌کات که تیادا ده‌بێ هه‌موو هاووڵاتیه‌کی کورد به مافی ڕه‌وای خۆی بگات. ئه‌م گۆڕان خوازانه له کاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانی باشوری کوردستاندا به‌ڵێنی زۆریان به خه‌ڵکی هه‌ورامان دا. من خۆم له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی دا له به‌رنامه‌ی هانه ڕه‌نگینه، که خۆم پێشکه‌شم ئه‌که‌رد، داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ورامانم وه‌کوو پرسیار ئاراسته‌ی پاڵێوراوێکی گۆڕان کرد و ئه‌ویش هه‌مویانی به ڕوا زانی و داکۆکی لێ کردن و به‌ڵێنیشی دا که دوای هه‌ڵبژاردن به دوایاندا ده‌چێت و ده‌یانخاته به‌ر ده‌ستی به‌رپرسانی حکوومه‌تی. به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن و چونه ناو په‌رلمان ههموشتیکیان له بیر چووه‌و ههرباسیشیان نه‌کرد. به‌رنامه‌که‌ش وه‌کوو به‌ڵگه تۆمار کراوه و ماوه.
لێره‌ش وه‌کوو به‌ڵگه به‌شێک له‌و نووسینانه‌ی نێوان من و سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی سبه‌ی ده‌خه‌مه‌ڕو.
نوسینی من:
به ڕێزان ئه م کاته تان باش، تکایه ئه م بابه ته م له سه ماڵپه ڕه کان بۆ به ڵاو بکه نه. بابه ته که وه رگێڕاوی وتوووێژێکه سه باره ت به ده وروو بایه خی زمانی دایک له په روه رده ی مرۆڤدا. بابه ته که هه ڵبه ت به هه ورامییه و بۆ هه ورامی زمانه کان ده بێت که سه ردانی ماڵپه ڕه کان ئه که ن.
له گه ڵ ڕێزوو سڵاو بۆ ئێوه
مۆختار که ریمی
وه‌ڵامی یه‌که‌می سه‌رنووسه‌ر وه‌کوو خوی:
سڵاو کاک موختار ده‌ستخۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌ڵام تکایه بۆ هیچ کوێی ترت نه‌ناردوه
له‌وه ئه‌چێ تا ئێره سه‌رنووسه‌ر نه‌یزانیبێ بابه‌ته‌که چیه و به چه زمانێک نووسراوه. گرینگ ئه‌وه بووه که پیته‌کان له سۆرانی چون، بۆیه ده‌سخۆشیم لێ ئه‌کا. به‌ڵام پاش چه‌ند خولێک سه‌رنوسه‌ر به په‌له و به سه‌رسووڕمانه‌وه ئه‌م وهڵامیه بۆم ناردوه:
کاک موختار…………..وابزانم بابه‌ته‌که هه‌ورامییه…………
وه‌ک بڵی بۆمبێکی نه‌ته‌قێنراوی بینیبێته‌وه و ده‌ورووبه‌ر ئاگادار بکاته‌وه که نه‌یانکوژێت.
ئه‌و لێره‌دا گومانی بۆ دروست ده‌بێت و ئه‌وه‌نده زمانی هه‌ورامی بۆی نامۆیه که دلنیاش نیه که ئه‌م زمانه به‌ڕاستی هه‌ورامیه. دڵنیام که ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که به عه‌ره‌بی، فارسی، ترکی یان ئێنگلیسی بوایه، زوو ده‌یزانی کامیانه و ڕێزیشی لێ ده‌گرتن. سه‌ێر ئه‌وه‌یه که ڕقوو دوژمنایه‌تی ئه‌و به‌رپرسه “کورده” له زمانی هه‌ورامی تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه که هه‌ر به گومان له هه‌ورامی بوونی بابه‌ته‌که به بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا بڕیاری به‌ڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی ده‌دات.
ئه‌م ههلسووکهوته له ڕوانگه‌ی ده‌رونناسیه‌وه پیشانده‌ری هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنی(منفی) و دوورهپهرێزانهیه و زۆرجاریش ئاوێته به ڕق و دژمنایهتیهکی کوێر و بێ بنه‌ما (پێشداوه‌ری کوێر) به‌رامبه‌ر به مرۆڤێک یان کۆمه‌ڵه مرۆڤێک که سه‌ر به گرووپی ئه‌وان نین. ئه‌م گرووپانه به هۆی هه‌بوونی باوه‌ڕێکی خه‌یاڵی و نه‌گۆڕ(ستێریۆتیپ) هه‌موو شتێکی خویان به باش و ئه‌رێنی و پیرۆز ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و هی به‌رامبه‌ریان پێشاپێش به خراپ و نه‌رێنی و نزم ده‌زانن.
سه‌رنووسه‌ر هه‌ر وه‌ها له درێژه‌ی نوسینه‌که‌یدا ڕاستیه‌ک ده‌رده‌خات و ده‌ڵێ:
به‌ڕاستی که‌س له ئێمه هه‌ورامی نازانین……….. جیگای شه‌رمه که که‌سێک زمانی ڕه‌سه‌نی خوی که به هه‌زاران ساڵه دراوسێه‌تی هیچی لێ نه‌زانێ، به‌ڵام زمانی داگیرکه‌ره‌کانی که هیچ پێوه‌ندیان به زمانی خویه‌وه نیه، بزانێت و سه‌ریان بۆ دانوێنێ و به‌شێکی به‌رچاو له کاتوو و هێزو بوودجه‌ی ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کانی خۆی بۆ زمانی ئه‌وان ته‌رخان بکات و شه‌رمیش نه‌یگرێ که ئه‌م بوودجه‌یه سه‌روه‌توو سامانی هه‌موو هاووڵاتیانی کورده به خه‌ڵکی بێ به‌ش کراوی ههورامانیشهوه. هه‌ر له‌و شاره که ئه‌وی لێ ده‌ژیت، شاری “هه‌ڵمه‌توو قوربانی و کوردایه‌تی و ڕۆشنبیری و…..” به دیان هه‌زار هه‌ورامی زمان ده‌ژین و به سه‌دان کادرو و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی حێزبه‌که‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆشی هه‌ر هه‌ورامی زمانن. زۆر به ئاسانی ده‌کرا له‌وان پرسێت که ناوۆرۆکی بابه‌ته‌ک چیه.
ئه‌م دانپێدانانه که هیچکامیان هه‌ورامی نازانن،خوی پیشانده‌ر و سه‌لمێنه‌ری 2 ڕاستییه:
1. هه‌ورامی زمانه، نه‌ک زاراوه، و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمانێکی سه‌ربه‌خوی هه‌یه. زمانناسه‌کان ئه‌ڵێن، ئه‌گه‌ر 2 که‌س له شێوازی قسه‌کردنی یه‌کتری تێ نه‌گه‌ن، ئه‌وا ئه‌و 2 که‌سه 2 زمانی جیاوازیان هه‌یه.
2. خۆ به زل زانین و به چاوێکی نزم سهێرکردنی هاووڵاتیانیتر و زمانکهیان. ئه‌گینا چۆن ده‌بێ تۆ چاره‌نوسێکی هاوبه‌شت له‌گه‌ڵ هه‌ورامییه‌کان له هه‌ڵه‌بجه هه‌بوبێت و پێکه‌وه به گازه ژاراویهکانی سه‌دامی ملهوڕ قه‌ڵاچۆ کرابیت، پێکه‌وه به‌ر شاڵاو و ژنۆسایدی ئه‌نفال، وه‌کوو گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، که‌وتبیت و …. ئه‌ویش ته‌نیا به هۆی کوردستانی بوونتان، ئه‌مجار به ساڵان پێکه‌وه چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیتان له شان بووبێت و پێکه‌وه بۆ یه‌ک چاره‌نوس خه‌باتتان کردبێت و ئێستا که پێکه‌وه نێمچه ده‌سه‌ڵاتێکتان ده‌س که‌وتوه، ده‌بێ خاس یان خراب له به‌رهه‌مه‌کانیشیدا هاوبه‌ش بن. زۆر جیگای پرسیاره که تۆ هه‌ر زوو هه‌مووشتێکت له‌بیر چوه‌ته‌وه و به ئاشکرا زمانی هاوخه‌باتی دوێنێت ئه‌بڕی و پێشگیری ئه‌که‌ی له نوسین و بهڵاوکردنهوه به زمانه‌که‌ی. مه‌گه‌ر پاراستنی زمان و ناسنامه و… ئامانجی خه‌باتی هاوبه‌شی دوێنێتان نه‌بوو؟؟؟ چۆن ده‌بێ له کوشتن و بڕین و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و سووتان به گازی ژاراوی و ئه‌نفال هاوبه‌ش بن، به‌ڵام له ده‌سکه‌وته‌کاندا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا هه‌ر تۆ خاوه‌ن بیتوو ههورامیهکه هه‌مان چاره‌نوسی هه‌بێت که له کاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌دامدا پێکه‌وه هه‌تانبوو؟؟؟
سه‌رنووسه‌ر له کۆتاییا ئه‌نووسێت:
……به هه‌ورامییه، بۆیه ناتوانین بڵاوی بکه‌ینه‌وه
ئه‌م شێوه هه‌ڵسوکه‌وته له وشه‌نامه‌ی سیاسی‌دا به “شۆڤینیزمی زمانی” پێناسه کراوه. شۆڤینیزم به مانای له‌خۆبایی بوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و خۆبه‌باشتر زانینێکی بێ بنه‌ما و مه‌ترسیداره به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه و یان هه‌ر گرووپێکی کؤمه‌ڵایه‌تی تر. شۆڤینیسته‌کان هه‌مووشتێکی خۆیان به باشترین و پیرۆزترین ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و هی که‌سان یان کۆمهڵانیتر به خرابترین و بێبایه‌خترین پێناسه ده‌که‌ن و به چاوێکی زۆر نزمه‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن و حازریشن خۆنواندنی ئه و که‌سوو گرووپانه به هه‌موو شێوه و ئامرازێک سه‌رکوت بکه‌ن و ته‌نانت له نێوێشیان به‌ره‌ن. په‌راوێز خستن، قه‌ده‌غه، سووکایه‌تی، تواندنه‌وه و…….له‌و ئامرازانه‌ن که شۆڤینیسته‌کان به‌رامبه‌ر به زمان و کولتور و تایبه‌تمه‌ندی گرووپهکانیتر به‌کاریان ده‌هێنن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رنووسه‌ری سبه‌ی به‌رامبه‌ر به زمانی هه‌ورامی به ئاشکرا شۆڤینیزمی زمانییه و زۆر مه‌ترسیداره.
ئێمه هه‌موو پێکهاته زمانیه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به دیان و سه‌دان ساڵه به ده‌س شۆڤینیزمی داگیرکه‌رانی ترک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه ده‌ناڵێنین و خه‌ساراتی قه‌ره‌بوونه‌کراوی زۆریشمان لێ که‌وتوه. سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌مان سیاسه‌ت ئێستا له لایه‌ن شۆڤینیستانی ناوخۆوه به‌رامبه‌ر به زمانی هه‌ورامی پێڕه‌و ده‌کریت. به‌داخه‌وه به‌شێکی به‌رچاوی نا”ڕۆشنبیرانی” ناوچه‌ی سۆرانی نووس و سۆرانیبێژ به ئاشکرا داوای سه‌پاندنی شێوازی خویان ده‌که‌ن به‌سه‌ر هه‌موو شێواز و زمانهکانیتردا. نامه‌ی 53 که‌س بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری کوردستان و داوای سه‌پاندنی شێوازی خۆیان نمونه‌یه‌کی زه‌ق و دیاره.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه‌ن که له لایه‌ن ئه‌مجه‌د شاکهلیوه کاتی خۆی، 2011 سه‌باره‌ت به کۆنفه‌رانسی زمانی کوردی له هه‌ولێر نوسیویه‌تی:
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌م زمانه ستاندارده‌ی ئێستای کوردی نه‌مێنێت و ببێته جووت‌ستاندارد(به دیدی جووتزانایان و جووتسیاسییان و جووتمۆدێرنان و جووتپرۆفێسسۆران و جووتمامۆستایانی کورد) و ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، له ته‌نیشت ئه‌م زمان و ئه‌لفبێیه ستاندارده‌ی ئێستای زمانی کوردی‌دا، ئه‌لفبێ لاتینی به‌کار ببرێت و زاراوه‌گه‌لی هه‌ورامی و فه‌یلی و کرمانجی و دملی و هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌ش ببنه زمانی ستاندارد و ڕه‌سمی، ئه‌وا من به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆرزۆرم پێ باشتره و پێ خۆشتره و پێ ڕاستتره، که کورد ده‌ستبه‌رداری ئه‌م زمانۆکانه‌ی خۆی ببێت و زمانانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی ببنه زمانی خه‌ڵکی کورد و شتێک به ناوی زمانی کوردی ته‌نێ له‌نێو ماڵان‌دا بمێنێته‌وه و ئه‌ویش به تێپه‌ڕبوونی کات و ساڵان به‌ره‌به‌ره نه‌مێنێت و له‌به‌ین بچێت. من هیچ له‌م قسه‌یه‌م په‌شیمان نیم، چونکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌تایبه‌ت خوێندووانی، هێنده بیرکۆڵ و نه‌زان و گێل و گه‌وج بن، هه‌رگیز شایسته‌ی ژیان و مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی نییه. (سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان)
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
23/9/2011
ئه‌مجار ده‌بێ ئه‌م پرسیاره ش له ئه‌مجه‌د شاکه‌ڵی بکرێت که ئه‌گه‌ر ئیستا ئه‌تاتورک و حهمهڕهزاشاه و سه‌دام له ژیان بووایه‌ن، باشترین خه‌ڵاتی زێڕینی خه‌مخوری و ئه‌مه‌کداری بۆ زمانی عه‌ره‌بی و ترکی و فارسیان بۆ تۆ ته‌رخان نه‌ده‌کرد؟؟؟؟؟؟
مۆختار که‌ریمی، 15.07.2012