
په‌نجه‌كانت گه‌ڵای موحیبه‌تن
په‌نجه‌كانت پێنج گه‌ڵای سنه‌وبه‌رن
گه‌ڵای موحیبه‌تن ده‌رده‌كه‌ن
له‌نێوان لاسك و سێبه‌ری باڵاتا
ده‌بمه چڵێك
له‌گه‌ڵ په‌نجه‌تا لێكده‌ترازێم
ده‌ڕۆیت…
دیلانی ئاهه‌نگه نه‌كراوه‌كان ده‌به‌ستیت
تۆ تینوو
ده‌سته‌كانت ماندوو نه‌ترس
به‌دوای ماچی
گۆنایه‌كی گزنگیا هاوته‌ریبن
شه‌فه‌ق دێت
به‌ژنت وه‌كو شۆڕه‌بیه‌ك
له‌باسكت ده‌تۆرێت
په‌نجه‌كانت…
به‌دوای خۆ‌یا په‌لكێشده‌كات
دڵم تروسكه‌ی نیگایه‌كته
له‌گه‌ڵ رۆیشتنی تۆدا
گوزه‌ر ده‌كات
بۆ سێبه‌ری كوختێكی كۆن
ده‌سته‌كانت سنوورێكن
په‌نجه‌ره‌ی عومرم دائه‌خه‌ن
پێنووسێك…
ده‌بێته په‌نجه‌ی شایه‌تمان و
له‌میحرابی مزگه‌وته داخراوه‌كاندا
گله‌یی له‌بێمه‌یلی و
گاڵته‌جاڕی هه‌ستتده‌كا
به‌رماڵ رووه‌و قیبله
ده‌بێته ئاسمانێكی پڕ له‌هه‌ور
روومه‌تت لاله‌ی په‌رستگایه‌ك
خاچ له‌خوێن هه‌ڵده‌كێشن
په‌نجه‌كانتیش ده‌بن به‌ته‌ور
سێداره‌یه‌ك گه‌ردنتی هه‌ڵواسیوه
خۆم له‌ئه‌سكڵا ده‌بینمه‌وه
حاڵدامده‌گرێ
ده‌فی دڵم ده‌كوتم
گڕ نیگای په‌روانه‌ییت ئه‌دره‌وشێنێ
بروسكه‌ی بێڕه‌حمێكه‌ت
چوارمێخه‌م ده‌كێشن
له‌نێوه‌ندی په‌نجه‌كانی خۆم و تۆدا
پێنووسه‌كه‌م …
جێگۆڕكێ به‌عومرمده‌كا
لاپه‌ڕه‌ی بوونت
كه‌ژاوه‌ی بووكێنێ قه‌یره كچێكه
به‌نه‌زۆكی…
له‌عه‌شق و سیمای شار ده‌ڕوانێ
به‌نه‌داری
له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه
نیوه‌ی خۆی ده‌بینێ
به‌تاریكی ئاشنایه‌و
له‌نسێی هه‌ور ده‌ترسێ
نیگای شه‌وه‌زه‌نگه‌و
خۆر به‌یاساغ له‌باوه‌ش ده‌گرێ
له‌كووچه‌ی ئاواره‌كانا
شانی به‌رنوغرۆیی
دیواره سامگرتووه‌كان ده‌كه‌وێ
ده‌سته‌كان له‌وه‌یشوومه باران ده‌چنن
له‌باخه‌ڵیا سێوی ئاده‌می به‌دیناكه‌یت
له‌ته‌وێڵیا پسووڵه‌ی بێویژدانیان هه‌ڵواسیوه
كێ ئاڵای مه‌حره‌می ده‌روێشانی بینیوه
پارچه قوماشێكی كه‌سك
ده‌فێكی مات
شمشێرێك له‌نوور
خواوه‌ندێك له‌ئاشتی
به‌سته‌یه‌ك له‌فرمێسك
نووزه‌یه‌ك له‌نزا
گیرفانێك له‌موفه‌ڕك
هه‌توانێ له‌به‌هره
كه‌په‌نجه‌كانت …
گه‌ڵای موحیبه‌تیان ده‌ركرد
بوونه سایه‌ی دارێكی گه‌وره
ده‌بینی ده‌روێشێ حاڵدایگرتووه
كراسی ئه‌ستێره‌و ردێنی هه‌وره
جه‌سته‌ی له‌سۆزی خوایی ده‌چۆڕێ
وه‌لێ دان به‌بوونی تۆدا نانێ
به‌ته‌مه‌نت مێژووت داده‌گیرسێنێ