ژیاننامه‌ی شمشێربه‌ده‌ست(سه‌رۆک)ێکی عه‌ره‌ب
پێشوته‌یه‌ک:
په‌تای سه‌رۆک و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان،له کوردستاندا به‌ده‌رکه‌وتوه‌و،له ئێستاو‌ه پێمانده‌ڵێت:
پاش به‌سه‌ربردنی چه‌ندین ساڵ ژیان له‌ژێر سایه‌ی حوکمی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی دیکتاتۆرو قۆرخکردنی هه‌موو جومگه‌کانی ژیان له‌لایه‌ن سه‌رۆک و کوڕی سه‌رۆک و که‌سه نزیکه‌کانی سه‌رۆکه‌وه،له ناوچه‌که‌ی ئێمه‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌رماندا،ئاسه‌واری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌وییه هۆکاری تژیکردنی زیندانه‌کان بووله ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌رو ناڕازی وله‌سێداره‌دان و کوشتوبڕو نه‌مانی ئازادی تاک و له کۆتاییه‌کانیشدا دیاری سه‌رۆکی تاکڕه‌و،ئه‌نفال و کیمیابارانی به‌دوایخۆیدا هێنا. قۆرخکردنی سێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ستیار له هه‌رێمی کوردستاندا(هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی به ئاشکرا ڕاگه‌یه‌نراوه) پێم وایه هیچی له سه‌رۆکه تاکڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که که‌متر نابێت،بۆیه له‌جێی خۆیدایه له‌م کاته‌داو ،به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له دروستبوونی وه‌ها دیارده‌یه‌ک(که من پێم وایه دروست بوه)،سودمه‌ندی یه‌که‌م خه‌ڵکی کوردستانه.به پێچه‌وانه‌وه،بێده‌نگبوون له ڕاسای وه‌ها پێشهاتێکدا،به‌ده‌ستی خۆمان چاره‌نوسی خۆمان ده‌خه‌ینه ژێر ڕه‌حمه‌تی ئاره‌زوه تایبه‌تییه‌کانی یه‌ک بنه‌ماڵه‌وه‌و،بۆ جارێکی دیکه هه‌وری ڕه‌شی سیستمێکی دیکتاتۆریی دڵڕه‌ق و تاکڕه‌وانه چاره‌نووسمان به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌مان ده‌بات.
بۆ به‌رچاو ڕوونیی تاکی کورد‌و وه‌ک ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌ییمان،به باشمانزانی له‌م کاته‌داو به‌مه‌به‌ستی به‌ژداریکردنێک له به‌رگرتن به‌و ڕوداوه نه‌خوازراوه،ئه‌م پارچه شیعره‌ی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب(نزار قه‌ببانی) به وه‌رگێڕڕاوی بخه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی کورد،که ڕۆچونێک و وێنه‌گرتنێکی ته‌واو هونه‌ریانه‌ی ژیانی شاراوه‌ی سه‌رۆکێکی تاکڕه‌وو دیکتاتۆره.به‌هیوام له‌م کاته‌دا خزمه‌تێک به خوێنه‌رانی کورد بگه‌یه‌نین.
عه‌بدوڵا محه‌مه‌د
1
هۆخه‌ڵکینه:
له ئێستاو‌ه،بوومه سوڵتان
به‌سه‌رسه‌ری گشتانه‌وه
له‌پاش سه‌رلێشێواویتان،
بته‌کانتان وردوخاشکه‌ن، بمپه‌رستن….
من هه‌میشه له‌به‌رچاونیم
له‌سه‌ر شۆسه‌ی چاوه‌ڕڕوانیی دابنیشن،
تا بمبینن
مناڵه‌کانتان به‌بێ نان ،
ژنه‌کانتان بێ نێرینه،جێهێڵن و .. شوێنمکه‌ون
سوپاسگوزاری خودا بن بۆ ئه‌م نازونیعمه‌ته‌جوانه‌ی پێی به‌خشین
وا منی نارد تاکو مێژوو بنوسمه‌وه،
میژووش هه‌رگیز، به‌بێ من نانوسرێته‌وه
من یوسفم له جوانیدا
په‌روه‌رد‌گاریش ناتوانێ پرچی زێڕین وه‌ک پرچی ئاڵتونیی من و
ناوچه‌وانی نورانی پێغه‌مبه‌رئاسا، وه‌ک ناوچه‌وانی منی دانسقه
دابهێنێ
چاوه‌کانم دارستانی داری گوێز و داربایه‌من
ده‌ی نوێژبکه‌ن به به‌رده‌وام، له خوای خۆتان داوابکه‌ن
چاوی گه‌شم
بپارێزێ
هۆ خه‌ڵکینه:
من مه‌جنونی له‌یلای شۆخم
ژنه‌کانتان بنێرنه لام،
تاله‌من سکیان پڕبێت و منداڵیشیان له‌به‌زری من
ئێوه‌ش ئه‌ی ژنانی سکپڕ:
میرده‌کانتان بنێرنه‌لام. له‌ناخه‌وه‌سوپاسم که‌ن
شانازییه له‌گه‌نمی جه‌سته‌م بخۆن
شانازییه بایه‌م و هه‌نجیرم بچنن
شانازییه له‌من بچن …
من ئه‌و ڕوداوه‌م
سه‌دان هه‌زار سه‌ده‌یه
ڕووینه‌داوه …
2
هۆخه‌ڵکینه:
من یه‌که‌مین و جوانترین و
ڕاست وڕه‌واترین که‌سم
له‌نێو ده‌سه‌ڵاتداراندا
مانگی چوارده‌ی تاریکه‌شه‌و، سپیایی یاسه‌مین، منم
داهینه‌ری یه‌که‌مین سێداره و باشترین پێغه‌مبه‌ر … منم
ئه‌وکاتانه‌ی بیر له دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌مه‌وه،
ویژدانم ڕێگه‌م پێده‌گرێت،پێشم ده‌ڵێت:
گه‌لۆ کێ بێت ئه‌وه‌ی پاش من حکومڕانی ئه‌و که‌سه چاکانه بکات؟
کێ له پاش من شه‌ل و که‌چه‌ڵ و کوێره‌کان،
چاککاته‌وه …
کێ ئێسکوپروسکی مردووه‌کان زیندووکاته‌وه؟
کێ بێت له پاڵتۆکه‌یه‌وه ڕووناکی مانگ بخاته‌ده‌ر؟
کێ بێت باران بۆ ئه‌و خه‌ڵکه ببارێنێ؟
پێشم ده‌ڵێت ئه‌ی له‌دوای تۆ:
کێ بێت (90) گورزی قامچی،له‌و مێگه‌له بسره‌وێنێ ؟
دوای تۆ،کێ بێت ،گومڕابوان،به‌چڵی دارا هه‌ڵواسێ؟
دوای تۆکێ بێ ناچاریانکات وه‌ک مانگا ژین به‌سه‌ربه‌رن؟
هه‌روه‌کو مانگاش بمرن؟
هه‌رچه‌ند‌ێ بیر ئه‌که‌مه‌وه،جێیان بهێڵم
فرمێسکه‌کانم هه‌ورئاسا ،به‌م ناوه‌دا په‌خش ده‌بێت..
به‌پشتی خوا بڕیاڕ ئه‌ده‌م..
،سواری گه‌ل بم ..
له ئێستاو‌ه .. تاکو ڕۆژی حه‌شردادێ ..
3
هۆخه‌ڵکینه:
گشتتان ئه‌که‌م به مڵکی خۆم
وێنه‌ی ئه‌سپ و .. کۆیله‌کانم
به‌سه‌رتاندا ئه‌ڕۆم وه‌ک چۆن
به‌سه‌ر فه‌رشی کۆشکه‌که‌مدا هه‌نگاو ئه‌نێم
کرنۆشم بۆ به‌رن،کڕنۆش، له هه‌ستان و دانیشتنما
تاکو ئێستامن ئێوه‌م له نێو تاکه دێڕێکی،
کاغه‌زه‌کانی باپیرما
نه‌بینیوه؟؟
ئاگاداربن، تابۆیه ،خوێندنه‌وه‌ی کتێب
ئێوه هیچ نین، من خۆم کتێب له جێی ئێوه،
ئه‌خوێنمه‌وه ..
زۆر ووریا بن ، له نوسینی هه‌ر په‌یامێک
له من زیاتر، په‌یام نووسین بۆ که‌س نیه که بینوسێ..
ئه‌وکاته‌ی خوازیارن به نهێنی گوێ له فه‌یروز بگرن
نیازتان لای من ئاشکرایه
ووریابن له‌چوونه ناو گۆڕیشه‌وه، بێ پرسی من
گه‌رواتان کرد،لای من وایه
تاوانێکی گه‌وره‌ده‌که‌ن
به‌بێده‌نگی، کڕدانیشن، ئه‌وکاتانه‌ی من ئاخاوتنتان بۆ ده‌ده‌م
وته‌کانی من قورئانه..
4
هۆخه‌ڵکینه:
من ئیمامی مه‌هدیم هاتووم، چاوه‌ڕێمکه‌ن
خوینم له‌ناو دڵی دارمێوه‌کاندا لیده‌دا، بمخۆنه‌وه
ئه‌و سروودانه‌ی منداڵان بۆ خۆشه‌ویستی نیشتمان ئه‌یانخوێنن
ڕایانگرن
منم، بوومه‌ته نیشتمان
منم تاکه‌که‌س و نه‌مر له‌نێو هه‌موو بوونه‌وه‌ری سه‌رزه‌ویدا
هه‌ر منیشم هه‌وێنی گۆرانی و ئاواز
له گۆڕه‌پاندا وێنه‌ی باڵانمای من،به‌رزکه‌نه‌وه
به هه‌وری ووشه دامپۆشن
شۆڕه‌ژنێکی چکۆله‌م بۆ ماره‌که‌ن …
پیربوون به‌من ناوێرێت و،من پیرنابم ..
جه‌سته‌شم پیربوون نازانێ
زیندانی من پیرنابێت و
ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ناوچه‌که‌م به‌لاوی ده‌مێنێته‌وه ..
هۆخه‌ڵکینه من (حه‌جاج)م،
به لابردنی ده‌مامکه‌که‌ی سه‌رم
ئه‌مناسنه‌وه.
من (جه‌نگیزخانم)و هاتووم..
به خه‌نجه‌ر و .. سه‌گ و .. پاسه‌وانی زیندانه‌کانمه‌وه
به دڵڕه‌قیم، دڵگران مه‌بن خه‌ڵكینه،
من ئه‌کوژم، تا نه‌مکوژن ….
من له‌سێداره‌تان ده‌ده‌م، تا له سێداره‌تان به‌دووربم
من هه‌مووتان،له گۆڕی‌به‌کۆمه‌ڵ، ئه‌نێم
تانه‌توانن له‌گۆڕم نێن.
5
هۆخه‌ڵکینه:
ڕۆژنامه‌یه‌کم بۆ بکڕن . جوامێریم بنووسێته‌وه
ڕۆژنامه‌وانان وێنه‌ی سۆزانیی،
له شه‌قامدا خۆدیارده‌خه‌ن
په‌ڕه‌ی سه‌وز ی بریقه‌دارم بۆ بکڕن،له پانتایی به‌هار بچێ و سه‌وزبنوێنێ ..
چاپخانه‌یه‌کم بۆ بکڕن،تایبه‌ت به خۆم
هه‌موو شتێک له‌م سه‌ر‌ده‌مه‌دا ده‌کڕدرێت ..
تا ده‌گات به ،په‌نجه‌کانیش ..
هه‌ر ئێستاکه
میوه‌ی هزرو بیرکردنه‌وه‌م بۆ بكڕن و
له‌به‌رده‌ممدا دایبنێن
شاعیرێکم بۆ لێبنین،
بیکه‌نه، ناو جۆری خواردنه‌کانمه‌وه
من نه‌خوێنده‌وارم به‌ڵام..
ناکۆکم به وته‌ی هه‌موو شاعیره‌کان،ئه‌و کاتانه‌ی شیعر ده‌ڵێن
شاعیرگه‌لێکم بۆ بکڕن که شانامه به جوانیمدا بهۆننه‌وه ..
بمکه‌نه ئه‌ستێره‌ی سه‌رڕووی به‌رگی هه‌موو کتێبه‌کان
پێم ناڵێن کام ئه‌ستێره‌ی سینه‌ما و شانۆی جیهان هه‌یه،له نمایش وشۆخیدا له‌من بچن؟؟؟
من به دراوی به‌هادار، ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ئه‌یکڕم
دیوانی( به‌شاری کوڕی بورد)،( لێوه‌کانی موته‌نه‌بی) و (سرووده‌کانی له‌بید) من خاوه‌نیانم
ئه‌و ملیۆنانه‌ی له ماڵی دارایی موسڵماندایه
میراتی کۆنی بابامه
له وخه‌رمانه‌زێڕه‌م ببه‌ن
له‌ناو کتێبه گه‌وره‌کاندا بنوسن
سه‌رده‌می من سه‌رده‌می (هاروون ڕه‌شید)ه …
6
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری وڵاتم:
جه‌ماوه‌ری ( گژوگیا) ی عه‌ره‌ب
من گیانێکی پاکیزه‌وخاوێنم هاتووم
له ته‌پوتۆزی نه‌زانیی و دواکه‌وتوویی،
بتانشۆرمه‌وه
ده‌نگم له‌سه‌ر کۆی کاسێته‌کان تۆمارکه‌ن
ده‌نگم ئاوازێکی سه‌وزه، وێنه‌ی( نافورای ئه‌نده‌لوس)
وێنه‌م بگرن له‌وکاته‌دا، پێده‌که‌نم، وه‌ک (جۆکه‌ندا)و
نه‌رمونیان به‌وێنه‌ی ڕوخساری (مه‌ریه‌م)
وێنه‌م بگرن…
کاتێک ملی خه‌ڵکی لاده‌ر،وه‌کو سێ‌و لێئه‌که‌مه‌وه
کاتێک به‌ددانه‌کانم ،ڕاوه شیعرده‌ست پێده‌که‌م ،
خوێنی ئه‌لفوبێکان ده‌مژم
وێنه‌م بگرن
به ڕێزداری و شکۆمه‌ندی و
گۆچانه سه‌ربازییه‌که‌مه‌وه
وێنه‌م بگرن..
کاتێک ڕاوی ئاسک و که‌ڵه‌کێوی ئه‌که‌م
وێنه‌م بگرن..
ئه‌وکاتانه‌ی به‌سه‌ر شانی گشتتانه‌وه‌م
نیشانه بێت بۆ نه‌مریم
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری(گژوگیا)ی عه‌ره‌ب
7
هۆخه‌ڵکینه:
من به‌رپرسم له‌و خه‌ونانه‌ی که ئه‌یبینن
من به‌رپرسم له‌هه‌ر پارچه نانێک ئه‌یخۆن
له‌و شیعرانه‌ی – له پشتمه‌وه- ئه‌یخوێننه‌وه
چونکه ده‌زگای ئاسایشی ناو کۆشکه‌که‌م
هه‌واڵی چۆله‌که و گوڵه‌گه‌نمه‌کانم ئه‌ده‌نێ
هه‌رچی له ناوسگی دووگیانه‌کاندا ڕووئه‌ده‌ن پێم ئه‌گه‌یه‌نن
خه‌ڵکینه: من پاسه‌وانی زیندانه‌کانتانم و
زیندانیتانم .. لێم ببورن
دور له‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆم،ته‌نێ له‌ناو کۆشکه‌که‌مدام
نه ئه‌ستێره، نه گوڵ، نه خۆر،
نابن به میوانی چاوم
له منداڵیم هه‌تا ئێستا،ده‌ورو پشتم وا بینیوه:
پیاوانی سێرک، ده‌وره‌م ئه‌ده‌ن
یه‌کێک زوڕنا ئه‌ژه‌نێت و ..
یه‌کێک ته‌پڵم بۆ لێئه‌دات
یه‌کێک چۆغه ئه‌سڕێته‌وه .. یه‌کێک نه‌عل بۆیاخ ده‌کات
له‌وه‌تی هه‌م:
ڕاوێژکارێکی کۆشکه‌که‌م ،بۆجارێ ،پێی نه‌وتووم (نا)
گۆهداری وه‌زیرێک نه‌بوم،تاکو ئێستاپێم بڵێ(نا)
سه‌فیره‌کانم له ڕوومدا نه‌یانوێراوه بڵێن (نا)
هیچ یه‌کێک له ژنه‌کانم له‌ناو پێخه‌فی نوستندا،گوێبیست نه‌بوم پێم بڵێن (نا)
ئه‌وان بوون وایانلێکردم،خۆم به وێنه‌ی خوا ببینم
له چاوی گه‌وره‌ییمه‌وه، گه‌ل هه‌ر وه‌ک زیخ ولم ببینم
لێم ببورن گه‌ر بومه‌ته هۆلاکۆیه‌کی نوێ بۆتان
بیرم نایه ڕۆژێک له پێناو کوشتندا که‌سم نه‌کوشتبێ ..
هه‌ربۆ ڕابواردن،چێژبینین
ئه‌تانکوژم…
.. ئه‌تانکوژم ..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌ڕێی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت گوێبیستی هه‌مان شیعر بێت به ده‌نگی شاعیر خۆی:
http://www.youtube.com/watch?v=rav7hWH1e1k&feature=related
ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانیبێت سه‌د ده‌ر سه‌د مه‌به‌ستی شاعیر بپێکین ،داوای لێبوردن له خوێنه‌ران ده‌که‌ین