!!تورکیا، وڵاتێكه پڕ له‌خه‌می نه‌ته‌وه
{له‌دیده‌گای کوردێکه‌وه ، تورکیا دوژمنی
ژماره‌یه‌کی کورده ، ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێکه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆشه‌نیگایه‌کی تری دیمه‌ن . }
(ئاسیای بچوک) یان ( ئه‌ناتۆلیا) خاکێکه ، هه‌نوکه به‌ناوی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رزه‌مینه‌که‌یه‌وه ناونراوه (تورکیا) ، له‌وه ده‌چێت ناونانی ئێستای ئه‌و وڵاته ، تۆڵه‌یه‌کی بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی( تورک) بێت له‌نه‌ته‌وه کانی تری سه‌رزه‌مینه‌که‌ی ، به‌رامبه‌ر به له‌ده‌ستچونی ڕابوردوی پڕ شکۆی خۆیان .
تورکه سه‌لجوقیه‌کان ، 700ساڵ زیاتره له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتیان پیاده‌کردووه . به‌دوایان دا ئالتوغرولیه‌کان ئیمپراتورێکی پان‌و به‌رینیان ، له مه‌راکیشی ڕۆژئاوا‌وه بۆ یه‌مه‌نی دامێنی دورگه‌ی عه‌ره‌ب و عێراقی ڕۆژهه‌ڵات ، بۆ ماوه‌ی 600ساڵ له (ئاستانه) ی عوسمانی (کۆنستانتینه پولی پێته‌ختی پێشوی جیهانی مه‌سیحی ئه‌رته‌دۆکسی ڕۆژهه‌ڵاتی)ه‌وه حوکم کردووه ، یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕۆژهه‌ڵاتین ، توانیبێتیان زیاترین ماوه ، ئه‌وروپا به‌دریژی مێژویه‌کی وه‌ها له توزاق بنێن . تائێستا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتین توانیبێتیان زه‌وه‌ی له خاکی ئه‌وروپا بگرنه دامێنی خۆیان ،سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و کولتوری خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وان دا بکێشن . گیرفانه خاک و کلتوری ئیسلامی له ئه‌لبانه‌کان پێک بهێنن له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا . به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وروپیه‌کان ئه‌رزی ئیسلامی له باکوری ئه‌فریقا گرتوه به‌ئێستاشه‌وه که ( سه‌بته و مه‌لیله)یه له وڵاتی مه‌راکیش له‌بن ده‌ستی ئیسپان دایه .
که‌سێکی ناسیونالیستی تورک ، خه‌می له‌ده‌ست چونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ها فراوانی له سه‌رده‌می نزیکی نه‌وه‌دساڵی ئێستادا ، هێنده قورس و گران سایه‌ی کێشاوه به‌سه‌ر ده‌رون و سایکۆی دا .خه‌مه‌که‌ی گه‌یشتۆته ئاستی ( مه‌راق) کردن . له سۆنگه ئه‌مسه‌رنجامه تاڵه‌وه ، زۆر گرانه چی تر قبوڵی دۆڕاندنی زیاتر بکات . سه‌رسه‌ختانه به‌ڕویه‌کی قایمه‌وه نکولی له ئه‌رمه‌نی قڕان و پێداگری له سڕینه‌وه‌ی پێناسی کورد ده‌که‌ن . له‌ئه‌ژماری ئه‌وان دا ،نکولی کردن ، ڕێبه‌ستێکه له‌ئاسۆی تاریکتری ئاینده و له داڕمانی زیاتری نیشتمانی ئێستاکه‌یان .
چونکه ، پاش روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ، له‌دواینه ساڵانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا ، کاتێک ( موسته‌فا که‌مال) ئه‌وان له زیانی گه‌وره‌تر ده‌گێڕێته وه . وه‌کو قاره‌مانه‌کانی قه‌ده‌ر له‌و ده‌ڕوانن ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ، نازناوی ( ئه‌تاتورک ــ بابی تورک ــ) به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره بۆهیمی و قه‌له‌نده‌ره‌ی خۆیاندا ده‌بڕن . وه‌کو باڵنده‌ی ئه‌فسانه‌یی قه‌قنه‌س له خۆڵه‌مێشی سوتانی خۆیان دا زیندو ده‌بنه‌وه .
(تورکیا)ش وه‌کو دوا مه‌نزڵ و گه‌وهه‌ری تورانیستی و ناموسی مێژویی نه‌ته‌وه‌ی تورک ده‌بینن .
تورکیا‌و ئه‌وانی تر :
جگه‌له‌وه‌ی (تورکیا) گه‌لێک نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن وڵاتی وه‌کو ،( ئه‌رمه‌ن ، عه‌ره‌ب ، گریک ، بولگار ، جۆرجی) تیا ده‌ژی ، سه‌رباری بونی ولاتی دایکیان ،هێشتا خۆیان به‌خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و وڵاته‌ده‌زانن .
جگه له چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تری بێ وڵاتی وه‌کو (کورد ، لاز،چه‌رکه‌ز ،چه‌نگنه ـ قه‌ره‌ج ـ) له‌وێدا ده‌ژین .
من بۆخۆم تائێستا هیچ که‌سێکی (چه‌رکه‌ز)م نه‌دیوه به‌دیمانه کردن، ته‌نها به دیوی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و باسی زاره‌کی دا ناسیومن .
به‌ڵام له تاراوگه‌ی ئه‌وروپادا ، کچه لازێکی هاوپۆلم ده‌بینی ، هه‌رچی خه‌م و بونی ئه‌تنیکی خۆی بو له به‌رگ و خواردن و جۆره ڕیتم و ئاواز‌و هه‌ڵبه‌ستی ( قه‌ره‌دینیزی)یه‌کان ــ به‌ری رۆخه‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش ــ دا ئاوێزان کرد بو .
چه‌نگنه‌کان ، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌یان به‌جیهان و باوه‌ڕ نه‌بونیان به نیشتمانێکی بچوک ، بۆ خۆیان کلتورێکی شێوه جیهانی خۆیان هه‌یه، بۆیه له‌هیچ وڵاتێک دا، زۆر توشی پۆنگ خواردنه‌وه نابن .
به‌ڵام که‌سیکی (چه‌رکه‌ز) قورسایی بونی خۆیان له‌تورکیادایه ، هاوشان (به‌لاز )و (کورد) ، بێ وڵاتی توشی جۆرێک له پۆنگ خواردنه‌وه‌و گرمۆڵه‌و قۆزاخه بونیان ده‌کات . که‌سایه‌تی تاکی (چه‌رکه‌ز) له‌سه‌ر خۆڕسکی و سروشتی بون و جوامێری پێک هاتوه . به‌وه‌ج بون و جوانمه‌ردی خۆیان به هێزو جوانی و ڕه‌هایی ئه‌سپ و جۆری چه‌که‌وه ئاوێته کردووه ، هه‌روه‌کو ڵوڕه‌کانی ئێران گۆرانی به جوانی باڵای ئه‌سپ و چه‌کدا هه‌ده‌ڵێن . بۆیه هه‌میشه به‌پیشه‌ی مامه‌ڵه کردنی ئه‌سپ و چه‌که‌وه به‌ناوبانگن ، به‌ڵام ناحه‌زو دژبانه‌کانیان به ئه‌پ دزو چه‌ته یی ناتۆره‌یان لێ ده‌نێن ، له‌دنیا ئه‌ده‌ب و ڕۆمانسیه‌ت دا ،( یه‌شار که‌مال) له ڕۆمانی (ئینجه مه‌مه‌د) ی دا ، وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ڕون و جوانی ئه‌وانی کێشاوه:
(( کاتێک ( ئیدرس به‌گ) ی چه‌رکه‌سی به‌سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه بۆ ماف سه‌ندنه‌وه‌ی ، وه‌کو نیشانه‌یه‌کی داکراو ، دێته به‌رماڵی ( عارفی سایم به‌گ) ئاغا تورکه داگیرکه‌ره‌که‌ی ، بۆ دوا ڕوبه‌ڕو بونه‌وه . عارف به‌گ ناجوامێرانه له پشتی په‌نجه‌ره‌وه سێره‌ی کوشتنی لێ ده‌گرێت و ، ده‌ڵیت:
حه‌یف ئیدریس به‌گ ده‌بوایه له بناغه‌وه من و تۆ دۆست بوینانه .))
ئه‌م نوسینه سنورداره ، تان و پۆی ته‌واوی هه‌مو نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌کانی ئه‌وخاکه به‌سه‌ربکاته‌وه ، له‌کاتێکدا :
( تورک ده‌یه‌وێت ئه‌و خاکه بکات به‌گۆڕستانی نه‌ته‌وه‌کانی تر .)
تورکیا‌و کورد :
له دیوێکی تری دا ، ناسیونالیستی کورد ، به‌شی فراوانترینی خاک و گه‌وره‌ترین سه‌رژمێری ئه‌تنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له وڵاتی تورکیای پڕ له‌مه‌راقی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی تورک دا جێکه‌وته بووه . قورسترین کێشی دیموگرافی و ڕوبه‌ری خاک و زیاترین سه‌رچاوه‌ی ئاو کانزاو شوینه‌واری مێژویی دێرین و پڕ بایه‌خی نه‌ته‌وه‌یی کوردی تیا قه‌تس بووه .
تایبه‌تمه‌ندی پێکهاته‌ی تورکیا وای کردووه ، زوربه‌ی تاکی کورد له‌به‌شه‌کانی تری کوردستان دا گران بتوانن له‌ئاوێته‌یی و ئاڵۆزی خه‌باتکارانی کوردی ئه‌و به‌شه به‌ئاسانی سه‌نگی خۆیه‌وه بیپێون ، سه‌رکرده‌ی ئه‌وان سه‌رو دوانزه ساڵه له زیندانی تاکنه‌فه‌ری ژیان ده‌گوزه‌رێنێ ، یان په‌ڕله‌مانتاره‌کانی له‌جیاتی چنینه‌وه‌ی نیعمه‌تی پۆست و کورسی ، به‌رزه‌برو لێدانی جه‌ندرمه‌ی تورک ده‌که‌ون له‌پێش ده‌نگده‌ری ساده‌ی خۆیانه‌وه ، به‌بێ کول بون و سازش کردن .
به‌رواورد گرانه له‌نێوان ئه‌وان و هه‌ربه‌شیکی تری خه‌باتکارانی به‌شه‌کانی تری کوردستان ، ئه‌گه‌ر له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاته ڕژدی و قوڵ بونه‌وه‌یه‌ک نه‌که‌ین .
کورد له‌وپه‌ڕی توندی خه‌باتی دایه به‌رامبه‌ر به‌تورکی برینداری مێژو و.
( چۆن ئه‌م دو که‌له‌ی به‌رانه له مه‌نجه‌ڵی ئه‌ناتۆلیا جێی ده‌بێته‌وه).
تورکیا‌و ئه‌رمه‌ن و کورد :
له پێکهاته‌ی تورکیادا دو نه‌ته وه‌ی کورد و ئه‌رمه‌ن زیانباری گه‌وره‌و دیارن . له‌کاتێک دا تورکیای نوێ له‌سه‌ر خاکی( ئه‌رمه‌ن) و سرێنه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ( کورد) پێکهێنراوه ، ده‌سه‌ڵاتی (تورک) لایه‌کی وه‌کو (کورد) کردوه به‌گۆپاڵی سه‌رپانکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تریان ، له‌کاتێک تورک به تیپه شه‌ڕکه‌ره کورده‌کانی ( سواره‌ی حه‌میدی) ، ئه‌رمه‌نه‌کانی تارو مار کردووه (**) ، له‌دواتریش دا دور له پاداشت پێناسه‌ی کورده‌کانی سڕیوه‌ته‌وه و ناوی بردون به‌تورکی کێویله (شاخاوی) .
(میوان ڕقی له‌میوانی تره . خانه‌خوێ ، ماڵ له‌هه‌ردوکیان، )
تورکیا‌و سه‌ره‌نجام :
ئه‌وه‌ی گرنگه بگوترێت ( تورکیا) وڵاتی تۆ خ بونه‌وه‌ی پێناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆیه‌تی ، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاره‌یه‌کی له‌وێدا نی جگه له درشت و تۆخکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی بونی خۆی ، زۆر گرانه له وڵاتێکی وه‌هادا کومپریمیس(باری ناوکۆیی) پێک بهێنرێت بۆ هه‌مو ئه‌و نه‌ته‌وانه ،به‌دیوی هه‌ریه‌کێکیان بخوێندرێته‌وه خاوه‌نی جۆرێک مافی مێژویی خۆیه‌تی بۆ چه‌سپاندنی بون و پێکهاتی خۆی .
(له‌وێدا هه‌رکه‌س به‌باڵای له‌یلای خۆی دا حه‌یران ده‌خوێنێت .)
————————–
په‌راوێــــــــــز
(*)له دوائاکامی جه‌نگه‌کانی ( مسته‌فاکه‌مال) ، له شاری (ئیزمیر) ، له ماڵی (له‌تیفه هانم ـ ئه‌وئافره‌ته‌ی دواتر ده‌بێته هاوسه‌ری بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن ـ )، ئه‌وماڵه‌ده‌بێته جێگه‌ی نوسینگه‌ی ئه‌رکانی سوپاکه‌ی ناوبراو . هه‌واڵ ده‌گات ، به‌وه‌ی ماڵه ڕۆمی یه‌کان ( یۆنانیه‌کان)ی شاره‌که ، له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ده‌سوتێنرێت و خاوه‌نه‌کانیشیان ڕه‌شه‌کوژ ده‌کرێن . مسته‌فا که‌مال به‌بێ موبالاتیه‌وه هه‌واڵه‌که وه‌رده‌گرێت . به‌ڵام به تاسوخه‌وه سه‌رکرده‌کانی ده‌وری خۆی بانگ ده‌کات ، له په‌نجه‌ره‌ی ئوتاخه‌که‌یه‌وه ، ئاماژه بۆ دوکه‌ڵی سوتاوی ماڵه یۆنانیه‌کان ده‌کات و ، ده‌ڵێت :
(( به‌ڕیزان وه‌رن ببینن ، ئاله‌و دوکه‌ڵه‌وه مێژوی تورکیای نوێ ده‌ست پێ ده‌کات)).
سه‌رچاوه ــ اتاتورک وخلفائوه ــ نوسینی : مسته‌فازین.
(**)
کورد ، چیای ( ئاڕاڕات) به نیشتمانی بێ چه‌ندو چونی خۆی ده‌زانێت ، به‌شانازیه‌وه ،منداڵی خۆیان به‌ناوی ئه‌و چیایه‌وه ناوده‌نێن.
له‌هه‌مان کات دا ، ناسیونالیستی ئه‌رمه‌نی چیای( ئاڕارات) به ئایکۆنی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌زانن . وه‌کو ئه‌نده‌لوسی عه‌ره‌ب و به‌به‌هه‌شتێکی زه‌وتکراو له‌دیده‌ی هه‌مو تاکێکی ئه‌رمه‌نی ته‌ماشاده‌کرێت .
ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌کی باش ، کورد‌و ئه‌رمه‌ن ، له دوژمنی ناوکۆیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان گه‌یشتون ، هه‌ندێک نزیکی له‌سه‌ر پرنسیپی ( ده‌ژمنی دوژمنم دۆستمه) دروست بووه ، به‌ڵام نازانرێت بۆ ئاینده‌ی گریمانه‌یی ، له‌سه‌ر ئاڕاڕات چۆن ده‌سازێن له‌کاتێک دا بۆ هه‌ردو لایان بوه به پیرۆزێک .
23/7/2012 سلێمانی
saidaraf@hotmail.com
نوسینی :سه‌عید عارف باپیر