خه‌ونی گه‌وره چیه؟ …ئومێد مولود
مامۆستای ئازیز……من نازانم چه‌ند جۆر له خه‌ون هه‌یه،نازنم چۆن خه‌ون پۆلێن ده‌كرێت،یان راستتر ناتوانم پۆلێنی بكه‌م،به‌ڵام ده‌زانم جۆری جیاواز له خه‌ون هه‌یه پێویستی به خه‌وتن نیه،له نێوان ئه‌م هه‌موو جۆره جیاوازه‌ی خه‌ون ،هه‌ست به چه‌شنێكی جیاواز له خه‌ون ده‌كه‌م،كه خه‌ونی مه‌زنی پێ ده‌ڵێین.گه‌ڕان به دوای ئه‌و شته‌ی كه ده‌مه‌وێت ، زۆر زه‌حمه‌تره له گه‌یشتن به خودی شته‌كه.جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ش له خه‌یاڵدانی خۆمان، خه‌ون لای ئێمه‌ی مرۆڤ بنیات ده‌نێت،تێشووی ئه‌و رێگایه‌شه كه ئێمه‌ی گرتومانه‌ته‌به‌ر،ئه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌ردونیه‌كی تردا نزیك ده‌كاته‌وه به‌شێك له‌و خه‌ونه هاوبه‌شانه‌یه.كه‌مكردنه‌وه‌ی ناشرینیه‌كانی ئه‌م جیهانه و جوانتركردنی،ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه كه هه‌موومان له‌سه‌ر خوانێك كۆده‌كاته‌وه،به‌ڵام زۆرێك له ئێمه‌ی مرۆڤ ئاماده‌ی ئه‌وه خوانه نابین،وردكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه یه كه جیاوازی له نێوانه خه‌ونه‌كانی ئێمه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات.ئه‌بێ گه‌ردوون جوان بكه‌ین، خاڵی بكه‌ینه‌وه له ناشرینی، چونكه خودی گه‌ردوون لێوان لێوه له ناشرینی،ئه‌بێ شتانێك بدۆزینه‌وه،شتانێك بهێنینه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیانبه‌خشین به جیهانی ده‌ره‌وه‌مان،مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی توانای بینیی ئه‌م چه‌شنه له خه‌ونیان هه‌یه بتوان بگه‌ن،چونكه بریار وایه به‌شێكی زۆر له‌و ناشرینیانه ئه‌زه‌لی بن،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه له دوای نه‌وه توانای دروستكردنی ئه‌م چه‌شنه له خه‌ون له ده‌ست نه‌ده‌ن،به‌ڵام ئاخۆ به بێ ئه‌و خه‌ونانه ده‌تونین چی بكه‌ین؟ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌توانین به بێ ئه‌و خه‌ونه مه‌زنانه بژین،به‌ڵام ناتوانین بگه‌ین به مانا قووڵه‌كانی ژیان.
ئه‌م چه‌شنه له خه‌ون توانای مه‌زنی هه‌یه له به‌خشینی وزه‌ی بینین به مرۆڤ،واته چه‌شنێكه له خه‌ون توانای بینینی شته‌كان له‌تاریكیدا ده‌به‌خشَت به مرۆڤه‌كان،ده‌توانێت به‌رده‌وام توانایی خۆی تاقیبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌یشتن،ده‌كرێت خه‌ونی گه‌وره شتێك بێت له چه‌شنی هه‌نگاونان به‌روه ئه‌به‌دییه‌ت،گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌ناسه‌ی یه‌كه‌می ژیان،دیوێكی تربێت له مانا،خه‌ونی گه‌وره ئه‌و نیشانه‌یه كه ئاراسته‌كانی ئێمه كێش ده‌كات، وامان لێده‌كات به كه‌م رازی نه‌بین. بروای قوڵم به‌وه هه‌یه خه‌ونی گه‌وره گه‌ر توشی مرۆڤ بوو،ئیتی رزگاربوون لێی نیه.
مامۆستای ئازیز………..ئه‌م خه‌ونانه خه‌ونی ترسناكن،جۆرێكن له خه‌ون كه ئینسان ده‌كوژێن،مرۆڤ سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ن،ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كان عاشق بن،ئافره‌تان خۆیان رووت بكه‌نه‌وه،ئه‌م جۆره خه‌ونانه خه‌ڵك گومڕا ده‌كه‌ن،شێوازی ژیان ده‌شێوێنن،هه‌ڵبه‌ت له دیدی ئه‌وانه‌ی توانای بینیی خه‌ونی گه‌وره‌یان نیه.
دروست نازانم ئاخۆ بینینی ئه‌و خه‌ونه مه‌زنانه یاخود خودی گه‌یشتن به شته‌كانی نێو ئه‌و خه‌ونه مه‌زنانه، كامه زیاتر چێژمان پێده‌به‌خشێت،من باورێكی مه‌زنم به‌وه هه‌یه، كه چێژی ئه‌و شته‌ی له خه‌یاڵمدا هه‌یه، زۆر زیاتره له‌و شته‌ی كه ده‌توانم ده‌ستی لێبده‌م.
مامۆستا گیان به گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی كه باست كردوون، هاوسه‌رگیری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌مافی هه‌ر مرۆڤێكن ،ده‌كرێ ئامرازێكیش بن بۆ جوانتركردنی دونیای خۆمان،نه‌وه‌ك من دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار به جوانكردنی گه‌ردوون بزانم. گرفتێكی جه‌وهه‌ری له‌و ناوه‌دا ده‌بینم، به بروای من هاوسه‌رگیری و كار ئامرازی ژیان كردنن، واته شتانێك نین له‌سه‌رووی ژیان بن،خه‌ونی مه‌زن شتێكه له سه‌رووی ژیان،تێكه‌ڵكردنێكی ترسناك هه‌یه له نێوان پێداویستی ، خه‌ون ، ماف. جگه له خه‌ونی مه‌زن هه‌مویان له خوار هێڵی ژیانن،كاتێك كۆی شته‌كان بخه‌ینه خزمه‌ت ماف و پێداویستی ، ئه‌و كاته خه‌ونی گه‌وره بیرده‌چنه‌وه،كه باڵاترین پنتی ژیانه ئێمه‌یه بۆی بجه‌نگین،له غیابی خه‌ونی مه‌زندا كۆی شته‌كانی تر گرفتی ما‌نایان بۆ دروست ده‌بێت،به راده‌یه‌ك جۆرێك له بێمانایی جێگه‌ی مانا ده‌گرێته‌وه، خودی ئامانجی ژیانكردنی ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی له نێو بازنه‌ی خه‌ونی گه‌وره جێگا ده‌گرێت،ئامانجی ژیان به‌شێكه له خه‌ونه گه‌وره‌كان ، نه‌وه‌ك كۆی خه‌ونی گه‌وره‌بێت،كاتێك خه‌ونی گه‌وره نه‌بوو،ئامانجی ژیانكردن ده‌بێ له نێو بازنه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ست به مرۆڤه‌وه جێگیر بێت،كاره‌ساتی گه‌وره ئه‌وه‌یه ئامانجی ژیانكردن له نێو بازنه‌ی خه‌ونی گه‌وره‌دا نه‌بێت به‌ڵكو له نێو بازنه‌یه‌كی تری وه‌ك هاوسه‌رگیر دا بێت.
ماموستا گیان……..زانكۆ پانتایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی بخاته سه‌ر رێره‌وی خه‌ونی گه‌وره،نه‌وه‌ك بكرێته پانتاییه‌ك بۆ گه‌یشتن به پێداویستیه‌كانی ژیان.
ئومێد مولود