
له‌خاچدانى خه‌ونى كه‌مينه له‌لايه‌ن زۆرينه‌وه
وه‌ڵامێك له په‌راوێزى دوا نووسينى به‌ڕيز (مه‌ريوان وريا قانع)
ڕه‌نگه كه‌م گرفت به ئه‌ندازه‌ى ڕه‌وايه‌تيدانى بڕيارى زۆرينه به‌سه‌ر كه‌مينه‌دا جێگه‌ى گرنگيپێدانى هێزه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بووبێت. ئه‌م شه‌رعييه‌ت پێدان و زاڵكردن و سه‌پاندنى بڕيارى زۆرينه به‌سه‌ر كه‌مينه، كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى چێ كردووه له‌مه‌ڕ داهاتووبينى، هه‌ر له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه بگره تاده‌گات به چه‌ندين كرده‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌رفره.. زاڵكردنى بڕيارى زۆربه و بێده‌نگكردنى ده‌سته‌يه‌كى بچوك له لايه‌ن زۆربه‌وه له زۆر ئاستدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام من بۆ ئه‌وه‌ى له ئامانجى باسه‌كه‌م زۆر دوورنه‌كه‌ومه‌وه، گوزه‌رێكى خێرا به نێو هه‌يمه‌نه و خۆسه‌پاندنى زۆرينه‌ده‌كه‌م. به‌چه‌ند به‌شێك. غه‌دركردنى زۆرينه له كه‌مينه كوشتنى “ئێسته‌تيكا” و “مۆراڵ” و “مه‌عريفه” و بانگه‌وازى خود قوتاركردن له ده‌ست زۆربه‌يه‌كى نادادپه‌روه‌ر و خورافه‌خواز و ڕابووردوو ويست و كۆنخواز. كه‌م نين ژماره‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ى له لايه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراون بۆ به‌گاهێنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كانيان، كه‌چى له لايه‌ن زۆرينه‌وه ئاسته‌نگى ده‌هێنرايه پێشيان، له‌مپه‌ڕو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌يى خه‌ته‌رناك و تۆقێنه‌رانه ده‌هێنرايه پێشيان تاوه‌كو وه‌ها كۆشش و ته‌قه‌لايه‌ك له‌جێگه‌ى خۆي‌دا مه‌حف بكه‌نه‌وه. پێغه‌مبه‌رانى خودا به‌شێكى زۆرى ته‌مه‌نيان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و دژايه‌تى و سه‌رزه‌نشتكردندا به‌سه‌ر برد، به‌هۆى شه‌رعييه‌تدانى زۆرينه به له‌ناوبردنى خه‌ونى كه‌مينه بۆ تێپه‌ڕكردنى ئه‌و قۆناغه‌ى كه زۆرينه‌ى تێدا خه‌سێنرابوو. هه‌ڵبه‌ت له قۆناغى سه‌ره‌تادا په‌يامبه‌ران به ئامانجى ده‌ربازكردنى زۆربه له زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه، به‌هۆى سته‌مگه‌ريى و نائاماده‌گى ناخودئاگايانه‌ووه… به‌هۆى مه‌حفكردنه‌وه و پايه‌ماڵكردنى هۆشياريى گشتييه‌وه… ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ى ده‌هاتن بۆ بێداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ده‌كه‌وتنه به‌رهه‌ره‌شه و شاربه‌ده‌ركردن و له‌ناوچوون، حه‌زره‌تى مه‌سيح و زه‌كه‌ريا له‌نێو چوون، حه‌زره‌تى مو‌سا ئاواره كرا، پێغه‌مبه‌رى ئيسلام له شار وه‌ده‌رنرا و چه‌ندين سوكايه‌تى پێكرا له لايه‌ن زۆربه‌وه.، به‌كورتى ئه‌وه‌ى خه‌ونه گه‌وره‌كانى كوشتووه، ئه‌وه‌ى كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌هێنێته به‌رده‌م پێشوه‌چوون زۆرينه‌يه، ئه‌وه زۆرينه‌يه، خه‌ون به گۆڕانكارييه‌وه نابينێت ئه‌وه زۆرينه‌يه خه‌ونى هه‌ره‌گه‌وره‌يى خۆله‌بيركردن و خۆله‌يادكردنه، ئيدى بۆ دڵێكمان به زۆربه خۆش بێت، به درێژايى مێژوويى به‌شه‌ريه‌ت زۆربه ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى ده‌سه‌ڵاتداران بوونه، زۆرينه بكوژى ڕاسته‌قينه‌ى كه‌سه عاقڵمه‌نده‌كان بوون، ئه‌وه زۆرينه‌يه ناتوانێت به ته‌نيا ڕووبه‌ڕووى شته‌كان ببێته‌وه، به‌درێژايى مێژوو زۆرينه له چاوه‌نواڕى ئه‌وه‌دا بووه وه‌ك مێگه‌ڵ مامه‌ڵه‌ى بكرێت، ئه‌وه زۆرينه‌يه هيچ به‌هايه‌ك بۆخه‌ون و خه‌ياڵ و خوليا و گۆڕانكاريى و تازه‌گه‌ريى دانانێت.
هه‌ڵبه‌ت ئامانجى ئه‌م به‌شه‌يى نووسينه‌كه‌مان دوور و نزيك په‌يوه‌نديه‌كى ئه‌وتۆيى به كه‌مينه‌يى ئاينى يان مه‌زهه‌بى يان نه‌ته‌وه‌يى يان زمان يان كوولتووره‌وه نييه و نيازێكم نيه توخنى وه‌ها باسێك بكه‌وم، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى ده‌خوازم په‌نجه بخه‌مه سه‌ر ئه‌و زامه قووڵه‌يى وا زۆرينه خستويه‌تييه لاشه‌ى كه‌مينه‌يى خوێنده‌وارو ڕۆشنفيكره‌وه، كه خواستى گه‌وره‌يان هێنانه‌كايه‌وه‌ى دوونيايه‌كى نوێ، و خه‌ونبينى نوێ، و تاقيكردنه‌وه‌ى ژيانێكێى نوێيه، و ڕه‌خنه‌كردنى ئێسته‌يه به‌رمه‌بنايى ئارگۆمێنتسازى و ڕه‌خنه‌كردنێكى عه‌قڵييه له ئێسته‌يه‌ك ده‌شێت يارمه‌تيده‌ربێت بۆ جوانكارى داهاتوو . كه‌مينه‌يه‌ك له‌ته‌قه‌لايى ئه‌وه‌دايه، تاوه‌كو بتوانێت داهاتووه‌يه‌كى باشتر له ئێسته چێبكات، ئيشى ئه‌م كه‌مينه‌يه ئه‌وه‌يه هه‌وڵى بێداركردنه‌وه و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ى زۆربه‌يه‌ك بدات كه ڕۆچووه له‌نێو خه‌وێكى قوڵى غه‌فڵه‌تاوييه‌وه.ئه‌وه به‌هۆيى هه‌ڵه‌كردنى به‌رده‌وامى حه‌شاماته‌وه‌يه كه‌وا له‌نووسه‌رێك ده‌كات تاوه‌كو له‌مه‌ڕ زۆرينه‌وه بڵێت:”زۆرینه هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ن و که‌مینه‌ش هه‌میشه راستگۆن”. ئاخر به‌پله‌ى يه‌ك كه‌مينه‌ى خوێنه‌ر يان بيركه‌ره‌وه سه‌روكاريان له‌گه‌ڵ شيته‌ڵكردن و شرۆڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ى ڕووداوه گرنگه‌كانه كه ده‌شێت كاريگه‌رى گه‌وره له‌سه‌ر داهاتوو چێبكات، به‌درێژايى مێژوو ئه‌وه‌ى بايه‌خى بۆ هه‌وڵدانى زانستى و تێرامان بووه له‌گه‌ردوون ده‌سته بژێرێكى ئێجگار كه‌مى مرۆڤه‌كان بوونه له‌سه‌رده‌مه جياوازه‌كاندا، ئه‌وه كايه‌يى خوێندنه‌وه و فه‌لسه‌فه‌كردن و ديبه‌يت، ڕاگۆڕكێ هه‌رمه‌پرسه كه‌چۆن هه‌ميشه وه‌ك كرده‌يه‌كى ده‌سته‌بژێرى و به‌كارى گروهى ته‌ماشاكراوه و به‌كارى وان زانراوه. خه‌ونى زۆرينه، خه‌ون و خه‌ياڵى چكۆله چكۆله‌ن ئه‌م خه‌ونه زۆر ساكار‌و ڕوكه‌شى و ماترياڵانه‌ى زۆرينه،تێمانده‌گه‌يه‌نێت كه جگه له‌خه‌ونكوژيى و چێكردنى وێرانه‌خاكێكى قاقڕ بۆ ئاده‌مييه عاقڵمه‌نده‌كان هيچ مژده‌يه‌كى ديكه‌يى له‌هه‌گبه‌يكه‌يدا هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ مرۆڤايه‌تى. هه‌ر ئه‌م لێك دووريه يه كه‌مينه به‌به‌رده‌وامى له‌نێو ئه‌م حه‌شاماته‌دا خۆيى به‌دوورگرتووه و نه‌يويستووه به‌به‌رده‌وامى تێكه‌ڵى حه‌شامات بێت ((مارک تواین)) له‌مباره‌يه‌وه ده‌ڵێت:” هه‌ر کات خۆت دۆزیه‌وه له‌ناو زۆرینه‌دا ئه‌وکاته بزانه یه‌کسه‌ر گۆراویت” هه‌ميشه كه‌مينه‌ى ڕۆشنبير له‌نێو زۆرينه‌دا هه‌ستيان به‌جۆرێك له‌غه‌ريبييه‌كى كوشنده و ترسناك كردووه، كاتێك ئه‌و بڕوايه‌يان له‌لا چه‌سپيوه ، كه ئه‌مانى كه‌مينه سه‌ر به دوونيايه‌كى جياوازترن، وه‌ك له دوونيايى زۆرينه. هه‌ڵبه‌ت زۆرينه‌يه‌ك كه نه نووسين نه بيركردنه‌وه‌ى پێ گرنگ نه‌بێت چۆناوچۆن مه‌ترسى بۆ سه‌ر داهاتووى دروستناكات؟، مامه‌ڵه‌كردنى زۆرينه به‌رمه‌بنايى حوكمى پێش وه‌خته‌بووه حوكم به‌ومانايه‌يى كه به‌چاويلكه‌ى تاريك و ته‌ڵغ ڕوانيويه‌تى له‌كارى كه‌مينه، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرينه بتوانێت مه‌وقعه‌تى خۆى له‌ده‌ست نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌يبه‌ت و جۆرێك له شكۆدارى بۆ خۆيى به‌ده‌ستبهێنێت، به به‌رده‌وامى كارى له‌سه‌ر هاندانى زۆربه‌يه‌كى ته‌قليدى كردووه، به‌خاترى له‌به‌ينچوونى كه‌سه عاقڵمه‌نده‌كان… ئه‌وه‌ى (مه‌نسورى حه‌لاج)ى به‌وده‌رده‌برد به‌هۆيى خراپ جۆشدانى زۆربه‌وه بوو، ئه‌وه ده‌نگى زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى ((دادگاى ئه‌سينا)) بوو (سوقرات)ى به‌ناهه‌ق تۆمه‌تباركرد… هه‌ڵبه‌ت جوداييه‌كى به‌رفره له‌نێوان زۆربه‌يه‌ك له ((ئه‌ڵمانيا))و زۆرينه‌يه‌ك له ((ئه‌فغانستان)) بوونى هه‌يه. ڕه‌نگه زۆربه له ((ئه‌ڤغانستان)) ده به‌رابه‌ر به زۆرينه‌يى ((ئه‌ڵمانيا)) ترسناكتر بێت، له هه‌موويى خه‌ته‌ر ناكتر ئه‌م زۆربه‌يه چه‌كى به‌هێزى خودا يان كلتوور بێت، ئه‌و كات چۆن بيه‌وێت و چۆن بخوازێت ماڵوێرانى به‌سه‌ر كه‌مينه‌دا ده‌هێنێت. به‌كورتى زۆرينه‌يى وڵاتێك تائه‌ندازه‌يه‌ك خوێندنه‌وه بووه به‌كوولتوور و پاشخانێكى ڕۆشنبيرى و شارستانى قوڵى هه‌يه زۆر جياوازتره وه‌ك له وڵاتێك شه‌ق له ڕۆشنبير هه‌ڵدات و ميز به‌سه‌ر كتێبه‌كانداده‌كات، زۆرينه گويه‌كى نه‌بێت بۆبيستنى مه‌عريفه‌و زانين و چاوێكى نه‌بێت بۆ تێرامان و خوێندنه‌وه و زمانێكى نه‌بێت بۆ گوتنى حه‌ق. ئه‌وا له وه‌ها وڵاتێك كاره‌ساتى مه‌رگهێنه‌رو تۆقێنه‌ر سه‌ر ڕيگه ده‌خرێت.
ماويه‌تى….