وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی منداڵ له‌چیرۆكی مناڵاندا
جیهانی منداڵان جیهانێكی ناسك‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و خاوێنه، پڕیه‌تی له‌پاكی‌و راستی‌و راستگۆیی‌و زه‌رده‌خه‌نه، منداڵیش خۆی به‌چكه مرۆڤێكی پاك‌و پیرۆز‌و ساده‌و بێله‌كه‌و خۆشه‌ویست‌و ناسك‌و هه‌ست ناسكه، خاوه‌نی مێشكێكی ساف‌و دڵێكی بێگه‌رده به‌ردی بنچینه‌و سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه. خونچه گوڵێكی بۆنخۆش‌و قه‌شه‌نگی ئێستا‌و هیوایه‌كی به‌رزو پیاوێكی مه‌زن‌و دایكێكی میهره‌بانی دواڕۆژه. كه‌واته ده‌بێت ئه‌ده‌بی منداڵ له‌جیهانی منداڵان ناسكترو له‌منداڵیش پاكترو راستگۆترو پیرۆزتربێت‌و هه‌رواش بنووسرێت، نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت بزانێت كه‌ده‌یه‌وێت چی به‌منداڵ بڵێت له‌میانه‌ی ئه‌و چیرۆك یان شیعر یان ئۆپه‌رێت.. هتد كه بۆ منداڵی ده‌نووسێت، شاره‌زای بواری ده‌رونی منداڵ بێت، تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵ بزانێت‌و راستگۆبێت چونكه (ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌توانێ له‌گه‌ڵ خۆی راستبێت هه‌رگیز ناتوانێ بۆ منداڵ بنووسێت. چونكه منداڵ زوو دنیای درۆ‌و ساخته‌و ته‌مسیل كردن ده‌ناسنه‌وه، ئه‌مانه وامان لێده‌كه‌ن كه‌بڵێین نووسین بۆ منداڵان كارێكی خوڵقێنه‌رانه‌ی گه‌وره‌یه وه‌ك هه‌ركارێكی خوڵقێنه‌رانه‌ی تر، منداڵان هه‌میشه پێویستیان به‌ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رێكه كه‌سه‌ر به‌جیهانی وه‌نه‌وشه‌یی خۆیان بێت )( ). منداڵ خاوه‌نی دیارده‌یه‌كی قوڵه كه‌ئه‌ویش پرسیاركردنه، هه‌ر پرسیارێكیش كه‌منداڵ ده‌یكات پێویستی به‌وه‌ڵام هه‌یه(وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دایك‌و باوك بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌منداڵ ده‌یكات شتێكی گرنگه، چونكه منداڵ له‌ڕێگای پرسیاركردنه‌وه جیهانی ده‌وروبه‌ری ده‌ناسێ و بۆ ده‌خرێته‌ڕوو)( ) پرسیاری منداڵیش له‌ته‌مه‌نێكه‌وه بۆ ته‌مه‌نێكی تر جیاوازه هه‌روه‌ها پرسیاری كچ‌و كوڕیش جیاوازه، منداڵ زۆر پرسیارده‌كات كاتێك كه‌له‌ش ساغ‌و نه‌خۆش نه‌بێت، پرسیاری وا كه‌زۆرجار گه‌وره سه‌رسامه پێی‌و دۆش داده‌مێنێ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ،له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌شدا ده‌بێت ره‌چاوی بیر و ته‌مه‌نی منداڵه‌كه بكرێ و ترس‌و دوودڵی له‌وه‌ڵامه‌كه‌دا نه‌بێت. منداڵ (رۆژ به‌رۆژ پرسیاره‌كانی روو له‌بره‌وی ده‌كه‌ن.. تینویه‌تی نه‌زانینی خۆی به‌و پرسیارانه ده‌شكێنێ خۆی ناهێڵێته‌وه له‌دوودڵی‌و نه‌زانیدا له‌به‌رئه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م لێشاوه پرسیارانه كارێكی ئێجگار گرنگ ده‌كه‌نه‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنیان)( ) وه‌ڵامی پرسیاری منداڵ له‌شێوه‌ی چیرۆكێكدا دابڕێژرێت منداڵه‌كه زیاتر قه‌ناعه‌تی پێده‌كات‌و له‌مێشكیدا ده‌چه‌سپێت‌و جارێكی‌تر ئه‌و پرسیاره دووباره ناكاته‌وه .جاری وا هه‌یه منداڵێك پرسیارێك دووباره‌و سێ باره ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌وه‌ڵامه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌و پێی رازی نییه(منداڵ حه‌زده‌كات گشت پرسیارێك كه‌به‌یادیابێت بیكات، بۆ هه‌موو پرسیارێك وه‌ڵام هه‌بێت ،بێگومان وه‌ڵامیش له‌باوان ده‌بیستێ‌و هه‌ر وه‌ڵامێكیشیان لێ ببیستێ به‌نه‌خشی سه‌ربه‌ردی ده‌زانێ)( )
هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ركارو ره‌فتارێكی نابه‌جێمان له‌منداڵ بینی كه‌به‌دڵمان نه‌بوو وه‌ك درۆ، دزی، جنێودان، خۆدزینه‌وه له‌قوتابخانه… هتد ده‌بێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م كرداره نابه‌جێیانه به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی‌و له‌دوو توێی چیرۆكێكدا ئه‌نجامی ئه‌وكاره خراپه‌یان بۆ روون بكه‌ینه‌وه تاچاره‌سه‌ری بكه‌ین نه‌ك به‌لێدان‌و توڕه‌بوون له‌منداڵه‌كه چونكه سزادان كارێكی راستنیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵ(هه‌ندێك له‌ده‌رون ناسه‌كانیش واده‌بینن كه‌وا له‌ئه‌نجامی شێوه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌رم‌و به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی‌و سزادان زیاتر منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی رادێت له‌سه‌ر ره‌وشته‌كانی، به‌ڵام توندوتیژی‌و سزادان زیاتر مناڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی رادێت له‌سه‌ر ره‌وشته‌كانی، به‌ڵام توندوتیژی‌و سزادان ده‌بنه‌هۆی راهێنانی سلبی)( ) مه‌رجیش نییه ئه‌و چیرۆكه خۆمان دروستی بكه‌ین ،ئه‌مه‌یان به‌پێی توانا، به‌ڵام ده‌توانین له‌و كتێب‌و نامیلكه‌و گۆڤارانه‌ی كه‌بۆ منداڵ نووسراون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چیرۆك هه‌ڵبژێرین‌و بۆی بگێڕینه‌وه…
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه‌مدا ئه‌وه‌یه كه چیرۆكی منداڵ كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه‌منداڵ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خۆی تیا بدۆزێته‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌پێویستیان به‌وه‌ڵامێكی زانستی‌و ڕێك‌وپێك هه‌یه (چیرۆكیش وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌ئه‌ده‌بی مناڵاندا ده‌ورێكی گه‌وره ده‌گێڕێت له‌پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵاندا چونكه منداڵ زۆر حه‌ز به‌گوێگرتن له‌چیرۆك ده‌كات‌و به‌تام‌و چێژه‌وه ئاره‌زووی له‌وه‌یه به‌دوای روداوه‌كانیدا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت‌و له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌كانیدا بژی بزانێت ئه‌نجامی به‌چی ده‌گات)( ) ئه‌گه‌ر باش‌و په‌سه‌ندبوو ئه‌وه بێ گومان كاری تێده‌كات هه‌وڵ ده‌دات وه‌كو پاڵه‌وانه‌كه ئه‌میش پاڵه‌وان بێت ئه‌مه كاتێك كه‌پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه خاوه‌ن ره‌وشت‌و خویه‌كی باش‌و ئازا‌و زیره‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی كارێكی خراپه‌وه سزادراو ئازاری چه‌شت ئه‌وا ئه‌میش ئه‌وكاره‌ی لاپه‌سه‌ند نییه‌و پشتگیری ناكات‌و لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌ر هاوڕێیه‌كیشی ئه‌و كاره خراپه‌ی كرد ئه‌م دێت چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌ویش وه‌ك خۆی له‌سه‌ركاری باش‌و جوان رادێنێ(چیرۆكی منداڵیش ده‌بێت له‌به‌رگێكی ناسك‌و قه‌شه‌نگدا دابڕێژرێ‌و له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی منداڵی‌و خێرایی‌و پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆماندا بگونجێت)( ).
هه‌روه‌ها چیرۆك ده‌روازه‌یه‌كی واڵایه تامنداڵ جیهانی ده‌وروبه‌ری بناسێ‌و چاوی بكرێته‌وه، له‌پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ‌و بنیات نان‌و فراوانكردنی ئاسۆی بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی منداڵ دا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه، تۆوی چاكه‌و یارمه‌تیدان‌و رێزگرتن‌و به‌زه‌یی‌و دادپه‌رستی‌و له‌خۆبوردن‌و ئازایه‌تی‌و.. هتد له‌بیرو هۆش‌و دڵی مناڵ‌دا ده‌ڕوێنێت، له‌وێو ه په‌ره به‌فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی ده‌دات، چونكه وشه‌ی زیاتر فێرده‌بێت، هه‌روه‌ها فێری زانیاری هه‌مه چه‌شنه ده‌بێت له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تیا ده‌دۆزێته‌وه، چونكه ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه‌بۆ منداڵ ده‌نووسرێن نابێت ته‌نها گێڕانه‌وه‌بێت‌و به‌س هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ دڵی پێخۆشبێت(ئامانجی ئه‌ده‌بی منداڵان ته‌نیا فراوانكردنی خه‌یاڵی منداڵ نییه)( ) به‌ڵكو هۆیه‌كیشه بۆ فێربوون ده‌بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تیا چنگ بكه‌وێت‌و بیر‌و هه‌ستی منداڵ ده‌ربخات‌و په‌یوه‌ندی به‌و جیهانه‌ی ده‌وری كه‌تیاده‌ژی شیبكاته‌وه.. نووسه‌ر ده‌توانێ سوود له‌یادگاریه‌كانی منداڵی خۆیشی وه‌ربگرێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی فۆلكلۆر‌و په‌ندی پێشینان ئه‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ بیروته‌مه‌نی ئه‌واندا ده‌گونجێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا(بیروڕای منداڵان له‌ڕووی خێر‌و خۆشی‌و یه‌كسانی‌و مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌هێزبكات)( ).
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین له‌و چیرۆكانه‌ی كه‌بۆ منداڵان نووسراون چ له‌گۆڤارو رۆژنامه كوردییه‌كاندا یان له‌و كتێب‌و نامیلكانه‌دا كه‌دڵسۆزانی ئه‌م ئه‌ده‌به شیرین‌و ناسكه‌ی منداڵان پێشكه‌ش به‌مناڵانی كوردیان كردووه چه‌ندان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوومان چنگ ده‌كه‌وێت له‌و چیرۆكه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌كاتێك منداڵ خوێندییه‌وه یان بۆی خوێندرایه‌وه به‌ئاسانی وه‌ڵامی پرسیارێكی خۆی تیاده‌دۆزێنه‌وه. ده‌ستخۆشی بۆ چیرۆك نووسه‌كه ده‌نێرن..
ئێمه ده‌ڵێین چیرۆكی منداڵ سه‌ركه‌وتووده‌بێت‌و له‌دڵی منداڵدا خۆی جێگیرده‌كات كاتێك وه‌ڵامی پرسیارێكی تیا به‌دی بكات كه‌ده‌مێكه چاوه‌ڕوانیه‌تی پرسیارێك كه‌پێویستی به‌وه‌ڵامێكی زانستی ڕێك‌وپێك هه‌یه هه‌روه‌ها(ده‌بێت له‌چیرۆكی منداڵاندا شتێك ڕووبدات، پێویسته ئه‌م رودانه‌ش به‌ڕێگه‌ی هۆكاری پێكه‌وه به‌ستراوبێت، نه‌ك وه‌ڵامی پرسیاری دوای ئه‌وه چی ڕوویدابێت به‌ڵكو وه‌ڵامی پرسیاری بۆچی بێت)( ).
ئه‌گه‌ر گه‌شتێك به‌كتێبی (گونده‌كه‌مان)( ) بكه‌ین كه‌مامۆستا(تایه‌ر ساڵح سه‌عید) بۆ منداڵانی نووسیوه لای چیرۆكی (مانگ‌و منداڵه‌كان) هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین وه‌ڵامێكی راست‌و سه‌ركه‌وتوومان چنگ ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌منداڵ ده‌یكات بۆچی مانگ ئه‌م ئێواره‌یه هه‌ڵنه‌هات؟ یان پرسیاری مانگ گیران چییه؟
كه‌زۆرجار منداڵ ئه‌م شتانه ده‌بیستێ له‌ماڵ یان له‌ناو خه‌ڵكدا یان به‌هۆی رادیۆ یان ته‌له‌فزیۆنه‌وه كه‌پێویستی به‌وه‌هه‌یه ئه‌ویش بزانێت ئه‌م دیارده‌یه چییه؟
به‌ڵام ئه‌و له‌وته‌مه‌نه‌دا له‌و وه‌ڵامانه به‌باشی ناگات كه‌له‌رادیۆو ته‌له‌فزیۆن یان كه‌سێكی نه‌شاره‌زای بواری ده‌رونی منداڵ ده‌یداته‌وه به‌ڵام كاتێك ئه‌م چیرۆكه (مانگ‌و منداڵه‌كان)ده‌خوێنێته‌وه یان بۆی ده‌خوێندرێته‌وه زۆر به‌جوانی بۆی روون ده‌بێته‌وه‌و لێی تێده‌گات ئه‌وه‌تا مامۆستا (تایه‌ر) له‌چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێ(دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان زۆر چاوه‌ڕوانی مانگیان كرد له‌پڕ له‌دوره‌وه ده‌ركه‌وت تاورده ورده رووی گه‌شاننه‌وه‌و كۆڵانه‌كانی گونده‌كه‌ی روناك كرده‌وه. حه‌مه‌ی بچكۆله لێی چووه پێشه‌وه پێیوت:
ئه‌ی مانگی جوان زۆرمان بیرئه‌كردی زۆر ترساین ئیترنه‌گه‌ڕێیته‌وه ناومان. مانگ وتی: ئه‌ی من بۆ ناڵێن دڵم هه‌رلاتان بوو.
ئازاد پرسی:- ئه‌ی بۆ دیارنه‌بووی؟ بۆ كوێ چوو بووی؟
مانگ وتی:- بۆ هیچ كوێیه‌ك نه‌چووبووم ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌بوو زه‌وی به‌ری خۆری لێگرتبووم، روناكی خۆرم نه‌ئه‌گه‌یشتێ هه‌ر كه‌ڕێگام بۆ چۆڵ بوو ئیتر گورج روناكی خۆمم بۆ ناردنه‌وه تاكۆڵانه‌كانی ئاوایی‌و به‌رچاوتان روناك بكه‌مه‌وه) مامۆستا تایه‌ر له‌م چیرۆكه‌دا به‌ڕوونی‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و هونه‌رییانه وه‌ڵامی مانگ گیرانی بۆ منداڵ روونكردۆته‌وه تا ئاسۆی بیر‌و هۆشیان فراوان بێت‌و زانیاری له‌م باره‌یه‌وه په‌یدابكات.
منداڵ چه‌ند پێویستی به‌خۆراك‌و پۆشاكی باش‌و جوان هه‌یه هێنده‌ش پێویستی به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی هه‌یه چونكه كه‌مته‌رخه‌می له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی منداڵدا ده‌بێته‌هۆی رووخاندنی كه‌سایه‌تی منداڵ.
(با چییه؟) یان (هه‌وا چییه)زۆرجار منداڵ ئه‌م پرسیاره‌ی به‌بیردادێت‌و له‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات دایك‌و باوك‌و كه‌سانی تر، به‌ڵام ئایا وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سێك منداڵه‌كه رازی ده‌كات‌و لێی تی َده‌گات به‌تایبه‌تی كه‌دایك‌و باوكی نه‌خوێنده‌واربن.
بێگومان نه‌خێر. ئه‌م پرسیاره لای منداڵ گرنگه چونكه رۆژانه وشه‌ی (با، هه‌وا) ده‌بیستێ‌و هه‌ست به‌بوونی ده‌كات بۆیه زیاتر حه‌زده‌كات بزانێت با چییه؟ ببێت باشه یان نه‌بێت .به‌ڵام كاتێك كتێبی(شه‌مامه)( )ی مامۆستا (جه‌زا عه‌لی ئه‌مین) ده‌بینێ یه‌كه یه‌كه بۆنی گوڵه‌كانی ده‌كات ،كه چاوی به چیرۆكی(چراو با)ده‌كه‌وێ جوان سه‌رنجی ده‌دات‌و به‌وردی ده‌یخوێنێته‌وه تاله‌كۆتایدا به‌خۆشییه‌كی له‌ڕاده به‌ده‌ره‌وه دڵنیاده‌بێ‌و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تیا چنگ ده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌تا مامۆستا جه‌زا له‌چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
(با وتی: ئه‌ی نازانی من نه‌بم نه‌ئاده‌میزاد ده‌توانێ بژی‌و نه‌مه‌ل‌و باڵنده‌كان ده‌توانن بفڕن، نه‌گژوگیاش شین ده‌بێت، من به‌چاو نابینرێم به‌ڵام هه‌موو بۆشایییه‌ك پڕده‌كه‌مه‌وه) كاتێك منداڵ ئه‌م چیرۆكه ده‌خوێنێته‌وه یان ده‌یبیستێ كلیلی ده‌روازه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره ونه له‌شه‌مامه‌ی ره‌نگیندا ده‌خاته گیرفانی به‌ڕاستی وه‌ڵامێكی زانستی‌و سه‌ركه‌وتووه كورت‌و كه‌م‌و پوخت له‌گه‌ڵ بیروته‌مه‌نی منداڵدا ده‌گونجێت.
شه‌مشه‌مه كوێره ئه‌و باڵنده‌یه‌یه كه‌به‌ڕۆژ ده‌رناكه‌وێ ته‌نها به‌شه‌ونه‌بێت زۆر منداڵی بلیمه‌ت‌و وریا هه‌ن هه‌ست به‌م نهێنییه ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ بزانن نهێنی ده‌رنه‌كه‌وتنی شه‌مشه‌مه كوێره به‌ڕۆژ چییه؟ بۆیه ده‌بێته پرسیارێك‌و به‌سه‌ودای ئه‌وه‌وه‌ن كه‌وه‌ڵامێكی وایان ده‌ستبكه‌وێت لێی تێبگه‌ن به‌ڵام كاتێك كتێبی (شه‌مشه‌مه كوێره)( ) ده‌بینن كه‌مامۆستا(ئیسماعیل رۆژبه‌یانی)بۆ مناڵانی نووسیوه به‌خولیاوه چیرۆكه‌كانی ده‌خوێننه‌وه یان بۆیان ده‌خوێندرێته‌وه له‌چیرۆكی(شه‌مشه‌مه كوێره)دا ئه‌و نهێنییه‌یان بۆ ئاشكراده‌بێت. به‌ڕاستی مامۆستا ئیسماعیل سه‌ركه‌وتووانه به‌وه‌ڵامێكی زانستی له‌م چیرۆكه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خستۆته‌ڕوو له‌پاڵ وه‌ڵامه‌كه‌شدا به‌شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندێشه‌یی ئامۆژگاری‌و په‌ند پێشكه‌ش به‌منداڵان ده‌كات ئه‌وه‌تا مامۆستا ئیسماعیل له‌چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
(جارێكیان له‌قوتابیانی پۆلی چواره‌مم پرسی:
كێ ده‌زانێ بۆچی شه‌مشه‌مه كوێره به‌رۆژ ده‌رناكه‌وێ؟
سه‌رجه‌میان وتیان چونكه چاوه‌كانی كزه‌و توانای خۆڕاگرتنی به‌رده‌می هه‌تاوی نییه، هه‌روه‌ها له‌شی گۆشتێكی رووته‌و هیچ دای نه‌پۆشیوه تاوه‌كو به‌رگه‌ی سه‌رماو گه‌رما بگرێ) منداڵ به‌م وه‌ڵامه رازی ده‌بێت له‌مێشكیدا ده‌چه‌سپێت‌و له‌وانه‌یه پرسیار له‌مناڵانی تری هاوڕێی بكات‌و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یانزانی خۆی پێیان بڵێ‌و چیرۆكه‌كه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه.
جاری واهه‌یه منداڵ له‌ماڵ یان له‌ده‌می خه‌ڵكی تره‌وه ئه‌م په‌نده كوردییه ده‌بیستێ(ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سكی تێره) به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ئاسانی لێی تێناگات لای ده‌بێته پرسیار له‌وانه‌یه ئاڕاسته‌ی كه‌سانی نزیكی خۆی بكات. به‌ڵام ئایا ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی وا وه‌ڵامی بده‌نه‌وه كه‌لێی تێبگات‌و جارێكی‌تر ئه‌وپرسیاره دووباره‌نه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی رۆشنبیری‌و شاره‌زایی ده‌رونی ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌وه‌ڵامه‌كه ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌تا مامۆستا(له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) له‌چیرۆكی (ئیشكردن)( ) دا سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م په‌نده‌ی خستۆته روو شیكردۆته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ بیری منداڵدا ده‌گونجێ كاتێك منداڵ ئه‌م چیرۆكه ده‌خوێنێته‌وه یان گوێی لێی ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی ده‌ستگیرده‌بێ‌و له‌مێشكیدا ده‌چه‌سپێت ته‌نانه‌ت له‌ژیانی ڕۆژانه‌شدا به‌كاری ده‌هێنێت ئه‌وه‌تا مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت:-
(ورچێك ویستی سێوێ له‌دارسێوێك بكاته‌وه‌و بیخوات باخه‌وانه‌كه به‌گاڵۆكێكه‌وه هات‌و به‌ورچه‌كه‌ی وت: ئه‌گه‌ر سێوێك لێبكه‌یته‌وه بیخۆی به‌رگاڵۆكت ده‌ده‌م. ورچه‌كه وتی: برسیمه‌و حه‌زم له‌سێوه.
باخه‌وانه‌كه گوتی: ئه‌گه‌ر بته‌وێ تێرببی ده‌بێ له‌پێشدا ماندووببی ئه‌ی نه‌ت بیستووه ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سكی تێره
ورچه‌كه گوتی: ئێستا من چی بكه‌م باشه.
باخه‌وانه‌كه گوتی: هه‌موو رۆژێك ئه‌م دارسێوه ئاوبده‌و بۆ خۆت سێوێكی گه‌وره له‌لقه‌كه‌ی بكه‌ره‌وه بیخۆ ئه‌گه‌ر گه‌شتێك به‌و چیرۆكانه‌دا بكه‌ین كه بۆ منداڵان نووسراون چه‌ندان نموونه‌ی له‌م چه‌شنه‌مان چنگ ده‌كه‌وێت من لێره‌دا ئه‌و چوار چیرۆكه‌م كردووه به‌نموونه‌و ته‌نها له‌پرسیاره‌كان دواوم هیچیتر.
هیوادارم به‌م نووسینه كورته توانیبێتم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌وخاڵه‌ی كه‌مه‌به‌ستم بووه.
عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
*له پاشكۆی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر) ی (رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ) ی ژماره (2521) 2/8/2001 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
———————–
)گۆڤاری به‌یان ژماره (65)ئابی 1980.
)مجله گبیبك العدد (275) كانون الاول (دیسمبر) 1980.
)راژه‌نینی لانكی مرۆڤایه‌تی – هیوا عمر احمد چاپخانه‌ی كامه‌رانی سلێمانی 1977.
)هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
)گۆڤاری رۆشنبیری نوێ. ژماره (113) مارتی 1987.
)گۆڤاری به‌یان ژماره (46)كانونی دووه‌می 1978.
)گۆڤاری به‌یان ژماره(23)ی ئازاری 1975.
) گۆڤاری به‌یان ژماره(46)ی ئازاری 1978.
)هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
)جون ایكن ترجمه كاڤم سعدالدین(كیف تكتب للاگفال دار الحریه للگباعه- بغداد 1987.)
)تایه‌ر ساڵح سه‌عید (گونده‌كه‌مان) چیرۆك بۆ مناڵان مگبعه علا‌و بغداد 1987.
)جه‌زا عه‌لی ئه‌مین (شه‌مامه) چیرۆك بۆ مناڵان دار الحریه للگباعه بغداد 1987.
)ئیسماعیل ڕۆژبه‌یانی (شه‌مشه‌مه كوێره)چیرۆك بۆمناڵان مدیریه مگبعه الپقافه والشباب 1988.
)له‌تیف هه‌ڵمه‌ت (ئیشكردن) چیرۆك بۆ مناڵان . رۆژنامه‌ی هاوكاری ژماره (1100) دووشه‌ممه 14-8-1989.