نووسه‌ری قۆپیه‌چی! … کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک
که نامیلکه‌ی (بیبلۆ گرافیا ی کوردستان له چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی رۆژ ئاوا ) بڵاو بووه، ره‌خنه‌یه‌کم له‌سه‌ری نووسی که‌ئه‌م نامیلکه‌یه بیبلۆ گرافیا نیه، چونکه
1. پابه‌ندی هیچ ریزبه‌ندیه‌کی بابه‌ت، ساڵ یان پیتی ئه‌بجه‌دی نیه،
2.هه‌موو کتێب و چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی رۆژ ئاوا له خۆ ناگرێ که تا ئێستا له‌سه‌ر کورد بڵاو کراونه‌ته‌وه. 3.ئه‌و نامیلکه‌یه به‌یه‌ک ووشه‌ی‌ش به زمانی کوردی ده‌رباره‌ی هیچ یه‌کێک له‌و کتێبانه نه‌دواوه، که‌س نازانێ کتێبه‌کان
له‌چی ده‌دوێن، پێم وابێ ئه‌وه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کاک یوسف مه‌نتیک که‌ناوی له‌سه‌ر هه‌موولاپه‌ڕه‌کانی نامیله‌که‌که‌دا نووسراوه زمانی ئه‌ڵمانی چاک نازانێ(مه‌رج نیه چه‌ند ده‌وره‌ی زمانی به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو کردووه، زمانی رۆژانه بۆ رایی کردنی کاروبار، جیاوازه له‌گه‌ڵ توانای خوێندنه‌وه‌و نووسین به‌زمانێک) .
4. ئه م نامیلکه‌یه ته‌نها لاپه‌ره‌و نیوێکی به‌ناوی پێشه‌کی به زمانی کوردی بۆ نووسراوه که هیچی تیا روون نه‌کراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی کتێبه‌که.
5. ته‌نها ئه م کتێبانه له خۆ ئه‌ه‌گرێ که له ئینته‌رنێت به کلیک کردنێک له‌سه‌ر وشه‌ی کورد هه‌ر هه‌مووی ده‌دۆزیته‌وه، کاک مه‌نتیک هاتووه وه‌کو خۆی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کۆپی کردووه‌و خستوویه‌تیه ناو کتێبه‌که‌ی.
6.کتێبه‌که وێنه‌ی به‌رگی هیچ کتێبێکی له‌گه‌ل چاپ نه‌کراوه، که تۆزێک کار ئاسانی بۆ که‌سێک بکات له‌کاتی به‌دوادا گه‌ڕانی.
7.کاک مه‌نتیک هاتووه کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت کۆپی کردووه که‌چی نووسیویه ئه‌م وێنانه به کامیرای خۆم گیراون!!!!!.
8.هیچ مه‌رجێکی زانستی بیبلۆگرافیا له نامیلکه‌که‌دا نیه، که‌چی ئه‌و به بیبلۆگرافیا ناوی بردووه‌وه له‌ریزی بیبلۆگرافیا کوردیه‌کان حیسابی کردووه، من ئه‌و خاڵانه‌م له ره‌خنه‌که‌م خستۆته ڕوو، که ئه‌و جۆره چاپه‌مه‌نیانه وه‌ک دیارده‌یه‌کی فه‌وزاو بێسه‌رو به‌ری له‌ناو جیهانی ئه‌مرۆی چاپه‌مه‌نیه کوردیه‌کاندا به‌ده‌ر ده‌که‌ون و ئه‌کرێنه ماڵ به‌سه‌ر خوێنه‌رێکی وه‌کو ئێمه که هیچ که‌س و ره‌خنه‌گرێک لێی نایه‌ته وه‌ڵام تا ئه‌و نووسه‌رانه به‌خۆدا بچننه‌وه‌و هه‌ر بۆ ناو‌و ناوبانگ په‌یدا کردن و خۆ ره‌پێش کردن به‌رده‌وامی به‌و گێره‌شێوێنیه نه‌ده‌ن و شتی سوودمه‌ند بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان به چاپ بگه‌یه‌نن. من کاک مه‌نتیک ناناسم، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌تی دوور‌و نزیکم له‌گه‌ڵی نیه، هیچ که‌سێکیش له ره‌فیق و براده‌رانیشم وه‌ک پرسیارم کردووه نه‌ک هه‌ر نایناسن به‌ڵکو ناویشیان نه‌بیستووه، که‌چی کاک مه‌نتیک هاتووه به‌پێشه‌کیه‌ک که له نووسینی خه‌ڵکی تره‌وه کۆپی کردووه‌و ئه‌ڵێ( به‌رقت تێ ئه‌گرم)!! وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه به‌وه‌ی من که‌سێکی راسپێردراوم تا ئه م ره‌خنه‌یه‌ی له‌سه‌ر بنووسم، که‌سێکم چاوم به کتێبه‌که‌ی ئه‌و هه‌ڵنایه، مرۆڤێکی داخ له‌دڵم. له‌هه‌موویشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌م لێ ئه‌ه‌گرێ که پابه‌ندی هیچ میتۆدێکی ره‌خنه‌یی نه‌بوومه. سه‌یره ئه م براده‌ره نه من ئه ناسێ و نه منیش ئه‌و ئه ناسم، نه هیچ شتێکی تایبه‌تیم له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی به شێنه‌یی باوه‌ش بۆ سه‌رنجه‌کانم بکاته‌وه که‌چی ئاراسته‌ی ره‌خنه‌که بۆ بارێکی که‌سی ئه بات. دیاره ئاستی رۆشنبیری و شارستانیه‌تی هه‌ر مرۆڤێک یه‌که‌م جار به‌نده به قبووڵ کردنی ئه‌و که‌سه بۆ ره‌خنه لێگرتن، که ره‌خنه‌یه‌کت لێ ئه‌گیرێ ئه‌گه‌ر به عه‌قڵی موئامه‌ره‌و پلان گێڕی ره‌خنه‌که‌ت لێکدایه‌وه ئه‌وه بزانه تۆ هه‌ڵگری که‌م و کوڕیت، که مه‌رجت بۆم دانا به‌وه‌ی ره‌خنه‌که ده‌بێ ئه‌ونده درێژ بێ و ئه‌وه‌نده پان بێ ئه‌وه دیاره ئه‌ته‌وێ ره‌خنه‌که به ئاراسته‌یه‌کی تردا به‌ری و هیچ وه‌ڵامێکی مه‌نتیقی بۆ ره‌خنه‌کانم پێ نیه. کاک مه‌نتیک راست هاتووه وای کردووه، ته‌نها ئه یه‌وێ له ره‌خنه‌کان رابکات. به هه‌قیقه‌ت له‌م وه‌ڵامه‌ی کاک مه‌نتیک ئاستی رۆشنبیری ئه‌و که‌سه‌م باش بۆ به‌ده‌رکه‌وت، وادیاره له نووسینی پێشوومدا به‌هه‌ڵه نه‌چووم که وتوومه ئه‌م براده‌ره ته‌نها بۆ ناوبانگ و خۆ به‌خه‌ڵک ناساندن له وشکه هه‌وای رۆشنبیری‌دا که‌وتۆته پێمه‌له، بۆیه هه‌رگیز خۆی به‌هه‌ڵه نازانێ، ئه‌سله‌ن ئه‌یه‌وێ هه‌رگیز ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر نه‌نووسرێ تا ئه‌و ریسه‌ی بۆ غه‌ره‌زه تایبه‌یتیه‌کانی رستوویه لێی نه‌بێته‌وه خوری. من ره‌خنه‌ی لێ ئه‌گرم که‌چی وه‌ها شڵه‌ژاوه پێم ئه‌ڵێ راسپێردراو، نازنم کاک مه‌نتیک خۆی به‌چی ئه‌زانێ هه‌تاکو خه‌ڵک یه‌کتری راسپێرن تا ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئاستی رۆشه‌نبیری ئه‌و براده‌ره‌مان بۆ ده‌رئه‌خا که ره‌خنه به موئامه‌ره‌و پلان دائه‌نێ، چه‌ند شتێکی تریش ده‌رئه‌خا یان ئه‌وه‌تا به که‌م و کوڕی و هه‌ڵه‌و چه‌وتی خۆی شک دێ به‌رامبه‌ر خه‌ڵک بۆیه هه‌میشه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه ره‌خنه‌یه‌کی له‌سه‌ر بنووسرێ؟، یان ئه‌یه‌وێ له‌په‌نای ئه‌و وشه‌یه به‌خه‌ڵک بڵێ ها خه‌ڵکینه بزانن من چه‌ند ناسراوم به‌هۆی نووسینه‌کانمه‌وه خه‌ڵک هان ئه‌درێن شتم له‌سه‌ر بنووسن. ئه‌م وه‌ڵامه‌ی کاک مه‌نتیک رێک وه‌کو قسه‌ی رژێم و حیزبه دیکتاتۆره‌کانه که هه‌رچی ره‌خنه‌یه‌کیان لێبگری ئه‌مان ئه‌و ره‌خنه‌یه به پلان و فیتی دوژمنان لێک ئه‌ده‌نه‌وه. دیاره هێشتا کاک مه‌نتیک هه‌ر له‌و زه‌مانه کۆنه‌دا ئه‌ژی ،ئه‌گه‌رنا ئه‌و ترس و زه‌ننه‌ق چوونه چیه تووشی بووه، تۆ راستگۆ به‌و، ده‌ستت پاک بێ له نووسین، تانه‌و ته‌شه‌ر له خه‌ڵکی مه‌گره، که‌سێکی یه‌ک روو به، خۆت له ئێره‌یی پێ‌بردن رزگار بکه، بۆ خه‌ڵک بنووسه نه‌ک بۆ خۆهه‌ڵکێشان و خۆ بردنه پێش له ده‌سه‌ڵات، له نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانو له خه‌ڵک تا خۆتیان پێبناسێنی، به مه‌رامی ناوبانگ په‌یدا کردن مه‌نووسه، بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندی بۆ به‌رژه‌وه‌دنی تایبه‌تی مه‌قالان مه‌نووسه، جا با هه‌ر ره‌خنه‌ت لێبگیرێ بڵێی ئه‌گه‌ر په‌رێزت هێنده پاك بی خوێنه‌ره‌کانت نه‌زانن ره‌ش و سپی له‌یه‌کتری جیا بکه‌نه‌وه ؟
کاک مه‌نتیک ده‌ڵێ نازانم تۆ مه‌وقیعت له ئیعرابی رۆشه‌نبیریدا چیه؟ منیش به کاک مه‌نتیک ده‌ڵێم من خوێنه‌رم، خۆ مه‌رج نیه ئێمه هه‌موومان نووسه‌ر بین. که حه‌ز به خوێندنه‌وه‌و گه‌ڕان به دوای مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مدا ئه‌که‌م، مه‌رج نیه توانای نووسینم هه‌بێ، پاشان من وای بۆ ئه‌چم نووسین کارێکی قورسه، مرۆڤ به ئاسانی نابێته نووسه‌ر، ئه‌گه‌رنا خۆ منیش وه‌ک تۆ ئه‌توانم بچم نووسینی خه‌ڵک، مانووبوونی خه‌ڵک کۆپی بکه‌م و بیخه‌مه ناو نامیلکه‌یه‌ک یان وه‌کو کتێب بڵاوی بکه‌مه‌وه، مه‌دحی هه‌ندێ نووسه‌ریشی تیا بکه‌م بۆ موجامه‌له‌و، وێنه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ریش بڵاو بکه‌مه‌وه تا ره‌خنه‌م لێ نه‌گرن، به‌ڵام ئه‌وکاته خوێنه‌رێک هه‌ر لێم راست ئه‌بێته‌وه پێم بڵێ، تۆ دزیت کردووه، تۆ نووسه‌رێکی قۆپیه‌چیت، هیچ نه‌نووسم باشتره له‌وه‌ی رۆژێک له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌و مشه‌خۆریه خه‌ڵک پێم بڵێن (نووسه‌ری قۆپیه‌چی)!!.
کاک مه‌نتیک پێم ئه‌ڵێ بڕۆ نووسینه‌کانم بخوێنه‌وه‌وه ئه‌نجا ئه‌زانی من کێم. هه‌قیقه‌ته‌ن من هیچ شتێکی تایبه‌تیم له‌سه‌ر کاک مه‌نتیک نه‌ئه‌زانی ،هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌شم نووسی هیچ شتێکی ئه‌وم نه‌خوێندبۆوه به‌ڵام ئه‌و رسته‌یه وای لێکردم بزانم چیتری نووسیوه؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نامه‌خانه‌کانی ئینته‌رنێت چه‌ند مه‌قاله‌یه‌کم دۆزیه‌وه، له‌گه‌ڵ نامیلکه‌یه‌ک به‌ناوی به‌درخانیه‌کان.
کاک مه‌نتیک ره‌خنه‌ی ئه‌وه له‌من ئه‌گرێ که‌من خاوه‌نی هیچ میتۆدێک نیم، له‌دڵی خۆما وتم ئه‌ی ئه‌بێ ئه‌و خاوه‌نی چ میتۆدێک بێ له‌نووسینا ؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌ری نامیلکه‌که‌یم خوێنده‌وه، به‌ناوی (به‌درخانیه‌کان)، تۆ که له وه‌ڵامه‌که‌تدا داوای میتۆد له‌من ئه‌که‌ی ئه‌بێت پیاده‌که‌ری میتۆدێک بیت، چونکه من له خوێنه‌رێک به‌ولاوه زیاتر نیم، جار‌و بار ئه‌گه‌ر شتێک بنووسم ، به‌ڵام تۆ که کیتابان ئه‌نووسی و مه‌قالان نه‌شر ئه‌که‌یت ئه‌بێ زۆر له به‌نده‌ی موخلیست له میتۆدان مه‌علان تر بیت، هه‌روه‌ها چونکه وه‌ک نووسیوته له بواری رۆژنامه‌وانی کار ئه‌که‌یت و ئه‌گه‌ر بته‌وێ به ئاسانی ئه‌بیت به دکتۆر و دال له‌پێش ناوی خۆت دائه‌نێی به‌ڵام خۆت ناته‌وێ!!!، (باشتر وایه بڵێی ناتوانم، نه‌ک نامه‌وێ، چونکه بڕوانامه‌ی دکتۆرا مانووبوونێکی زۆری گه‌ره‌که، به قۆپیه‌کردن به‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌ی کاک مه‌نتیک ، رێوی ده‌می نه‌ئه‌گه‌یشته بۆڵه ترێکه ئه‌یوت ترشه ناخورێ). تۆ که له‌چه‌ندین مه‌قالاندا خۆت به‌مه ئه‌ناسێنی که ئه‌ندامی له نیقابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی گێتی تا قووه‌تێک بده‌ی به ناوه‌که‌ت، یان ئه‌و ناسنامه‌یه وه‌ک بیتاقه‌ی چوونه ژووره‌وه بۆ میتینگی غه‌زه‌ته‌چیان ده عه‌مه‌ل بێنی هه‌تا ره‌سم له‌گه‌ڵ که‌سانی ناودار بگری و به ئێمه‌ی خوێنه‌رانی کوردی بفرۆشیته‌وه تا بڵێین حه‌للا حه‌للا کاک مه‌نتیک چه‌نده موهیمه، تا به‌و نیگارانه به‌بێ حه‌وت و هه‌شت مه‌قالانت بۆ نه‌شر که‌ن، خودا بزانێ تا ئێستا له‌چه‌ند هه‌زار شوێنان خۆت به‌و ناسنامه‌یه بادابێ و خۆت لای نووسه‌ران، لای خاوه‌نی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و مالپه‌ڕان خۆت پێ ناساندبێ، جا تۆکه ئه‌و کاره به‌ناسنامه‌یه‌ک بکه‌یت ئه‌بێ چیت به دالی دکتۆرا بکردبووایه که هه‌رگیز ناتوانی بیته خاوه‌نی به‌م جۆره میتۆده. کامه میتۆد؟ ئه‌و میتۆده‌ی له نامیلکه‌ی به‌رخانیه‌کان به‌کارت هێناوه.
که نامیلکه‌ی به‌درخانیه‌کانم خوێنده‌وه هه‌مان کاره‌ساتم بینه‌وه،
چۆن؟ با بۆ خووێنه‌رانی به‌رێز روونی بکه‌مه‌وه نامیلکه‌ی به‌درخانه‌کان چۆن نووسراوه:
کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری به‌رێزی کورد که خه‌ڵکی پارچه‌کانی تری کوردسانن و زۆربه‌یان له ئه‌ورووپا ئه‌ژین وه‌ک (کۆنی ره‌ش، فه‌یسه‌ل داگلی، بێرگیت ئه‌مان، زه‌رده‌شت حاجۆ، ره‌وشه‌ن به‌درخان) ئه‌م نووسه‌ره به‌رێزانه به دیالێکتی کرمانجی سه‌روو ده‌نووسن، به پیتی لاتینی شته‌کانی خۆیان له گۆڤار ه کوردیه‌کانی هه‌نده‌ران بڵاو ئه‌که‌نه‌وه که به‌و دیلێکته‌و به‌و ڕێنووسه ئه‌نوسرێ. به‌داخه‌وه وه‌ک ئه‌زانین بۆ ئێمه ئاسان نیه بتوانین شت به رێنووسی لاتینی بخوێنیه‌وه، ئه‌مه‌ش وای کردووه ئاگاداری ئه‌وه نه‌بین که ئه‌و نووسه‌ره به‌رێزانه چی ئه‌نووسن. کاک یوسف ئه‌حمه‌د مه‌نتیک هاتووه ئه‌م خاڵه‌ی ئیستیغلال کردووه هاتووه نووسینی ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه‌ی وه‌کو خۆی هێناوه‌ته سه‌ر دیالێکتی سۆرانی و به پیتی عه‌ربی نووسی‌و یه‌تیه‌وه رێک کۆپی کردوو بۆ ناو کتێبه‌که‌ی، به بێ ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت به‌وراستیه بکات وای نیشان ده‌دا که ته‌نیا وه ک سه‌رچاوه سوودی لێ وه‌رگرتووه بێ ئه‌وه‌ی حه‌رفێکی خۆی بۆیان زیاد بکات!!..دونیایه‌کی بێ خاوه‌نه کێ هه‌یه وه‌کو من بچێ ئه‌و سه‌رچاوانه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی نامیلکه‌که به‌راورد بکات و به‌دوای راستیه‌کاندا بگه‌ڕێ؟ کاک مه‌نتیک ده‌روونی ئازاری نه‌خواردووه هاتووه نووسینی ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێز و تێکۆشه‌رانه‌ی به‌ناوی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه که هه‌موویان که‌سانی ئه‌کادیمین و بۆ نوسینی هه‌ر رسته‌یه‌ک ده‌یان دۆکۆمێنت و کتێبخانه گه‌ڕاون تا مێژووی ئه‌و خێزانه خه‌باتکاره بۆ نه‌وه‌ی ئێستا بنووسنه‌وه که‌چی کاک مه‌نتیک هاتووه سووک و ئاسان لێی زه‌وت کردوون و کردوویه به‌هی خۆی. چونکه مه‌به‌ستی کاک مه‌نتیک هه‌ر ناوه‌که‌ی خۆیه‌تی هاتووه وه‌کو کتێبی ناوبراو ناوی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕه‌کان نووسیوه، به‌ڵێ هه‌شتاو نۆ جار ناوی خۆی نووسیوه!!!. هه‌روه‌ک کتێبی گۆرین هاتووه چه‌ندین وێنه‌ی ناو وتاره‌کانی ئه‌و به‌رێزانه‌ی وه‌کو خۆی کۆپی کردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و وێنانه بدات، وه‌ک بڵێی ئه‌وانیش به کامیرای یوسف ئه‌حمه‌د مه‌نتیک گیرابن و پێویستیان به ناوهێنان نه‌بێ، با خوێنه‌ره به‌رێزه‌کان وه‌کو من سه‌رچاوه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌قی کتێبه‌که به‌راورد بکه‌ن ئه‌وسا خۆیان به چاکی بۆیان روون ئه‌بێته‌وه، ئاخۆ ئه‌م کتێبه دانراوه یان کۆپی کراوه؟
له‌مه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت میتۆدی کۆپی کردن و نه‌قڵ کردن، به‌بێ ده‌سکاری میتۆدێکی پیاده کراوه له‌لای کاک مه‌ن تیک. لێره‌وه من به مافی خۆمی ئه‌زانم له کاک مه‌نتیک بپرسم ئه‌مه ئه‌ومیتۆده‌ی جه‌نابت له‌منی داوا ئه‌که‌یت میتۆدی قۆپیه کردنه؟ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مه به میتۆد ئه‌زانی بائه‌مه پیرۆزی خۆتان بێ، من وتم ئه‌م براده‌ره ئه‌مه‌نه له میتۆدان ئه‌دوێ ئه‌بێ خۆی خاوه‌نی چ میتۆدێک بێ، ئاخر خوێنه‌رێکی کۆڵه‌واری وه‌کو من که سه‌ر له میتۆدان ده‌رناکا، باخۆنه‌وارێکی، غه‌زه‌ته‌چی عاله‌می وه‌کو جه‌نابتان فێری ئه‌و فیعله‌مان نه‌که‌ن باشه. لێمان گه‌ڕی با هه‌ر بێ میتۆد بۆخۆمان شت بنووسین و جار‌و بار داری نووسین هه‌ڵبڕین له‌وانه‌ی ماندوێتی خه‌ڵک بۆ خۆیان حه‌په‌لووش ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵی راسته‌قینه عه‌زیزم، به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردستان بنووسین ئه‌بێ جارێ خۆمان له گه‌نده‌ڵی پاک بکه‌ینه‌وه، نه‌ک به‌ده‌ستی پیس ئیشاره‌ت به عه‌یبی خه‌لک بکه‌ین.
بیبلۆ گرافیا به‌شێکه له زانستی کتێبخانه ناسی، ئه‌گه‌ر کاک مه‌نتیک ئه‌یه‌وێ له بیبلۆ گرافیا بگات با بچێ کتێبه‌که‌ی مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمان بخوێنێته‌وه که نووسه‌رێکی تایبه‌یمه‌ندی ئه‌و بوواره بوو، با بچێ کتێبه نایابه‌کانی مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار بخوێنێته‌وه که ته‌مه‌نێکی دووروو درێژه خۆی پێوه ماندوو ئه‌کات. ئه‌و دوومامۆستایه تا ئێستا له مێژووی کتێب و چاپه‌مه‌نی کوردی‌دا مه‌زنترین دوو پسپۆڕی ئه‌و بوواره بوونه. برۆ کتێبه نایابه‌که‌ی مامۆستا ئیسماعیل ته‌نیا له‌سه‌ر رۆژنامه کوردیه‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بخوێنه‌وه تا تێبگه‌ی بیبلۆ گرافیا هه‌ر کۆپی کردنی کۆد و ژماره‌ی کتێبان نیه له ئینته‌رنێت، مامۆستا ئیسماعیل ته‌نیا زیاتر له بیست ساڵ له پاڵ ئه‌رکی سه‌ختی گوزه‌ران له دووره وڵاتی شه‌وو رۆژی خۆی خستۆته سه‌ر‌یه‌ک تا ئه‌و کتێبه جوانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه، وێنه‌ی هه‌موو بڵاوکراوه‌کانی له‌پاڵ وه‌سفی تێر‌و ته‌سه‌لی بڵاوکراوه‌که نووسیوه، که هیچ گومانی ناوێ دیاره کتێبه‌که زۆر خۆی پێوه ماندوو کراوه، کتێبه‌که‌ی مامۆستا نه‌وزاد ئه‌حمه‌د له سه‌ر رۆژنامه ی نهێنی کوردی بیبلۆ گرافیایه ماندوێتی پێوه دیاره، ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه ساڵانی ته‌مه‌نی خۆیان به‌دوای ئه‌و کاره خه‌ریک بوونه، پێم نالێی کاک مه‌نتیک مه‌نتیقی چی له‌وه‌دا هه‌یه ئێستا تۆ سووک و ئاسان ئه‌ته‌وێ به کۆپی کردنی که‌ته‌لۆگه‌کانی ئینته‌رنێت خۆت بێنینیته رێزی ئه‌و نووسه‌ره ماندوونه‌ناسانه‌ی که وه‌ک بیبلۆگرافه‌رێکی پسپۆڕ‌و باڵاده‌ست کاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش به خوێنه‌ران کردووه؟ ئه‌گه‌ر راست بێ و پرست به‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی کردبێ که‌وه‌ک خۆت ده‌ڵێی چاکیان ده‌ناسم و په کوێرایی چاوی به‌نده‌ی موخلیست په‌یوه‌ندی جاکت له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، ئه‌وا من دڵنیام ئه‌وان زۆر باشت ئه‌ناسن که تۆ هه‌رگیز ره‌خنه قبووڵ ناکه‌ی و هه‌رکه‌سێ ره‌خنه‌ت لێبگرێ لێی ده‌که‌ویه سه‌نگه‌ره‌وه وه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ من که‌وتوویه‌تیه سه‌نگه‌ره‌وه‌و به‌و وشه ناشێرینانه وه‌ڵامم ئه‌ده‌یته‌وه ، بۆیه ئه‌وان نه‌یانویستووه سه‌ری خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رێزتان بێننه ژان. که له پێشه‌کیشدا ناوی ئه‌وانت هێناوه‌و له پاشه‌کیدا وێنه‌یانت بڵاو کردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه تا دان پیا نانی ئه‌وان بۆ خۆت به‌ده‌ست بهێنی،تا په‌یوه‌ندی شه‌خسی خۆتیان له‌گه‌ڵ به‌هێز که‌یت و خۆت لای خه‌ڵک به‌و په‌یوه‌ندیانه هه‌ڵکێشی، تا هه‌ر هیچ نه‌بێ، به‌و موجامه‌له کردنه‌یان ره‌خنه‌ت لێ نه‌گرن و خۆیان له چه‌له‌حانێ بپارێزن له‌گه‌ڵتا!! ئه‌ڵێی ئیتر وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه، زه‌حمه‌ته بڕوابکه‌م وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه، تۆ که من وا ناوزه‌د ئه‌که‌یت که من راسپپێردراوم تا ره‌خنه‌ت له‌سه‌ر بنووسم له کاتێکا من به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌تا له‌سه‌ر داواکاری خۆت به‌دوای نووسینه‌کانتا گه‌ڕام هیچم له‌باره‌تانه‌وه نه‌ئه‌زانی، که‌واته دیاره به‌ڕه‌وای ئه‌زانی که‌سێک راسپپێری تا وه‌ڵامم باته‌وه، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ خۆتم لێبکه‌ی به‌که‌سێکی که‌و وه‌ڵامم بۆ بنووسی، چاوه‌رێی ئه‌وه‌ت لێ ئه‌که‌م. پێم ئه‌ڵێی گوایه له رقی من هه‌ر به‌رده‌وام مه‌قالان ئه‌نووسی.. بینووسه خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ده‌ست پاکی و راستگۆیی و به‌ویژدانه‌وه نه‌نووسێ هه‌رگیز نابێته نووسه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌ران یان رۆژنامه‌نووسانی جیهانیش بێ، ئه‌گه‌ر ئامانج هه‌ر ته‌نها سواڵ کردن بێ بۆ ئیعتیراف پێکردن، سواڵی به‌رژه‌وه‌ندی و خۆڕه‌پێش کردن بێ، ئه‌وا قۆپیه کردن ئاسانترین ڕێگایه بۆ نووسین. به‌ڵام له‌بیر نه‌که‌یت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه به‌رده‌وام بی ئه‌مرۆش نه‌بێ رۆژێک دێ نه‌وه‌یه‌ک پێت بڵێ (نووسه‌ری قۆپیه‌چی)، مێژوو به‌زه‌یی به که‌سا نایه‌ته‌وه.
کاک مه‌نتیک بیرکه‌ره‌وه به مه‌نتیق …خۆزگه ئه‌و ره‌خنانه‌ی من ئه‌بوون به‌مایه‌ی به خۆداهاتنه‌وه و خۆ ته‌شکیل دانه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی دروست، ئه‌مه‌ش تاکه مه‌به‌ستی منه له‌م نووسینه‌ما. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌به‌سته هه‌رگیز خۆزگه ناخوازم به‌وه‌ی له‌مه‌ودوا له نووسیندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنن. ئێمه پێویستیمان به هه‌موو دێره نووسینێک هه‌یه که به دلسۆزی نووسرابێ. که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی پێت نه‌ڵێن (نووسه‌ری قۆپیه‌چی)..هه‌وڵده راستگۆبه..راستگۆبه..راستگۆبه..
کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک/دانیمارک
kameran.agok@yahoo.com