دوایین سترپتێز … تێكۆشه‌ر خالید
خۆکوژیی فه‌رمانده سه‌ریاس ته‌واوی شاری شڵه‌ژاند. به‌ڵام هیچ که‌س بۆ ئه‌مه له کاری ڕۆژانه‌ی خۆی دوا نه‌که‌وت. ئه‌و ڕۆژه له هۆڵی شه‌هید قازی ئاهه‌نگی سه‌ما و میوزیک پێشکه‌ش ده‌کرا. هۆڵه‌که جمه‌ی ده‌هات له پیاوان، به ده‌گمه‌ن کیژێکت تێدا ده‌بینی. ژاوه‌ژاوی هۆڵه‌که ئالیای تازه‌کاری ته‌واو نیگه‌ران و ترسبار کردبوو. دوای پڕ بوون؛ پاش که‌مێک، بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر هۆڵه‌که‌دا کێشا. دوو که‌س له لای چه‌پی دووه‌مین کورسیی سێیه‌م ڕیزه‌وه به ده‌م گه‌نمه‌شامی خواردنه‌وه له یه‌کدیان ده‌پرسی: ده‌ڵێن ئالیای فه‌رمانده سه‌ریاس ئه‌مڕۆ خۆی ڕووت ده‌کاته‌وه!. …به‌ڵێ به‌ڵێ من ده‌زانم یه‌ک له سترپتێزه باشه‌کان ده‌بێت. که‌سی یه‌که‌م بێ ئه‌وه‌ی بزانێت سترپتێز چییه ده‌ست ده‌کاته‌وه به گه‌نمه‌شامی خواردن. یه‌ک له ئاماده‌بووان به ده‌نگێکی نه‌شازه‌وه به هاوڕێکه‌ی ده‌ڵێت: ده‌زانی فه‌رمانده بێ ئومێدبوونی له دۆزینه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆی بکوژێت! … نا نا من بیستم ده‌یانگوت له شه‌رمه‌زاریدا خۆی کوشتووه، ئه‌دی ئه‌وه نییه کچه‌که‌ی بووه‌ته سترپتێز! دوای ئه‌وه‌ی ڕووناکییه‌کان ده‌کوژێنه‌وه، ئالیا دێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ. ده‌نگی فیکه و جوانه و خۆشه و چه‌پڵه‌ی ئاماده‌بووان، ده‌نگی میوزیکی پێشه‌کییه‌که ده‌شارێته‌وه. ئالیا ده‌ستێک به‌رز ده‌کاته‌وه و هۆڵه‌که بێده‌نگی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. میوزیکژه‌نه‌که ده‌یه‌وێت ده‌ست به ژه‌نین بکات، ئالیا ڕایده‌گرێت. دوو نامه له گیرفانه‌کانی ده‌رده‌هێنێت و داوا له ئاماده‌بووان ده‌کات گوێی بۆ بگرن. ئه‌و به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی باوکی ده‌ستی پێ‌کرد.
نووسینه‌وه‌ى ئه‌و ڕووداوه بۆ من كه له ژیانمدا دێڕێكم نه‌نووسیوه سه‌خت بوو. دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌واڵى خۆكوشتنێكمان پێڕاگه‌یاندرا زۆر به‌په‌له وه‌ك ئه‌ركى بژێوى بۆ لێكۆڵینه‌وه به‌ڕێ كه‌وتین. ئێمه چوزانین ده‌كه‌وینه دونیایه‌كه‌وه كه زۆر جیاوازتره له‌م دونیا ئه‌زه‌لی و سه‌خیفه؛ دونیاى جن. ماڵێكى له‌قوڕى داڕووخاو، سه‌یروسه‌مه‌ره بوو دونیابینیمان پێچه‌وانه بكاته‌وه. من و هه‌ر سێزده ئاژانى ئێشكگر به دوو تیشكده‌ره‌وه* به ده‌ورى ماڵه‌كه‌دا چه‌ند جارێك به وردى گه‌ڕاین، هیچمان به‌دى نه‌كرد. چووینه ژووره‌وه. له به‌رده‌م ده‌ركه‌ى ژوورى یه‌كه‌مى ماڵه‌كه‌دا لاشه‌ى شێواوى پیره‌مێردێكى لاوازمان بینى. له لاى سنگییه‌وه شوێن چڕنووكێكى سه‌یرمان به‌دى كرد. من له فیلمه ترسناكه‌كانیشدا شتى وام نه‌دیتووه. جۆرێك به درێژى په‌نجه تووته‌ى من شوێن چڕنووكه‌كان قوڵ بوون. ده‌سته‌كانى خوێنیان تێدا نه‌مابوون، و به قاچه‌كانى یه‌وه جێى گاز دیار بوون و له ته‌نیشتییه‌وه چه‌ند ده‌نكه حه‌پێك و شووشه‌یه‌كى ڕه‌ش تێكه‌ڵى خوێنى له‌به‌ر ڕۆیشتوو و مه‌ییوى پیره‌مێرد بووبوون. یه‌ك له ئاژانه‌كان كه تازه ده‌ستى به كار كردبوو، دواى ئه‌وه‌ى میزى به خۆیدا کرد، بوورایه‌وه. یه‌ك له‌وانی دى ڕشایه‌وه. منیش وه‌ك ئه‌وه‌ى پارچه ئاسنێكى گه‌وره بكێشن به‌سه‌رمدا واقم وڕما بوو. نه‌مده‌توانى له جێى خۆم بجوڵێم. له‌و كاته‌دا كه هه‌موومان تاسابووین و بێده‌نگییه‌كى سامناك داى گرتبووین. له ژوورى دووه‌م ده‌نگێك هاته به‌ر گوێمان كه له هاڕه‌كردنى سه‌قفه‌كه ده‌چوو. ئه‌وه‌نده‌م توانى ڕووناكیى تیشكده‌ره‌كه ڕووبكه‌مه ده‌رکه‌ى ژوورى دووه‌م و ئاماژه بكه‌م به ئاژانى پله دوو’سۆفى سه‌ناریا’ تا بزانێت چی ڕوویداوه. سۆفى سه‌ناریا به ترس و له‌رزه‌وه ڕۆیشت. گه‌ڕایه‌وه و به ئاماژه‌ى سه‌ر پێى گوتم كه‌سى لێ نییه و دواتر گوتى كه كتێبن له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه. ئه‌و هاته‌وه لاى من. ده‌ركه‌ى ژوورى دووه‌م به تووندى داخرا به بێ ئه‌وه‌ى كه‌سی لێ بێت. هه‌مووان له ترساندا ڕامانكرده ده‌ره‌وه. دواتر ته‌نیا من و سۆفى سه‌ناریا ماینه‌وه و به ئه‌سپایی چووینه‌وه ژووره‌وه. سه‌ره‌تا گوێمان له غه‌ڵبه‌غه‌ڵب بوو. ئه‌و زۆرى گوت كه بڕۆینه‌وه ده‌ره‌وه؛ له‌و گفتوگۆیه‌دا بووین، له ژوورى دووه‌مه‌وه ده‌نگى گریان و شین‌وشه‌پۆڕ به‌رز بووه‌وه. سۆفى نزیك بووه‌وه. ڕووناكى تیشكده‌ره‌كه‌ى خسته سه‌ر كێلۆنى ده‌رکه‌كه. كێلۆنكه جوڵا. ده‌رکه‌كه كرایه‌وه. سۆفى به‌ده‌مدا كه‌وت، وه‌ك ئه‌وه‌ى هێزێکی گه‌وره ڕای بكێشێت له‌به‌رچاومدا بۆ ژوورى دووه‌م ڕاكێشرا. مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕی و هه‌موو ئاژانى لێكۆڵه‌ر و ئاسایش ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌یش له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌وڵى ڕزگاركردنى ‘سۆفی’دا بووین. ئه‌وه‌ى بچووایه‌ته ژوورى دووه‌م نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه. هه‌ر چۆنێك بێت بۆ جارێكى‌دى چوومه‌وه ژووره‌وه، دیسان گوێم له ده‌نگى غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و دواتر گریان بووه‌وه. پارچه كاخه‌زێك كه له‌سه‌ر به‌فرگرێكى كۆن داندرابوو سه‌رنجى ڕاكێشام. بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا نامه‌یه‌كى پیره‌مێرده. دواى خوێندنه‌وه به ته‌واوى هه‌موو هۆكاره‌كانى خۆكووشتنى پیره‌مێرد و نهێنى ئه‌و ماڵه سه‌یره و به تایبه‌ت ژوورى دووه‌مم بۆ ده‌ركه‌وت. توانیشم به هۆى ئه‌و كۆده نهێنییه‌ى پیره‌مێرد نووسیبوى (من گووم.. شانزالیناتالى.. من گووم) لاشه‌ى شێواوى هاوڕێم سۆفى سه‌ناریا و ئه‌وانى دی بهێنمه ده‌ره‌وه و هه‌ر به كۆدى نهێنى (هوووگ ێڕواهـ… هوووگ ێڕواهـ)یش ئه‌و جنانه له خۆم دوور بخه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێی سه‌رسوڕمانى منه؛ هۆكارى شێواندنى لاشه‌ى پیره‌مێرده و به‌رده‌وام بیر ده‌كه‌مه‌وه بۆچى پیره‌مێرد لاشه‌ى به‌و جۆره شێوێندراوه و كێ ئه‌نجامده‌رى ئه‌و تاوانه‌یه!.
هۆڵه‌که بێده‌نگییه‌کی سامناک دایگرتبوو. ئالیا بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌رز بکاته‌وه ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی دووه‌م كرد.
“ئه‌وه‌ى ئه‌م نامه يه بخوێنێته‌وه جن دێته نێو له‌شیه‌وه”
له نێوماڵه‌كه‌ى مندا دره‌ختێكى نائاسایی و سیسه‌مێكى زه‌رد و به‌فرگرێكى كۆن و نۆسه‌د كتێب هه‌یه و هیچى دى. ڕه‌نگه بڵێن ئه‌م پیره‌مێرده ڕزیوه‌ى له لێوارى قه‌بر گه‌ڕاوه‌ته‌وه، وڕێنه ده‌كات. به‌ڵام بڕوا بكه‌ن هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه چۆن بێ ئه‌وه‌ى به‌شى هه‌ناسه‌دانیش هه‌وا له‌و ژووره‌دا هه‌بێت، سه‌رچه‌فى سیسه‌مه زه‌رده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕه‌شه‌با هێرشى بۆ هێنا بێت بجوڵێته‌وه. تا به چاوه‌كانى خۆم نه‌مبینى كتێبێك له كتێبه‌كانم په‌ڕه‌په‌ڕه وه‌ك ئه‌وه‌ى مرۆڤێك هه‌ڵیان بداته‌وه، هه‌ڵده‌درایه‌وه. دواتر چووه‌وه شوێنى خۆى. له لاتان سه‌یر نه‌بێت من خۆشم پێم وابوو ده‌ردى پیرى وه‌هاى به‌سه‌ر هێناوم. نا خۆزگه پیرى بوایه. من هه‌رگیز باوه‌ڕم به جنۆكه و بوونى نه‌بووه، به‌ڵام ڕاست ده‌رچوو ئه‌وى بیرى لێ بكاته‌وه بۆى دێت. من زۆر له جنۆكه ده‌هزرام، تا واى لێ هات تێكه‌ڵى خوێن و ئێسكم بوون. سه‌ره‌تا ته‌نیا ده‌متوانى هه‌ست بكه‌م كه یه‌ك له‌وان سه‌رشانه‌كانم به ئه‌سپایی ده‌خورێنێت. په‌نجه‌یه‌كى باریك وه‌ك تاڵێك ده‌زوو گه‌مه به پشتم ده‌كات. كه بێده‌نگ ده‌بم بیرى لێ ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌وانیش هه‌میشه له چوارده‌ورمن. پیرى من پێوه‌ندى به‌وه‌وه نییه، ڕه‌نگه شازده ساڵ تا چل ساڵیش بووبام هه‌ر به‌و چه‌شنه جنۆكه ده‌ورى بدابام. من ئێسته زمانى جنۆكه‌كان كه‌مێك شاره‌زام. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت له خۆتیان نزیك بكه‌یته‌وه بڵێ: من گووم.. شانزالیناتالى.. من گووم. ئه‌گه‌ر ویستى تۆ به پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا بڵێ: خنیمنازولی تاناتى.. یان .. هوووگ ێڕواهـ… هوووگ ێڕواهـ… . نه‌ڵێن پیره‌مێرد وڕێنه ده‌كات. كامتان باوه‌ڕ ناكات با سی‌جار له‌سه‌ر یه‌ک وشه‌ى نزیك بوونه‌وه بە قوڵی بخوێنێ جا ئه‌وكات خۆى ده‌بینێ. ئه‌م نامه‌یه‌شم له‌به‌ر دوو خاڵ نووسیوه. یه‌ک: من چه‌قۆكه‌م ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ جن بژیم. ئه‌م نهێنییه‌ش به شاراوه‌یی نه‌مێنێته‌وه. دوو: بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌سێك بزانێت كه هه‌موو ئه‌و جه‌ستانه‌ى ڕۆژانه بۆ یه‌ك‌جار به به‌رده‌ماندا دێن و ئیدى نایانبینینه‌وه له جن زیاتر هیچى دی نین.
ئالیا دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که که‌وته سه‌ر چۆک. یه‌ک له ئاماده‌بووان فیکه‌یه‌کی درێژی تێکه‌ڵاوی بێده‌نگییه سامناکه‌که‌ی ناو هۆڵه‌که کرد. ده‌نگی زریکه و قیژه‌قیژی ئه‌وانی ناو هۆڵه‌که تا ده‌هات پترتر ده‌بوو. فیکه‌که سه‌ری له هه‌مووان شێواند. خه‌ڵکه‌که خۆشیان نه‌یانده‌زانی چۆن له هۆڵه‌که ڕایانکرده ده‌ره‌وه.
میوزیکژه‌نه‌که داوای له ئالیا کرد که شه‌و میوانی ئه‌و بێت. ئالیا ڕازی بوو. هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه له ڕۆژنامه‌یه‌کی ئێواران، هه‌موو ڕووداوه‌کانی هۆڵی شه‌هید قازی؛ به دوو نامه‌که‌وه؛ هاوکات فایلێکی ته‌واو ده‌رباره‌ی ژیانی فه‌رمانده سه‌ریاس بڵاوکرایه‌وه.
ئاریۆسی دارتاش که چه‌ند کاتژمێرێک بوو به مه‌به‌ستی بینینه‌وه‌ی باوک و خوشکه زڕه‌که‌ی هاتبووه ئه‌م شاره‌وه. بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی‌کار ده‌ستی دایه هه‌مان ڕۆژنامه که ڕێپۆرتاژه‌که‌ی ده‌رباره‌ی هۆڵی شه‌هید قازی بڵاوکردبووه‌وه. ئاریۆس به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕێپۆرتاژه‌که‌وه چه‌ند جارێک، تا به‌یانی خه‌و له چاوه‌کانی نه‌که‌وت. به‌یانی زوو ده‌ستی کرد به نووسینی نامه‌یه‌ک و بۆ هه‌مان ڕۆژنامه‌ی نارد. ده‌ستی له تاکسییه‌ک ڕاگرت و ناونیشانی دواین سنووری شاری پێ گوت؛ بۆ ڕۆیشتن.
دوای نیوه‌ڕۆ ژماره‌یه‌کی زۆر به ته‌وره‌وه هاتبوونه به‌رده‌م هۆڵه‌که و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی بلیته‌کانیان ده‌کرد، به‌ڵام هۆڵه‌که جگه له پاسه‌وانێک که‌سێکی‌دیکه‌ی لێ نه‌بوو. پاسه‌وانه‌که به خه‌ڵکه‌که‌ی گوت: ده‌توانن بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام جگه له جنۆکه هیچی‌دیکه‌ی لێ نییه. خه‌ڵکه‌که که گوێبیستی ئه‌وه بوون، به په‌له ئه‌و ناوه‌یان به‌جێ‌هێشت. دواتر زاندرا که چه‌ند سه‌د مه‌ترێک دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه و به ته‌ور یه‌کتریان له ناو بردووه.
میوزیکژه‌نه‌که له دوای نیوه‌ڕۆ داوای له ئالیا کرد له‌گه‌ڵ ژه‌ندنی پارچه میوزیکێک سه‌مای سترپتێز بکات. ئالیا وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات که دواین سترپتێزه ئه‌و ده‌یکات، ڕازی بوو. ئالیا تێده‌گه‌یشت که میوزیک و سێکس دووانه‌یه‌کن له ڕووی چێژه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و ڕایه‌ی ده‌رنه‌ده‌بڕی. له دوا قۆناغی خۆ ڕووت کردنه‌وه‌ی ئالیا؛ میوزیکژه‌نه‌که سه‌رشێتانه په‌لاماری ئالیای دا. ئالیا بۆ به‌رگری کردن هه‌تا هێزی هه‌بوو پاڵی به میوزیکژه‌نه‌که‌وه نا، میوزیکژه‌نه‌که سه‌ری به‌ر دیواره‌که که‌وت و له هۆش خۆی چوو. ئالیا به‌ره‌و ژووری چێشت لێنانه‌که هه‌نگاوه‌کانی خێراتر کرد. به چه‌قۆیه‌کی گه‌وره‌وه به‌ره‌و ڕووی میوزیکژه‌نه‌که هاته‌وه و تا هێزی هه‌بوو کێشای به سه‌ریدا. خوێن فیچقه‌ی کرد؛ ئالیا چاوه‌کانی به چه‌قۆکه هه‌ڵکۆڵی، و ڕشایه‌وه. ئینجا به هه‌مان چه‌قۆ به‌ربووه خۆی. له ڕاستیدا هه‌ردووکیان جن چووبووه له‌شیانه‌وه.
هه‌مان دوای نیوه‌ڕۆ ئاریۆسی دارتاش دوای ئه‌وه‌ی به گاز کوشتبووی؛ ته‌رمی شۆفێری تا‌کسییه‌که‌ی له ژێر زه‌ویدا حه‌شاردا.
له ئێواره‌دا ڕۆژنامه‌که هه‌واڵی دابوو دوایین ژماره‌یان ده‌بێت که ده‌یوه‌شێنن، چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر له ستافی ڕۆژنامه‌که جن چووه‌ته له‌شیانه‌وه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی زۆر نامه‌ی خوێنه‌رانی بڵاوکرده‌وه. له نێو ئه‌و نامانه‌دا نامه‌که‌ی ئاریۆسی دا‌رتاشیشی تێدا بوو. که نووسی بووی:
دواین جار که باوکمم به زیندوویی بینی، کۆڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 بوو، کاتێک به هۆی برسێتییه‌وه دایکم له ڕێدا کۆچی دوایی کرد و باوکیشم سه‌رشێتانه منی به‌جێ‌هێشت. ئێسته‌یش دوای بیست‌ونۆ ساڵ، ته‌نیا نامه‌یه‌کی باوکمم بۆ ماوه‌ته‌وه، له ڕاستیدا گوومانم له‌و نامه‌یه‌ى باوكم نییه، كه به‌جێی‌هێشتووه. له كاتێكدا ئه‌و كۆدى خۆ دوورخستنه‌وه‌ى له جنه‌كان به‌كارهێناوه، به‌ڵام بۆ خۆى كووشت!. ئایا جنه‌كان كه له که‌سێک نزیك بوونه‌وه ئیدى ده‌ستبه‌ردارى نابن؟. یانیش بۆچى ئه‌وان نادیار و ئێمه له‌به‌ر چاویانین. هتد… ‘ئه‌مانه پرسیارگه‌لن كه من تا ئێسته نه‌متوانیوه وه‌ڵامێكى درووستیان بۆ ببینمه‌وه’. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى به‌رده‌وام له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم (هوووگ ێڕواهـ… هوووگ ێڕواهـ). هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌که‌م به‌مزووانه ته‌واوی مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وی له ناو ده‌چن و جنه‌کان جێی ئێمه ده‌گرنه‌وه.
ئاخر ئێمه هیچ شتێکی تازه‌مان بۆ جیهان پێ نییه.
ئێسته سه‌ری کردووه‌ته سه‌ر مێزه بچوکه‌که‌ی و به‌رده‌وامه له نووسینی چیرۆکه‌که‌ی. ده‌کرێت بڵێم ئه‌و تاکه جنه که له هه‌موو کرده‌وه‌کانی په‌شیمانه.
* سترپتێز: سه‌مایه‌که کیژێک یان چه‌ند کیژێک به‌ده‌م سه‌ماکه‌وه جله‌کانیان داده‌که‌نن تا ڕووت بوونه‌وه‌ی ته‌واو. ئاڵبه‌ته ئه‌م جۆره سه‌مایه به یاوه‌ریی میوزیک ئه‌نجام ده‌درێت.
**تیشكده‌ر: له‌برى ئامێرى ڕووناکی’لایت’ به‌كارم هێناوه.
***ئاژان به ماناى پۆلیس دێت. لێره‌دا به ماناى ئه‌فسه‌رى لێكۆڵه‌ر به‌كارهاتووە.
لە ڕۆژنامەی ‘ئەدەب‌وهونەر’ی ‘کوردستانی نوێ’دا بڵاوکراوەتەوە.