په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید- چاک
پرۆگرام
ناوه‌ڕۆک
1. پێشه‌کی
2. پێناسه
3. ئامانجه‌کان
4. په‌یڕه‌وی ناوخۆ
5. پاشکۆی په‌یڕه‌وی ناوخۆ
پێشه‌کی
کوردستان له‌دوای روخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و كۆتاییی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیستی رۆژئاوا به‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری (تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا) دابه‌شکرا و کرایه نه‌ته‌وه‌ی که‌مینه‌ی ژێرده‌سته‌ی ئه‌و وڵاتانه. له‌وساوه خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وڕووی چه‌وساندنه‌وه و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاتوون، ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان کراون که‌متر نین له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لانی تری وه‌کو ئه‌رمه‌ن، جوله‌که، توتسییه‌کانی رواندا، دارفورییهکان و گه‌لانی دیکه کراون.
وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان سڵیان له به‌کارهێنانی مێتۆدی نامرۆڤانه‌ی دڕندانه، به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیاوی له ئه‌نجامدانى تاوانی کۆمه‌ڵکوژى و گه‌لکوژی (ژینۆساید) دا نه‌کردۆته‌وه. ڕژێمی که‌مالیستی تورکیا بۆ له‌ناوبردنى کورده‌کانی ناوچه‌ی ده‌رسیم له باكوری کوردستاندا له ساڵانی 1937 و 1938دا چه‌کی کیمیاوی وه‌کو یه‌کێ له ئامرازه‌کانی له‌ناوبردن به‌کارهێناوه. له به‌هاری ساڵی 1987 له گونده‌كانی بانه و مه‌ریوانی خۆرهه‌ڵاتی وڵات، گونده‌كانی خۆشناوه‌تی وه‌کو شێخوه‌سان و بالیسانی باشوری کوردستان، هه‌روه‌ها دواتر شاری سه‌رده‌شتی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کو یه‌که‌مین شاری کوردستان، ژاری کیمیاوی له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌لکوژی کوردان‌دا به‌کار هاتووه. له باشوری كوردستاندا له 16ی مارسی 1988دا گه‌وره‌ترین هێرشی کیمیاوی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سڤیل له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه کرایه سه‌ر خه‌ڵکی بێبه‌رگریی شاری هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له ناوچه‌کانی سێوسێنان، گه‌رمیان، گۆپته‌په،خۆشناوه‌تی، باڵه‌کایه‌تی و بادینان له چوارچێوه‌ی تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا ژاربارانی ئه‌م ناوچانه کران.
کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی قه‌ڵادزێ، قارنێ و قه‌ڵاتان، عاموودا هی دیکه‌ی له‌م شێوانه هه‌روه‌ها به‌عه‌ره‌بکردنی ئێزدیه‌کان ئاماژه به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. به‌عه‌ره‌بکردن، تواندنه‌وه و پاکتاوی سیسته‌ماتیکیانه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان له 70 و 80 کاندا، له‌ناوبردنی نزیکه‌ی 8000 بارزانی له‌پرۆسه‌ی تاوانی گه‌لکوژی بارزانیه‌کان له‌ساڵی 1983 دا و له‌ناوبردنی نزیکه‌ی 182 هه‌زار که‌س له پرۆسه‌ی تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال له ساڵی 1988دا، له‌گه‌ڵ خاپورکردنی هه‌زاران گوند، شاره‌دێ و شارۆچكه‌ی باشوری کوردستان به‌ڵگه‌ی بوونی پلان و هه‌نگاوی سیسته‌ماتیکیانه‌ی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی کورد له پرۆسه‌یه‌کی ماوهدرێژدا له لایه‌ن رژێمی ئێراقه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
تا ڕۆژی ئه‌مرۆمان رژێمه‌کانی تورکیا، ئێران و سوریا له چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردستانییان به‌رده‌وامن و نکۆڵی له مافه که‌لتوری و رامیاری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن و پیاده‌ی سیاسه‌تی په‌راوێزکردن، چه‌وساندنه‌وه، سوتاندن و تێکدان، راوانانی ئازادیخوازان و کۆمه‌ڵکوژی ده‌که‌ن و به‌مجۆره پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤ به کوشندانهترین شێوه ده‌که‌ن. بێده‌نگی به‌گشتی و بێده‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی نه‌ک ته‌نها وا له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌کات که درێژه به‌و پێشێلکاریانه بده‌ن، به‌ڵکو مه‌ترسی ئه‌گه‌ری تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌لکوژی زیاتردێنێتهپێشهوه.
ده‌با هه‌موو هه‌وڵه‌کان له هه‌موو ئاسته‌کاندا بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ رێگه‌گرتن له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی پاکتاوکردن و گه‌لکوژی له کوردستاندا.
مێژووی دروستبوونی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک
به‌هۆی له‌بیرکردن، که‌مته‌رخه‌می و بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی و له‌ناوبردن له هه‌موو پارچه‌کانی كوردستاندا، له رێکه‌وتی 6.1.2002 به‌بانگه‌وازێك كه له ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت بڵاو كرایه‌وه، (كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) راگه‌یه‌نرا. له ده‌ستپێكدا ده‌سته‌یه‌ک له کوردستانییانی هه‌نده‌ران و ناوخۆی كوردستان له ده‌وری كۆبوونه‌وه و بوونی رێكخراوێكی وایان به‌پێویست زانی. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت له‌ڕێگه‌ی پاڵتۆلک (ژووری كوردستان پێشکه‌وتنخوازان) درێژه‌ی به‌كار و چالاكیه‌کانی خۆیدا. ئه‌م که‌مپینه درێژه‌ی کێشا و خه‌ڵکی دیکه‌ی لێ کۆبووه‌وه، که پێویستبوونی رێکخراوێکی گه‌وره‌تر و خاوه‌ن ئاسۆیه‌کی دوورتری هێنایه‌پێشه‌وه. ئه‌وه‌بوو له مانگی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵدا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له پاڵتۆلک، که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گۆڕدرا بۆ رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن په‌یڕه‌و و پرۆگرام، به ناوی ”ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)”، که وه‌کو ناوه‌ندی چاک ناسرا و له‌کار و چالاکیه‌کانیدا به‌رده‌وام بوو. له 3-6-2006 دا یه‌که‌م کۆنگره‌ی زیندووی خۆی له ئا‌ڵمانیا له باژێڕی کۆڵن به‌ست. له1-2 ی دیسه‌مبه‌ری2007 دا، کۆنگره‌ی دووه‌می ئاوارته‌ی خۆی له ئا‌ڵمانیا به‌ست. له ڕێکه‌وتی 24-25 ی ژه‌نیوه‌ری 2009 دا له شاری ئارنهیمی هۆڵه‌ندا پلۆنۆمێکی به‌ست, له‌و پلۆنۆمهدا ناوی ناوه‌ند له “ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد-چاك “ه‌وه گۆڕدرا بۆ “چاودێری كوردۆساید-چاك”. له رۆژانی 27، 28 و 29ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 دا، كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی له وڵاتی دانمارك له باژێڕی ئاسنێس گرێدا. له رۆژانی 19-20ی مانگی مه‌ی 2012 چواره‌م کۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له شاری (ڤییه‌ننا) له نه‌مسا ساز کرد.
پێناسه
تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید) : گه‌لکوژی واته هه‌ر کردارێک به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌موو یا به‌شێکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕه‌گه‌زێک، گروپێکی ئه‌تنی یا ئایینی ئه‌نجام بدرێت…. (پێناسه‌ی UN). گه‌لکوژی هه‌وڵی پلان بۆدانراوی له‌ناوبردنی گه‌لێکه، که ئه‌گه‌ر له‌ناوی نه‌بات، ئه‌وا مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بوونی دروست ده‌کات.
چاودێری کوردۆساید – چاک: ڕێکخراوێکی سیڤیلی خۆبه‌خشی قازانج نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، پابه‌ندی پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراسیه‌کانه، له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانی گه‌لکوژی، دژبه‌مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی دژ به مافی مرۆڤی گه‌لی کوردستان کراون و ده‌کرێن کار ده‌کات و گرنگیان پێده‌دات.
ئامانجه‌کان
1. هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی (مه‌ڵبه‌ندێکی توێژینه‌وه‌ی زانستیی تايبه‌ت به تاوانی گه‌لکوژی كوردستانییان) له باشوری کوردستاندا و هه‌ر به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان که بواری دامه‌زراندنی هه‌بێت. بۆ:
a) پێش‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌لکوژی به‌هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه.
b) لێکۆڵینه‌وه و به‌دۆکیومێنتکردنی ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی که بوونه‌ته هۆی قهڵاچۆکاری به‌کۆمه‌ڵ، تاوانه‌کانی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی و گه‌لکوژی له کوردستاندا.
c) ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به كوردستانییان وه‌ک هه‌وڵی پاکسازیی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
d) بهمیللیکردنی تاوان و کاره‌ساته‌کان، به مه‌به‌ستی درووست‌کردنی هوشیارییه‌کی مرۆڤدۆستانه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.
e) گرنگیدان بهگۆڕهبهکۆمهڵهکان هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان هه‌یه وه‌کو ڕاهێنانی خه‌ڵکانی پسپۆر و ئه‌کادیمی بۆ تۆژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان، گه‌ڕان و پشکنین، ئامارکردن هتد.
f) کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر قوربانیانی هه‌ر یه‌ک له کۆمه‌ڵکوژی و گهلکوژیهکان.
g) هه‌وڵدان بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نووسی ونبووه‌کان و ئاشکراکردنی قوربانییانی تاوانه‌کان.
2. کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه، که شوێنی تایبه‌ت بۆ هه‌موو بابه‌ت و پرس و که‌لوپه‌له‌کانی تاوانی گه‌لکوژی سیسته‌ماتیکیانه به‌پێی سه‌رده‌م، کات و شوێن و جۆر ته‌رخان بکات و رێکبخات.
3. دروستکردنی رۆژژمێری تایبه‌ت به تاوانه‌کانی گه‌لکوژی، جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی، که له کوردستاندا ئه‌نجامدراون.
4. کێشکردنی تاوانباران که به‌شدارییان له تاوانه‌کان به‌جۆرێ له جۆره‌کان کردووه بۆ دادگا، له ناوخۆ یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی باشترین شوێنه بۆ دادگایی‌کردنی تاوانباران، بۆیه ناردنی دۆسیه‌کان بۆ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی باشترین خزمه‌ت به دۆزی گه‌لکوژی و گه‌له‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌ركی رێكخراوهكهمانه كه زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌کان کۆبکاته‌وه، سکاڵا له‌سه‌ر تاوانکاران تۆمار بکات، شوێنپێی هه‌ڵاتوه‌کان هه‌ڵبگرێت و بیاندۆزێته‌وه.
5. دروستکردنی مۆنومێنتی تایبه‌ت بۆ تاوانباران (وه‌ک لادیوارێک که ناوی ئه‌نفالچییه‌کانی له‌سه‌ر بنوسرێت، که دادگا وه‌ک تاوانکارانی ئه‌نفال ناساندونی)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك تاوانكار له یاد نه‌كرێن.
6. ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی تاوانبار به ياساى تايبه‌ت دان به تاوانه‌كانی گه‌لکوژی و دژ به مرۆڤایه‌تی که دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیانداوه بنێن، به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له‌گه‌لی کوردستان بکه‌ن، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی زیانه مرۆیی و که‌لتوری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکه‌نه‌وه.
7. به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای یاسایی دژ به‌و کۆمپانیا و وڵاتانه‌ی که هاوکاری رژێمی تاوانکاریان کردوه، له فرۆشتن، دروستکردن و گواستنه‌وه، یارمه‌تیی لۆژیستی و په‌ره‌پێدانی چه‌کی کیمیایی که له تاوانی گه‌لکوژیدا بهکارهاتونه.
8. هه‌وڵدان بۆ دیاریکردنی رۆژی 16ی مارس وه‌ک رۆژی جیهانی دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ئاستى جيهاندا.
9. یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی تاوانه‌كان و به‌رزڕاگرتنی یاده‌وه‌ری قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان. ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک ساڵانه به گرنگییه‌وه ئه‌م یادانه ده‌كاته‌وه:
a) قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له رێککه‌وتی 16ی مارسدا
b) قوربانیانی گه‌لکوژی فه‌یلییه‌كان له رێککه‌وتی 10ی ئه‌پریلدا
c) قوربانیانی گه‌لکوژی ئه‌نفال له ڕێککه‌وتی 14ی ئه‌پریلدا
d) قوربانیانی کیمیاویی شارى سه‌رده‌شت له ڕێککه‌وتی 28ی ژوندا
e) قوربانیانی گه‌لکوژی بارزانییه‌كان له رێککه‌وتی 31ی ژوڵایدا
f) قوربانیانی تاوانى كۆمه‌ڵكوژی قارنى له ڕێککه‌وتی 2ى سێپته‌مبه‌ردا
g) قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی عامودا له ڕێککه‌وتی 13ی نۆڤه‌مبه‌ردا
h) قوربانیانی تاوانی گه‌لکوژی ده‌رسیم له ڕێککه‌وتی 16ی نۆڤه‌مبه‌ردا (رۆژی له‌سێداره‌دانى شيخ ره‌زا و هاوڕێکانی)
10. هه‌وڵدان بۆ به‌هێزکردنی توانای ژنانی به‌جێماوی ئه‌نفال له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، رووناكبیریی له رێگه‌ی پرۆژه‌ی جۆراوجۆر به سودوه‌رگرتن له رێکخراوه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
11. گه‌شه‌پێدان و دابینکرنی پێداویستیی تایبه‌ت بۆ مناڵان له بواره‌کانی په‌روه‌رده و فێربوون و گوزه‌راندا.
12. هه‌وڵدان بۆ رێکخراوکردنی که‌سوکاری قوربانییان و به‌دیهێنانی خواسته ره‌واکانیان له دابینکردنی خان‌و و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان.
13. به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌ی که‌سوکاری قوربانیان که بتوانێ مسۆگه‌ری ژیان و گوزه‌رانیان بکات.
14. نه‌هێشتنی جیاوازیی له نێوان موچه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی گه‌لکوژی، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی هه‌موو جوداکارییهک له‌سه‌ر بنچینه‌ی پله‌وپایه، پارتایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی له باشوری کوردستاندا.
15. پێویسته لیستی شه‌هیدان و قوربانیانی گه‌لکوژی و موچه‌كانیان له باشوری کوردستاندا به شێوه‌ی کراوه بڵاوبكرێنه‌وه.
16. هاوكات پێویسته هه‌موو شه‌هیدانی هاوڵاتی كه به‌ده‌ستی رژێمی به‌عس شه‌هید كراون وه‌ك شه‌هیدی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بناسرێن و جوداکاری له‌به‌رامبه‌ریاندا نه‌کرێت.
17. هه‌موو تێكۆشه‌ران و هاوڵاتیانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه له باشور تیرۆر‌كراون وه‌ك شه‌هید بناسرێن و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تاو‌انبارانیان بدرێت.
18. هه‌موو بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ كه چاره‌نووسیان دیار نییه وه‌ك شه‌هید بناسرێن، یاخود له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌نووسیان دیاریبكرێت ئه‌گه‌ر ماون.
19. تێکۆشان و کارکردن بۆ دابینکردنی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی قوربانیه‌کانی گه‌لکوژی و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها یارمه‌تی و چاره‌سه‌ری نه‌وه‌کانی دوای تاوانی گه‌لکوژی، که به‌هۆی پاشماوه‌ی شوينهوارى ژاری کیمیاوی و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ته‌ندروستیان ناته‌واوه و یان له رووی ده‌رونییه‌وه ئازار ده‌چێژن.
20. په‌ره‌پێدانی هۆشیاریی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و که‌سوکاری قوربانیان به‌تایبه‌تی، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌ستی تاوانه‌كانی گه‌لکوژی و جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها مافی قوربانییان و ئه‌و رێگه یاساییانه‌ی که بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان هه‌ن.
21. دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستی و له‌قاودانی هه‌ر تاوانێك به‌رامبه‌ر به كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئه‌تنی و ئایینیه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها پشتیوانیکردن له گه‌یشتن به‌دادوه‌ریی، سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی له رابردوودا له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌نجامدراوه.
22. سوودوه‌رگرتن له رێککهوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی گهلکوژیلێکراو و مافه‌کانی.
23. به‌شداریكردنی چاڵاکانه له‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به پرسی گه‌لکوژی ده‌به‌سترێن، یا بۆ پێش‌گرتن به تاوانه‌کانی گه‌لکوژی و جه‌نگ و دژ به‌مرۆڤایه‌تی رێکده‌خرێن.
24. چاودێری كوردۆساید پشتیوانی ده‌كات له:
• دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به ICC.
• رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی ناسراو به OPCW.
• كار و هه‌وڵ و كۆششی رێكخراوه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ.
• هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی ئاشتی و بنه‌بڕكردنی جه‌نگ، قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و هێشویی، وه قه‌ده‌غه‌كردنی مین له ئاستی جیهانیدا هتد.
• قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كداركردنی منداڵان.
• كار‌و چالاكی رێكخراوه‌كانی دژ به راسیزم، ره‌گه‌زپه‌رستی و كۆیله‌داری.
• كار‌و خه‌باتی رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی.
په‌یڕه‌وی ناوخۆ
به‌ندی 1: ناوی ڕێکخراو:
چاودێری كوردۆساید – چاك
Kurdocide Watch – Chak
به‌ندی 2: ئۆرگانه‌کانی ڕێکخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك:
1. کۆمیته‌ی وڵاتان و لیژنکانی
2. ده‌سته‌ی کارگێڕ و به‌شه‌کانی
3.لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواچوون
4. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی
5.پلینیۆم
6. کۆنگره
به‌ندی 3: ئه‌ندامبوون:
به ئه‌ندام بوون ئازهزومهندانهیه و کراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێک، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1. ته‌مه‌نی له 16 ساڵ که‌متر نه‌بێت.
2. بڕوای به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی رێکخراوه‌که هه‌بێت و خوێندبێتیەوە، فۆرمی ئه‌ندامه‌تی پڕکردبێته‌وه, بڕوای به‌وه هه‌بێت كه چاودێری كوردۆساید له خزمه‌تی ئه‌و دۆزهدایه کە لە پێناویدا دامەزراوە.
3. ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی بدات .
4. به‌تاوانێکی ناشیاو له دادگایه‌کی باوه‌ر پێکراودا سزا نه‌درابێت و به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌کردبێت که دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجام دراون.
5. ئه‌ندامی هیچ ده‌زگایه‌کی سیخوڕی سه‌ر به وڵاتانی داگیرکه‌ر، یان ده‌وڵه‌ت و پارتێک نه‌بێت.
به‌ندی 4: مافه‌کانی ئه‌ندام:
کۆمیته‌ی وڵاته‌کان مافی وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیان هه‌یه، گه‌ر هه‌ر وڵاتێک کۆمیته‌ی نه‌بوو ئه‌وکاته به‌شی ڕێکخستنی ده‌سته‌ی کارگێڕ ئه‌و مافه‌ی پێده‌درێت.
1. هه‌ر ئه‌ندامێکی چالاک مافی خۆکاندیدکردن و ده‌نگدانی هه‌یه بۆ هه‌ر ئۆرگانێک له ئۆرگانه‌کانی چاک، به‌گوێره‌ی ماوه‌ی دیاریکراوی ئه‌ندام بوون و مافه‌کانی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه.
2. مافی کار و چالاکی هه‌یه له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا.
3. مافی پێشنیاز و ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌یه.
4. مافی خۆ سڕکردن و وازهێنانی هه‌یه.
5. مافی به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای بۆ ئۆرگانه‌کانی سه‌روتری کۆمیته‌ی هه‌یه.
به‌ندی 5: ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام:
1. لایه‌نی که‌م له یه‌کێک له ئۆرگانه‌کانی رێکخراودا هه‌ڵسوڕاو بێت.
2. یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ ڕێخکراوه‌که کۆبکاتهوە (بەپێی بەندی حەڤدە).
3. ئه‌ندام خۆی ده‌ستنیشانی كار و هه‌ڵسورانى خۆی ده‌کات به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی رێکخراوه‌که ده‌رنه‌چێت.
4. ئه‌ندامی چالاک به‌پێی شوێنی ڕێکخراوه‌یی ئه‌و ماف و ئه‌رکانه‌ی له‌و په‌یڕه‌وه‌دا هاتووه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
5 .ئه‌ندامی ناچالاک به‌گوێره‌ی کات له چالاکیه‌کاندا به‌شدار ده‌بێت.
به‌ندی 6: له‌ده‌ستدانی ئهنداميهتی
ئه‌ندامه‌تی هه‌ر که‌سێک له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌دا کۆتایی دێت ئه‌گه‌ر:
1- خۆی به نووسراو یا به فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت.
2- دژ به په‌یڕه‌و و پڕۆگرام کار بکات. یا یه‌کێك له مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی، که پێی وه‌رگیراوه له‌ده‌ست بدات.
3- هه‌وڵی به پاشکۆکردنی رێخکراو بۆ پارت یان لایه‌نێکی ڕامیاریی دیاریکراو بدات. ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه ده‌سه‌لمێنرێت.
4- هه‌رکه‌سێک هاوکاری هه‌ر حیزب و بزووتنه‌وه و ده‌وڵه‌تێک بکات که هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، یان پێشتر ده‌ستیان له‌و تاوانانه‌دا هه‌بووبێت.
5- ئه‌گه‌ر به نامه‌ی فه‌رمی 2 جار ئاگادار کرابێته‌وه که له پرینسیپی کاری ڕێکخراوه‌یی لایداوه، یان ئه‌گه‌ر جارێک سڕکرابێت له‌سه‌ر ئه‌و لادانه‌ی که هه‌یبووه له پرینسیپی کاری ڕێکخراوه‌یی، دوای ئه‌وه هه‌ر لادانێک له پڕێنسیپه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ى که پێشنیازی ده‌رکردنی بخرێته به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی کارگێڕ.
-6 هەر ئەندامێکی دەستەی کارگێر یان بەرپرسێکی کۆمیتە لە ماوەی 6 مانگدا دەرکەوت کە بە باشی ئەرکەکانی بەجێ نەهێناوە و سستە ،پاش لێپرسینەوە دەبێ لابدرێت لەو پۆستەی کە هەیەتی.
به‌ندی 7: جۆره‌کانی لێپرسینه‌وه
1. ئاگادارکردنه‌وه
2. سڕکردن
3. ده‌رکردن، تووندترین سزای ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌یه.
به‌ندی 8: ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردنی لێپرسینه‌وه و شێوازه‌کانی:
1. کۆمیته‌کان مافی لێپرسینه‌وه، ئاگادارکردن، سزادان و ده‌رکردنی ئه‌ندامانیان هه‌یه.
2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ئه‌رکی له ئۆرگانه‌کانی سه‌رووی کۆمیته‌ى هه‌بوو، بڕیاری ده‌رکردنی ته‌نها بۆ باڵاترین ئۆرگانی رێکخراو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
3. پاش خستنه‌ڕووی پێشنیازی سزا به به‌ڵگه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامان یان ئۆرگانه‌کانه‌وه به ده‌نگی زۆرینه‌ی (%51) پێشنیاره‌که په‌سه‌ند ده‌کرێت.
4. ئه‌ندامی سزادراو مافی سکاڵا و پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاری سزاکه‌دا هه‌یه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا لە ڕێگه‌ی کۆمیته‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر کۆمیته له‌و وڵاته‌دا نه‌بوو، ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی کارگێرو لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و بهدوواداچوونهوه کاره‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ندی 9: وازهێنانی ئه‌ندام
1. هه‌ر ئه‌ندامێک مافی له ده‌ستکێشانه‌وه‌ی هەیە، مه‌رجیش نیه ڕوونکردنه‌وه له باره‌یه‌وه بدات.
2. له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی فه‌ڕمی ده‌ست له کارکێشانهوهو په‌سه‌ندکردنی له کۆمیته‌ی وڵاته‌که‌ی یا ده‌سته‌ی کارگێڕ هه‌موو مافێکی ئه‌ندامه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات.
3. ئه‌ندامی وازهێنراو بۆی هه‌یه تا 14 ڕۆژ له لهدهستکێشانهوهی کاره‌که‌ی په‌شیمانبێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان پۆستی ڕێکخراوه‌یی پێشوو به‌بێ پڕکردنه‌وه‌ی فۆرم.
4. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ده‌ست له کارکێشاوه سووکایه‌تی به رێکخراو و ئه‌ندامانی کردبێت ویستی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ به فه‌رمی به‌نامه‌یه‌ک داوای لێبوردن بکات و دوا جاریش له ڕێگه‌ی کۆمیتهکهیهوه یاخود ئۆرگانی باڵاوه ده‌نگدانی بۆ بکرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی.
5. ئه‌ندامی ده‌ست له کارکێشاوه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوه‌ند ده‌بێت ئاماده‌یی لێپرسینه‌وه‌ی تێدابێت ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی دروستكردبێت.
به‌ندی 10 : کۆمیته‌ی وڵاتان
1. یه‌که‌ی بنچینه‌یی و نوێنه‌ری فه‌رمی ڕێکخراوی چاکه له‌و وڵاته‌ی که تیایه‌تی.
2. له هه‌ر شارێک یاخود وڵاتێک 1 تا 3 ئه‌ندام دەتوانن بنکه پێکبهێنن، بەڵام لە 3 ئه‌ندام زیاتر لە وڵاتێک‌دا ده‌توانن کۆمیته پێکبهێنن.
3. کۆمیته ده‌توانێت به‌شه‌کانی تایبه‌ت به‌کاره‌کانی وه‌ک دارایی، په‌یوه‌ندییه‌کان، ڕاگه‌یاندن هتد. دروست بکات.
4. پێویسته هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی بکات که تیایدا به‌رپرسی کۆمیته، جێگره‌که‌ی، لیژنه‌کانی ناو کۆمیته و به‌رپرسه‌کانیان دیاری ده‌کرێن.
5. کۆبوونه‌وه‌ی ئاوارته (نائاسایی) به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته %51 ده‌به‌سترێت و ده‌سه‌ڵاتی ئاڵوگۆڕی ڕێکخراوه‌یی هه‌یه.
6. پاڵێوراوی به‌رپرسی کۆمیته ده‌بێ شه‌ش مانگ ئه‌ندامی چالاک بووبێت.
7. به‌رپرسی کۆمیته ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێر.
8. به‌رپرسی کۆمیته له ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یا دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی دیکه، ئه‌وا جێگر یا ئه‌ندامێکی دی به پشتگیری ئه‌ندامان کاره‌کانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ تاکو به هه‌ڵبژاردن یا له رێگه‌ی کۆنفرانسى کۆمیته‌وه که‌سێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
9. ئه‌ندام دوای شه‌ش مانگ ئه‌ندام بوون، مافی کاندیدکردنی خۆی بۆ کۆنگره هه‌یه.
به‌ندی 11: ده‌سته‌ی کارگێر
1- فراوانترین و به‌ده‌سه‌ڵاتترین ئۆرگانی باڵایه. نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌که ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کوردستان و جیهان.
2- به‌ڕێوه‌بردن، داڕشتن و جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ت، به‌رنامه‌ی کار و چالاکیه‌کان له نێوان دوو کۆنگره‌دا ئه‌نجام ده‌دات.
3- پێکدێت له:
* سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی کارگێر
* جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی کارگێر
* سەرجەم ئەندامانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای باشور
* به‌رپرسی کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات
* به‌رپرسی کۆمیته‌ی باکوور
* به‌رپرسی کۆمیته‌ی خۆرئاوا!
* به‌رپرسی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان
* به‌رپرسی به‌شه‌کان [ په‌یوه‌ندیه‌کان (نیشتمانی و بیانی) ، ڕاگه‌یاندن، ڕێکخستن ، پڕۆژه و پلاندانان، دارایی، مه‌له‌فی تاوانباران، ئه‌رشیف]
4- ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن، جگه له لێپرسراوه‌کانی کۆمیته‌ی وڵاتان.
5- ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا بن، پابه‌ندی بڕیاره‌کانی کۆمیته‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمیته‌دا له ماف و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌کسانن.
6- مانگانه کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن.
7- مافی ئاگادارکردنه‌وه، سڕکردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی هه‌یه هه‌روه‌ک له به‌ندی هه‌شت، خاڵی (2)دا هاتووه.
8- ئه‌ندامی چالاک دوای شه‌ش مانگ ئه‌ندام بوون، مافی خۆکاندیدکرن و پاڵاوتنی بۆ ئه‌ندامه‌تی ده‌سته‌ی کارگێرى هه‌یه.
سەرپەرشتیار
سه‌رپه‌رشتیار له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێری نوێ که له کۆنگردا هه‌لبژێردراون ههلبدهبژێردرێت، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنیه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا ده‌بێته (سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی کارگێر).
مافه‌کانی سه‌رپه‌رشتیار:
– کاتی کۆبوونه‌وه‌کان دیارده‌کات و به‌رێوه‌یان ده‌بات.
– تێبینی و ئامۆژگاری ده‌داته ده‌سته‌ی کارگێر.
– مافی لێدوان و چاوپێکه‌وتنی بۆ میدیاکان هه‌یه.
– ده‌توانێ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌کان بکات، به‌مه‌رجیک یه‌ک له‌سه‌رسێی ئه‌ندامانی کۆمیته پشتگیری به‌شداریه‌که‌ی بکه‌ن، یا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه پێشنیاز بکرێت.
– مافی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ل به‌رپرسی کۆمیته‌کان هه‌یه.
– ده‌توانێ هاوکاری له جێگره‌که‌ی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی وه‌رگرێت.
– ده‌توانێ به‌هۆی ئه‌رک و کاره‌کانی رێکخراو سه‌ردانی فه‌رمی شوێنه فه‌رمیه‌کان بکات.
– له‌کاتی دروستبوونی قه‌یراندا مافی دروستکردنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌دواچونی نه‌کرد یان نه‌یتوانی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
– له کاتی بوونی که‌مته‌رخه‌می و سستی له هه‌ر ئۆرگانێک‌دا سه‌رپه‌رشتیار ده‌توانێت نامه‌یه‌ک له‌وباره‌وه بۆ د. کارگێر و ل.ل. ب بنێرێت بۆ چارسه‌رکردنی.
– مافی هه‌یه دووخولی سه‌رپه‌رشتیاری بگرێته ده‌ست، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێرهوه هه‌لبژێردرایه‌وه.
ئه‌رکه‌کانی سه‌رپه‌رشتیار:
– ده‌بێ وابه‌سته‌ی پره‌نسیپه‌کانی رێکخراو بێت.
– له‌سه‌ریه‌تی له هه‌ر کار و هه‌نگاوێکدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار بکاته‌وه. له‌پێش به‌جێگه‌یاندنی کاره‌که و دوای به‌جێگه‌یاندنی کاره‌که. ئه‌گه‌ر کاره‌که یا سه‌ردانه‌که دیار و گرنگ بوو ده‌بێ به ڕاپۆرت ئه‌نجامه‌که به ده‌سته‌ی کارگێر بگه‌یه‌نێت.
– ده‌بێ له هه‌موو هه‌نگاوه‌کانیدا پرس و راوێژ به جێگره‌که‌ی بکات.
وازهێنان له سه‌رپه‌رشتیاری:
– ده‌توانێ ده‌ست له‌کاری سه‌رپه‌رشتیاری بکێشێته‌وه و وه‌کو ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی کارگێر بمێنێته‌وه. له‌مباره‌دا ده‌بێ هۆکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی له ڕاپۆرتێکدا بۆده‌سته‌ی کارگێر بخاته‌ڕوو.
– ئەندامی دەستەی کارگێڕ بۆی هه‌یه سەرپەرشتیار له هه‌ڵه ئاگاداربکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌که گه‌وره بوو، ده‌توانێ سکالا له دژی بداته ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه.
– یه‌ک له‌سه‌رسێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر بۆیان هه‌یه پێشنیازی متمانه‌سه‌ندنه‌وه له سه‌رپه‌رشتیار بکه‌ن.
– زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگیر واته 51% ی ئه‌ندامان ده‌توانن متمانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لێ بسه‌ننه‌وه.
جێگری سەرپەرشتیاری ده‌سته‌ی کارگێر
– سه‌رپه‌رشتیار یه‌ک جێگری هه‌یه.
– سه‌باره‌ت به ئه‌رک و وازهێنان هه‌مان ئه‌رکی قانونی هه‌یه که بۆ سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه.
– جێگری سه‌رپه‌رشتیار دوای کۆنگره له لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێرهوه، که له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردراون، به هه‌ڵبژاردنی نهێنی دیاری ده‌کرێت.
– پێویسته جێگری سه‌رپه‌رشتیار خه‌ڵکی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان بێت، نه‌ک هه‌مان پارچه‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری لێوه هاتوه، بۆنمونه باکور یا رۆژهه‌لات.
– پێویسته جێگری سه‌رپه‌رشتیار نیشته‌جێی ئه‌وروپا بێت، تاکو له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاردا بتوانن باشتر ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن.
– له‌کاتی دوورکه‌وتنه‌وه، نه‌خۆشی یا بزری سه‌رپه‌رشتیار له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌رک و مافه‌کانی جێگر هه‌مان ماف و ئه‌رکه‌کانی سه‌رپه‌رشتیاره.
– ده‌توانێ داوای ئه‌رک له سه‌رپه‌رشتیار بکات و به ئه‌رکی تایبه‌ت هه‌لسێت.
– له کاتی وازهێنان یان دوورکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار، جێگری سه‌رپه‌رشتیار ڕاسته‌وخۆ ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیاری بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سته‌ی کارگێر که‌سێکی تر بۆ سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵده‌بژێرێت.
وته‌بێژی رێکخراو
وته‌بێژ له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێری هه‌ڵبژێردراودا هه‌ڵده‌بژێردێت یان دیاری ده‌کرێت.
– ده‌بێ به پره‌نسیپه‌کانی رێکخراو پابه‌ندبێت.
– مافی لێدوانی فه‌رمی له کاتی روداوه‌کاندا هه‌یه و مافی راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی فه‌رمی رێکخراوی هه‌یه.
– هه‌ر راگه‌یه‌ندراو و به‌یاننامه‌یه‌ک که له لایه‌ن رێخراوهوه ده‌رده‌چێت، کۆپی بۆ ئه‌و ده‌نێردریت.
– راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندام له به‌شی راگه‌یاندن.
– هاوکاری به‌شی راگه‌یاندن ده‌کات.
– هه‌موو ئه‌و ماف و ئه‌رکانه‌ی هه‌یه که ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر هه‌یانه.
به‌ندی 12: به‌شه‌کانی ناو ده‌سته‌ی کارگێر
1- به‌شه‌کان بریتین له : په‌یوه‌ندیه‌کان (کوردستان و ده‌ره‌وه)، ڕاگه‌یاندن، ڕێکخستن و دارایی، پرۆژه‌و و پلاندانان، ئه‌رشیف، مه‌له‌فی تاوانباران.
2- به‌رپرسی ئه‌م به‌شانه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕن که هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ن.
3- ئه‌ندامانی هه‌ر به‌شێک پێک دێن له به‌رپرس و به‌رپرسانی هه‌مان به‌ش (لیژنه) له کۆمیته‌ی وڵاتان.
4- هه‌ر به‌شێک به‌پێی پێویست کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
5- هه‌ر به‌شێک ئیمێل گروپی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت. که له پاشکۆی ئه‌م پێڕه‌وه‌دا یاساکانی به‌کارهێنانی دیاری کراوه.
6- ئه‌رکه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌م به‌شانه و سنووری ده‌سه‌ڵاتیان به پاشکۆیه‌ک دیاری کراوه.
به‌ندی 13: مافه‌کانی ده‌سته‌ی کارگێڕ
1- مافی به‌شداریکردنیان له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌کاندا هه‌یه.
2- مافی پیشنیازی کۆنگره‌ی ئاوارته‌یان هه‌یه، که کۆبوونه‌وه‌ی گشتی بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر ده‌دات.
3- له نێوان خۆیاندا کاره‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن.
4- ده‌سته‌ی كارگێڕ به بڕیاری زۆرینه توانای پڕ كردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان و زیادكردنی ژماره‌ی ده‌سته‌ی كاڕگێڕیان هه‌یه به‌پێی پێداویستییه‌كان.
5- بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی کارگێڕ به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناته‌بایی هه‌بوو، بابه‌ته‌که ده‌خرێته به‌رده‌ست لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون. پێشنیازی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواچوون په‌یوه‌ستدار ده‌بێت.
به‌ندی 14: لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون
1. له 3 -5 ئه‌ندام پێک دێت.
2. ئه‌ندامانی له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن.
3. نابنه ئه‌ندام له ده‌سته‌ی کارگێڕ، به‌ڵام بۆیان هه‌یه وه‌ک میوان به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانیان بکه‌ن، لە کۆبوونەوەکانی دەستەی کارگێردا بۆیان هەیە بەشداری گفتووگۆبکەن ،بەڵام بۆیان نیە دەنگ بدەن.
4. لانی که‌م ده‌بێ ساڵێک ئه‌ندام بووبن.
5. ئه‌م لیژنه‌یه لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له کێشه و سنور به‌زاندنه‌کان ده‌کات. چ ئه‌وه‌ی که له لایه‌نێکه‌وه بۆیان پێشنیارکرابێت یان خۆیان دیارده‌یه‌کی سنوربه‌زاندن ببینن، زۆر گرنگە ئەم لیژنەیە بەردەوام چاودێری ئیمەیلەکان بکات ،گەر شتێکیان بەدی کرد کە دەبێتە هۆی کێشەو درێژەدان پیی ،خێرا خاوەنەکەی لێ ئاگادار بکەنەوە کە دەبێ لە رێگەی لێژنەکەوە سکاڵا تۆمار بکات ،نەک بەو شیوە گوزارشتی لێ بکات
6. لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌توانێ جۆری سزا بۆ پێشێلکاری وه‌ک پێشنیاز دیاری بکات.
7. هه‌موو ئۆرگانه‌کانی رێکخراو ده‌بێ پابه‌ندبن بهئاکامهکانی لێکۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، هەرەوەها دەبێ دەستەی کارگێر پەسەندی بکات و مولزەمە بەو بڕیارەی کە دەدریت.
8. لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ڕۆڵی ئاگادارکه‌ره‌وه ده‌بینێت له‌ئه‌گه‌ری سنوربه‌زاندن و پێشێلکاریی پره‌نسیبه‌کانی ناوه‌ند له لایه‌ن ئه‌ندامان، به‌ش و کۆمیته‌کانه‌وه, بەسەرپەرشتیارو جێگرەکهشیەوە
9. له کاتی قه‌یرانێکی ڕێکخراوه‌یی گه‌وره‌دا، ڕابه‌رایه‌تی ڕێکخراو ده‌که‌ن تا به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی.
10. هه‌ر پرسێک که له لایه‌ن لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه و به‌دواداچووندا به چاره‌نوساز بزاندرێت، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه دهخرێتهبهردهم دەستەی کارگێڕ و گشتپرسی ئه‌ندامان.
به‌ندی15: کۆنگره
1. باڵاترین ئۆرگانی چاودێری کۆردۆ ساید- چاک ه، که تیایدا بڕیاری چاره‌نوسساز ده‌رباره‌ی شێوازی کارکردن، ئامانجه‌کانی چاودیری کوردۆ ساید، پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌یی و چاره‌نوسی ناوه‌نده‌که ده‌درێت.
2. هه‌ر دووساڵ جارێک به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م ئۆرگان و یه‌که‌کانی دیکه‌ی چاودێری کوردۆساید له یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که کۆمیته‌ی تێدایه ده‌به‌سترێت.
بەهۆی گرفتی دارایی یا تەکنیکیەوە گەر کۆنگرە لە وادەی خۆیدا نەبەسترا دەکری یەک جار بۆ ماوەی تا شەش مانگ دوابخرێت.
3. ڕێکخراو ده‌توانێت کۆنگره‌ی ئاوارته له کاتی پێویستدا ببه‌ستێت.
4. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی تێدا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بەرپرسی کۆمیتەی ولاتەکان بۆیان هەیە خۆیان بۆ یەکێک لە ئۆرگانەکان [لیژنەکان] کاندید بکەن بێ ئەوەی مافی بەرپرسیاریەتی کۆمیتە لەدەست بدەن، گه‌ر ئه‌و توانایه‌یان له خۆیاندا به‌دیکرد، که ده‌توانن هه‌ردوو کاره‌که راپه‌رێنن.
5. ئه‌ندامی چالاک 6 مانگ ئه‌ندام بووبێت، مافی خۆ پاڵاوتنی هه‌یه بۆ ئۆرگانه باڵاکان.
به‌ندی 16: کۆبونه‌وه‌ی گشتی
1. بریتییه له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک، که له‌ڕێگه‌ی ده‌زگایه‌كی چاتی سه‌ر ئینته‌رنێته‌وه ده‌به‌سترێت و ته‌واوی ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه به‌شداربن.
2. بۆ لێدوان له سه‌ر چالاکی و که‌مپین، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرفته ناوخۆییه‌کان، بیروڕا و هه‌ڵوێست گۆڕێنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ڕۆژ که په‌یوه‌ندیان به ڕێکخراوی چاکەوە هه‌یه، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌به‌سترێت.
3. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی له ژوورێکی تایبه‌تی ده‌زگایه‌كی چاتی سه‌ر ئنته‌رنێتدا 3 مانگ جارێک یان به‌پێی پێویست ده‌به‌سترێت.
4. ئه‌م کۆبوونه‌وانه به بانگه‌واز و داوای ده‌سته‌ی کارگێر یان سەرپەرشتیار ده‌به‌سترێن.
5. ئه‌و بڕیارانه ده‌خاته ده‌ستووری کاریه‌وه که ئه‌م په‌یڕه‌وه ناوخۆییه وه‌ک ده‌سه‌ڵات به ئۆرگانه جیاجیاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی نه‌به‌خشیوه.
6. گه‌ر کێشه‌یه‌ک له ده‌سته‌ی کارگێڕ و لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون چاره‌سه‌ر نه‌کرا ئه‌وا کۆبوونه‌وه‌ی گشتی یه‌کلای ده‌کاته‌وه.
7. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی کارگێر و جێگره‌که‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ندی 17: دارایی و سه‌رچاوه‌کانی
1- ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی لانیکه‌م 50 یۆرۆیه ساڵانه بۆ دانیشتوانی ئه‌وروپا، ئوسترالیا، ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا، که ده‌کرێت به دوو جار یا جارێک بدرێت.
2- ئابوونه‌ی ئه‌ندامانی دانیشتووی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆمیته‌کان خۆیان به‌پێی باری ئابووریی به‌شه‌كانی كوردستان دیاریی ده‌که‌ن.
3- کۆمه‌کی بێ مه‌رجی که‌س و ڕێکخراوه‌کان.
4- کۆمه‌کی ده‌وڵه‌تیی ته‌رخان کراو بۆ ڕێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان.
5- داهاتی ده‌ستکه‌وتوو له بڵاوکراوه و به‌رهه‌مه‌کان و پڕۆژه‌کانی په‌یداکردنی دارایی.
6- سه‌رچاوه‌کانی دارایی و بڕی ئه‌و داراییه‌ی که ئه‌م ڕێکخراوه هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خه‌رجییه‌کانی نابێت له ئه‌ندامان شاراوه بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌شی دارایی ساڵانه یا که‌متر به ڕاپۆرتێک ئه‌م ڕێکخراوه‌ی لێ ئاگادار ده‌کاته‌وه.
7- دارایی، ژمێریاری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت. دارایی گشتی ڕێکخراو بەلایەنی کەم دوو ژمێریاری هەبێ، هاوکات کۆنتۆی بانکی تایبەت بە ریکخراو هەبێ و لە ماڵپەردا بڵاو بکرێتەوە ،هەموو داهات و خەرجیەکی ڕێکخراو لەوێوە بێت. هاوکات سالی جارێک لەسەرتای ساڵدا راپۆرتی دارایی لە ماڵپەری سەرەکی ڕیکخراودا بڵاو بکرێتەوە
8- له‌سه‌ر به‌رپرسی به‌شی دارایی کۆمیته‌کانه،که بڕی تێچونی هه‌ر چالاکییه‌ک له راپۆرته‌کانیدا باس بکات، تاوه‌کو خه‌رجی و تێچونی چالاکییه‌کان ڕۆشن بن.
9- ساڵانه به نامه‌یه‌كی فه‌ڕمی له لایه‌ن به‌رپرسی گشتی دارایی ناوه‌نده‌وه داوا له: حکومه‌تی هه‌رێم، که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند له ناوخۆ و هه‌نده‌ران بکرێت بۆ کۆمه‌ککردن به‌م رێکخراوه، دواتر به سوپاسنامه‌یه‌ک ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه بڵاوبکرێته‌وه که کۆمه‌کی چاکیان کردوه، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت ناویان بڵاو بكرێته‌وه
10- به‌رپرسی دارایی گشتی کۆبوونه‌وه (له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه) به به‌رپرسی دارایی کۆمیته‌کان بکات.
به‌ندی 18: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکخراو
1- له ئه‌گه‌ری نه‌به‌ستنی کۆنگره‌دا دوای بانگردن بۆ به‌ستنی کۆنگره دووجار له نێوان 3-6 مانگ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوارته‌دا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه به بڕیاری دوو له‌سه‌ر سێی به‌شداربووان ده‌درێت.
2- سامانی ڕێکخراو ده‌به‌خشرێت به ڕێکخراوێکی هاوچه‌شنی خۆی یان مرۆڤدۆست یا بۆ بوارێکی مرۆییانه ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
3- له ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی ڕێکخراودا، ڕێکخراو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوارته‌دا به بڕیاری دوو له‌سه‌ر سێی به‌شداربووان. سامانی رێكخراویش به‌و سه‌رئه‌نجامه ده‌گات كه له بڕگه‌ی 2 دا باسكراوه.
ئه‌ندامی شانازی
– هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه سته‌ملێکراوه‌کاندا چالاکن یان هاوکار و دڵسۆزی دۆزی کێشه‌کانی کوردن و هه‌وڵ بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد کراون و ده‌کرێن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌کرێت وه‌ک ئه‌ندامی شانازی ده‌ستنیشان بکرێن.
پاشکۆی په‌یڕه‌وی ناوخۆ
تێبینی:
پاشکۆ هه‌مان هێزی ئاسایی په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌یه و هه‌موو ئه‌ندامان پابه‌ندن پێیه‌وه. له‌م به‌شه‌دا ورده‌کاری سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کان، ده‌سه‌ڵاته‌کان، شێوه‌ی کارکردن و سنور و پره‌نسیپه‌کانی کار دیارکراون و نوسراون.
1. ئه‌ندام:
ئه‌ندام هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی هه‌بێت په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
+ ئه‌ندام ده‌بێ له کاره‌کانیاندا ئه‌ندامانی دیکه (له‌و چوارچێوه پێکهاته‌ییه‌ی ئه‌ندامه‌که کاری تێدا ده‌کات) ئاگاداربکاته‌وه، به‌ر له کاره‌که‌و له کاتی کاره‌که‌دا و له ئه‌نجامی کاره‌که‌دا، ئه‌وه‌ش له ڕێگای کۆبوونه‌وه یا ئیمایلی هاوبه‌شدا یا ڕێگای دیکه‌ی گونجاو‌دا.
+ ئه‌ندام له سنوری ئه‌رکه‌کانی خۆیدا کار ده‌کات، له بواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌رکه‌که‌یدا نابێ به‌بێ پرس و ڕاسپارده‌ی ئه‌ندامانی په‌یوه‌ستدار به بواره‌کان به کار هه‌ستن.
+ کار و هه‌نگاوه‌کان له هه‌ر ئاستێک‌دا به کراوه‌یی و ڕێکخراوه‌یی ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر نامه و دهکومێنتێک هه‌بن ده‌بێ بۆ ئه‌ندامانی په‌یوه‌ستدار بنێردرێن و لێیان ئاگادار بکرێنه‌وه.
+ ئه‌ندام بۆی نییه کاری تاکڕه‌وانه له‌ناو ڕێکخراودا ئه‌نجام بدات، ده‌بێ کاره‌کانی له چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی دابن و به پێی پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو بن.
+ ئه‌ندام بۆی نییه به‌بێ بڕیاری ڕێکخراوه‌یی، به‌یان و نوسراو به ناوی چاودێری کوردۆساید – چاک سه‌ربه‌خۆ ده‌ربکات.
+ تۆمه‌تبارکردنی ئه‌ندامێک له لایه‌ن ئه‌ندامێکی تره‌وه به‌بێ به‌ڵگه، سزای به‌دواوه دێت.
+ هه‌وڵی له‌تکردن، گه‌ر به به‌ڵگه بسه‌ڵمێندرێت، به سزا وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
+ ئه‌ندام مافی هه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی داخراوی ڕێکخراودا گله‌یی و ڕه‌خنه‌کانی کۆنکرینتیانه به به‌ڵگه‌وه بخاته ڕوو.
+ ئه‌ندام ملکه‌چی بڕیاره‌کانه، که به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند ده‌کرێن.
+ بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوخۆییدا جێگای خۆی ده‌گرێ، واته دوای پیاده‌کردنی ،ماف گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کێشه‌کانی به‌ر له بڕیار په‌سند ناکرێت.
+ ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ڕه‌خنه یا سکاڵای له بڕیارێکی په‌سندکراو هه‌بوو:
1. سه‌ره‌تا په‌نابباته به‌ر ڕێگا یاساییه‌کان و له که‌ناڵه ڕێکخراوه‌ییه‌کان ڕه‌خنه و سکالای خۆی ئاراسته بکات.
2. هه‌ڵسان به کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری له دژی بڕیاری دراودا له ده‌روه‌ی ڕێگا قانونیه‌کاندا، په‌سند ناکرێت.
3. له ئه‌گه‌ری سکاڵادا له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه، ده‌بێ به‌گوێره‌ی سنوری کاتی ده‌ستنیشانکراو وه‌ڵامی ئه‌ندامان بدرێته‌وه.
2. ئه‌ندامانی ئاسته‌کانی سه‌رووی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان
ئه‌ندام له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی سه‌روو بێت په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
+. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕ یا هه‌ر ئۆرگانێکی به‌رز پابه‌نده به پره‌نسیپه‌کانی کۆمیته‌ی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی و دوور له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی کار ناکات.
+. ده‌توانێ ئه‌رک له کۆمیته‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که لێی ده‌ژی له بوارێک‌دا به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
+. ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌رکی دیاری نه‌بوو، به‌راسپارده‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته به کارێک هه‌ڵده‌ستێک .
+بۆی نیه بڕیار به‌سه‌ر کۆمیته‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ربکات یا ده‌ست بخاته ناو کاروباری ناوخۆی کۆمیته‌ی وڵاته‌که‌ی که لێی ده‌ژی.
3. وازهێنانی ئه‌ندام
. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی واز له ڕێکخراو ده‌هێنێت، به‌یانی گشتی ده‌رکرد و له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوی کرده‌وه، به‌ڵام هێرشی ناڕه‌وای نه‌کرده سه‌ر ڕێکخراو، ده‌رکردنی به‌یانه‌که کێشه‌ی خۆی ده‌بێت.
. ئه‌ندامی وازهێنه‌ر گه‌ر ویستی بگه‌ڕێته‌وه، دوای 14 رۆژ له وازهێنان مافی ئه‌ندامه‌تی وه‌رده‌گرێته‌وه، هه‌مان پله و پایه‌ی پێشووی وه‌رده‌گرێته‌وه.
. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی له کاتی وازهێناندا نوسراوی له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوکرده‌وه، ناوناتۆره و تۆمه‌تی خسته‌پاڵ ڕێکخراو، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه مه‌رجدار ده‌بێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
مه‌رجه‌کانیش ئه‌مانه‌ن:
1. ده‌بێ پشتگیری ¾ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر به‌ده‌ست بهێنێت.
2. ده‌بێ له ڕاگه‌یاندنی گشتیدا داوای لێ بوردن له ڕێکخراو بکات.
3. گه‌ر له پۆستێکی به‌رزدا بێت ئه‌و پۆسته‌ی پێنادرێتهوهو ،وه‌ک ئه‌ندامێکی ساده تا کۆنگره ده‌مێنێته‌وه. واته کۆنفرانسی وڵاته‌که‌ی یا کۆنگره‌ی گشتی.
4. کۆمیته‌ی وڵاتان
. کۆمیته‌ی ولات له‌و ده‌سته‌لاته زیاتری نییه که له په‌یره‌وی ناوخۆدا بۆی دیار کراوه.
. به‌رپرسی کۆمیته ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ ئه‌ندامانی کۆمیته و ده‌سته‌ی کارگێر ده‌نێرێت.
. به‌رپرسی کۆمیته ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه و چالاکیه‌کان و جموجۆڵه‌کانی ده‌سته‌ی کارگێر، یا ده‌زگاکانی تر بۆ ئه‌ندامان ده‌نێرێت.
. ئیمایلگروپی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
. ئه‌گه‌ر که‌سی گونجاو بۆ کارێکی تایبه‌ت نه‌بوو ده‌کرێ سوود له که‌سی ده‌ره‌وه‌ی چاک وه‌ربگیرێت، به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه شیاو و گونجاو بێت. ده‌بێ دیارکردنی ئه‌و که‌سه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆمیته په‌سند بکرێت.
. کۆمیته ده‌توانێت سوود له شاره‌زایی، زانیاریی و ڕێنمایی که‌سانی پسپۆر که له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراودان وه‌ربگیرێت.
. کۆمیتەی هەر وڵاتێک بۆی نیە ناوی سەربەخۆ یان جیا لەناوی ڕێکخراو بەکار بهێنێ، دەبێ پابەند بێ بە پەیڕەوی گشتی ناوخۆوە.
5. به‌شه‌کانی ناو ده‌سته‌ی کارگێر
به‌شه‌کان پێکدێن له ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندی (کوردستانی و بیانی)، ڕێکخستن و دارایی، پڕۆژه و پلاندانان، ئه‌رشیف .مه‌له‌فی تاوانباران. به‌رپرسی ئه‌م به‌شانه له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن. له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕ دا ئه‌رکه‌کانیان ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
– به‌شی ڕاگه‌یاندن
ڕاگه‌یاندن زمانحالی ڕێکخراوه، له‌و که‌ناله‌وه سیاسه‌تی ڕێکخراو، چالاکیه‌کانی بۆ بڵاوکردنه‌وه ده‌نێردرێن، یا له ماڵپه‌ڕی ڕیکخراودا بلاو ده‌کرێنه‌وه.
به‌شی ڕگه‌یاندن په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
1. له چوارچێوه‌ی په‌یره‌و، به‌رنامه، ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراودا نووسراو بڵاوده‌کاته‌وه، یا به‌یان ده‌رده‌کات.
2. له چوارچێوه‌ی ستاندارد و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراوی مرۆڤانه ده‌رناچێت.
3. ڕاستگۆیانه ئاماژه به ڕووداو و سه‌رچاوه ده‌کات.
4. لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌رپرسیاره له بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و چالاکیه‌کانی رێکخراو.
5.گه‌ر بابه‌تێک هه‌ستیاربوو به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نێردرێت بۆ ده‌سته‌ی کارگێڕ، که:
. چاوه‌ڕوانی تێبینیه‌کان بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ده‌کات.
. له باری تایبه‌تی ناکاوییدا ده‌کرێ ئه‌و کاتهدیارکراوه که‌متر بکرێته‌وه.
6. ڕه‌چاوی ئه‌و تێبینیانه ده‌کات که له چوارچێوه‌ی کاره‌کانی ڕێکخراودان.
7. خۆی به‌دوور ده‌گرێ له هه‌ڵوێستی ڕامیاریی و په‌لهاویشتن بۆ ده‌سه‌ڵات.
8. خۆی به‌دوور ده‌گرێ له به‌کارهێنانی وشه‌ی نزم و ناشیاو.
9. ڕێکخراو ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌شی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت که:
. بابه‌ت و نوسراوه‌کانی ڕێکخراو بڵاوده‌کاته‌وه.
. بابه‌ت و نوسراو ی ترکه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و ئامانجه‌کانی ڕێکخراودان بڵاوده‌کاته‌وه.
– به‌شی په‌یوه‌ندی{کوردستانی و نێوده‌وڵه‌تی}
به‌شی په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌و ئه‌رک و کارانه ده‌گرێته‌وه که ده‌چنه بواری په‌یوه‌ندی ڕێکخراو له‌گه‌ڵ ڕێکخراو و ده‌زگاو لایه‌ن و حکومه‌ته‌کاندا .
1. له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار ده‌کاته‌وه.
2. په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو ده‌به‌ستێت.
3. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که له بواری مافه‌کانی مرۆڤ و ژینۆسایددا کار ده‌که‌ن، به‌پێی توانا په‌یوه‌ندی ده‌گرێت و ده‌به‌ستێت.
4. خۆی به دوور ده‌گرێت له په‌یوه‌ندیکردن به که‌س یا ڕێکخراوی دژه مرۆڤایه‌تی، گومان‌لێکراو و یا سه‌ربه وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان.
5. له پاش هه‌ر سه‌فه‌رێک یا په‌یوه‌ندیه‌ک ڕاپۆرتێکی نووسراو پێشکه‌ش به‌ده‌سته‌ی کارگێر ده‌کات.
– به‌شی ڕێکخستن.
ئۆرگانێکه که سه‌رپه‌رشتی ڕێکخستنی ڕێکخراو ده‌کات له هه‌موو ئاسته‌کاندا.
1. له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار ده‌کاته‌وه.
2. ئامۆژگاری ده‌داته کۆمیته‌کان.
3. له نزیکه‌وه یارمه‌تی و هاوکاری کۆمیته‌کان له بواری ڕێکخستنه‌وه ده‌کات.
4. ئاماری ئه‌ندامان لای خۆی ناوه ناوه ئاماده ده‌کات.
5. فۆرمی ئه‌ندامه‌تی بۆ ئه‌ندامان ده‌نیرێت و داوای پرکردنه‌وه‌یان لێ ده‌کات.
6.کۆپیه‌ک له فۆرمی ئه‌ندامانی هه‌موو کۆمیه‌کان لای خۆی ئه‌رشیف ده‌کات.
7. ڕێکخراوه‌که له زیادبوون یا که‌مبوونی ژماره‌ی ئه‌ندامان ئاگادار ده‌کاته‌وه.
8. ئه‌رکی کۆمیته دروستکردن یان هاوکاری له کۆمیته دروستکردندا هه‌یه.
9. سەرپەرشتی و چاودێری ئیمەیل گروپی گشت ئەندامان و دەستەی کارگێر دەکات، هاوکات بە هەماهەنگی لیژنەی لێکۆڵینەوە ئاگاداریان دەکاتەوە لە هەر ئاڵ‌وگۆڕێکدا.
10. بەشی ڕێکخستن دەسەڵاتی دەرکردنی هەر ئیمەیلێکی هەیە لەناو ئیمەیل گروپی گشتی یان دەستەی کارگێردا دوای جارێک ئاگادارکردنەوە، ئەگەر پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی ئیمەیل گروپەوە.
. به‌شی دارایی
ئۆرگانێکه که سه‌رپه‌رشتی دارایی ڕێکخراو و ڕێکخستن و پێشخستنی داهاتی ڕێکخراو ده‌کات.
1. له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار ده‌کاته‌وه.
2. داهاتی ڕێکخراو ده‌پارێزێت و به‌کاری ده‌هێنێت.
3. ئامۆژگاری ده‌داته کۆمیته‌کان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی په‌یداکردنی دارایی.
4. بۆی نییه سه‌ربه‌خۆ داهاتی ڕێکخراو به‌بێ ئاگاداری ده‌سته‌ی کارگێر به‌کار بهێنێت.
5. خۆی به دوور ده‌گرێت له یارمه‌تی که‌س و ڕێکخراوی دژ و گومان لێکراو، یان وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان، یان ولاتانی دژ به ئازادی و مرۆڤایه‌تی.
6. به‌کارهێنانی پاره و داهاتی ڕێکخراو له لایه‌ن ئه‌ندامێکی به‌شه‌وه بۆ کاروباری تایبه‌تی دوور له کاری ڕێکخراوه‌یی، به‌ره‌ورووی سزا ده‌بێته‌وه.
7. ده‌کرێ به‌شی دارایی چاودێری ژمێریاری هه‌بێت.
– به‌شی مه‌له‌فی تاوانباران
1. به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی داده‌ڕژێت.
2.هه‌ڵده‌ستێت به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و دروست سه‌باره‌ت به تاوانباران[مه‌به‌ست له تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژیه]
3. بۆهه‌ر تاوانبارێک دۆسییه‌کی تایبه‌ت درووستده‌کات.
4.هاوکاری ئه‌و ده‌زگاو لایه‌ن و ڕیکخراو انه ده‌کات که له‌هه‌مان بواردا کارده‌که‌ن.
5. به مه‌به‌ستی دادگایی‌کردنیان په‌یوه‌ندی و هاوکاری له گه‌ڵ ده‌زگا تایبه‌تیه‌کانی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌دا ده‌کات که تاوانباران ده‌ژین تێیدا.
– به‌شی ئه‌رشیف
1. سه‌رجه‌م بڵاوکراوه، گۆڤار، رۆژنامه‌کانی رێخراو ئه‌رشیف ده‌کات.
2. سه‌رجه‌م هه‌واڵی چالاکی، به‌یاننامه، راگه‌یه‌ندراو و لێدوانه‌کانی وته‌بێژی رێکخراو ئه‌رشیف ده‌کات.
3. به‌رنامه‌یه‌ک ئاماده ده‌کات وه‌ک کارنامه و پرۆژیه‌ک بۆ به‌شه‌که‌ی، که چۆن و به‌چ شێوازێک بابه‌ته‌کانی به جیاجیا‌و به پێی رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌یان ئه‌رشیف کردوه.
4. سه‌رجه‌م پرۆتۆکۆڵی کۆبونه‌وه‌کان، راپۆرتی به‌شه‌کان، راپۆرتی ل.ل.ب، سیدی و کاسێت و وێنه‌ی چالاکی و کۆنگره‌کان ئه‌رشیف ده‌کات.
5. دۆکیۆمێنته‌کانی کۆمه‌ڵکوژی، تاوانه‌کان، تاوانباران، قوربانییان، له بینراو و نوسراو و بیسراو ئه‌رشیف ده‌کات.
6. له کاتی پێویستیدا هاوکاری کۆمیته و به‌شه‌کان ده‌کات به پێدانی داتا و وێنه و به‌ڵگه‌نامه‌کان.
6. ده‌سته‌ی کارگێر
په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
. ده‌ست له کاروباری کۆمیته‌ی وڵاته‌کان وه‌رنادات.
. ده‌ست له کاروباری به‌شه‌کان وه‌رنادات.
. ئامۆژگاری یاخود یارمه‌تی کۆمیته و به‌شه‌کان یا ده‌زگاکانی تر ده‌کات.
. راپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ کۆمیته‌کان ده‌نێرێت.
. ئه‌رک و چاڵاکیه‌کانی خۆی به هاوکاری کۆمیته‌کان [باشوور،ڕۆژهه‌ڵات،باکوور] ئه‌نجام ده‌دات.
. ئه‌میل گرووپی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
7. ئیمایل گروپ و به‌کارهێنانی
ئیمایلگروپ له هه‌ر ئۆرگانێک‌دا به پشتگیری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ئۆرگانه په‌سند ده‌کرێت.
به‌کارهێنانی ئیمایلگروپ به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌یه:
. هه‌واڵ گۆڕینه‌وه.
. ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان بۆ کۆبوونه‌وه و چاڵاکی.
. بیروههڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر بابه‌تی تایبه‌تی په‌یوه‌ستدار به کار و ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو.
. تێبینی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نوسراوی چ تایبه‌ت یا گشتی ڕێکخراو.
. نابێ ئیمایڵگروپ بۆ سه‌رزه‌نشتکردن یا هێرشکردن بۆ سه‌ر ئه‌ندامێک یا چه‌ند ئه‌ندامێک یا کۆمیته‌یه‌ک یا به‌شێک به‌کار بهێندرێت. به‌کارهێنانی جوێن و چه‌مکی ناشیاو دژ به ئه‌ندام یا ده‌زگای ڕێکخراوه‌یی قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر که‌سێ ئه‌وه بکات دوای جارێک ئاگادارکردنه‌وه له ئیمایلگروپ ده‌رده‌کرێت.
. نابێ ئیمهیلگروپ بۆ کاری جیا له کاری رێکخراوه‌یی، وه‌ک کاری سیاسی و پروپاگه‌نده بۆ لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کان به‌کار بهێنرێت.
8. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌ندامانی ڕێکخراو 3 مانگ جارێک یا به‌پێی پێویست له ڕێگه‌ی پاڵتۆلک ساز ده‌کرێت.
. مافی بڕیاردانی له‌سه‌ر که‌مپین یا جێگیرکردنی داواکاری سه‌باره‌ت به بابه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ڕێکخراودا هه‌یه.
.باسکردنی چالاکی و پلان و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی تێداده‌کرێت.
.گه‌ر کێشه‌یه‌ک یابڕیارێک له ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کرا، ئه‌وه له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا یه‌کالا ده‌کرێته‌وه.
. بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌شداران په‌سند ده‌کرێت.
. ئه‌ندامانی به‌شدار به‌ڕێزه‌وه تاوتوێی بابه‌ته‌کان بکه‌ن، هه‌ر ئه‌ندامێک وته‌ی ناشیرن و ناشیاو دژ به ئه‌ندامێکی دیکه به‌کاربهێنێت، له کۆبوونه‌وه ده‌رده‌کرێت.
9. کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه [پلینیۆم]
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه که له نێوان دوو کۆنگره‌دا ده‌به‌سترێت، په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات.
. به پێشنیاری زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی کارگێر ده‌به‌سترێت.
. ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی ئاوارته‌ی ساڵانه به پێشنیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر ده‌به‌سترێت.
. ده‌سه‌ڵاتی هه‌موارکردنی به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی له سنوورێکی دیاریکراودا هه‌یه .
. ده‌توانێ له ئه‌گه‌ری به‌تاڵی شوێندا ئه‌ندامی نوێ بۆ ئۆرگانه باڵاکان هه‌ڵبژێرێت.
. ده‌سه‌ڵاتی گۆرینی ناو و ئارمی ڕێکخراوی نییه.
. کۆمیته‌ی ولاته‌کان به هاوکاری ده‌سته‌کان ده‌ستنیشانی ئه‌ندامانی به‌شداربووی پلینیۆم ده‌که‌ن.
10. کۆنگره
جگه له‌وه‌ی له به‌ندی 15 په‌یره‌وی ناوخۆدا هاتووه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان بۆ ئۆرگانه‌کان ده‌کرێ په‌یره‌وی ئه‌م ڕێنماییانه بکات، ئه‌وه‌ش ئه‌ندامانی به‌شدار له کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ یه‌کلای ده‌که‌نه‌وه:
. هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر سه‌ره‌تا هه‌لبژێردرێن،
. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر بۆ ئۆرگانه‌کان هه‌ر یه‌که و به‌جیا هه‌لبژێردرێن.
کۆتایی