ئاوازی مردن …. سواره كافرۆشی
ژه‌نیاری منداڵا به باوه‌شی دایكییه‌وه دانیشتووه هێشتا پایزی ته‌مه‌ن زۆری ماوه ره‌شه‌بای تێدا هه‌ڵبكات و خه‌ونه بچكۆلانه‌كانی وه‌ك گه‌ڵای زه‌ردی خه‌زان له‌گه‌ڵا خۆیدا بۆ بیابان راپێچ بكات، ژه‌نیار له‌وانه‌یه خه‌ونی ژه‌نینی هه‌بووبێ، ئه‌و ئێستا به‌ده‌م وه‌نه‌وزه‌وه به سینگه بچكۆلانه‌كه‌ی له‌به‌یانییه‌كی ئاوا زوودا ئاوازی رۆژێكی تووش ده‌ژه‌نێ، هه‌ستده‌كه‌م كۆتایی ژیانمان نیشان ده‌دات، ئه‌و كات كه‌سمان بیرمان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌مه دوا ئاوازه‌كانی ژه‌نیار بێت ئه‌و به‌و ئاوازه بچكۆلانه‌یه‌ی ناو سینگی ماڵئاوایی لێ ده‌كردین و ئێمه‌ش له‌خه‌می چاك بوونه‌وه‌یدا بووین، ژه‌نیار په‌پووله‌كه‌ی ماڵه‌وه هه‌میشه ده‌م به‌خه‌نده و گاڵته‌چی منداڵێكی بێ گوناه، گوناه تر له په‌پووله‌یه‌كی باڵكراو، هه‌میشه هه‌ناسه سوار، ئاوازێكی غه‌مین له هه‌ناسه‌و گاڵته‌و گه‌په منداڵانه‌كانیدا به‌دی ده‌كرا، ئه‌و رۆژه‌ی ژه‌نیار ناخۆشترین رۆژی ته‌مه‌نی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بوو، له‌باوه‌شی دایكی‌دا، وه‌نه‌وزی ده‌دا و هه‌ناسه سوار، وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵاتوو له به‌ندینخانه ماندوو دیار بوو، وه‌ك كه‌سێك ده‌یان ساڵا بێت به رێگاوه بێ و نه‌خه‌وتبێ وه‌نه‌وزی ده‌دا، هه‌ناسه‌ی رێگای پێ ده‌گرت بنوێ، چاوه‌رێی نوورێكی خوایی بوو بێت و له‌سه‌ر ئه‌و نووره پاڵكه‌وێ، پزیشكه نه‌زانه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌هاتن و سه‌ردانیان ده‌كرد، هه‌ریه‌كه و شتێكی له باره‌ی ده‌گوت، ژه‌نیاری بێ ئارام له ژه‌نینی هه‌ناسه‌كانی نه‌ده‌بووه‌وه.
ژه‌نیار به‌ده‌م وه‌نه‌وز و هه‌ناسه‌ی سوار و گریان و هه‌ندێك خورپه‌ی پێكه‌نینی ناو دڵییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كرد كه ده‌هاتن بۆ سه‌ردانی .
له‌باوه‌شی دایكییه‌وه له ده‌وروبه‌ری ده‌روانی ته‌ماشای باوكی ده‌كرد، ده‌ستی بۆ باپیری بڵند ده‌كرد تا هه‌ڵیگرێ، به‌ڵام ماندوێتی وای لێده‌كرد هه‌ر زوو ده‌ستی داگرێت و بێ ئارام بێت، ته‌ماشای خاڵی ده‌كرد كه ده‌یویست بیهێنێته پێكه‌نین و پێی بڵێ ژه‌نیار تۆ ده‌بیته ژه‌نیارێكی به‌توانا، به‌ڵام خاڵی نه‌یده‌زانی چۆن پێی بڵێ، تۆ هونه‌رمه‌نده بچكۆله‌كه‌و پاڵه‌وانی چیرۆكێكی بڵاونه‌كراوه‌ی منی، نه‌یده‌زانی چۆن و به چ زمانێك پێی بڵێت گیانه‌كه‌م هه‌ناسه‌ت راگره و بۆ جارێك له داهاتوو رامێنه، نه‌یده‌توانی پێی بڵێ ژه‌نیار به‌هێزبه و به‌ره‌نگاری ره‌شه‌بای خه‌زان بكه…… ئای خودایه زمانی منداڵا چه‌ند سه‌یره، من دوای بیست و دووساڵا هێشتا نازانم به زمانی ئه‌وان بدوێم.
ژه‌نیار وه‌نه‌وزه‌كانی وه‌ك باڵنده‌یه‌كی فڕیو وابوون له‌سه‌ر چاوانی نه‌ده‌نیشتنه‌وه تا بنوێ، هه‌ناسه ته‌نگه‌كانی بۆ جارێك ده‌رگایان واڵا نه‌كرد تا بتوانێ به ئاسانی سه‌ما به هه‌ناسه‌كانی بكات، نه‌یده‌توانی بۆ جارێك ئاوازێكی دڵخۆشكه‌ر به ژێیه‌كانی بژه‌نێ، نه‌یده‌توانی به هه‌ناسه‌یه‌ك به دایكی بڵێ خه‌مت نه‌بێ دایه گیان من چاك ده‌بمه‌وه، نه‌یده‌توانی به باوكی بڵێ ئه‌مجاره كه هاتییه‌وه نوقڵی ترش و شیرینم بۆ بێنه، به باپیری بڵێ باوكه وه‌ره با وه‌ك دوێنێ یاری بكه‌ین به‌یه‌كه‌وه، به خاڵی بڵێ خاڵه گیان خه‌مت نه‌بێ ئه‌و خه‌ونه‌ی تۆ به منه‌وه ده‌یبنی هه‌مان خه‌ونم هه‌یه و ده‌یهێنمه دی، نه‌یده‌توانی….. نه‌یده‌توانی و نه‌یده‌توانی هه‌زاران شتی په‌نهانی دڵه بچووكه‌كه‌ی ئاشكرا بكات…..
ژه‌نیار له‌و به‌یانییه‌دا ته‌واو ئۆقره‌ی لێبڕا بوو، نه‌خۆشی زۆری بۆ سینگه بچكۆلانه‌كه‌ی هێنا، وه‌ك كۆترێكی باڵكراو هه‌ر ده‌یویست بفرێ و نه‌یده‌توانی بۆ هه‌واری خۆی بگه‌ڕێَته‌وه، ژه‌نیار له چاوانیدا دیار بوو ده‌یوت باوكه دایكه ژیان ئاوازێكی ره‌شه كه‌مانچه‌ژه‌نێك ده‌یچڕێ، وێنه كێشێك ده‌ینه‌خشێنێ و شانۆكارێك به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات..
من ئێستا بوومه‌ته به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌م شانۆگه‌رییه و وه‌ك شانۆگه‌رییه كۆنه‌كه‌كانی سه‌رده‌می گریك قه‌ده‌ر زاڵه به‌سه‌رمدا، بڕوام به‌و قه‌ده‌ره هه‌یه كه خواوه‌ند نه‌خشاندوویه‌تی، ئێستا منم به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌م شانۆیه ته‌نیام و رۆڵا ده‌بینم، ئاوازێكی غه‌مگین كه له‌ناخمه‌وه قوڵپ ده‌دا بۆته باكگراوندێكی موزیكی هه‌ناسه‌كانم، رۆژێك دێت له‌م ئاوازانه بگه‌ن، دایه ئێوه ته‌ماشاكه‌رن و هیچتان پێناكرێ، ته‌نیا ئه‌وه‌تان له‌سه‌ره له‌گه‌ڵا باردوودۆخی شانۆگه‌رییه‌كه له‌گه‌ڵم بڕۆن، به گریانم ئێوه بگرین، به شادی‌م پێبكه‌نن، به رۆیشتنم نیگه‌ران بن، به‌ڵام ئه‌وه‌تان بیر نه‌چێ كه هاتمه‌وه به‌ناوێكی جیاواز دێمه‌وه به‌ره‌نگێكی جیاواز و به هه‌ناسه‌یه‌كی جیاواز و به پێكه‌نین و گاڵته و گه‌پێكی جیاواز دێمه‌وه بۆ باوه‌شتان. دایكه به رۆیشتنم بۆم مه‌گری، تۆ چۆن به هاتنم پێكه‌نیویت به رۆیشتنیشم شادومان به ئه‌گه‌ر گریای بۆ من بگری، با باوكیشم به ته‌نیا بۆم بگری، گریانێك ئازاری من نه‌دا، چونكه هه‌رگیز به یه‌كجاری جێتناهێڵم دایه گیان…. به ره‌نگێكی تر دێمه‌وه، به ته‌مه‌نێكی درێژتر دێمه‌وه، دایه ئه‌مجاره بێمه‌وه ده‌ستم ده‌گری و ده‌مبه‌ی بۆ قوتابخانه، باوكه ئه‌مجاره بێمه‌وه ده‌چین بۆ بازار، باپیره‌گیان گه‌ر هاتمه‌وه له‌سه‌ر كۆشت داده‌نیشم و ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كه‌م، له باوه‌شتدا ده‌خه‌وم و كاتێَك هه‌ڵده‌ستم یاری ده‌كه‌ین، تۆپم بۆ بكره تا دێمه‌وه، خاڵه خه‌مت نه‌بێ ئه‌مجاره بێمه‌وه نابم به ژه‌نیار ده‌مه‌وێ ببم به چیرۆكنووس، یان ده‌رهێنه‌رێكی شانۆیی، نه‌نه توخوا كه هاتمه‌وه جلی جوانم بۆ بكره، پورێ تۆش نوقڵی ترش و شیرین و نازم هه‌ڵگره. منیش كه هاتمه‌وه چه‌پكێ خۆشیتان بۆ دێنم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له توانایه پێبكه‌نم و گروگاڵا بكه‌م….
دوای ئه‌وه‌ی ژه‌نیار زۆر خۆی راگرت له نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌دا نوورێكی سه‌وزی خودایی هات و رووحه گه‌وره‌كه‌ی ژه‌نیاری به ئاوازێكی هێمنه‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز كرده‌وه، كردی به په‌پووله‌یه‌كی رۆح سووك و به‌سه‌ر گوڵا و دارستانه‌كاندا فڕاندی.
هه‌ورێكی ره‌ش هه‌واری خێزانه‌كه‌ی داگرت، هه‌مووان هه‌ناسه سوار چوون ژه‌نیار ده‌گریان و هه‌ناسه‌یان سوار ده‌بوو، باوكێك بێ ناز كه‌وتبوو بۆ مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی ده‌گریا، دایكێك بێ ئاگا بانگی كوڕه تاقانه‌كه‌ی ده‌كرد، باپیری له زیكرێكی خواییدا بێ گوناهانه هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت ژه‌نیار گیان بۆ جێتهێشتم، خاڵی فرمێسكه‌كان له چاوانیدا قه‌تیس مابوون، خولیاكانی ژه‌نیاری بیرده‌كه‌وته‌وه….
جه‌سته‌ی ژه‌نیار ئه‌مجاره بێ هه‌ست بێ هه‌ناسه، بچكۆله‌تر له‌وه‌ی هه‌بوو، له‌باوه‌شی خاڵیدا له به‌تانییه‌كه‌وه ئاڵا بوو به‌سه‌ر ده‌سته‌كانییه‌وه ده‌هات و ده‌ڕۆی، روحی ژه‌نیاریش به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه وه‌ك شه‌مێیه‌ك كه وێڵی رووناكی بێت، به‌دوای بوونی خۆیدا ده‌گه‌ڕاو ماڵئاوایی له جه‌سته‌ی كرد و بزر بوو.
جه‌سته بێ رۆحه‌كه‌ی ژه‌نیار به‌ره‌و گۆڕستان برا، به‌سه‌ر ده‌ستی خاڵییه‌وه، هه‌مووان زكریان ده‌كرد بۆ مه‌رگی ژه‌نیار، باپیرێك نه‌یده‌توانی فرمێسكه‌كانی رابگرێ، باوكێك هه‌میشه چاوی له خاڵێكدا جێده‌ما كه رۆحی ژه‌نیاری پێدا ده‌فڕی، خاڵێك به ده‌سته‌كانی خۆی ماڵی ژه‌نیاری بۆ هه‌تا هه‌تا دروست ده‌كرد و په‌یتا په‌یتاش فرمێسكه‌كانی به‌رده‌بوونه‌وه ناو ماڵه‌كه‌ی و زه‌وییه‌كه‌یان نه‌رم ده‌كرد، ماڵێك له چوارچێوه‌یه‌كی بچو‌وكدا، ده‌بووه ماڵی هه‌تا هه‌تایی ژه‌نیار.
دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ژه‌نیار ته‌واو بوو، باپیری به ده‌سته‌كانی خۆی جه‌سته‌ی ژه‌نیاری هه‌ڵگرت و جه‌سته بێ رۆحه‌كه‌ی ماچ كرد و له‌ناو ماڵه تاریكه‌كه‌یدا بۆ هه‌تاهه‌تا پاڵی خست.
پاش چه‌ند رۆژێك دایكی هاته سه‌ردانی ماڵه بچكۆله‌كه‌ی ژه‌نیار، بۆی ده‌گریاو بانگی ده‌كرد، به‌ڵام ژه‌نیار له خه‌وێَكی هه‌تاهه‌تاییدا بوو، بێ ئاگا له دایكی نووستبوو، دایكێك كه به‌ده‌ستی خۆی بۆ دواجار ئاوی به كۆرپه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ودا تینووی نه‌بێت.
كۆتایی
*ئه‌م چیرۆكه پێشتر له ژماره 84ی كۆواری نه‌وشه‌فه‌ق بڵاوكراوه‌ته‌وه.