
سه‌ره‌تای به‌هاری كوردستانی رۆژئاوا
به‌هاری عه‌ره‌بی كه له باكوری ئه‌فریقیا له وڵاتی (تونس) له ناوه‌راستی دێسه‌مبه‌ری 2010 ده‌ستی پێكرد، ئێستا گه‌یشتۆته رۆژئاوای كوردستان، له تونس بڵێسه‌ی شۆرش به ده‌ستی بوعزێزی فه‌رمانڕه‌واكه‌ی كۆشكی قرتاجی تووشی ههڵهاتنكرد و به‌هارێكی عه‌ره‌بی-ئیسلامی له‌ناوچه‌كه‌دا مه‌شخه‌ڵی هه‌ڵكرد و گه‌یشتنه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، كه له‌تونس بوو به هاری نه‌هزه‌ی را‌شد غه‌ننووشی له میسر بوو به به‌هاری ئیخوان ولموسلمین له لیبیا بۆ به‌هاری لیبڕاڵی گۆڕا و له یه‌مه‌ن به‌هاره‌كه كاڵبۆوهو ئه‌وا له سوریاش ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌وه‌نده نا دیارن كه زۆر سیناریۆی جیا جیای بۆ دانراوه، هه‌ر چۆنێك بێت ئێستا سه‌ره‌تای به‌هاره‌كه له كوردستانی رۆژئاوایه كه سیجالێكی گه‌وره‌ی دروستكردووه، كاردانه‌وه‌ی جیاواز له‌نێو شه‌قامی كوردانی رۆژئاوا هاتۆته رۆژه‌ڤه‌وه، له‌وانه: ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده) و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه و شاره‌كانی رۆژئاوا دوای نه‌مانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رۆڵی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌نێو هه‌ڵسوڕاندنی بارودۆخی كوردستانی رۆژئاوا و رۆڵپیدان به لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردانی رۆژئاوا كه له‌لایه‌ن و پارته‌كانی تر پێك دێن، هاتنه‌سه‌ر خه‌تی خواجه ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ بێ كاریگه‌ر كردنی په‌یه‌ده و ساركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر، هه‌میش بۆ له‌باربردنی خه‌ونێكی تری په‌كه‌كه كه بیانه‌وێت پێگه‌ی خۆیان له به‌شێكی تری كوردستان قایمتر بكه‌ن(1)، به‌ڵام له رۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه كوردانی رۆژئاوا له‌ڕێگای ده‌ربڕینی ناره‌زایی سه‌باره‌ت به یه‌كنه‌بوونی گوتاری كوردی له كردار و كاری رۆژانه‌یاندا چۆته قۆناغێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵی كوردهواری كوردستانی باشوور به دامه‌زراوه‌كانی و بزاوتی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیشی له‌گه‌ڵدابێت بانگ له یه‌كگرتوویی كورد ده‌كه‌ن له‌و پارچه‌یه‌ی وڵات‌دا، چونكه هێزی په‌یه‌ده ئاماده‌گی زۆرینه‌ی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی خاوه‌نداریه‌تی چه‌كداری كه تاكه هێزه له‌ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی هێزێكی تۆكمه‌یه به‌و پشتبه‌ستنه‌ی كه له‌هێزێكی وه‌كو په‌كه‌كه له ڕووی ئایدۆلۆژیا و په‌روه‌رده‌یی مرۆیی و فكری نزیكه لێیه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرێك له لایه‌نگرانی پێشتر به‌شێك بوونه له به‌شداربووانی خوله‌كانی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی بیقاعی لوبنان له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، بهتایبهتیریش له‌ڕووی كادیری ئه‌ساسی ده‌وڵه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه كه زۆرینه‌ی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می شه‌هاده‌داری باڵای كوردانی رۆژئاوا پێشتر په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه كردووه ئێستایش له په‌یه‌ده دا كارده‌كه‌ن، كه هێزێكی ئاوا گه‌وره له‌ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی(2)، خواجه ئۆغلۆی هێنایه ئه‌ربیل بۆ لێككردنهوهی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردانی رۆژئاوا له ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوا، هه‌رچه‌نده كوردستانی رۆژئاوا كه له ئه‌زموونی حوكمڕانی خۆجێی بێ به‌شبوونه، كه تا هه‌ڵگیرسانی شۆرشی سوریا، به‌شێكی زۆریان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری نه‌بوون، چ جای ئه‌وه‌ی به‌شداری حوكمڕانی خۆجیی بكه‌ن، یان خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بووبێت، هه‌رچه‌نده له به‌هاری ڕابردوو جۆرێك پێكدادان له‌نێو لایه‌نگرانی په‌یه‌ده و شۆرشی سوریا له ناوچه‌ی عه‌فرین ڕوویدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا، ئاماده‌یی دانپێدانانی نییه به مافه‌كانی گه‌لی كورد له دوای ئه‌سه‌د دا، به‌ڵام باڵاده‌ستی په‌یه‌ده زوو پاشه‌كشه‌ی به جوڵه‌ی شۆڕشگێرانی كوردی سوریا له‌و ناوچه‌یه كرد، به‌ڵام ئاسۆیه‌كی ڕوون له‌ناوخۆی كوردانی رۆژئاوا به‌دیده‌كرێت، ئه‌مه‌یش هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كریزی خه‌ڵك.. كه تاكه داواكاریان ئازادی و یه‌كگرتووی كورده، خۆپیشاندان بۆ یه‌كگرتوویی كورد تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی تری خه‌باته بۆ داهاتووی كوردستانی رۆژئاوا، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه گه‌نجانی رۆژئاوا به‌شێكی زۆریان له بو به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا ده‌خوێنن به‌تایبه‌تی له زانكۆكانی لوبنان و میسر كه زانیاری و هۆشیارییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه، بێجگه‌له‌وه‌ی كه له‌ژێر سته‌می نه‌ته‌وه‌یی دابوونه و خاوه‌نی زۆرێك له مافه‌كانی ژیاری نه‌بوونه له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام زمانی كوردیان زۆر به‌جوانی پاریزگاریلێكردووه و له‌هه‌مانكاتیشدا به عه‌ره‌بیه‌كی زۆر رێك قسه‌ده‌كه‌ن و ده‌نووسن، بێجگه له زمانه‌كانی تر و خولیا و خه‌ونی زۆری زانستیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌ست ڕه‌نگین و به‌دوای كاری پیشه‌یی و ده‌گمه‌ن ده‌گه‌ڕێن به‌تایبه‌تی له لوبنان و سوریا و كوردستانی باشوور(3)، باوكه‌كانیان داهاتی زه‌یتون و رۆنی زه‌یتون بۆ خوێندنی منداڵه‌كانیان خه‌رج ده‌كه‌ن، بۆ نموونه هاورێكانم له زانكۆ چیرۆكێكیان بۆ گێڕامه‌وه كه به‌مشێوه‌یه بووه:”خوێندكارێكی كوردی سوریا خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ش نه‌بووه، به‌ڵام له‌هه‌وڵه‌كانی خوێندنی خۆی سارد نه‌بۆته‌وه هه‌تا بكالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری به‌ده‌ستهێناوه”. له‌داهاتوودا به‌خت یاوه‌ری ده‌بێت. به‌ڵام له سه‌رووی هه‌موو ئه‌م گه‌شبینیانه تا ئێستا نفوزی ئیسلامی سیاسی له كوردستانی رۆژئاوا به‌ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌تایبه‌تی ڕه‌وتێكی وه‌كو ئیخوانلموسلمین كه له رێكخستندا زۆر به‌ربڵاون، كهههتا ئێستا گه‌نجێكی كوردی رۆژئاوام نه‌بینیووه له ئیخوان و ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانه‌وه نزیك بێت، به‌ڵام بۆ یه‌كریزی كورد و هیزه سیاسییه‌كانی گرینگه له قۆناغی ئه‌مرۆ و داهاتووی كوردستانی رۆژئاوا:
یه‌كه‌م: سوپای سوریا ئازاد(باڵی سه‌ربازی شۆرشگێڕان) به‌ڵێنی داوه دوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق، ده‌ستده‌كات بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا كه ئه‌مه زه‌نگێكه پێویسته لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا به‌هه‌ندی وه‌ربگرن له چوارچێوه‌ی سوریای داهاتوودا گوتار و داواكاریه‌كانی كورد له پرۆژه‌ییه‌كی قانوونی و دیموكراتی یه‌كگرتوودا بخرێته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا.
دووه‌م: هیزه ئیسلامگه‌راكانی سوننه‌ی توندڕه‌و هه‌ر له ئێستاوه له وڵاتی سعودیه نووكی شیره‌كانیان له كورد تیژكردووه، به‌وه‌ی كه له كورد قه‌بوڵ ناكه‌ن سوریا دابه‌ش بكات.؟! بۆیه داوا كردنی فیدڕاڵی و خۆبه‌رێوه‌بردنی ئیداری لامه‌ركه‌زی بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێته هۆی په‌ڕینه‌وه له زۆر كێشه‌ی درێژخایه‌ن.
بۆیه یه‌كگرتووی كوردانی رۆژئاوا داهاتوویه‌كی گه‌ش دیاریده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و به‌شه‌ی كه له مێژووی ئێمه‌دا هه‌یه كه یه‌كتر قهبوڵنهكردن و براكوژیه دووباره نه‌بێته‌وه، ئه‌و قۆناغه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن كه ئامانج لێی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵی كوردهواری كوردستانی رۆژئاوا به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه بێت.
محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی
په‌راوێزه‌كان:
1- وه‌كو لهڕاگهیاندكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌مجۆره شیكردنه‌وه‌ی بۆكرا دوای ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی په‌یه‌ده له ئه‌ربیل بهشدارنهكران له كۆبونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
2- له‌كاتی خوێندنمدا له لوبنان، خوێندكارانی كوردی رۆژئاوا زۆر باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌می رۆشنبیری و خوێنده‌واری چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز و هۆشیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یین و كه كاریگه‌رن به بیر‌و ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه‌وه.
3- عیسی و ئازاد، ئه‌و دوو گه‌نجه ده‌ست ڕه‌نگینه بوون كه له عه‌فرینه‌وه هاتبوون بۆ به‌یروت، بۆ فێربوونی دروینی جلوبه‌رگ له سه‌ر شێوازی زۆر پێشكه‌وتوو.
7-8-2012