زمانی سیاسی …. سەلام ناوخۆش
له ده‌سپێكدا ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌م بابه‌ته شرۆڤه‌ی ڕه‌وشی سیاسی وڵات ناكات .هه‌روه‌ها دووره له زمانی نووسه‌ری ناو كۆشكی ده‌سه‌ڵات كه هه‌رگیز زمانێكی ده‌سه‌ڵاتدار نییه , به‌لكو زمانێكی بێده‌سه‌ڵاته هه‌ر ده‌بێ بڵێ : گه‌وره‌م , ئه‌ز به‌نی , ئه‌ز خولام ….هتد .كه‌واته ئه‌م نووسینه هه‌وڵده‌دات له زمانی سیاسی بدوێت.
له مه‌سه‌له‌ی زمانی سیاسی‌دا , به ئایدیۆلۆژیكردنی ده‌ق ئه‌دگارێكی گرینگ ده‌بێت.
نووسه‌رێكی بیانی ده‌نووسێت :”له كۆمه‌ڵگای دیموكراتیدا هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا هاوڵاتی نییه , به‌لكو سیاسه‌تمه‌ندار و وتاربێژه .-جۆزیف 2006 ,ل 133 –
جه‌مال بۆتانی 2010 :|34 ده‌نووسێت :”به ئهدگاركردنی ده‌قێك بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی سیاسی بناسرێت پێویسته له سه‌ر دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی دامه‌زرا بێت .دوو مه‌رج و حاڵه‌ته‌كه بریتین له مه‌رجی ئهركیی و مه‌رجی سیماتیكی .ده‌قی سیاسی به‌شێكه له ئاكامی سیاسه‌تناسی “له‌وانه‌یه له حوكمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین زمانی سیاسی به جۆرێكی تر پێناسه ده‌كرێت , چونكه له باشترین كۆمه‌ڵگای دا غیابی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی هه‌ست و ده‌ركی پێ ده‌كرێت و هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ی تێكستی سیاسی له نێو ئارێشه ئابووری و سیاسه‌كان ونكراون .
له لایه‌كی دی زمانی سیاسی یان ئاخاوتنی سیاسی وه‌ك گوتارێكی سیاسی په‌یوه‌ندی به ڕه‌فتاری سیاسیه‌وه هه‌یه !
له كۆمه‌ڵگای ئازاد و نیمچه ئازاد موماره‌سه‌ی سیاسی به وه‌زیفه‌ی تاكه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه , هه‌ر تاكێك , هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بۆی هه‌یه سیاسی بێت و كاری سیاسی بكات , به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی له سیسته‌می كۆماریش ماف به كه‌سانی ماڵبهتهكه دراوه وه‌ك له سوریا ڕوویدا هه‌تا تێكستی ده‌ستور پێشێل بكه‌ن و دوای مردنی حافز , به‌شار ئه‌سه‌د له شوێنی دابنێن .دابڕینی سیاسه‌ت له چه‌ند كه‌سێك خۆی له خۆیدا كوشتنی سیاسه‌ته له ژیانی هاوڵاتی ئاسایی‌دا.
كه‌واته چۆن هه‌ر ئامێرێك زمانی هه‌یه وه‌ك ده‌گوترێ زمانی مۆسیقا , زمانی ترافیك لایت , زمانی دڵ سیاسه‌تیش زمانی هه‌یه , به‌ڵام زمانی سیاسه‌ت په‌یوه‌ندی به جۆری قسه‌كردن هه‌یه هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره زمانه موته‌له‌قی –وه‌رگر- زۆره و هه‌ندێ جار چاره‌نووس سازه , بۆیه هه‌ندێ ئه‌دگاری هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وانی دی جیاوازه .وه‌رگر به بێ گرێ له زمانی سیاسی ئاخێوه‌ر تێبگات .له هه‌ندێ ڕووه‌وه زمانی هه‌ندێ قورئان سیاسیه و چاره‌نووس سازه .له نێوان وه‌رگێر و ئاخێوه‌ر ناوه‌ندێك هه‌یه و نابێ مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی هه‌ستی پێ بكرێ تا ململانێیه‌كی چینایه‌تی وه‌ك چۆن له ئاخاوتنی نێوان ئاغا و كرمانج هه‌یه له ئاخاوتنی ئاخێوه‌ر ده‌ركی پێ نه‌كرێت .
هه‌روه‌ك گوتمان هه‌موو تاكێك ده‌كرێ سیاسی بێ یان زمانی ئاڵووده‌ی سیاسه‌ت بێ , به‌ڵام ناكرێ نكوولی له‌وه‌ش بكه‌ین كه هه‌ندێ ده‌قی سیاسی وهرگرهكی سیاسی ده‌وێ ,چونكه هه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ش وه‌رگره‌كه بینا ده‌كات .به روونتر ده‌قی یاسایی و ده‌ستووریی وا ده‌كات جۆرێك له وه‌رگرمان هه‌بێ هه‌روه‌ك چۆن ده‌قی زانستی وه‌ك كیمیا و بایه‌لۆژی وه‌رگری خۆی هه‌یه .
كورته
هه‌موو تاكێك ده‌كرێ له كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك ببته سیاسه‌تمه‌دار .باپیره گه‌وره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژه‌ك له ڕۆژان كۆیله بووه و زمانێكی بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه , كه‌چی ئه‌مڕۆ ئۆباما یان زمانی ئۆباما زمانێكی پڕ ده‌سه‌ڵاته به واتای مۆركی سیاسی له زمانه‌كه‌ی به پێی پۆسته‌كه‌ی هه‌یه .هه‌ندێ ده‌ق هه‌یه وه‌رگری وا ده‌خولقێنێت هه‌تا له كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك كه سنووردار و تایبه‌ت بێت.