وه‌ڵامێك بۆ وتاری ( مێژوی كۆمه‌ڵه‌و حكایه‌ت بێژه‌كان
پرسیارێك بۆ كاك چیا عه‌باس وه‌ڵامێك بۆ وتاری ( مێژوی كۆمه‌ڵه‌و حكایه‌ت بێژه‌كان)
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
كاك چیا عه‌باس هه‌ڵسوراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه به ناوی (مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان ) .
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لامه‌وه‌و پێویسته له سه‌ره‌تادا باسی بكه‌م كه سه‌ركرده دیاره‌كانی كۆمه‌ڵه وه‌ك شه‌هید خاڵه شهاب و شه‌هید ئارام و رێكخراوی شه‌هیدكراوی كۆمه‌ڵه, نه ینك و نه مه‌لا به‌ختیار و فه‌ره‌یدون عه‌بدلقادر , نه سالار و نه‌وشیروان مسته‌فا و نه كاكه چیا عباسیش خاوه‌ندی نین , چۆن خومه‌ینی و خاته‌می و خامنه‌ئی و محمه‌د مورسی و حه‌سه‌ن به‌نا, خاوه‌ندی شارستانیه‌تی ساسانی و میسری نین هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی ئێران و میسرن , چونكه ناسنامه‌ی سیاسی ئه‌و رێكخراو كه‌سانه دیاربوو تا شه‌هید بوونیان وه‌فادار پێی مانه‌وه, ئه‌ویش بیری چه‌پگه‌رانه‌ی ماركسیزم بوو, لێ ئه‌م كه‌سانه مافی خۆیانه باسی ئه‌زمونه‌كانیان له ناو ئه‌و رێكخراوه‌و به‌لاڕێدا بردن و فه‌وتانی بكه‌ن , به‌ڵام مافی خۆیان نییه له ئێستادا خاوه‌ندارێتی لێبه‌كه‌ن و خۆ به باڵای بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ڵواسن كه ئه‌وان هۆكاری فه‌نا بوونی بوونه و له دوا چركه‌كاندا ئایدۆلۆژیاكه به‌هۆی پاشه‌كشه‌كردنی له جیهاندا بوو به باری گران به سهریانهوهو خۆیان لێی رزگار كرد, هاوكات وه‌ك چۆن خاتوو سوزان شهابیش جگه له په‌یوه‌ندی باوكی و كچی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی به خاڵه شهابهوه نایبه‌ستێته‌وه .
له‌یادمانه شه‌هید ئارام بووه هێمای گۆڕانی سور له سه‌رده‌می مفاوه‌زاتی ینك له گه‌ڵ به‌عس و شه‌ڕی براكوژی, له به‌رامبه‌ر به خه‌تی سیاسی باوی ناو كۆمه‌ڵه و ینك , له ساڵانی 1982 به دواوه , كه‌م نه‌بوون ئه‌و لاوه پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵه چهپگهریانهی فه‌لاقه ده‌كران له لایه‌ن خه‌تی باوه‌وه كه وێنه‌ی شه‌هید ئارام به ئه‌ستێره سوره‌كه‌وه به كاسكێتهكانیانهوه بوو, له كاتیكدا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه و حه‌كایه‌ت گێڕه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵه گره‌ویان له سه‌ر سواربوونی كۆپته‌ره‌كانی به‌عس ده‌كرد له پاڵ عزه‌ت دوری و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیده‌وه بۆ به‌غدا .
مام جه‌لال زوو كاسكێتی مارێنزی له‌سه‌ر ناو عه‌مره‌ی خۆی كرد, كاك نه‌وشیروانیش له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا هاشای له باوه‌ڕ بونی هه‌رگیزی به كۆمه‌ڵه‌و ئایدۆلۆجییه سیاسییه‌كه‌ی كه ماركسیزمه كرد و له 25-7 یشدا میژووی كۆمه‌ڵه‌ی له‌بان به‌رماڵه‌كه‌ی شیخ عه‌بدالڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندی ونجڕ ونجڕ كرد, ئه‌وه له سالار عه‌زیزی هه‌ژار كوژو و فه‌ره‌یدون عهبدالقادری مرۆڤ برژێن بگه‌ڕێ .
بۆیه مێژووی كۆمه‌ڵه‌و سه‌ركرده ئارام و خاڵه شهاب به‌شێكه له مێژووی بزاڤی چه‌پگه‌رای كوردستان به خاڵی نێگه‌تیف و پۆزهتیڤهكانیهوه , چه‌پگه‌راكانی كورد شانازی به خاڵه پۆزه‌تیفه‌كان و قاره‌مانیه‌تی و داستانهكانیهوه ده‌كه‌ن و ئیلهامی لێوه‌رده‌گرن, هه‌ڵه‌كانیشی وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی لێده‌كه‌ن دیسانه‌وه به به‌شێك له ئه‌زمونی خۆیانی ده‌زانن و شه‌رمی لێناكه‌ن و خۆیانی له ئاست ناشارنه‌وه, مافی ورد‌و درووشتی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمهڵهشه یاداشته‌كانی خۆیان له ناو ئه‌و رێكخراوه بگێڕنه‌وه, لێ مافی خۆیان نییه له مێژوی ئه‌و رێكخراوه ماركسیستیه سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن بۆ ئیستایان كه باوه‌ڕیان پَیی نه‌ماوه , له روی ئه‌خلاقیشه‌وه نا بێت ئه‌و رێگایه به خۆیان بده‌ن, كۆمه‌ڵه ته‌نها بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی و شه‌هیده‌كانی خاوه‌نین نه‌ك كه‌سه روخاو به لاڕێدا رۆیشتوهكان.
یۆتۆپیای چه‌پگه‌رایی وه‌كو كاكه چیا باسی ده‌كات یۆتۆپیایه‌كی پڕ له هه‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌و خۆشگوزه‌رانكردنی مرۆڤه‌كان و خه‌و بینین به ئازادی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بیركردنه‌وه له‌و كاته‌دا بوو , ئه‌م یۆتۆپیایهش دیاره هه‌موو مێژووه‌كه‌ی جوان نییه و له هه‌ناوی خۆیدا زۆر ناشرینی هه‌ڵگرتووه‌و زۆر به‌های سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری باڵاشی داهێنا له خزمه‌ت به هه‌ژاران, ئایا ژیان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له خوێندنی گشتی به خۆڕایی تا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌عاتی كار و سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لان و مافی ژنان و ره‌ش پێسته‌كان و پاراستنی ژینگه و كرێ و سۆسیال و …… ئایا ئه‌مانه ئه‌و به‌هایانه نین چه‌په‌كان به تێكۆشانیان سه‌پاندوویانه ؟؟, بزووتنه‌وه‌ی ۆڵ ستریت داگیر بكه‌ن سه‌لماندی ئه‌و یۆتۆپیایه راستیه‌كی هاشا هه‌ڵنه‌گره و مرۆڤایه‌تی ناتوانێت تا سه‌ر له لایه‌ن 1%ی كۆمه‌ڵگاوه بچه‌وسێته‌وه , ئه‌و یۆتۆپیایه ئێستاش له‌و وڵاته‌ی كاكه چیا پهنابهرهو تیایدا ده‌ژێن خه‌ونه‌كانی ترسی له چه‌وسێنه‌رانی وڵاته‌كه چاندووه‌و تارماییه‌كه‌ی به‌بان سه‌ری وڵاته‌وه‌یه .
یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و رێكخراوه چه‌پگه‌رایه به ناوی كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌بوو له لایه‌ن كه‌سانێكی چه‌پی جهزرییهوه پێك نه‌هاتبوو و سه‌ركردایه‌تی ناكرا, وێڕای كاكه ئارام و خاڵه شهاب , ئه‌وانی دیكه هه‌موو له ناو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به بیرۆكه‌ی كۆكتێلكردنی بیری چهپگهرایانهو ناسیۆنالیزم هاتبوونه ناو رێكخراوه‌كه‌وه و كه‌سانی چه‌پی سه‌تحی بوون , به‌شێكیشیان به‌هۆی جهبروتی بیری چه‌پگه‌رایی له‌و كاته و بوونی ئۆردویهكی جیهانی له پشتییه‌وه هاتبوونه ریزیه‌وه, سه‌یر نییه تا ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دوایش پدك یش پارتێكی ماركسیست لینینیست بوو له به‌رنامه‌دا, كاكه چیا ئه‌م شایه‌دییه ده‌دات كه جه‌لالییه‌ت و كۆمه‌ڵه ده‌ست له ملی یه‌كتری بوون , نه‌ك كۆمه‌ڵه له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تی كوردستانه‌وه هه‌ڵقوڵا بێت , ئه‌مه خه‌له‌له سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م رێكخراوه بوو كه جه‌لالیه‌ت درووستی كرد و پفی دا و سه‌ریشی خوارد((وه‌کو شکستی باڵی جه‌لالی له ئاکامی به‌یانی 11 ئازار و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و باڵه بۆ ناو پارتی، ئه‌م روداوه کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه و به‌هێزبونی کۆمه‌ڵه کرد )), ئاساییه دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌و ئۆردوییه و پاشه‌كشه‌ی ماركسیزم و بیری چه‌پگه‌رایی له جیهاندا, ئه‌مانیش كاریان به بیری چه‌پگه‌رایی نه‌ماو داس و چهكوج یان توڕ دا‌و گۆڕی كاكه ئارام و خاڵه شهابیان بێكه‌س جێ هێشت, ئه‌مه ته‌نها له‌ناو كۆمه‌ڵه روینه‌دا , ریزی حیزبی شیوعی و بان چه‌په‌كانیش له كوردستان ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی به خۆوه بینی , كهمنین ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی خۆیان هه‌موو وشه‌ی سۆسیالزمهكهیان له فه‌رهه‌نگی خۆیان گۆری بۆ دیموكراتیه‌ت و ماركسیزم بۆ نه‌ته‌وه‌و دیكتاتۆری پرۆلیتاریا بۆ لیبراڵیه‌ت ….. .
كۆمه‌ڵه پێش ئه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی له كۆنگره‌ی 1 بۆ لێبده‌ن , له قاسمه ره‌ش له چاڵ نرابوو, پێش ئه‌وه‌ی له قاسمه ره‌شیش له چاڵ بنرێت , له مفاوه‌زاتی 83 و پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئالای شۆڕش و هێنانی پاسدار له هه‌موو چهپگهراییهك داماڵدرابوو , ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی 1 ی ینك كرا ته‌نها یاده‌وه‌ری بوو نه‌ك شه‌هیدكردنی .
ئایا چه‌پ پاشماوه‌ی مێژووه یان له ناو مێژووه
نووسه‌ر چه‌په هاوشێوه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كاته پاشماوه‌ی مێژوو و به سومبولی سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی و نا دادپه‌روه‌ری ده‌یان ناسێنێت و چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌تحی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونیان ده‌هێنێته‌وه تا وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك له بهرداكهنینی ئه‌و عه‌بایه له‌به‌ر كۆمه‌ڵه به ره‌وا بداته قه‌ڵه‌م ((له زۆربه‌ی ئه‌زمونه‌کانی دنیادا پاشماوه‌کانی ئه‌و جۆره بزاف و ره‌وته چه‌پانه بونه‌ته سیمبۆله‌کانی گه‌نده‌ڵی و سته‌مکاری و نادادپه‌روه‌ری، وه‌ک له ئه‌زمونه‌کانی کوبا و کۆریای باکور و دوا رۆژه‌کانی یه‌که‌م خولی حوکمڕانی ساندینیسته‌کان له نیکاراگوا و فه‌له‌ستیندا ده‌رده‌که‌ون، ئه‌زمونی کۆمینیسته‌کانی سۆڤێتی جارانیش به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ده‌سته‌یه‌کی مافیا ئاسا به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی حیزب و وڵات کۆتایی هات. به‌شێک له چه‌پ و مارکسزمهکانی فه‌له‌ستین به پاره وئیمتیازات بونه پیاوی ئه‌م و ئه‌و و له‌وانه‌ش به‌شان و باڵی سه‌دامدا هه‌ڵیان ده‌دا، چه‌په‌کانی ئێران له برا فه‌له‌ستینیه‌کان باشتر نه‌بون و پێشڕه‌وی سوپاکه‌ی سه‌دامیان ده‌کرد بۆ کوشتنی هاوچهپهکانیان له باشوری کوردستان، چه‌په سه‌ر لێشواوهکانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانیش له ساتی هه‌ستیاری داڕماندنی رژێمی شاهه‌نشا نمونه‌یه‌کی ناشیرینیان به‌نه‌ته‌وه پیشاندا، چه‌په رادیکاڵه‌کان و شۆرشگیڕهکانی باشوری یه‌مه‌ن که‌وتنه گیانی یه‌کتر و له ئاکامدا تاقانه نمونه‌ی حوکمڕانی چه‌پیان له ناوچه‌که به‌هه‌ده‌ردا، به‌هه‌مان شێوه‌ش چه‌په‌کانی زیمبابۆ یه‌کتریان شه‌که‌ت کرد، باسیش له مارکسی وچه‌په‌کانی که‌مبۆدیا ناکه‌ین که وڵاته‌که‌یان کرده گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی مردن و فهناکردن.)) ( زۆر وشه‌ی هه‌ڵه له نوسینه‌كه‌دا هه‌یه وه‌لێ من ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌رم گرتووه ).
ئه‌و ئه‌زموونه جیهانیانه‌ی كاكه چیا باسی كردوون به عابری ئاسانه باسیان بكرێت و هه‌موو له ناو یه‌ك بازنه‌دا ریز بكرێن و له مێژووه‌كه‌یان داببڕدرین ,دیاره كه‌م ده‌سه‌ڵات هه‌یه له جیهاندا یه‌كێك له‌م خه‌سله‌تانه‌ی كاك چیا ئاماژه‌ی پێیان داوه وه‌ك (( گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری و نا دادپه‌روه‌ری )) له خۆ نه‌گرتبێت له ئێستادا , نه‌ك له چل و په‌نجا و شه‌ست و هه‌فتا و هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو .
چه‌پ به پێناسه عموومیهكهی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار بزاڤی سیاسی و ئه‌زمون له خۆ ده‌گرێت له كۆمۆنه‌ی پاریسه‌وه بۆ ئه‌زمونی ئێستای به‌رازیل و ئۆرۆگوای و پاراگوای و پۆلیڤیا و ئیكوادۆر ….., له ولایه‌ته‌كانی به‌نگالی رۆژئاوا بۆ كیرالا و …., له شاری به‌رشه‌لۆنه‌وه بۆ ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی له ژاپۆن چه‌ندین ده‌یه‌یه چه‌په‌كان (كۆمۆنیسته‌كان) به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن , سه‌رجه‌م وینه‌ی جوانیان له فه‌رمانڕه‌وایی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی پێشكه‌ش كردووه .
چه‌پ درێژكراوه‌ی بۆچونێكی سیاسی جیهانییه, ته‌مه‌نی نزیك 215 ساڵه و ده‌یان هه‌زار پارتی سیاسی به یه‌ك ده‌ریا هه‌ڵوێست و كاری سیاسی ئیجابی و سلبی ئه‌زموونی جوان و ناشرین مێژووه‌كه‌ی دیاریده‌كه‌ن , ملیۆنان كه‌سی واش هه‌بووه خۆیان پێوه هه‌ڵواسیووه و سه‌ركردایه‌تی بزووتنهوهكانیان كردوه و دوایش وتویانه ماركسی نه‌بووینه , ده‌بێت چه‌پ چ تاوانێكی هه‌بێت مرۆڤه حهرباییهكان نوێنه‌رایه‌تیان كردووه .
ئایا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كۆمه‌ڵه كردوییه‌تی له سه‌رده‌می كاك نه‌وشیروان بۆ ماركسیزم لێی به‌رپرسیاره كه جه‌نابی ده‌ڵێت رۆژێك له رۆژان من ماركسی نه‌بوومه ؟؟؟؟؟.
چه‌پیش وه‌ك ئایدۆلۆژیا‌و بۆچوونه سیاسیه‌كان دیكه‌ی ئیستای جیهان كه دوو جه‌نگی جیهانیان سازدا‌و سه‌دان ملیۆن كۆیله‌یان به‌ره‌و كێڵگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین برد,كارخانه‌كانیان كرد به گۆڕستان بۆ كارگه‌رانی و له ئاره‌قدا كرێكارانیان غه‌رق كرد, جیهانیان داگیر كرد و هیندییه سوره‌كانیان له خاك و زه‌وی خۆیان پاك كرده‌وه, ئێستاش ئیدعای ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن , ده‌كرێت ئه‌وان جوان بن به‌و هه‌موو ناشرینیانه‌ی رابردوو و ئێستایانه‌وه , چه‌پیش نمونه‌ی ناشرینی بێت؟؟؟؟ .
ئێمه بۆچون و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌مرۆمان به‌شێكن له مێژووی چه‌ند سه‌ت ساڵی رابردووی جیهان , هه‌ر لایه‌نێكی كوردیش بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی له رچه‌یه‌كی فكری جیهانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه ئه‌وه مێژوهكهیانه , ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه هه‌موو كتێبی ره‌شیان بۆ نوسراوه ؟؟, كتێبێك پڕاو پڕ له تاوان .
ئه‌گه‌ر بكه‌وینه داكۆكی له هه‌ر جۆره سسته‌مێكی دیاریكراو خه‌تێكی سیاسی موشه‌خه‌س ئه‌وه له حه‌كایه‌تی مێش ده‌رناچین , له هه‌ر سسته‌مێكی سیاسی‌دا له‌م دنیایه ده‌یان كونج و كه‌له‌به‌ر هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی قه‌ڵه‌شتی نادادپه‌روه‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و بونی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری , ئه‌مه به‌س تایبه‌ت نییه به چه‌پگه‌راكان كه باشترینهكهیانن.
مێژووی بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یان هه‌زار هێزی سیاسی له ساڵی 1798 ه‌وه تا ئێستا به‌رهه‌م هێناوه ناتوانرێت له چه‌ند ئه‌زموونێكدا نیشان بدرێت له وڵاتانێك لێوان لێو بووه له سته‌مكاری و زه‌برو زه‌نگ .
كاك چیا له وتاره‌كه‌یدا دووشت باس ده‌كات ,كه وای لێمكرد ئه‌م كورته وه‌ڵامه‌ی بده‌مه‌وه , دوو نموونه دێنێته‌وه وه‌ك لوغز , ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه چه‌پ ناشرین پیشانی خوێنه‌رانی بدات :
1- ده‌پرسم ئه‌و لایه‌نه چه‌پگه‌را ئیرانیهی هاتۆته سه‌ر لایه‌نه چهپگهراكهی باشووری كوردستان كێن ؟؟ وه‌ك ده‌نووسێت ((چه‌په‌کانی ئێران له برا فه‌له‌ستینیه‌کان باشتر نه‌بون و پێشڕه‌وی سوپاکه‌ی سه‌دامیان ده‌کرد بۆ کوشتنی هاوچهپهکانیان له باشوری کوردستان )) ؟؟, نازانم ئه‌و لایه‌نه چه‌پگه‌را ئێرانییه كێیه هاتۆته سه‌ر لایه‌نه چه‌پگه‌راكانی باشوور و پێش سوپای به‌عس كه‌وتونه, تكام وایه ناوی لایه‌نه‌كان و مێژووی په‌لاماره‌كان دیاریبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بابه‌ته‌كانی بابه‌تی بوونی خۆی له ده‌ست نه‌دات, ئه‌گه‌ر پێش سوپای داگیر كه‌ران كه‌وتن باس بكرێت ئه‌وا ینك گره‌وی له هه‌مویان برده‌وه ,سه‌ركرده‌كانی گۆرانیش له‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه نه‌ك بێبه‌ری نین كه سه‌ری گه‌له‌كه‌مانی خوارد, بگره پشكی شێره‌كه‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت, ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌نجامدرا چه‌پگه‌راكانی عێراق و ئێران دژ به شه‌ڕه كۆنهپهرستانهكهی ئێران و عێراق بوون, له ئێران موجاهدین و له عێراقیش ینك و پدك و حسك و بزووتنه‌وه ئاگره‌كه‌یان خۆش ده‌كرد.
2- له دێرێكی دیكه‌دا كاك چیای خۆشه‌ویست ده‌نووسێت: (( چه‌په سه‌ر لێشواوهکانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانیش له ساتی هه‌ستیاری داڕماندنی رژێمی شاهه‌نشا نمونه‌یه‌کی ناشیرینیان به‌نه‌ته‌وه پیشاندا )), هیوادارین بۆ مێژووش بێت ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ن و به فاكت ئه‌و ناشرینیانه بنووسێته‌وه, كاك چیا سیاسییه‌كی به ئه‌زموونه ده‌زانێت لێكۆڵینه‌وه به‌س قسه فڕیدان نییه , به‌ڵكه مێژوو و لێكدانه‌وه‌و ههڵسهنگاندنیشه , بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناشرینیانه بچێته مێژوه‌وه با ده‌ستی لێ هه‌ڵماڵێت بیاننوسێته‌وه .
ره‌خنه گرتن دڵسۆزییه بۆ هه‌ر بزاڤێكی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر بێت و هه‌ڵه‌كانی دووباره نه‌كاته‌وه‌و ئه‌زمونێكی باش پێشكه‌ش بكات له داهاتوودا, ره‌خنه‌كانی كاك چیاش هه‌ر ئاوا پێویسته سه‌یر بكرێت.
له كۆتایدا ده‌ڵێم بزاڤی چه‌پ له جیهاندا له 2 سه‌ده‌ی خه‌باتی خۆیدا زۆر كه‌موكوڕی و هه‌ڵه و پێشێلكاری و سته‌مكاری ئه‌نجامداوه و زۆریشیان له لایه‌ن بزاڤ و كه‌سانه‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراون كه به‌شێك نه‌بوونه له‌و بزووتنه‌وه‌یه , ده‌كرێت هێز له هه‌ڵه‌كان رابردوو وه‌ربگرێت و بۆ گوڵ بكه‌وێته سه‌ما, تا نا یه‌كسانی هه‌بێت , تا چه‌وساندنه‌وه هه‌بێت , تا 99%ی سه‌رمایه و داهات به ده‌ست 1%ی كۆمه‌ڵگاوه بێت , ئه‌وا مرۆڤایه‌تیش پێویستی به چه‌پ هه‌ر ده‌مێنێت, هه‌ر وڵاتێك بزاڤی چه‌پی كاریگه‌ری تێدا نه‌بێت وڵات گۆڕستانی هه‌ژارانه .