
جه‌ژن و بۆنه‌كان و په‌یوه‌ندییان به ئه‌ده‌به‌وه
له‌كۆنه‌وه جه‌ژن و بۆنه رۆڵێكی دیاریان له كایه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا گێڕاوه و بوونه‌ته جێگه‌ی ئیلهام به‌خشی شاعیران و هونه‌رمه‌ندانه‌وه و خاڵی هاندان و بیرۆكه و وێنه‌ی جۆراجۆری و جیاوازی له‌هزریاندا چاندووه. ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه چ له كایه‌ی ئایینه‌وه بێت یاخود له هه‌ر كایه‌كی دیكه‌وه بێت، له‌لایه‌كه‌وه پیرۆزییه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بۆخۆیان مسۆگه‌ر كردووه و خه‌ڵكی به‌چاوی رێزه‌وه یادیان كردۆته‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌و پیرۆزییه‌وه له رۆژانی دیكه جیابۆته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیی و خه‌سڵه‌ت و سیمای دیاریكراوی خۆی وه‌رگرتووه‌و وای كردووه هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری خه‌ڵكی له‌م جه‌ژن و بۆنانه‌دا له‌رۆژانی ئاسایی‌دا جیاواز ببێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م جه‌ژن و بۆنانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی دیاریكراوی هه‌یه، له‌وانه له‌رووی ده‌روونییه‌وه جۆرێك له به‌خته‌وه‌ریان له‌خۆگرتووه و له‌رۆژی جه‌ژن و بۆنه‌كاندا خه‌ڵكی زیاتر به‌خته‌وه‌رن و خه‌مه‌كان فڕێ ده‌درێن و به‌رگی خۆشی و شادی ده‌پۆشرێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتاری تاكدا ده‌كات و زیاتر خه‌ڵكی له‌م رۆژانه‌دا گه‌ردن ئازایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كێشه‌و گرفتیش به‌هۆی هاتنی ئه‌م جه‌ژنانه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌چن. به‌تایبه‌تیش كه له جه‌ژنه ئایینییه‌كاندا ئه‌وه به ئه‌ركێكی ئایینی دانراوه كه ده‌بێت كه كه‌سه‌كان لێبورده بن و سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كامه‌یان ده‌ستپشخه‌ریش بوو ئه‌وا خێره‌كه به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا جۆرێك له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری له دڵ و ده‌روونی تاك دروست ده‌كات وهه‌روه‌ها جۆرێك له ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت و كه‌سه‌كان و دڵ و دروونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه.
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌م رۆژانه‌دا توند‌و تۆڵتر ده‌بێت و جۆرێك له چالاكی و بزاوتنی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی، كه‌ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاراسته‌یه‌كی گشتی دروست بكات و خه‌ڵكی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له سه‌ر هێڵی ئه‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌ڕێوه ببات.
له‌رووی هزرییشه‌وه، بۆنه‌و جه‌ژنه‌كان هه‌میشه هزرێك له پشته‌وه‌یاندا هه‌یه، به‌واتایه‌ی بۆنه و جه‌ژن به‌رهه‌می راسته‌وخۆی هزرێكی دیاریكراون و ئه‌مه‌ش به‌رۆڵی وا ده‌كات خه‌ڵكی له‌م رۆژانه‌دا له‌ده‌وری ئه‌و هزرو بیرۆكه‌یه‌دا كۆببنه‌وه و پابه‌ندی بن. به‌تایبه‌تیش بوونی ئه‌و جه‌ژن له نێو كایه ئایدلۆژییه‌كاندا زیاتر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عنه‌وی تاكه‌كانه‌و هه‌روه‌ها پشوودانێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی ئایدلۆژییه‌كان كه زیاتر چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی تیۆریین له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقعییه‌وه پراكتیك بكرێن و له وشكی و برینگی دوور بكرێنه‌وه.
ئه‌م باوردۆخ و كه‌ش و هه‌وایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هانده‌رو پاڵپشتییه‌كی چاك بووه بۆ شاعیر و نووسه‌ره‌كان تا به‌هۆیه‌وه جه‌ژن و بۆنه‌كان بكه‌نه هۆكارێكی ده‌ربڕین و هه‌ست و نه‌ستی خرۆشاوی خۆیانیان تێدا راڤه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی كه شاعیر و نووسه‌رانیش تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگه‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه‌و به‌شداری له مه‌راسیم و بزاو چالاكییه‌كانی ئه‌و بۆنانه ده‌كه‌ن. بۆیه به‌رهه‌می ده‌قه‌كانیان ئه‌وانیش به‌لایه‌كی دیكه‌وه دووباره كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی خوێنه‌ران دروستكردووه و به‌شێك له ئاوێنه‌ی ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه‌یان دروستكردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌مێژووی كۆنی مرۆڤایه‌تییه‌وه بڕوانین، ئه‌وه ده‌بینین كه ئایین و په‌رستگاكانی ئایین پێگه‌یه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر بوونه و میلله‌ته كۆنه‌كان به‌هۆیانه‌وه بۆنه و جه‌ژنه ئایینه‌كانیان په‌یڕه‌و كردووه و تێیدا له بنكه‌كانی ئاهه‌نگێڕان كه‌زیاتر مه‌به‌سته‌كه‌ی په‌رستگایه ورێوڕه‌سمی ئایینی تێیدا نوێژ وپارانه‌وه‌و رێوڕه‌سمه‌كانی دیكه به‌سه‌ماكردن و پیاهه‌ڵدان به‌خواوه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌و سرودو گۆرانیانه‌ی، كه ده‌گوترانه‌وه هه‌ڵگری خه‌یاڵێكی ئه‌فسوناوی بوون، كه مرۆڤی كۆن له‌چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته ئایینییه‌كه هاوشێوه‌ی دیمه‌نێكی ساده‌ی شانۆیی ده‌ریده‌بڕین. تواناسازی مرۆڤی كۆن بۆ داڕشتنی ئه‌و ئه‌فسانه وحیكایه‌تانه سه‌رنجڕاكێشه، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌توانین بڵێین سه‌ره‌تاكانی جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كانی تێدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه و به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن شارستانییه‌ته كۆنه‌كانی وه‌كو سۆمه‌رییه‌كان و بابلییه‌كان و میسرییه‌كان و هیندییه‌كان.
له‌شارستانییه‌تی یۆنانییدا، جه‌ژن و بۆنه‌كان كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆیان هه‌بوو بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بیاتی یۆنانی كه دواتر بوو به بنچینه و بنه‌مایه‌ك كه هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی جیهانی له‌وێوه ئاویان خوارده‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و جه‌ژنانه‌ی كه یۆنانییه‌كان ئه‌نجامیان ده‌دا ئایینی بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له رۆژانی ئه‌و جه‌ژنانه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تیش شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كران، كاریگه‌ری و كارتێكردنی راسته‌وخۆیان له بووژاندنه‌وه و نه‌شونماكردنی ئه‌ده‌بی یۆنانیدا گێرا.
یۆنانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌رستنی دیونیزیۆزی خواوه‌ند، ساڵانه له‌رێوڕه‌سمێكی شكۆداردا دوو جه‌ژنی گه‌وره‌یان بۆ ساز ده‌كرد و تێیدا شیعر و مۆسیقا و گۆرانی به‌سه‌ماكردنه‌وه وه‌كو ستایش و پیاهه‌ڵدانێك ده‌گوتران و نمایش ده‌كران. جه‌ژنی یه‌كه‌میان به بۆنه‌ی كۆتایی دووا به‌ری ده‌رامه‌ت و چنینی دوا ترمسكی ترێ و گرتنه‌وه‌ی مه‌ی و گوشینی سركه و لرپاندنی دوا كوپه‌ڵه‌ی مه‌ستی و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه ده‌بوو، ئیدی له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵك له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌وتنه سه‌ما و هه‌ڵپه‌ركێ و شایی و ئاهه‌نگیان رێكده‌خست و به‌ده‌وری په‌یكه‌ری خوداوه‌نددا ده‌سووڕانه‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا خۆشی و پێكه‌نین دڵ و ده‌روونیانی شاد ده‌كرده‌وه، ئه‌م جۆره ئاهه‌نگه له‌ناو ناخی كۆمه‌ڵی گریكدا چوو بووه خواره‌وه وه‌ك نه‌ریتێكی ئایینی تێكه‌ڵاو به‌خوێن و ده‌ماری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیان ببوو.
جه‌ژنی دووه‌میشیان له‌كۆتایی پایز و سه‌ره‌تای هاتنی زستاندا ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به گۆڕانی سروشتدا هه‌بوو كه ئیدی گه‌ڵای داره‌كان ده‌ورین و باران و به‌فر رووی زه‌مینیان داده‌پۆشی، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خه‌م و دڵ ته‌نگییان بوو ، بۆیه له خواوه‌ند ده‌پارانه‌وه تاكو به‌زووترین كات ئه‌و بارودۆخه بگۆڕێت و دووباره سروشت ببوژێنێته‌وه و به‌رگی شادی به‌به‌ردا بكاته‌وه.
له‌م دوو جه‌ژنه‌دا هه‌ردوو به‌شی تراژیدیا و كۆمیدیا له‌دایكبوون كه سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بیاتی یۆنیان دروستكرد و دواتریش پێكهاته و جۆری بنیاده‌كه‌یان وه‌كو مه‌رجێكیان لێهات كه میلله‌تانی دیكه‌ش پێوه‌یان پابه‌ندبوون. هه‌ر له‌م دوو چه‌ژنه‌شدا شاعیران و هونه‌رمه‌ندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر كۆده‌بووه، ئه‌مه‌یان به هه‌لێكی باش ده‌زانی بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان و تییادا خه‌ڵك تام و چێژێكی زۆریانی لێ ده‌بینی و وای لێهات ئه‌م جۆره‌ی پێشكه‌شكردنه ببێته هۆكارێك بۆ پێشبڕكێكییه‌كی ئه‌ده‌بی و تییایدا به‌رهه‌می باش له به‌رهه‌می خراپ له‌یه‌كتری جودا ده‌كرانه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش له‌دایك ببێت و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان به‌ره‌و پێش ببردرێن ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ره‌خنه بكه‌ین لای یۆنانییه‌كان ده‌بینین له پێش ئه‌فلاتوون له چه‌ند هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی پێكهاتبوو ، كۆنترین ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ئه‌و پێشبڕكێیانه بوون كه حكومه‌تی ئه‌سینا له چه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌كاندا رێكی ده‌خست و لێژنه‌یه‌كی تێیدا هاتبوو دامه‌زراندن بۆ شه‌ن و كه‌وكردنی به‌رهه‌مه‌كان، لێژنه‌كه له (6) ئه‌ندام پێكهاتبوو، ئه‌گه‌ر پێنج ئه‌ندام له‌و ئه‌ندامانه ده‌نگیان به به‌رهه‌مێك بدابوایه، ئه‌وا شاعیری خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه و ئه‌كته‌ره‌كانی خه‌ڵاتیان به‌ر ده‌كه‌وت. دیاره لێره‌دا جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كان كاریگه‌ری و كارتێكردنێكی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ده‌ستپێك و گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بیاتی یۆنانییه‌كاندا هه‌بووه و بووه به وه‌رچه‌رخانی ئه‌ده‌بیاتی جیهانیش.
به‌مشێوه‌یه ده‌بینین كه جه‌ژن و بۆنه‌كان نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندییان به ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه، به‌ڵكو كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌نه‌شونماكردن و گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌به‌وه هه‌بووه و له‌سه‌رده‌مانی زوودا به‌هۆی ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه‌وه ئه‌ده‌بیات پێگه‌ی خۆی قایمتر كردووه، به‌واتایه‌كی دیكه جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌دایكبوونی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان بوونه به‌تایبه‌تیش جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌كان.
ئێمه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا بده‌ینه‌وه ده‌بینین جه‌ژن و بۆنه‌كان كاریگه‌ری و كارتێكردنی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لایه‌ن و جۆری ئه‌ده‌بی له ژێر ئه‌و جۆره كاریگه‌رییانه هاتوونه‌ته ئاراوه، بۆ نموونه گه‌لێك له توێژه‌رو شاره‌زایانی بواری ئه‌ده‌بی سه‌ره‌تاكانی چیرۆك و په‌خشانی كوردی بۆ مه‌ولودنامه‌كه‌ی شێخ حوسێنی قازی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ئه‌و مه‌ولودنامه‌یه جگه له چیرۆكی دروست بوونی زه‌وه‌ی و ئاسمان و خولقاندنی ئاده‌م و حه‌وا و باسی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ی كردوووه كه زیاتر بۆ پیرۆزكردنی ئه‌و بۆنه‌یه كه رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره(د.خ). دیاره لێره‌دا بۆنه‌یه‌كی ئایینی كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌بووه له له‌دایكبوونی ئه‌و به‌رهه‌مه و بووه‌ته سه‌ره‌تایه‌كی رێخۆشكه‌ریش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی په‌خشانی كوردی.
نه‌ورۆزیش وه‌كو بۆنه‌یه‌ك و جه‌ژنێك هه‌ر چه‌نده ده‌چێته قالبی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، به‌ڵام له‌دێر زه‌مانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا هه‌بووه و بووه‌ته جێگه‌ی ئیلهامی گه‌لێك له شاعیران و ئه‌وه‌تا شاعیرێكی وه‌كو پیره‌مێرد له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌قێكی شیعری به‌رهه‌م دێنێت كه دواتر ده‌بێته سروودی ناسینی ئه‌و جه‌ژنه له‌كوردستاندا.
عه‌بدولڵا ره‌حمان