
به‌ره‌و وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵا له كوردستاندا
خوێندنی باڵا له كوردستان له‌سه‌ر ڕێگای پێشكه‌وتندایه كه ئاواتێكی زۆری لێده‌كرێت، به‌ڵام خوێندن له‌داهاتی سه‌ره‌كی كه نه‌وته گرینگتره، هه‌روه‌ها ئه‌و سنوورانه‌ی كه به‌ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێڵی بۆ كێشراوه وه‌ڵامێكی گه‌وره‌ی مێژوویی و كه‌نارێكی ئارامیش بێت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵا ده‌توانێت ببێته ئه‌و ڕێگا گشتیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نییه، له فه‌زای زانستی دونیادا ببێته ده‌وڵه‌تێك بۆ وه‌شاندنی زانست چ به‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا یان به وڵاتانی دونیادا له‌مه‌ودای مامناوه‌ندی و دووردا، نمونه‌ی وه‌ك وڵاتی سه‌نگافوره و تایوان و مالیزیا، زیندووترین نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنن، به‌تایبه‌تی دوو ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م كه هه‌ردووكیان جیابوونه‌ته‌وه و ڕووبه‌رێكی كه‌می خاك و به‌شی خۆیان دانیشتوانێكی زۆر‌و زه‌وه‌ند، به‌ڵام وه‌به‌رهێنانیان له خوێندن تا ده‌گاته خوێندنی باڵا، به كورتیه‌كه‌ی (نه‌خشیان هێناوه) وڵاتی سێیه‌میش مالیزیا نموویه‌كی به‌به‌هایه لای ئێمه كه زۆرێك له خوێندكارانی كورد ڕوو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن، ئه‌م وڵاتانه قازانجێكی زۆر له هه‌ڵگرتنه‌وه‌و پاشهكهوتنكردنی سامانی دارایی ئێمه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تیش (لوبنان،میسر،ئوردن و سودان)، بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌ك لوبنان به‌پێی ئه‌و ئاماره نارهسمیانهی به‌زاره‌كی وه‌رمگرتووه نزیكه‌ی (500) پێنج سه‌د خوێندكاری عێراقی بۆ خوێندنی باڵا له‌به‌شه جیاجیاكانی ماسته‌رو دكتۆرا ده‌خوێنن كه زۆربه‌یان له زانسته مرۆڤاتیهكان و یاسا و شهریعهدان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكان له ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا (20000) بیست هه‌زار دۆلار خه‌رجبكات، كه هه‌یانه زیاتریش..! ئه‌وا ده‌كاته (8000000-10000000) هه‌شت تا ده ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، زۆربه‌ی خوێندكاران له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان هاتوون، به‌شێكی كه‌می له فه‌رمانبه‌ری حكومی تێدایه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بڕێكی زۆری سامانی دارایی ئێمه‌یه كه له وڵاتێكی وه‌كو لوبنان خه‌رجده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌گشتی ته‌نیا خوێندكارانی كوردستان بخه‌مڵێنین به (3000) خوێندكار له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی، له ساڵێكی خوێندنیاندا هه‌ر یه‌كێكی (10000) ده هه‌زار دۆلار خه‌رج بكات، ساڵانه ده‌كاته سی ملیۆن دۆلار، ئه‌گه‌ر گشتیان ماسته‌ر بن له دوو ساڵدا ته‌واوی بكه‌ن ده‌گاته شه‌ست ملیۆن دۆلار، ئایا ده‌توانین بیر له‌و ژمارانه بكه‌ینه‌وه كه بڕێكی زۆره، كه زانكۆكانی كوردستان ده‌توانن به‌سه‌رخۆیان دابه‌شی بكهنو بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزیش به‌هاوكاری زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان به خوێندكاران بده‌ن؟ له‌هه‌مانكاتیشدا سێ هه‌زار ده‌ستی كاری لوبنانی له بواره جیاجیاكانی وه‌به‌رهێنان، ته‌كنه‌لۆجیای گه‌یاندن و گه‌شتیاری له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كار ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مانه‌ش كه به‌كاری ده‌ستیان چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلار له وڵاته‌كه‌مان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت و ڕه‌وانه‌ی حیسابه بانقهكانیان ده‌كه‌ن، بۆ وڵاتێك كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (10000) كلیۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و له پارێزگای هه‌ولێر بچووكتره، ژماره‌كه‌ی نه‌گاته چوار ملیۆن كه‌س، ببێته خاڵی ڕاكێشانی خوێندكاران بۆ خوێندن‌و ببێته خاڵی سه‌رسوڕمان بۆ ده‌ستی كاریانو هێنانیان بۆ كاركردن له عێراق‌و كوردستاندا؟ ئه‌مه پرسیارێكی قووڵاو به‌تێڕامانه به پله‌یه‌ك ڕووبه‌ڕوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق و كوردستان ده‌بێته‌وه، كه چۆن ده‌كرێت تا ئه‌م ساته‌وه‌خته بۆ خوێندنی زانستیه مرۆییه‌كان، خوێندكارێكی زۆر ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن؟ بۆچی بیر له ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌ك ناكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سامانی داراییه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان؟ به‌ڕێزان (وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌ركرده ئه‌كادیمیه‌كان) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه زۆر‌و زه‌وه‌نده به ته‌رخانكردنی یه‌ك كورسی تا سێ كورسی(خوێندنی پاراڵێل-الموازی) ده‌ردی دڵا تیمار ناكات كه‌چی ئه‌مه بۆ دووساڵه له كوردستان‌و عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆچی ئه‌و سامانه داراییه بۆ بازاڕی كوردستان‌و بوژاندنه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان نه‌بێت؟ وه دواتریش ببێته كولتورێكی زانستی بۆ پێشكه‌وتنی زانكۆكانی كوردستان، بۆیه كاتی هاتووه دونیایه‌كی گه‌وره‌ی زانستی بخه‌ینه به‌ر هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی و له‌سه‌رچاوه‌ی سامانه داراییه‌كانی، كه هیوادارم نووسینه‌كه‌م وه‌ك نامه(الرساله)یه‌كی، بیرخستنه‌وه‌ی زانستیانه بگاته ده‌ستی خه‌مخۆرانی خوێندنی باڵا كه به‌بێ دوو دڵی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كوردستان سه‌ر قافڵه‌ی خه‌مخۆرانی ئه‌و رشته گرنگه‌ی وڵاته‌كه‌مانه..
هیوایه‌كی زۆر ده‌كرێت یه‌كه‌م ڕێگا كه خوێندكاری پێدا تێده‌په‌ڕێت بۆ وه‌رگرتنی له پله‌ی خوێندنی ماسته‌ر یان دكتۆرا، نه‌مێنێت كه زۆر سه‌خته، ناتوانین بڵێین نازانستیه چونكه بۆ كاتی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك گونجا بووه‌و پێوه‌رێكی گه‌وره‌ی زانستی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیشی بووه، به‌ڵام ئه‌مرۆ زانستی سهردهمو سه‌رده‌می زانست‌و داواكاری خوێندن‌و ده‌ستگه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانستی‌و فه‌لسه‌فه‌ی خوێندن‌و هه‌تا خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یش گۆڕاوه، ماوه‌ته‌وه خوێندنی سه‌ره‌تایی زانكۆیی له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕدرێت، له ساڵانی پێشوو هه‌ندێ گۆڕانكاری زانستی و ئیداری كراوه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و ئه‌و سامانه داراییه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ڕوات، تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیشتمانی و زانستی به‌رزی بۆ دانه‌ڕێژراوه، كه كۆڵه‌كه‌كانی خوێندنی باڵا به‌هێز بكات، كێشه‌یه‌ك هه‌یه..! چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه زۆر ئاسانه، هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، كێشه‌ی گه‌وره‌یان بڕوانامه‌ی زمانی ئینگلیزی‌و نه‌بوونی بڕوانامه‌ی شاره‌زایی له كۆمپیوته‌ر، كه دوو كۆسپی زانستین له‌به‌رده‌م هه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت له خوێندنی باڵا به‌رده‌وام بێت، سهرقافڵهكهشی تاقیكردنه‌وه‌ی (توانستی زانستی هه‌ر به‌شێكه) وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵا ده‌توانێت ئه‌و سێ كۆسپه به چاره‌سه‌ری زانستیانه هه‌ڵبگرێت، به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی دوو ساڵه یان چوار ساڵه یان شه‌ش ساڵه، ئه‌مه‌ش چۆن ده‌كرێت؟ له پێش هه‌موو كارێكی زانستی و ئاینده سازاندن بۆ پێشخستنی ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی كورتی زانستی ڕوون به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد دابڕێژرێت، تێیدا ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌پێش وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵادا هه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی وردی زانستیانه له‌ماوه‌ی دوو ساڵا یان چوار ساڵدا و له‌دوورترین ماوه‌دا بگاته شه‌ش ساڵا چاره‌سه‌ریان بكات، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ساڵانه هه‌مواربكرێته‌وه (تعدیل) زۆر ئاساییه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی نه‌ك بۆ ته‌گه‌ره تێخستنی له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی ئیداریدا..! چونكه وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵا كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سامانی دارایی به‌سه‌ر زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌دایه، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ته‌نیا هه‌ڵگرتنی ئه‌و كۆسپه زانستیانه كۆنانه‌ی به‌رده‌م وه‌رگرتنه له خوێندنی باڵا به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رواردی بكه‌ین به (به‌رنامه‌ی تواناسازی) له قۆناغه‌كانی پێشوودا ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵای كوردستان قورسه، لهتواناسازی لاوان ئه‌و كۆسپانه نه‌بوونه، وه‌كو توانستی زانستی‌و كومپیوته‌ر، كه ئه‌وه‌ی تواناسازی زۆریش پێویسته له‌به‌ردوو هۆكار.
ئه‌لیف: ئه‌و خوێندكاره‌ی ده‌ڕوات نوێنه‌رایه‌تی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات له‌ڕووی سومعه‌ی زانستی و توانستی تاكی كورد.
بێ: سامانێكی زۆر و زه‌وه‌ندی لێ سه‌رفده‌كرێت، به ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه زۆرێكیان دواكه‌وتوون له به‌ده‌ستهێنانی توانستی زمانی ئینگلیزی، بۆیه ئه‌و كۆسپانه ده‌رگای وه‌به‌رهێنانی كڵۆمداوهو ئاستی ئه‌كادیمی كوردستانی زۆر لاواز كردووه، بۆ نموونه له زمانی كوردی چ پێویست ده‌كات توانستی ئینگلیزی هه‌بێت و نه‌گۆڕ بێت، بۆ نه‌كرێته دوو تا پێنج توانستی زمان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی بنووسن و یاخود ئه‌ده‌بی به‌رواردكاری كوردی له‌گه‌ڵا هه‌ر زمانێكی تردا (وه‌كو زمانه‌كانی فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، رووسی و فه‌ره‌نسی)، یان بۆ به‌شی مێژوو ئه‌گه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت له مێژووی نوێ بخوێنێت‌و تێزه‌كه‌ی بنووسێت مه‌رجی زمانی توێژینه‌وه‌كه‌ی بۆ دابنرێت، بۆ نموونه له‌سه‌ر عوسمانی یا سه‌فه‌وی ده‌نووسێت، بامهرجی زمانی فارسی و توركی عوسمانی بۆ دابنرێت، چونكه هه‌ندێ جار زمانی ئینگلیزی له زۆر بواری توێژینه‌وه سوود به توێژه‌ر ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئه‌مه بكرێته ڕێگایه‌كی تری هاندان بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار بیركردنه‌وه‌و توانسته زانستیه‌كانی به‌سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌دا بكرێته‌وه، ئه‌مه به‌چی دێته دی؟ یه‌كه‌میان: به‌وه‌رگرتنی خوێندكار به‌بێ مه‌رجی زمانی ئینگلیزی و دیاریكردنی مه‌رجی زمانی توێژینه‌وه‌كه‌ی، دووه‌میان: به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی توانستی ئینگلیزی‌و زمانه‌كانی تر‌و كۆمپیوته‌ر، واتا له ماوه‌ی دووساڵی خوێندنی خۆیدا زیاتر نا، به‌هه‌مانشێوه بۆ خوێندكاری دكتۆرا، ئه‌مه ئه‌و ڕێگایه كه كۆسپێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی له‌پێش هه‌ر كه‌سێكی ئاره‌زوومه‌ند بۆ خوێندنی باڵا هه‌ڵده‌گرێت، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت له‌وڵاتێكی وه‌ك مالیزیا بخوێنێت، چه‌ند زانكۆیه‌ك نه‌بێت كه داوای تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی (تۆفڵ) ده‌كه‌ن، ئه‌گینا گشتیان ئاماده‌ن نامه‌ی وه‌رگرتن(Offer Letter) بده‌ن به هه‌ر خوێندكارێك له‌كام شوێنی دونیا بێت، خوێندكار ده‌توانێت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ڕێگای ئینته‌رنێت ده‌توانێت پێشكه‌شی هه‌ر زانكۆیه‌كی بكات، له‌ماوه‌یه‌كی دیاركراویشدا نامه‌ی وه‌رگرتنه‌كه‌ی به‌ده‌ستی بگات، ئه‌گه‌ر توانستی ئینگلیزی نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به زانكۆكه‌وه ده‌كات چ له‌ناو زانكۆ یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ خولی زمان ده‌بینێت تا ئه‌و نمره پێویسته به‌ده‌ستده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌خوێندنی ئه‌كادیمی له ماسته‌ر یان دكتۆرا بكات، خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م: ته‌كنه‌لۆجیایان به‌كارهێناوه بۆ وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵادا، دووه‌م: خاڵی له‌و سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه: توانستی زمانی ئینگلیزی له پێشه‌كیدا نهیانكردۆته خاڵی ڕێگر له‌پێش وهبهرهێنانهكهیاندا، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ناتوانن ئه‌و پرۆژه زانستیه‌ی هه‌یانه بیخه‌نه سه‌ر پێی وه‌به‌رهێنان، بۆیه وه‌رگرتن ئاسانه، به‌ڵام كۆرسی خوێندن ماندووبوونێكی زۆری ده‌وێت، بۆیه خوێندنی به‌دڵنیایی جۆرییهكی به‌رزه، چونكه به زمانی ئینگلیزیه، ئامانجیشیان دیاره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له كوردستان به پێچه‌وانه‌وه‌یه..! به‌ڵام زانكۆكانی مالیزیا ده‌رفه‌تی داوه‌ته خوێندكار كه له‌دووری هه‌زاره‌ها كلیۆمه‌تر ڕایبكێشێتو فێری زمانی ئینگلیزی بێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا سامانێكی گه‌وره‌یی دارایی بچێته سه‌ر حیسابیه بانقیهكانیانو پرۆژه‌و كۆنگره‌ی گه‌وره‌ی زانستی ئه‌نجامبده‌ن. ئایا نه‌ك لاسایكردنه‌وه، به‌ڵكو سوود وه‌رگرتن له‌و ڕێگایانه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ خوێندنی باڵا، چۆن ده‌توانین سوودێكی بنه‌ڕه‌تیانه له چه‌ندین نموونه‌ی له‌وجۆره وه‌ربگرین بۆ دامه‌زراندنی بناغه‌ی وه‌به‌رهێنان له خوێندنی باڵادا؟ ئایا چۆن زانكۆكانی مالیزیا، هیندستان، وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بی، بتوانن له دووری هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تردا سه‌رنجی خوێندكارانی كورد به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن؟ ئه‌مه به چ ڕێگایه‌ك، به چ ئاستێكی زانستی؟ به‌چ كارتێكردنێك بتوانن وزه‌یه‌كی زۆری زانستی و سامانێكی زۆری دارایی ڕابكێشن؟ بۆ زانكۆكانی ئێمه نه‌بوونه‌ته ئه‌و جێگره‌وه‌یه (بدیل) بۆ ئه‌و زانكۆ و په‌یمانگا زانستیانه‌ی كه خوێندكارانی ئێمه ڕوویان لێده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان؟ ئایا سیاسه‌تی خوێندنی باڵای ئێمه و زانكۆكان، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی خوێندنی باڵایه پێشتر به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌مانه پرسیار گه‌لێكن له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وانی ئه‌كادیمی ئێمه و به‌رێز وهیزی خوێندنی باڵای هه‌رێم دا هه‌یه، ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌نده به داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی بۆ ده‌ستكردن به‌وه‌به‌رهێنان له‌خوێندنی باڵادا، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه له‌گه‌ڵا به‌رنامه‌كه‌یدا هاوتابێت له به‌ره‌وپێشچوونی، نه‌وه‌ك به‌رنامه‌كه شتێكی زۆر به‌رز و جوانی زانستی تێدابێت و نموونه‌یی بێت، له‌كاتی جیبهجێكردنیدا شتێكی كرچ وكاڵا بێت. پرسیاری كرۆكی ئه‌وه‌یه، ئایا كوردستان پێویستی به‌وه‌به‌رهێنانی خوێندنی باڵا هه‌یه یان نا؟ ئایا زانكۆكانی كوردستان تا كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی به‌ڕێوه ده‌چن؟ ئه‌مرۆ سه‌دا نۆوهدی زانكۆكان له ده‌وڵه‌تاندا له‌سه‌ر ئه‌و وه‌به‌رهێنانه به‌ڕێوه ده‌چن، كه یه‌ك: توێژینه‌وه‌ی زانستیه به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له تاقیگهكانیهوه بۆ لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره‌كان و میدیای تایبه‌تمه‌ند، دوو: له‌و سامانه داراییه‌ی به‌ناوی كرێی خوێندن (Tuition Fees) له خوێندكاران وه‌رده‌گرێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌كه‌م نانرخێندرێت، به‌ڵام داخوازییه‌كانی پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م، داواكاری خوێندكاران هێشتا رۆژ دوای رۆژ زۆرتر ده‌بێت، له ساڵانی ڕابردوو ژماره‌ی ده‌رچووانی زانكۆ زۆرتربوونه، بۆئه‌وه‌ی هه‌لی كاریان ده‌ستبكه‌وێت، پێویستیان به بڕوانامه‌ی به‌رزتره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زیاتر بكهنو ژیانێكی شایسته بۆیان بلوێت، به‌ڵام سه‌ركرده ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان كام ڕێگا هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ری ده‌رۆن كه زۆرێكی خولانه‌وه‌یه له ده‌وری خۆیدا، یان ئه‌و ڕێگایه هه‌ڵده‌بژێرن كه زانكۆكانی كوردستان له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه ده‌بوژێنێته‌وه‌و سه‌رنجی خوێندكاران ڕاده‌كێشێت بۆئه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان بۆ دونیا بكه‌نه سه‌نته‌ر و ئێمه‌یش چیمان له مالیزییهكان و دهستخوشكهكانیان له دونیادا كه‌متر نییه، تاوه‌كو له خاڵی كۆتایی و له‌دواوه‌ی زانكۆكانی جیهاندا بوه‌ستین، كه له ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهاندا ناومان وون بێت‌و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌یاندۆزینه‌وه، ئه‌ی كه‌ی ده‌یاندۆزینه‌وه و بڵێن خاوه‌نی سه‌نته‌ری گه‌وره‌ی زانستین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست با جیهانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت..؟
محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی*
*خوێندكاری ماسته‌ر له مێژووی كورد و عوسمانی له زانكۆی (B.A.U).