خۆرێك له پاڵ شه‌وی یه‌ڵدا
به‌دیار كوانووی شه‌وی یه‌ڵداوه دانیشتووم
مێژوویه‌ك شه‌وگاری ته‌نیا ئه‌سوتێنم
هه‌ناسه‌ی ئۆغرێكی دوور له ده‌روونما دێت و ده‌چێ
نه‌زه‌ر ناكه‌م وته‌ماشات ئه‌خۆمه‌وه
وا لێوم شه‌كره خه‌م ئه‌گرێ
ئیره‌یی به نۆته‌كانی خه‌یاڵبوونم
ئه‌وه‌نده‌ی ترنامۆت ئه‌كا…
ئه‌ی ئاده‌م
من كچی خۆرم
وریا به
نه‌با ته‌ماشات له خه‌می چاوما داگیرسێ
ناڵه‌م ئاوه‌دانی قه‌قنه‌س ئه‌سوتێنێ
ئاگه‌دار به په‌نجه‌ت به‌پرچم گڕ نه‌گرێ
دڵنیا به
به ماچێكی زه‌وتكراوم
خه‌یاڵ نابی
ئیره‌یی به نووری چاوم
بینینت رۆشنتر ناكا
ئێستاكه من زۆر ئازادم
وریابه ئاشنای ئازیزم
چرپه‌كانت وه‌ك نزای مۆمێكی له‌رزۆك له‌ناخمدا له‌بیر نه‌چێ!
ئێستا من دڵم ئازاده
خاڵییه له خه‌ونه‌كانت
وڵاتێكم ئاڵام ناوێ
ئاگردانی یه‌ڵدایه‌كی بێ حیكایه‌تی پیاوانم….
ئێستا تاراوگه‌م له مه‌نفا
ئێستا مه‌نفام له تاراوگه
حه‌زه‌ر ناكه‌م و رێ ئه‌بڕم
نه‌زه‌ر ناكه‌م و ته‌ماشات ئه‌مخواته‌وه
ئێستا خاڵی‌تر ده‌بێژم
نا هیچ ئاڵایه‌كم ناوێ
رێ ناده‌مه هیچ ئیمپراتۆرێكی تینوو
بۆ ساتێ بمكاته په‌نا!
ئاشنای هه‌ناسه و دیده‌نیم
من ئێستاكه كچی خۆرم
وریابه
وریا به
وریا
په‌نجه‌ت به‌تاڵه‌كانی پرچمه‌وه دانه‌گیرسێ!!
چنوور نامیق
26-5-2012