سیخوری ژن
فهمفهتال، femme fatale، ووشه‌یه‌کی فره‌نسیه، به واتای ژنی به‌دووم یان وێرانکه‌ر دێت. هێمایه‌که بۆ ئه‌و ژنانه‌ی، که به سیما و له‌شولار جوانن، سه‌رنجی پیاوان بۆ لای خۆیان ڕاده‌کێشن. بیچمێکه “فیگه‌رێکه” له هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کلاسیکیدا به‌رچاو ده‌که‌وێت. تایبه‌تمه‌ندی که‌سایه‌تی فهمفهتال به شێوه‌یه‌کی گشتی پێکهاتوه له‌و ژنانه‌ی که ئازاد‌و متمانهبهخۆن، لوت له ئاسمان و مه‌غرورن، وریا و لێهاتون له هه‌لخه‌ڵه‌تاندن و ههلفریواندنی پیاوان، هاوکات جوانن و له‌ڕووی سێکسییهوە دڵرفێنن. ئه‌م ژنانه له‌ئه‌نجامی به‌گه‌رخستنی روخساری جوان، گه‌نجی و لێهاتوویه‌کانیان، مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانیان به‌ده‌ست ده‌هێننن. جا بهگهڕخستنهکه چ بۆ ناو بێت یان پاره‌و سامان و سه‌روه‌ت یان بۆ پله‌وپایه‌ی به‌رز، ئه‌وا ئاماده‌ن هه‌مو کارێک ئه‌نجام بده‌ن. به وشه‌گه‌لێکی تر، ژنانی فهمفهتال به شۆخ و شه‌نگی و سێکسیواڵتییهکانیانهوە، له‌پێناو حه‌زو ئاره‌زوی خۆیاندا و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی تایبه‌تییه‌کانیان، پیاو ههلدهفریوێنن و له خشته‌ی ده‌به‌ن، به جۆرێک هه‌مو ڕێگایه‌ک ده‌گرنه به‌ر، که بارودۆخه‌که له ژێر کۆنترۆلی خۆیاندا بهێڵنه‌وه. به ڕاده‌یه‌ک کـــه ئاژاوە و ئاکامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه. یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه دڵرفێنه به‌ناوبانگه، که له مێژودا، به فهمفهتال و فریوده‌ر ناوزه‌ند کراوە، که به توانایی و هێزو لێهاتووی خۆی، دوو سه‌رکرده‌ی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆمانی ههڵفریواندووە، شاژنی میسری کۆن ” کلیوپاترا” بووە. ئه‌و شاژنه‌ی که کاره‌سات و تراژیدیای گه‌وره‌ی دروستکردووە و له پاشاندا، کۆتایی به ئیمبراتۆرهیهت و ژیانی خۆی هێناوە. بێگومان ژنانی فهمفهتاڵ هه‌ر له کۆنه‌وە تا رۆژی ئێستاش ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوە له بواری سیاسی و سه‌ربازیدا، له‌ڕێگای کاری سیخوری، له هێنان و بردنی زانیاری نهێنی سیاسی و سه‌ربازی. ئه‌مه‌ش له ئاکامی تێکه‌ڵبوونیان بووە له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رکرده‌و به‌رپرسان.
لێره‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی لهیهکنهپچراو له نێوان ئرۆتێک و سیخوری، له نێوان سێکس و جاسوسی هه‌یه، ئه‌م فیگه‌رانه به‌هۆی سرووشت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانه‌وه، خۆیان خزاندۆته ناو داموده‌زگا سیاسی و سه‌ربازییه ههستیارەکانهوە . نمونه‌ش له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌مدا، ژنانی فریوده‌ری هه‌ستبزوێنه‌ر به‌گه‌ڕخراون بۆ کاری سیخوری ووڵاتان له‌دژ یه‌کتری. نمونه‌ش ژنه سه‌ماکه‌ری هۆله‌ندی “مارگریتا زهیله”، که به” ماتا هاری” ناو دهبراوە. ماتا هاری له ساڵی ١٩٠٥، وه‌ک سه‌ماکه‌ر کاری کردووە، هونه‌ری سه‌ماکردنی ماتا هاری سه‌رنجراکێش و سێکسی و جوان بووه. هه‌ر زوو ناوبانگی دەرکردووە و له شاره ئه‌وروپیه‌کانی تری وه‌ک پاریس، ڤینا، مدرید و مۆناکۆ، بۆ نمایشی سه‌ما بانگده‌کرا و بایه‌خی پێدراوە. به‌و هۆیه‌وه، په‌یوه‌ندی نزییکی له‌گه‌ڵ جه‌نرال و سه‌رکرده و فه‌رمانبه‌رە باڵاکان دروست کردووە وهه‌تا خۆی گه‌یاندۆته کۆشکی سه‌رگه‌رمکردنی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌نداره باڵاکان. ئه‌م سه‌ماکه‌ره له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆله‌ندی هه‌بووه توانیویه‌تی گه‌شتوگوزار بۆ ووڵاتانی تر بکات، دیاره گه‌شته زۆره‌کانی و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نزیکی له گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی سیاسی باڵا و سه‌ربازی، بایه‌خ و سه‌رنج راده‌کێشیت. هه‌ر بۆیه له ساڵی ١٩١٧ له‌لایه‌ن فرهنسییهکانهوه گیراوە به تاوانی سیخوری بۆ ئه‌لمانیه نازیه‌کان حوکم ده‌درێت و پاشان گولله باران کراوە . بێگومان له کۆمه‌ڵگای خۆشمان ماتا هاری ئاسا، ژنی فریودهرمان هه‌یه، که خۆیان خزاندۆته ناو داموده‌زگا و رێکخراوهکانهوە و کاری سیخوری به‌سه‌ر پارت و ڕێکخراو و بهرپرسهکانهوە ده‌که‌ن . ئه‌م ژنه فریوده‌رانه له کاژێره بێده‌نگه‌کانی پێش کازیوه‌ی به‌یانیاندا، خه‌ریکی سه‌رگه‌رمی و دامرکانه‌وه‌ی کهف و کوڵی دۆست و په‌یوه‌ندییه‌کانیانن . ئیتر ئایا ئه‌م ژنانه به‌هۆی هۆنراوه و هه‌ڵبه‌ست به سه‌ر جه‌نه‌رال و سه‌ربازی باڵا بێت، یان به‌هۆی ماسته‌ر و دکتۆرای ساخته‌ی ووڵاته عه‌ربیه‌کان و ووڵاتانی تربێت. خۆیان خزاندۆته کۆشکی سه‌رکرده‌و به‌رپرس و زهویدارە باڵاده‌سته‌کان. ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست یان پله‌و پایه هه‌ر پهرژهوهندییهکی تر بێت ئاماده‌ن جه‌سته‌و روخساری خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ، به‌ڵام دیاره ئه‌م بهگهرخستنه ، ئه‌م ملدانه هه‌ر وا ئاسان نییه، به‌لکو مێژوو ده‌ریده‌خات که به چه‌ند نرخێکی گران له‌سه‌ریان ده‌که‌وێته‌وه.
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید