
توره‌یی و موقه‌دده‌س … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئه‌و فلمه‌ی كه له ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوكرایه‌وه، هیچی نه‌سه‌لماندبێت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه جیهان ئاماده‌یه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وی تر و پێشێلكردنی پیرۆزییه‌كانی یه‌كتر. ئه‌م فلمه ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌رباری تاقیكردنه‌وه‌ی جیهان له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌رباری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیا گه‌وره‌كانه‌وه، به‌ڵام ڕۆحێكی شه‌رانگێزی له ناو ئایینه جیاوازه‌كاندا بوونی هه‌یه و له چركه‌یه‌ك له چركه‌كاندا ئه‌گه‌ری نانه‌وه‌ی شه‌ڕێكی گه‌وره له‌ئارادایه. مرۆڤ سه‌ری ده‌سورمێت كه ئاینه‌كان له جیهاندا كه یه‌ك خودایان هه‌یه ئه‌م هه‌موو رقه چییه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر ده‌ری ده‌بڕن. مرۆڤ توشی شۆك ده‌بێت به‌وه‌ی كه ئایینه‌كان هێنده چالاك بن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانی یه‌كتر، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران كۆك بن له‌سه‌ره ئه‌وه‌ی یه‌ك خودا له‌سه‌روه‌وه چاودێریمان ده‌كات.
من تا سه‌ر ئێسقان بڕوام به ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كان تا ئاستی ڕه‌خنه‌گرتنیش هه‌یه، به‌ڵام نایشارمه‌وه گاڵته‌كردن به موقه‌ده‌ساتی ئه‌وی تر شه‌ڕێكی هێنده نه‌خوازراوه كه پێگه‌ی ئه‌و ئایینه به‌هێزتر ده‌كات نه‌ك لاواز. من نازانم چ هێز و گروپێك ده‌ستی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فلمه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم به‌م جۆره له ململانێ تا ئه‌به‌د دوورمان ده‌خاته‌وه له گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی له سه‌ر ئایینه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌كان. سه‌یرم لێ دێـت كه ده‌رهێنه‌رێكی یه‌هودی و كۆمه‌ڵه جه‌نگاوه‌رێكی موسوڵمان كه یه‌ك خودایان هه‌بێت هێنده دوژمنی پێغه‌مبه‌ره‌كانی یه‌كتر بن. ئه‌م ڕووداوه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئاینه‌كان چه‌نده پێویستیه‌كی ڕوحی بن بۆ كۆمه‌ڵگه، بارته‌قای ئه‌وه‌ش بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئاسمان و ئه‌م ڕووداونه بده‌نه ده‌ست خوا، خۆیان جهه‌ننه‌مێك له جیهاندا ده‌خوڵقێنن.
لێره‌وه ده‌زانین كه هه‌ندێ جار به‌رگریكردن له ئاین ده‌بێته مه‌ترسی بۆ كۆمه‌ڵگه. واته لێره‌دا هه‌م دژایه‌تی ئایین كاره‌ساته و هه‌م به‌رگریكردن لێی كێشه‌یه. دژایه‌تیكردنی ئایین خۆی له‌خۆیدا هیچ نیه جگه له دووركه‌وتنه‌وه‌مان له گفتوگۆی عه‌قڵانی له‌سه‌ر نزیكبوونه‌ونه‌وه‌ی ئاینه‌كان و به‌رگریكردن له ئاینیش خوێن به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه‌ك كوشتنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له لیبیا. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا هه‌ر مه‌ترسییه، به‌رگی له ئایین خوێن به‌رهه‌م دێت و دژایه‌تیكردنیشی خوێنێكی تر.
دوور نیه هه‌رزه‌یه‌ك له‌و په‌ڕی دنیاوه بیه‌وێت ئاراسته‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی به خوێن كۆتایی پێ بێنێت. یان موسوڵمان سه‌رقاڵ بكات به حاڵه‌تێكه‌وه كه ده‌رئه‌نجام ئیشی نه‌بێت به‌ناوی به‌رگری له موقه‌ده‌سه‌وه خوێن به‌رهه‌م بێنێت. فلمێك له كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكا به‌رهه‌م بێت باڵیۆزێك له لیبیا تاوانی چییه؟ هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵه‌ی نوخبه‌ی سیاسی له كوردستان هاوڵاتیان لێی به‌رپرسیار نین، به هه‌مان شێوه ده‌رهێنانی فلمێك له ئه‌مریكا منداڵێكی قژزه‌ردی ئه‌و وڵاته تاوانی چییه به‌به‌ر چاوی هه‌موو دنیاوه ئاڵاكه‌ی ده‌سوتێنیت. به‌مانایه‌كی تر ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كمان نیه به‌ناوی ئه‌مریكا، ئێستا ئه‌مریكا بارته‌قای زیاتری خه‌ڵكی خۆی بیانی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه. سوتانی ئاڵای منداڵێكی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م هێنانی فلمی كۆمپانیایه‌ك كه هێشتا ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی دیار نیه، ڕه‌فتارێكی هێده جوان نیه بۆ به‌رگریكردن له پیرۆزی.
ئێمه له جیهانێكی كراوه‌دا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر موسوڵمانی خودا له‌م جۆره وێنانه بترسن، ئه‌وا ده‌بێت خۆیان بۆ زیاد له وێنه‌یه‌كی تر ئاماده بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م پردی په‌یوه‌ندیه ئه‌وه‌نده ته‌نك بێت فلمێك بتوانێت بیڕوخێنێت ئه‌وا دڵنیام ده‌بێت له ئێستاوه خۆمان بۆ ئه‌و ڕووخانه ئاماده بكه‌ین.
هه‌روه‌ك چۆن له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا گه‌نجێك چه‌ند ڕسته‌یه‌كی نوسی و موسوڵمانانی كوردی توڕه كرد و وه‌خت بوو هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ست بچێت، ئاواش ئه‌م جۆره وێنانه له جیهاندا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌رزه‌كارێك له‌وپه‌ڕی دنیاوه وامان لێ بكات له‌پێناوی به‌رگریكردن له پیرۆزیه‌كانماندا زۆر شت له‌گه‌ڵ خۆماندا بسوتێنین. به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فلمه‌ش شتێكه له‌م بابه‌ته. خه‌ریكه بۆ به‌رگریكردن له پیرۆزی، پیرۆزیه‌كانی مرۆڤ و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان پێشێل ده‌كه‌ین.
azizrauf75@yahoo.com