دوای داخستنی ئاكانیوز … وشیار ئه‌سوه‌د
دوای داخستنی ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز) كه تاكه ئاژانسی هه‌واڵی بوو له كوردستاندا تا ئاستێكی باش پیشه‌ییانه كاری ده‌كرد، نازانم هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و كوێم ده‌به‌ن و زۆریش گوێم به‌و لایه‌نه نه‌داوه. ئێمه رۆژنامه‌نووسین و به‌ر له ئاكانیوزیش جێگه‌مان له‌و بواره‌دا دیار بووه، له كاتی كاركردنیشم له‌و ئاژانسه‌دا چه‌ندان پڕۆژه‌ی كاركردنم له شوێنانی تره‌وه خراوه‌ته به‌ر ده‌ست و به‌هۆی ئاكانیوز و راستیتان ده‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی (كاك به‌دران)ه‌وه نه‌مكردوون، چونكه دڵم به‌و شوێنه خۆش بووه كه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانه‌وه كاری رژدمان تێدا كرد و مه‌به‌ستیشمان بوو پێشی بخه‌ین.. ئه‌مانه زۆر جێگه‌ی داخ نین و له كوردستاندا به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی میدیاكان روودانی ئه‌م شتانه به‌ئاسایی ده‌بینم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا خه‌می دنیای پێ هه‌ڵگرتووم، ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا شتێك به‌ناوی ئاژانسی هه‌واڵه‌وه نامێنێ. زۆریش سه‌یره له‌م هه‌رێمه زه‌به‌لاحه‌دا ئاژانسێكی هه‌واڵ نه‌بێ!!!.. به‌ڵی به‌هۆی ماندووبوونی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م و هاوڕێ و هاوپیشه‌كانم گریانم بۆ ئاكانیوز دێ، به‌ڵام خه‌می داخستنی ئاكانیوز به‌هۆی پاره‌وه كه له كوردستاندا گه‌لێك زۆره، هه‌رگیز گه‌وره‌تر نییه له‌و خه‌مه‌ی ده‌بێ بۆ دیتنه‌وه‌ی ئاژانسێكی هه‌واڵ كه پیشه‌ییانه كار بكا، فانۆس هه‌ڵبگرین.