
هزره سه‌ره‌کییه‌کانی ئازادیخوازی …به‌شی یه‌که‌م
(2) شۆڕشی ڕیشه‌یی
پێش هه‌مووشتێك شۆڕشی ڕیشه‌یی شایسته‌ی ئازادیخوازییه، واته پڕ به‌پێستییه‌تی، کۆتای ساڵی ڕابوردوو ( ئۆگستین هامون Augustin Hamon) له‌ناو ئازادیخوازه‌کاندا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدا، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه و وتی” که‌سی ئازادیخواز** شۆڕشگێڕێکه، نه‌ك هه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵگه ڕه‌تده‌کاته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و پاسه‌وانانه‌ش ڕه‌تده‌کاته‌وه، که ته‌رخانکراون بۆ چاودێریکردنی، ئه‌و به‌ندانه که سزادراون به سزای درێژخایان، واته سزای به‌ندکردن تامردن، ئه‌و که‌سه شۆڕشگێڕه، که‌سێکی ڕزگار بووه” ( ماکس شتێنه‌رMax Stiner)یش ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سه شۆڕشگێڕه وتوویه‌تی”ئه‌و شۆڕشگێڕه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ڕزگاری بووه، له هه‌موو شته پرۆزه‌کان و دژی نۆکه‌ری و خزمه‌تکاریه و له‌ناویشیان ده‌بات، واته ئه‌توانێت، بناغه‌ی ڕێساکانی ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ر هه‌ڵته‌کێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌شتوانێت، هه‌موو ڕێساکانی (هێژا به‌ره‌ڵاکان) و (به‌د ده‌ماغه‌کان)یش له‌ناوبه‌رێت، چونکه ئه‌وانه له‌بری ئه‌وه‌ی حه‌وانه‌وه و ڕاستییه‌کان ببه‌خشن به هه‌زاره‌ها هه‌زار که‌س، بازئه‌ده‌ن به‌سه‌ر هه‌موو به‌ربه‌سته‌کاندا و هه‌موو حه‌ز و ویسته‌کانیان ئه‌ده‌ن به‌ده‌ست پاره بۆگه‌نه‌کانیانه‌وه”
(پرۆدۆ‌ن) نه‌فره‌تی له هه‌موو (کۆمه‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی) کردوه، واته خزمه‌تکاره‌کانی کڵێسه‌کان- قازیه‌کان- فه‌یله‌سوفه‌کان- ڕۆژنامه‌نوسه‌کان- په‌رله‌مانبازه‌کان ، چونکه ئه‌وانه گه‌ل به ده‌عبا و دێوودرنج ئه‌زانن و به‌پێوویستی ئه‌زانن کپبکرێت،کۆته و زنجیر بکرێت، ڕابهێنرێت له‌گه‌ڵ برسێتی و خوێنی به‌هه‌در بدرێت، به‌بێئه‌وه‌ی ئیستعمار و جه‌نگیش تاوانبار بکرێت (الیزیة روکرElée Reculs)***ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی”بۆچی خاوه‌نبه‌خته‌کانی ناو نازوونیعمه‌ت خوازیاری ئه‌وه‌ن ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه بێبه‌ڵاو پارێزراو بێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ژاران و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان، تزاره‌کان هه‌ن، تزاره‌کان ئه‌توانن بڕیاری جه‌نگه‌کان بده‌ن و گه‌ل بکه‌نه جه‌نگاوه‌ر و ڕه‌وانه‌ی جه‌نگه‌کانی بکه‌ن،ئه‌وانه له‌وه زیاتر ، که پێوویسته لایه‌نگیری ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان- سه‌رکاره‌کان- تزاره‌کان بگیرێت، هیچ بوارێکی تریان بۆ گه‌ل نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵام ژیان له به‌رده‌وامبونیدا ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر که‌سی ئازادیخوازدا، که به‌رگری له غه‌یره نیزامییه‌کان بکات، واته به‌رگری له‌وانه بکات، که سه‌رپێچی یاساکان ده‌که‌ن، که هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه‌ش به‌ندکراون، یان سوخره‌کێشی قوورس سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا، یان نه‌فره‌تیان لێکراوه و ڕه‌وانه‌ی جه‌نگه‌کانیان کردون و به کوشتیان ئه‌ده‌ن” (باکۆنین) له‌وه زیاتر ڕۆیشتوه و ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی،هیچ دادپه‌روه‌ری نییه، که (مارکس) و (ئەنگلس) به‌و سوکییه باسی (البرولیتاریا الرثة) ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌مه‌رجێك، گیان و هێزی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی*** له‌و توێژه‌دا خۆی حه‌شار داوه، نه‌ك له‌و به‌شه‌یدا، که بوه به بۆرژوازی، مه‌گه‌ر (به‌لزاك) ئه‌دیبی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی له زمانی پاڵه‌وانه‌که‌یه‌وه، واته(ڤوترینVautrin) گوزارشت له شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکات؟ ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌شدا، که پاڵه‌وانه‌که‌ی نیوه یاخیبوه و نیوه خراپه‌کاریشه
په‌ڕاوێز:
* بڕواننه کتێبی (التحرریة من العیقیدة الی الممارسة) دانییل غیرین. ئەم وەرگێڕانە لەگەڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی به‌راورکراوە.
** له‌مه‌ودوا، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی زمانه‌وانی ده‌رباره‌ی (ئه‌نارکیزم ) یه‌کلکراوه‌ته‌وه، له زمانه عه‌ره‌بیه‌که‌دا(التحرریة) به‌کارده‌هێنین،له زمانه فه‌ره‌نسیه‌که‌شدا(Libertaire)- و- ع
***جوگرافیاناس و تیۆرزانێکی ئازادیخواز بوه، نزیك بوه له (کرۆپۆتکین)ه‌وه،چه‌نده‌ها به‌شداری به‌نرخی هه‌بوه ده‌رباره‌ی ئازادیخوازی-و-ع
**** (مارکس) و (ئینگلس) له دووسه‌ره‌وه باسی ئه‌و توێژه (الپرولیتاریا الرثة)یان کردوه، له سه‌رێکه‌وه باسی باریگرانی هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و توێژه‌یان کردوه، له‌سه‌رێکی تره‌وه دژیاتی و توڕه بون و قێزهاتنه‌وه‌ی خۆیان په‌رده‌پۆش نه‌کردوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاستی ژیانه کوله‌مه‌رگیه‌ی ئه‌و توێژه، که به‌و چه‌شن حاڵه‌ته ناله‌باره‌و قێزه‌ونه‌دا ده‌ژیین ، جا به بڕوای ئێمه (باکۆنین) ئه‌و دوو سه‌ره‌ی باسکاریه‌ی تێکه‌ڵکردوه، له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌و جۆره باسی نادادپه‌روه‌ری (مارکس) و (ئنگلس)ی کردوه ده‌رهه‌ق به‌و توێژه و-ع