Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
دایك …ئه‌مین محه‌مه‌د

دایك …ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

دایكم خۆشـــه‌ویســـته‌ لام

كه‌ دوور بێت لێم ، به‌ ته‌نیام

ئاگای لێمه‌ گشـــــت شه‌وێ‌

چـونكه‌ منی خۆشـــــده‌وێ‌

ده‌مپـارێزێ‌ له‌ ســــــه‌رما

شنه‌ی (با) یه‌ بۆ گــــه‌رما

ده‌ڵێ‌ رۆڵه‌ی شـــــــیرینم

هێز و هه‌ناســـــه‌ و تینم

وه‌ك باخچـــه‌ی به‌هار وابه‌

روناكــــایی چــــــرابه‌

خۆزگــه‌ ژیـــــان وابوایه‌

دایكم هــــه‌ر له‌ لام بوایه‌

ئه‌وسا بۆ خۆم به‌ شـــادی

خه‌نده‌ و ئــــارامیم ده‌دی

@@@ 

 

 

Previous
Next