
دیداری ته‌وه‌ری نووسه‌ری كورد‌و ترس له ره‌خنه له‌گه‌ڵ كه‌ریم ده‌شتی
كه‌ریم ده‌شتی خاوه‌ن ئه‌زمونێكی فراوان له‌نووسینی ئه‌ده‌بیاتدا له‌م ته‌وه‌ره‌دا به‌ژداری كرد، به‌ڵام پێی باشبوو پرسیار‌و وه‌ڵام نه‌بێت به‌ڵكو بۆ كۆی پرسیاره‌كانمان وه‌ڵامێكی گشتگیرمان بداته‌وه، واته ئه‌م دیداره‌دا جیاواز له‌دیداره‌كانی تر كه بۆ هه‌ر پرسیارێك وه‌ڵامێك هه‌بێت به‌ڵكو بۆ كۆی پرسیاره‌كان وه‌ڵامێكی فراوان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تادا كۆیی ئه‌و پرسیارانه ده‌خه‌ینه روو پاشان كۆی وه‌ڵامه‌كانی كه‌ریم ده‌شتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
– بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دیدو ڕوانین‌و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕهخنهگرتنو پرسیار كردن، واته ئایا كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه به‌رهه‌مهێنه؟ له‌ناو فهرههنگو كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێكبێت له فهرههنگو ژیانمان؟
– ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان‌و ئهدیبانو ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟(به‌گشتی مجامه‌له‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نمونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
كه‌ریم ده‌شتی: من به گشتی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌مه‌وه ، چونكه له چه‌ندین بواری دیكه قسه‌م له مه‌ڕ ئه‌و باسانه كردووه، به‌وه‌ی كه ئێمه چۆن ره‌خنه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه پرۆسێسی ره‌خنه‌یی له ناو ئێمه‌دا پرۆسێسێكی سست و خاوه، تا ئێستا كه‌سانێك په‌یدا نه‌بووینه كه ته‌واو بكه‌ونه سه‌ر كاری ره‌خنه‌ی جیدییه‌وه، ئه‌م كاره‌ش بكاته به‌شێكی سه‌ره‌كی له تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی، واته كار بۆ ئه‌وه بكات كه ببێته كه‌سێكی پرۆفیشناڵ له‌م بواره‌دا، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست ده‌كات به كاری ره‌خنه‌یی به‌ڵام هه‌ر زوو داده‌مركێ و ئه‌زمونی خۆی له‌م بواره په‌ره پێ نادات، ئاخر كاری ره‌خنه‌یی پێویستی به مه‌عریفه‌ی زۆر‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆر‌و شاره‌زابوونه له ئه‌ده‌بیاتی دونیا و ئه‌ده‌بیاتی خۆماڵی، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ست به بوونی ژانرێكی ئه‌ده‌بی نه‌كه‌ین به ناوی ژانری ره‌خنه، ئه‌وه‌شیان له ئاستی به‌رهه‌م هێنانی ده‌قی باش و شاكار داده‌به‌زێنێ، تا ئێستاش له ناو ئێمه‌دا ره‌خنه ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه هۆكارێ بێت بۆ لێك كردنه‌وه‌ی باش و خراپی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانن، كه ئه‌مه ساده‌ترین جۆری ره‌خنه‌ی كلاسیكییه، له‌مێژه سه‌رده‌می ئه‌م جۆره ره‌خنه كلاسیكییه به‌سه‌ر چووه، ره‌خنه‌ی هاوچه‌رخ و ره‌خنه‌ی ئه‌م زه‌مه‌نه به‌دوای ئه‌مه‌دا ناگه‌ڕێ، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دا ده‌رگاكان بكاته‌وه بۆ سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌كانی خاوه‌ن ده‌ق و فه‌زاكانی بۆ ئاوه‌ڵا بكات، جۆرێ له هێزی جوانی و هێزی رۆشنبیری و هێزی كه‌ونی پێ ببه‌خشێ، واته ده‌قی ره‌خنه‌یی بۆته ده‌قێكی كراوه‌ی مه‌عریفی.
كولتووری نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵگری بابه‌تگه‌لێكی زۆره هه‌ر لهخووڕهوشتی تاك تا ده‌گاته دوا به‌رهه‌مه‌كانی زانستی‌و سۆسیۆلۆژی‌و مێژوویی… تاد هه‌موو ئه‌وشتانه پێی ده‌ڵێن كولتووری نه‌ته‌وه، ره‌خنه به‌شێكی گرنگی كوولتوره، شیعر بهچاكو خراپیه‌وه ده‌بێته به‌شێك له‌كلتووری نه‌ته‌وه، له‌ناو كولتووردا هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان یه‌كسانن، پێوه‌ری چاك‌و خراپیان، رۆڵی كاریگه‌ریان، بهرزیو نزمیان، ده‌چێته ناو گوتاری ڕه‌خنه، ئه‌لێره‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و كلتوورانهی هه‌ڵگری گوتاری ره‌خنه‌یی گرنگن زیندووترن له‌وانه‌ی كه پرۆسێسی ره‌خنه‌یان لاوازه، كه ئه‌وه‌ش به‌شێكی لێكدانه‌وه‌ی كولتووری مرۆڤایه‌تییه، ناتوانین (ئهرستوڤانیس) له‌ناو كلتووری گریكدا جیا بكه‌ینه‌وه له (سۆفۆكلیس) هه‌رواش ناتوانین له‌ناو كلتووری نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا، (حه‌ریق) جیا بكه‌ینه‌وه له (جه‌زیری) هه‌موویان كولتووری نه‌ته‌وه‌ن، تێكڕا ده‌بن به كولتووری مرۆڤایه‌تی، ده‌ستنیشان كردنی شوێن‌و پایه‌ی ئه‌وانه ئه‌ركی گوتاری ره‌خنه‌ییه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌ناو كه‌وانه‌ی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی شوێنێك له شوێنێكیدی به‌رزتر نییه، هه‌مووی كولتوورن، به‌ڵام جیابهند كردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌ركێكی دیكه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی كولتووره، كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كاری ره‌خنه گرهكانهوه، شیعر به‌ته‌نیا كولتووری نه‌ته‌وه دروست ناكات، به‌ڵكو هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه به‌یه‌كه‌وه كولتوور دروست ده‌كه‌ن. له نێو ئه‌م كولتووره‌دا ره‌خنه دامه‌زرێنه‌ری گه‌وره‌ترین ئاوێنه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێ خۆی له نێو ئه‌م كولتووره بدۆزێته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می نه‌وه‌یه‌ك، به‌بێ بوونی ره‌خنه و پرۆسێسی ره‌خنه‌یی كارێكی بێهوده‌یه، ، بۆیه ته‌قیم كردنی به‌رهه‌می نه‌وه‌یه‌ك هه‌روا كارێكی ئاسان نییه، چونكه له‌پشتی خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكارو ده‌ره‌نجامیان هه‌ڵگرتووه، به كۆمه‌ڵێك داوی مێژوویی دوراوه‌ته‌وه، به كۆمه‌ڵێ ته‌قه‌ڵی سیاسی تان وپۆ بووه، به‌ڵام وه‌ك گۆشهنیگایێكی له‌ده‌ره‌وه بۆ نمونه ده‌كرێ بڵێم شیعری نه‌وه‌ی ئێمه ئاسۆیه‌كی نادیاری نه‌ته‌وه‌یی سووری كردبوو، دێڕهكانیان هه‌ڵگری ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ بوون، فۆرمه‌كانیان له‌دایكبووی ناچاری بوون، به‌گشتی شیعری نه‌وه‌ی من شیعری دوای شكستێكی رۆحی گه‌وره بوو، كه هه‌موو بنه‌ماكانی ژیانی ورد‌و خاش كرد بوو. ناكرێ نه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو بێ شتێكی بۆ به‌ر له‌خۆی نه‌كربێ، من پێم وایه هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی تازه داهێنانێكی زیادی هه‌بووه له‌نه‌وه‌ی پێش خۆی، چ له‌ڕووی تێڕامان چ له‌ڕووی فۆرم، چونكه ئیقاعی ژیان ده‌گۆڕێ كه نه‌وه‌یه‌ك ده‌ڕواو نه‌وه‌یه‌كی دیكه دێته پێشه‌وه. به‌ڵا چ ژانرێ ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر ره‌خنه نه‌بێ، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه ئێمه له حاڵه‌تێكی باشدانین سه‌باره‌ت به داهێنان و ره‌خنه، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستای ره‌خنه هه‌ڵسه‌نگێنێت د‌رك به‌م راستیه ده‌كات كه سست‌و لاوازی لهرهخنهماندا زه‌قه. له‌م باسه‌دا ده‌بێ جیاوازی بكه‌ین له‌میانی قۆناغی ئه‌ده‌بی ره‌وتی ره‌خنه، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی په‌یوه‌ست به داهێنان نابێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ری سوودی لێوه‌رگرین، ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌و چێژ لێوه‌رگرتنه، به‌ڵام ده‌كرێ مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌نزیری ره‌خنه‌یی‌و سوود له لێكدانه‌وه‌كانی وه‌رگرێت، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی گوتاری رهخنهییمان له‌ناو كولتووری خۆمان ده‌ست ناكه‌وێ تا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری و له‌گه‌ڵ ئێستای گوتاره‌كاندا لێكی بده‌ینه‌وه‌و به‌راوردیان بكه‌ین‌و بایه‌خیان لێوه‌رگرین، ئه‌وه‌یان ده‌گمه‌نه،. هه‌موو نه‌وه‌یێكی ئه‌ده‌بی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵێك مهرجهعیبهتو كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی رۆشنبیرییه، كه ئه‌ده‌بی ره‌خنه‌ش هه‌مان ئه‌و مهرجعیهتو كه‌ناڵه رۆشنبیرییه رهخنهییانهیه، بیروباوه‌ڕێكی كۆنینه هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌ك پێناسه‌ی ره‌خنه ده‌كات، كه گوایه هه‌وڵێكه بۆ به‌دواداچوونی ده‌قێكی ئهدهبیو رۆشنبیری، هه‌روا به‌دیارخستنی لایه‌نی خراپ‌و چاك، ئه‌مه بۆ چوونێكی زۆر سه‌قه‌تی ته‌وژمی سهلهفیهته، چونكه ره‌خنه جۆرێك داهێنانكاری دیكه‌یه، گوتارێكه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك كه‌شف‌و خهستبوونهوهیه به‌سه‌ر دنیا شاردراوه‌كانی ناو ده‌ق، ده‌بێ گوتاری ره‌خنه گوتارێكی داهێنا ئامێزبێ، وه‌ك چۆن ده‌قێكی شیعری دهخوێنینهوهو رامان ده‌كێشێته ناو كۆمه‌ڵێك رامان‌و لێوردبوونه‌وه ئاواش ده‌بێ ره‌خنه بخوێندرێته‌وه، ره‌خنه رووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه‌و بابه‌تی زۆری هه‌یه، هه‌ر لهحهفتاكانهوه تا كۆتایی هه‌شتاكان ره‌خنه له‌ناو جغزێكی ته‌سكدا بوو، به‌ڵام له‌دوای هه‌شتاكانه‌وه ره‌خنه به ئاراستهیێكی دیكه‌ی فیكری‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا چوو، كۆمه‌ڵێك گه‌نج توانیان بنه‌مایێكی باشی ره‌خنه دابمه‌زرێنن وه‌ك پڕۆژه‌یێكی گرنگی ناو ئه‌ده‌بیات. وه‌كو گوتم كولتوور سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ئهدهبیو رۆشنبیری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌تانه، له كۆتاییشدا ئهوهشدهڵێم، له‌راستیدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ ئه‌وانه بیده‌نه‌وه كه به‌كاری ره‌خنه‌وه خه‌ریكن.