Skip to Content

Tuesday, April 30th, 2024
بەکتریای کولیرا لە دەسەڵاتەکەی خۆتاندایە نەک لە جەستەی کریکاراندا

بەکتریای کولیرا لە دەسەڵاتەکەی خۆتاندایە نەک لە جەستەی کریکاراندا

Closed
by October 15, 2012 گشتی

 

کورتە وەڵامیک بە وەزیری تەندروستی

 

 

ئەمرۆ دکتۆر ریکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەریمی کوردستان لە ووتەیەکیدا رایگەیاند سەبارەت بە هۆکاری بڵاو بونەوەی نەخۆشی کولیرا لە کوردستان کە لەم ماوەیەدا بۆتە هۆی توش بونی سەدان کەس و مردنی چەند کەس لە شارەکانی کوردستان کە بریاریان داوە لەمەودوا پشکنین بکەن بۆ پیسایی هەموو ئەو کریکارانەی کە لە دەرەوە دین ، چونکە بە ووتەی ئەو هۆکاری بلاو بونەوەی کولیرا لە هەریم دەگەریتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کریکارانە هەڵگری ئەو بەکتریایەن ،خۆ ئەگەر دەرکەوت کە هەر کریکاریک هەڵگری ئەو بەکتریایە بوو ئەوە یەکسەر دەیگیرنەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆیان.

راستی یەکەی بۆ هەر کەسیک گەر وەک جەنابی وەزیر پارەو دەسەڵاتی گەندەڵو ستەمکار لە راستی یەکان چاوی نەنوقینێ و دان بە واقعی گەندەڵی ئەم دەسەڵاتەدا بنی ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە هۆکاری، نەک هەر بڵاو بونەوەی ئەم نەخۆشی یە، بەڵکو زۆربەی نەخۆشی یەکانی تر سەرچاوەکەی بەکتریای ئەم دەسەڵاتەیە نەک بونی بەکتریا لە جەستەی چەند کریکاریک کە رەنگە رۆژانە بینە کوردستانەوە.

ئاخر نەخۆشی کولیرا لە جهانی هاوچەرخی ئەمرۆدا کەی ئەوەندە سامناکەو سەختە تا بەم شیوەیە بڵاو ببیتەوە چارەسەرنەکری و بەری پی نەگیری؟؟!!

هەڵبەت هەمومان ئەوە دەزانین تەنهای لە سایەی ئەو دەسەڵاتانەدا ئەو نەخۆشی یە ئەمرۆ زوو بڵاو دەبیتەوەو سامناکە کە دەسەڵاتەکەی وەک هەمان دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی یەکەی جەنابی وەزیری تەندورستی بیت.

بیگومانە نەک ئەم نەخۆشی یە بەڵکو زۆر نەخۆشی سادەی تر بە ئاسانی سەرهەڵدەداوبڵاو دەبیتەو دەبیتە مەترسی یەکی سامناک بۆ خەڵکی کوردستان تا ئەو جیگەیەی دەسەڵاتو وەزارەتکی وەک ئەمەی وەزیر هەبیت کە دزی و گەندەڵی و دەیان دیاردەی تر سەرتاپای وەزارەتو دەسەلاتەکەی داپۆشیوە.

مەگەر خۆیان نازانن چۆن و چەند لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا رۆژانە داوودەرمانی ماوە بەسەرچو و خۆراکو خواردنی ماوە بەسەر چو دیتە ئەم ووڵاتەوەو دەرخواردی خەڵکی دەردیت؟؟!

یاخود نەبونی سەرەتاترین خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەو ویرانی دەرمانخانەو دەیان مەیدانی تری دامودەزگای سەر بەم وەزارتەو….هەمویان مایەی سەرهەڵدان و بلاو بونەوەی خیرای ئەم نەخۆشیانە نین!!!.

دیارە هاوکات هەمو خەڵکی ئەوە دەزانی کە هەرگیز مەیسەر نابیت کە کەسانیکی ئاسایی و بی دەسەڵاتی ناو کۆمەڵگا دەستی گەورەی لەم هەمو بی خزمەتگوزاری و دزی و گەندەڵی و داتەپینی خزمەتگوزاری لە مەیدانی تەندروستی و هەمو مەیدانەکانی تردا هەبیت گەر دەستی رەشی گەورەی خۆیان نەبیت لەسەرەوە.

تا ئیستا چەندین جار لە دەزگاکانی راگەیاندن ،ئەوانەی کەمیک سەربەخۆییان هەبیت لەم دەسەڵاتە ،هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە چەند تەن لە خۆراکو داوودەرمانی ماوە بەسەرچوو ئاشکرا کراوەو دەستی گەورە بەرپرسان و بازرگانانی سەر بە دەسەڵاتی تیادا بوە بەڵام کەسمان نەمان بیست تاکە یەک بەرپرس لەوانە بدریت بە دادگا.

هەر وەک نمونەیەکی بچوک کە لەم ماوەیەدا ئاشکرا کرا مەسەلەی دابەش کردنی ئاردی ژەهراوی و ماوە بەسەر چو و دانی بە خەڵک بوو کە دەبیتە هۆکاری چەندین نەخۆشی، مەگەر ئەم تاوانە دەستی کریکاری ستەمدیدەی تیا بوو؟؟!!

لە کاتیکدا ئەوە ئاشکرا بوو کە ئەمە گەندەڵی و تاوانەو دەەستی گەورە بەرپرسو بازرگانانی سەر بە دەسەڵاتی تیابو و بی ئەوەی بدرین بە دادگاش.

بۆیە ئیستا ئەم بریارەی وەزیر، بە پشکنینی پیسایی ئەو کریکارانەی کە لە دەرەوە دەهینریت، جگە لە بەهانە هینانەوەو دامرکانەوەی رەخنەو نارەزایەتی خەڵک و لابردنی چاوی خەڵک و رقو تورەیی خەڵک لە جەنابی وەزیر و وەزارەتەکەی و سەرجەم دەسەڵاتەکەی شتیکی تر نی یە.

هەڵبەت وەڵامی ئیمەو سەرجەم خەڵکی نارازیی کوردستان بەرامبەر بەو قسە پوچانەی جەنابی وەزیر بە پشکنینی پیسایی کریکارانی هاتوو ئەوەیە گەر راست دەکەن ریگە بدەن با کریکاران و هەمو خەڵکی نارازی کوردستان لیژنەیەکی پشکنینی سەربەخۆ پیک بینن بۆ پشنکین دەسەڵاتو گیرفانی پیسی ئیوە با بزانین واقیعەن هۆکاری ئەم نەخۆشی یەو دەیان نەخۆشی و دیاردەی تر دەسەڵاتو گیرفانی پیسی ئیوەن یان پیسایی چەند کریکاری هاتون بۆ کوردستان

کە بەم پروپاگەندەیەتان دەتانەویت تۆوی ناکۆکی و دوژمنایەتی بخەنە ناو خەڵک و چەند هەزار کریکاریکی چەوساوەو بی بەش کە ناچار بوونە لە دەسەڵاتی سەرکوتو گەندەڵی ئەو ووڵاتەی کە لیوەی هاتون رابکەن و بینە کوردستان و هیزی کاری هەرزانی خۆیان بفرۆشن لە سایەی دەسەڵاتی بی یاسایی ئیوەدا؟؟!!

بۆیە گەر بە راستی وەزیریکی دڵسۆزی دەسەلاتیکی یەک زەررە ئینسانی و هەڵبژیردراوی خەلکی بویتایە ئەوە دەبو یەکسەر دەستت لە کارەکات بکیشیایەتەوە نەک ناکۆکی و دوژمنایەتی بکەیتە ناو کریکارانەوە.

 

١٤-١٠-٢٠١٢

موزەفەر عەبدوڵا

mozafar_as@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.