راپه‌ڕین، زمانی رۆژنامه‌نووسیی کوردی وێران کرد!
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د- سوید….
110 ساڵ مێژوویه‌کی فره‌و باڵایه بۆ سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی نووسین و رێنووس، به تایبه‌تیش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له پاڵ خه‌باتی رزگاری نیشتمانیدا، گرنگی به پاراستن و گه‌شانه‌وه‌ی زمانه‌که‌ی دابێت وه‌ک هۆکارێک بۆ به پێوه وه‌ستان و چۆک دانه‌دان، له ناو منداڵدانی مێژووی کوردایه‌تیدا هه‌ر زوو ده‌رک به مه‌رامی داگیرکه‌رو دوژمنان کراوه، که دوژمن تواندنه‌وه‌و شێواندنی زمانی کوردی کردبووه هۆکارێک بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و داگیرکردنی خاک، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و نه‌پسانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رنامه‌و پیلانه‌کانی دوژمنی گۆڕی، به تایبه‌تیش کارکردن بۆ زیندوو راگرتنی زمانی کوردی، ئه‌گه‌رچی کێرڤی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی خه‌باتی گه‌لی کوردستان له ههڵشان و داکشان بووه، به‌ڵام له باری زماندا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، به تایبه‌تیش مرۆ ده‌توانێت وه‌ک به‌رهه‌مێکی به‌ڵگه‌نه‌ویست سه‌یری ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوکراوانه بکات که حزب‌و رێکخراوه سیاسی‌و پیشه‌یی و دیموکراتییه‌کان ده‌ریانکردوون، ئه‌گه‌رچی ئاستی زمان له بڵاوکراوه بۆ بڵاوکراوه‌یه‌ک، له حزبێک بۆ حزبێکیتر، له وتارێک بۆ وتارێکیتر جیاوازه، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان له پنتێک کۆده‌کرێنه‌وه‌و یه‌ک پێناسه وه‌رده‌گرن که ئه‌ویش گرنگی دانبووه به ئاستی پێشخستنی زمانی نووسین.
خه‌باتی رزگاری نیشتمانی کوردستان، دابه‌شی دوو شێوه‌ی خه‌باتکردن ده‌کرێت، خه‌باتی گه‌رمکردنی چه‌ک و خه‌باتی گفتوگۆ‌و ئاگربڕ، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م شه‌ڕی پارتیزانی و شه‌ڕی مه‌فره‌زه‌ی بچووک و تا به شه‌ڕی به‌ره‌ییش ده‌گات، سه‌رکردایه‌تی کورد بیری له ده‌رکردنی بڵاوکراوه‌و پێکهێنانی ده‌زگای چاپی بچووک، پاشان گه‌وره کدۆتهوه له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامی چه‌ک و خه‌باتی چه‌کداری و به‌رچدانه‌وه‌ی ماشێنی راگه‌یاندنی داگیرکه‌ران، به خوێندنه‌وه‌و جارێکی‌تر هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش و خه‌باتی چه‌کداری نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئه‌و راستییه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که هه‌رده‌م گرنگی دراوه به پاراستن و گه‌شه‌دان به زمان و رێنووسی کوردی، له‌و رووه‌وه ده‌یان و تا سه‌دان نموونه هه‌ن که گه‌واهیده‌ری باڵاپێکردنی زمانه‌که‌مانن، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی چاپخانه‌و بوار نه‌بوون بۆ دامه‌زراندنی چاپخانه‌ی پێشکه‌وتوو، به‌ڵام ده‌بینین وه‌ک تهحهداییهکی گه‌وره‌ی داگیرکه‌ران، هه‌وڵدراوه ئاستی زمان و رێزمان فه‌رامۆش نه‌کرێت و زمانیش له وشه‌ی بێگانه بژار بکرێت، ده‌کرێت ئه‌مه به وه‌ڵامێکی توند‌و ده‌ستبه‌جێی داگیرکه‌ران بزانرێت، که ئه‌وسا نووسه‌ران و ئه‌دیبان و سه‌رکردایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان به هوشیارییه‌وه کاریان له‌سه‌ر ترسی تواندنه‌وه و لاوازکردنی زمانی کوردی کردبێت، دیاره ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌م په‌ره‌گرافه‌دا ئاماژه‌م پێدا پێویست به نموونه ناکات، به‌ڵام وه‌ک به بیر هێناوه، خوێنه‌ری به سه‌لیقه ده‌توانێت وه‌ک به‌ڵگه سه‌یری کۆمه‌ڵێک گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوکراوه بکات، که له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنی حزبی کوردی تا ئه‌مڕۆ ده‌رچوونه‌و له باری زمان و رێزمان و رێنووس و وشه‌دا لێیان وردببێته‌وه‌و سه‌یری وه‌ستایی نووسه‌رو وه‌رگێڕه‌کانیان بکات، که چۆن له نووسینه‌کانیاندا ورده‌کاری زمان و داڕشتینان به‌کارهێناوه، که‌چی به داخه‌وه تا ئێستا ده‌یان ماجستێرو دکتۆرا له زانکۆکانی کوردستان نووسراون، به‌ڵام نابینین لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی سه‌باره‌ت به زمان و رێزمانی کوردی له رۆژنامه‌گه‌رییدا، له قۆناغی رزگاریی نیشتمانی خه‌ڵکی کوردستاندا نووسرابێت و ئاماژه به بواره‌کانی گه‌شه‌ی زمان درابێت.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه زیاتر بریتی بوو له رووبه‌روو و کایه‌ی چه‌ک و شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، به‌ڵام وه‌نه‌بێت نووسه‌رو زمان‌زان و ئه‌دیبی کوردی دانیشتووی شاره‌کانیش ده‌ستبه‌رداری گه‌شه‌پێدانی زمان بووبن، نه‌خێر؛ به هه‌ر شێوه‌و شێوازێک بوو بێت، بۆ پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمان و رێنووس خه‌باتیان کردووه، ئه‌گه‌رچی رژێمه ده‌سه‌ڵاتدارو داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان به دڕندانه‌ترین شێوه خه‌ڵکی کوردستانیان چه‌وساندۆته‌وه و ژیانیان دووچاری کوشتن و جینۆساید کردووه، به‌ڵام هه‌رده‌م هه‌وڵدراوه، که تیرۆژه‌کانی روانین و کارکردن فراوان بکرێن و گۆشه‌کانی مانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی زمان فراوانتر بکرێن، له‌و رووه‌وه ده‌توانرێت ئاماژه به چه‌ندان ماوه‌و قۆناغی دروه‌شاوه له مێژووی زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی بدرێت، وه‌ک ساڵی 1940 تا 1950، که باشتره ناوبنرێت، قۆناغی گۆڤاری گه‌لاوێژ، ساڵی 1970 تا 1990، که ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به چه‌ند گۆڤارێکی ته‌مه‌ن کورت و گۆڤاره‌کانی به‌یان، رۆشنبیری نوێ ، رۆژی کوردستان، کاروان و هه‌فته‌نامه‌ی هاوکاری و پاشکۆی عێراق ( له‌م دوو هه‌فته‌نامه‌یه‌دا هه‌موو ژماره‌کانیان ناچنه چوارچێوه‌ی باس‌کراو)… هتد هه‌یه، له‌م دوو قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی زمانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، زمانی ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیات بووه، به‌ڵام له قۆناغی ساڵی 1970 تا 1990 هه‌وڵێک له ئارادابووه بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ زمانی رۆژنامه‌گه‌ریی رووت، راسته حزبی به‌عس رژێمێک بوو مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر خوێن‌و کوشتن بنیات نابوو، به‌ڵام نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌دیبی کورد شێلگیرانه له پێناوی پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانی کورد‌و و زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی خه‌باتی ده‌کرد، ره‌نگه ده‌نگی زڕو رووخاوو هه‌ڵپه‌رست هه‌بووبن، به‌ڵام نه‌یانتوانیووه، زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی بشێوێنن.
خه‌ڵکی کوردستان، خاوه‌نی درێژترین و پشوودرێژترین خه‌باتی چه‌کدارییه له رۆژهه‌ڵات و ده‌توانین بڵێین له جیهانیشدا، دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستان و داگیرکه‌ران به دڕنده‌ترین شێوه وه‌ڵامی داواکانی خه‌ڵکی کوردستانیان داوه‌ته‌وه، دیاره له دووتوێی ئه‌و مێژووه‌دا زۆرجار فرسه‌ت و ئه‌گه‌ری خۆسازدان و پشوودان هاتۆته پێشه‌وه‌و ناوه ناوه‌ش سوود له فرسه‌ته‌کان وه‌رگیراوه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی حه‌سانه‌وه‌دا به‌رخۆدانه‌کانی دوێنی له بیر کراون و تا زۆرجاریش فه‌رامۆش کراون، ئه‌گه‌رنا 17 ساڵه له سایه‌ی راپه‌ڕیندا کورد خۆی حکومی خۆی ده‌کات، که‌چی زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی ئه‌وه‌نده لاواز بووه که ده‌توانرێت ناوبنرێت زمانێکی وێران، دیاره رۆژنامه‌نووسی کوردی له زۆر بوار‌و باردا لاوازه، هه‌ر له گه‌مه کردن به فۆنت و قه‌باره‌کانی فۆنت تا ده‌گات به زمان و رێنووس و دانانی هێڵ و هه‌ڵبژاردنی ناونیشان و دیزاین و نووسین و دانانی گۆشه‌و هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی وێنه‌و… هتد، به‌ڵام من له‌م نووسینه‌دا ته‌نیا له زمانێک ده‌دوێم که راپه‌ڕین وێرانی کرد که تیایه سه‌لیقه‌و میزاجی شه‌خسی رێزمان ئیختیار ده‌کات، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو سه‌ره‌تاکانی رێزمان و رێنووس، که زۆربه‌ی زمانزانان له‌سه‌ری کۆکن، زمان‌زان و پسپۆرانی زمان و رێزمانی کوردی له‌سه‌ر هێڵێکی گشتی کۆکن، به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ک پسپۆرانی هه‌ر وڵاتێکی‌تر له‌سه‌ر هه‌ندێک ورده‌کاری کۆک نه‌بن، ئێمه ئیدیعای گه‌وره له جیهانی رۆژنامه‌گه‌ریدا ده‌که‌ین به تایبه‌تی له هه‌ندێک هه‌فته‌نامه‌دا، به‌ڵام چه‌ندان رۆژنامه‌نووسی ئه‌و ههفتهنامانه هه‌ن، نازانن و ناتوانن یه‌ک رسته‌ی کوردی به راست و درووست بنووسن! ئه‌مه‌و بێجگه له‌وه‌ی که خه‌ریکه هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی جیاکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌ب و زمانی رۆژنامه‌نووسی هه‌ره‌س پێ دێنن، به شێوازێک کارده‌که‌ن، زیان به زمانی نووسین و زمانی رۆژنامه‌نووسی ده‌گه‌یه‌نێت، ئاساییه رووناکبیری به‌ئاگام هه‌بێت و بتوانێت کاری داهێنه‌رانه پێشکه‌ش بکات، به‌ڵام زۆر ئاساییه له هونه‌ری رۆژنامه‌نووسیدا تێ نه‌گات و نه‌توانێت به شێوه‌یه‌کی درووست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمانی رۆژنامه‌نووسیدا بکات.
پێویسته ئاماژه به زمانی وردی رۆژنامه حزبیه‌کان، به تایبه‌تیش رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بده‌ین، که له ماوه‌ی 16 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا به گوێره‌ی توانا‌و پێویست پێڕه‌وی ده‌ستووره‌کانی رێزمانی کردووه، خاڵبه‌ندی فارامۆش نه‌کردووه، په‌ره‌ی به زمانی رۆژنامه‌نووسی داوه، زمانی بابه‌ته‌کانی له وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی بێگانه بژار کردووه، ئه‌و پرۆسێسه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌نده به ئه‌زموونی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌که، ده‌کرێت بڵێین شێوازی کاردنیشی له ته‌واوی رۆژنامه‌و ههفتهنامهکانیتر جیاوازتره، له هه‌ر رۆژنامه‌یه‌کدا هه‌واڵ باشترین نموونه‌یه که پێوه‌ری ئاستی هونه‌ری و زمانی رۆژنامه‌ی پێ بکرێت، له‌و رووه‌وه هه‌واڵ له کوردستانی نوێ‌دا نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووه له باری زمان‌و دارشتندا.
ئه‌مه‌و له‌وانه‌یه ئاستی گرفتی زمانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له دوای راپه‌ڕین دا به‌ند بێت به ئاستی خوێنده‌واری و هوشیاری و ئاگایی رۆژنامه‌نووس و کارمه‌ندی رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌کان، هه‌ندێک له سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی هه‌فته‌نامه‌و مانگنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کان، ده‌رچوون له ده‌ستووره‌کانی زمان و دانه‌نانی خاڵبه‌ندی و نووسینی وشه‌ی بێگانه به ته‌جاوزو داهێنان تێده‌گه‌ن، به تایبه‌تیش هه‌ندێکیان پۆزه‌تیڤه‌کانی حزبیش به نێگه‌تیڤ له زاکیره‌یان جێگیر ده‌که‌ن، دیاره په‌ره‌پێدانی زمان و رێنووس کارێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌و به‌رهه‌می ئه‌م و ئه‌و نیه، به تایبه‌تیش که تا ئێستا ئێمه خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ نین و پیلانه‌کان به‌رده‌وامن و ئاماده‌ن بۆ سڕینه‌وه‌و په‌کخستنی به‌رهه‌مه‌کانی تێکۆشانمان.
زمانی رۆژنامه‌نوسی کوردی وێرانه چونکه فلته‌ری خاوێنکردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی زمان له زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و هه‌فته‌نامه‌کان نیه، زمان‌زان و شاره‌زا پێش بڵاوکردنه‌وه سه‌یری بابه‌ته‌کان ناکات، زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی وێرانه چونکه رۆژنامه‌نووسان له کوردی به‌ولاوه زمانێکی‌تر نازانن، زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی وێرانه چونکه پرۆسێسی ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیی لاواز بووه‌و رۆژنامه‌نووسان زانیاری‌یان له‌مه‌ڕ دوێنێ لاوازه‌و له ئاینده‌ش ناڕوانن! زمانه‌که‌مان وێران کراوه چونکه پرانسیپی داڕشتنه‌وه له بواره‌کانی رۆژنامهنووسیماندا نیه‌و پێڕه‌و ناکرێت.
چاره‌سه‌ی ئه‌م گرفته هه‌نووکه‌یی و گه‌وره‌یه‌ش به‌نده به ستافی سکرتاریه‌ت و نووسینی رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و مانگنامه‌و گۆڤاره‌کان، که چیتر بابه‌تی لاواز له باری زمان و رێزماندا بڵاونهکهنهوهو وه‌ک زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره گه‌وره‌کانی جیهان هه‌وڵ بده‌ن ده‌ستکاری بابه‌ته‌کان بکه‌ن و دایانبڕێژنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ی ئه‌م گرفته به تایبه‌تیش له وڵاته دیموکراتیهکادا ناتوارێت هانا بۆ حکومه‌ت ببردرێت، نه‌خوازه‌ڵڵا له کوردستاندا که تا ئێستا زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حزبن و میزاجی شه‌خسی وه‌زیر بۆته سه‌رچاوه‌ی یاساکانی به‌ڕێوه‌چوونی کاروباره‌کان، به تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، به‌ڵام کاری ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌یه که کۆڕ‌و سیمینار سازبکرێت و باس له گرفته‌کان بکرێت و ئاماژه‌ش به رێگاکانی چاره‌سه‌کردنیان بکرێت، به تایبه‌تیش ئه‌زموونی ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی کێشه‌ی له‌مجۆره بوونه‌ته‌وه، باس بکرێن.
ئه‌م کێشه‌یه له رۆژنامه ئه‌لکترۆنییه‌کاندا باشتر ده‌بینرێت و له‌وه‌ته‌ی کورد سوودی له کۆمپیوته‌رو تۆڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێت بینیووه زمانی رۆژنامه‌نووسی کوردی وێرانتر بووه، چونکه ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان زۆربه‌یان به شێوه‌یه‌کی عه‌فه‌ویی کارده‌که‌ن و گوێ به ئاستی زمان و رێنووسی بابه‌ته بڵاوکراوه‌کان ناده‌ن.
Nawzad.ali@hotmail.com