دیمانە لەگەڵ فەلەکەدین کاکەیی
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی:
بیركردنه‌وه به‌رزترین پڕۆسه‌ی ئینسانه
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی نووسه‌رێكی سه‌نگین و جواننووسێكی خامه ڕه‌نگینه، نووسراوه‌كانی ئه‌و هه‌میشه ته‌ژین له خۆناسین ته‌سووف و عیرفان. هه‌رچه‌ند ئه‌و له ژیانی سیاسیی و حیزبی به‌شدار بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رنجی كتێبه‌كانی ئه‌وم دابێت هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه، وه‌ك خۆی ویستوویه‌تی درێژه‌ی به نووسینه‌كانی داوه. من هه‌ر له ساڵانی زووه‌وه ئاوێته‌ی نووسینه‌كانی ئه‌و بووم، به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی هه‌ست ده‌كه‌م له گه‌ڵ ناخی خۆم قسه ده‌كه‌م و له جیهانی جه‌نجاڵی ده‌وروبه‌رم داده‌بڕێم وبه‌ره و ئاگایی و بێداری هه‌نگاو ده‌هاوێژم، هه‌ر بۆیه له له هه‌لێكدا كه ئه‌و بۆی ڕه‌خساندم، ئه‌م گفتوگۆیه‌م له‌گه‌ڵی دا سازدا.
دیمانه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: نووسین وه‌ك هێندێك نووسه‌ر باسی لێوه ده‌كه‌ن پڕۆسه‌ی خۆ خاڵی كردنه‌وه‌یه، بۆیه ده‌نووسین كه خه‌یاڵمان ئاسووده بێت، به‌ڵام زۆرجار نووسین خه‌یاڵمان جه‌نجاڵ و قه‌ره‌باڵغ تر ده‌كات، یانی خه‌یاڵمان به‌ره‌و ئاقارێك ده‌بات كه زۆرجار خۆمانی تێدا ون ده‌كه‌ین. جه‌نابت ئه‌مه بۆچی ده‌گێڕییه‌وه؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر حاڵه‌تی نووسه‌ره‌كه، یان جیهانبینی نووسه‌ره‌كه. نووسین لای من شادییه، خۆشترین ساته‌كانی ژیانم ئه‌و ساتانه‌یه كه‌ده‌نووسم به‌ڵام ئه‌و نووسینه‌ی هی خۆمه(داهێنان)ه. زۆرجار هه‌یه له‌ژیاندا به‌تایبه‌ت ژیانی من كه به‌شێكی سیاسی و حیزبی بووه ئه‌ركباركراوم به نووسینی هه‌ندێ شت بۆ ڕۆژنامه و ئه‌ملا و ئه‌ولا ئه‌وه شتێكی ئاسایییه له سیاسه‌ت دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به هه‌ڵبژاردن و ئاره‌زووی خۆم ده‌ینووسم بێگومان ئه‌وه حاڵه‌تێكی خۆشییه، من ناڵێم نووسین خاڵی بوونه‌وه‌یه، به‌ڵام پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه، هاوكات ژیان پرۆسه‌یه‌كی دوور‌و درێژی خوێندنه‌وه‌یه مه‌رج نییه به‌س بنووسی. مرۆڤ هه‌میشه ده‌خوێنێته‌وه ئاگای له‌خۆی نییه، هه‌ر شتێك ببینی بیری لێ ده‌كاته‌وه وه لێكی ده‌داته‌وه، ئه‌وه پێی ده‌وترێت خوێندنه‌وه، ئه‌مه مه‌رج نییه نووسرا بێ. خوێندنه‌وه پڕۆسه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا په‌یدا بووه، نووسین بۆخۆی لایه‌نێكی خوێندنه‌وه‌یه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا نووسینه. له میانه‌ی نووسیندا مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئه‌و نووسینه‌ی لایه‌نی داهێنانی خودی تێدابێ هه‌ست به ئازادی و خۆشی ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی خاڵیبوونه‌وه ئه‌وه‌یه نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه واز له نووسین بێنی! زۆربه‌ی زۆری نووسه‌ر‌ان وان، له‌هه‌مان كات ئه‌زموونی منی نووسه‌ریش وایه، ئه‌وه‌ی له مێشك و خه‌یاڵ دایه گه‌ر بتوانرێت بخرێته سه‌ر كاغه‌ز یان بخرێته سه‌ر تۆماركراوی ده‌نگی و وێنه‌یی هه‌ست به ئاسووده‌بوونێك ده‌كرێت، كه ئه‌ركێك ئه‌دا كراوه. با ئه‌و ئه‌ركه هه‌رچه‌ندێكیش بچووك بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا زۆربه‌ی نووسینه‌كانی تۆ بۆنی ڕۆحانییه‌تیان لێ دێت یاخود جۆرێك له ڕۆحانییه‌تیان تێدایه، ده‌كرێت بپرسین قه‌ڵه‌می تۆ له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه خوی گرتووه، یاخود هه‌ر له زووه‌وه به‌م شێوازه ڕاهاتوویت؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: خۆی هه‌ر مرۆڤێك له ژیانیدا ماوه‌یه‌ك به ڕۆحانییه‌ته‌وه ده‌باته سه‌ر، به‌و مانایه‌ی مه‌سه‌له‌ی ڕۆحانییه‌ت شتێك نییه له مرۆڤ جیا بێته‌وه. ڕاستی هه‌ر نووسینێك لایه‌نێكی ڕۆحانی تێدایه، به‌ڵام لێره‌دا جیاوازی له‌وه‌دایه هه‌یه نه‌ختێك زیاتر ئاشكراتر په‌رده‌كه ده‌دڕێت، ده‌چێته ئه‌ودیوی ماناكانه‌وه به‌شوێن مانایه‌ك ده‌گه‌ڕێت. هاوكات ڕۆحانییه‌ت خۆی له‌خۆیدا گه‌ڕانه به‌دوای ماناكان. له‌زه‌رده‌شتییه‌ت دا پێی ده‌ڵێن (مینه‌وی)، به‌مانای باخی به‌هه‌شت یانی ئه‌ودیو. كه‌وایه له‌و دیو زیاتر ئازاد ده‌بێت، مرۆڤ ڕزگاری ده‌بێت و ناترسێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نه‌ترسا ده‌توانێ هه‌موو شتێك بڵێ.
من مه‌سه‌له‌ی رۆحانیه‌ته‌كه‌م له دوو لایه‌نه‌وه له‌سه‌رم نووسیوه ( ئه‌وه‌ی كه تۆ مه‌به‌سته) یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه له‌مناڵییه‌وه له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك گه‌وره‌بووم كه بایه‌خیان به‌م لایه‌نه داوه و له ڕێشه‌دا كلتووره‌كه‌ی ئێمه‌ش زه‌رده‌شتییه، هه‌رچه‌نده ئێستا شێوازێكی تری وه‌رگرتووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا زه‌رده‌شتی و میترائییه ( میهر). وه له بنچینه‌دا ته‌سه‌ووف و ڕۆحیگه‌ری له زه‌رده‌شتییه‌وه ماوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی یان ئه‌و لایه‌نه‌ی ته‌سه‌ووف كه له مه‌سیحیه‌ت و ئیسلامیش هه‌یه ڕیشه‌كه‌ی زه‌رده‌شتییه و له‌مێژه من به‌وه گه‌یشتووم، فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت یانی (ئیشراق) به‌مانای دره‌وشانه‌وه یان تیشك دانه‌وه‌یه. زه‌رده‌شت بۆخۆی ده‌ڵێت كه من خوام له ڕێگه‌ی عه‌قڵ و ویژدان و هۆشه‌وه ناسی . ناڵێت بینیم به‌ڵكوو ده‌ڵێت ناسیم هه‌ستم پێی كرد، له‌به‌رئه‌وه داوا ده‌كات مرۆڤه‌كان به عه‌قڵ بیربكه‌نه‌وه و به‌هۆش بن. له‌به‌رئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت فه‌لسه‌فه‌ی به‌كارهێنانی عه‌قڵه. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی چاكه هه‌ڵده‌بژێرێت یان خراپه، كه‌وایه خۆی ئازاده بچێ بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ ( بچی به‌ره‌و باشی یان خراپی ) كه‌وایه مرۆڤ ئازاده له‌هه‌ڵبژاردن له‌ژیاندا و ناڵێت هه‌موو شتێ موقه‌ده‌ره به‌ڵكوو تۆ ده‌توانی قه‌ده‌ری خۆت بگۆڕیت. ده‌ڵێت تۆ بیركه‌یته‌وه هۆش به‌كاربێنی قه‌ده‌ری خۆشت ده‌گۆڕێت. لایه‌نێكی تریش ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ژیان و ته‌مه‌ن و ئاگاداربوون له ده‌وروبه‌ری خۆم، خوێندنه‌وه‌ی كتێب و قوتابخانه‌كانی فیكری و فه‌لسه‌فی و عیرفانی و ئه‌وانه به‌وه گه‌یشتووم كه ئه‌م لایه‌نه زیاتر ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ سروشتی من چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی خۆڕسكییه به‌وه‌ی له هه‌موو مرۆڤێكدا لایه‌نی ڕۆحانی و ته‌سه‌ووف هه‌یه، به‌ڵام هه‌یه بایه‌خی پێ ئه‌دات هه‌یه ناوێرێت ده‌ستی بۆ ببات، هه‌یه له‌سه‌ری ناڕوات و پێی ده‌گات. هه‌موو شتێك ڕۆحانییه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك زانا هه‌ن ده‌ڵێن مرۆڤ بۆخۆی هه‌رچه‌نده شتێكی ماددی و به‌رجه‌سته دیاره به‌ڵام ئه‌وكاته تۆ ڕۆحی به‌ر له‌وه‌ی جه‌سته بیت، واته مرۆڤ پێكهاتووه له وزه‌یه‌ك و ژیانه‌كه وزه‌كه‌یه نه‌ك لا‌شه‌كه. وه ئه‌گه‌ر وزه‌كه نه‌ما ئه‌بێته لاشه‌یه‌ك(به‌ردێك) فڕێ ده‌درێت. كه‌وایه مرۆڤ وزه‌كه‌یه وزه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌ناوه‌وه ده‌یجوڵێنێ. جه‌لاده‌دین مه‌وله‌وی ڕۆمی ده‌ڵێت : مرۆڤ له‌ناو سكی دایكی‌دا به ڕیخۆڵه‌یه‌كه‌وه به‌نده له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ژێت، به‌ڵام كه له‌دایك بوو به‌ند ده‌بێت به ڕێخۆڵه‌یه‌كی تره‌وه له‌ژیاندا. كه‌وایه ئێستا هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ین له‌ناو ده‌ریایه‌ك له ڕۆحانیه‌ت داین ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت ئێمه ده‌مرین. كه‌وایه ڕۆحانیه‌ت به‌شێكه له مرۆڤ ده‌بێ په‌روه‌رده‌ی بكات. خۆ په‌روه‌رده‌كردن خۆ فێركردن خۆ پێشخستن مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه و مرۆڤ ده‌توانێ له‌و ڕێگه‌یه‌ی خۆی فێربكات خۆی په‌روه‌رده بكات ده‌توانێ بگات به‌و ئاسته و خۆی بگۆڕێ له‌م باره بۆ بارێكی تر، ئه‌م دیو بۆ ئه‌ودیو په‌رده‌یه‌كه له دنیادا دیارنییه هه‌ندێ كات مرۆڤ نازانێ له‌م دیو یان له‌و دیوه ئه‌گه‌ر ته‌ركیز نه‌كه‌یت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا زۆربه‌ی نووسینه‌كانی تۆ له گه‌ڵ زه‌رده‌شت سیخناخن، كه‌وایه ده‌توانین بڵێین نووسینه‌كانی جه‌نابت زه‌رده‌شت تێیاندا ڕه‌مزه، بۆچی ؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: خۆی زه‌رده‌شت تێیاندا ڕه‌مز نییه، به پێچه‌وانه‌وه، من ڕه‌مزی زه‌رده‌شتم. زه‌رده‌شت كلتوورێكی دوو سێ هه‌زار ساڵه‌ی كۆنی كورده‌وارییه واته هی ئه‌م خاكه ( میدیا)یه دواتر بووه‌ته ئه‌م كوردستانه ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره بهێنیت هه‌مه‌دانی بخه‌یته سه‌ر میدیا ده‌رده‌چێت ئه‌م ناوچه خاكی میدیا بووه. زه‌رده‌شت له‌م خاك و ئاوه ده‌ركه‌وتووه و دروستكراوی ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه ئێمه‌ی لێ ده‌ژین، كه‌وابێت زه‌رده‌شت ئێمه‌ین. ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌وا پێی ده‌ژین و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌مانه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دروست كردووه كه ناونراوه ئایینی زه‌رده‌شتی. یانی ئه‌گه‌ر زه‌رده‌شتیش نه‌بوایه ئه‌بوو شتێكی تر هه‌بوایه به‌هه‌مان مانا و بیركردنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو كوردێك زه‌رده‌شتییه و به‌دڵنیاییه‌وه زه‌رده‌شت فراوانتره له‌كورد. زه‌رده‌شت بڕوایه‌كه له فارس و بلووج و تاجیك و ئه‌فغانی و هه‌ندێك له پاكستان و هیندستان و ئه‌رمه‌نی وئازه‌ریش هه‌مووی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام كورد یه‌كێكه له میلله‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه زه‌رده‌شت تێیدا بڵاوبووه‌وه و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی تێدا ماوه. ئینجا هه‌ر به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستی خۆر له‌گه‌ڵت هه‌ڵده‌ێ و ره‌مزه‌كه لێره‌دا ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و خۆره وزه‌یه‌كی تێدایه كه هه‌موومان به‌وه‌وه ده‌ژین و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتیش له‌وه‌دایه و ئه‌گه‌ر گه‌رمایی و وزه‌ی ئه‌و خۆره نه‌بێت نه ڕووه‌ك ده‌بێ و، نه گیانله‌به‌ر. چ تیشك و ڕوناكیه‌كه‌ی چ گه‌رما و وزه‌كه‌ی ئێمه دروست ده‌كه‌ن؟ كه‌واته ئێمه به‌شێكین له‌و تیشكه. به‌پێی زانایانی ڕووه‌كزانی ڕه‌نگی گوڵ له ڕه‌نگی هه‌تاوه‌وه وه‌رگیراوه، كه‌وابێ منیش وام و تۆش وایت.
من ده‌مه‌وێت وه‌كو زه‌رده‌شتیانه قسه‌بكه‌م له‌لای من زه‌رده‌شت بووه‌ته فه‌لسه‌یه‌كی سروشتی پێویست ناكات من بڵێم زه‌رده‌شت وایه چونكه من زه‌رده‌شتیم، تۆ زه‌رده‌شتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه زه‌رده‌شتییه. ده‌یان ڕێ و ڕه‌سمی كورده‌واری ماوه ئه‌گه‌ر لێی وردبیته‌وه زه‌رده‌شتیانه‌یه، به‌ڵام ئێمه نازانین ئه‌وه‌یه، له‌كۆنیشه‌وه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ئێمه بایه‌خی به زه‌رده‌شت داوه و باسی زه‌رده‌شت ده‌كات و ڕیشه‌ی ئێمه بۆ زه‌رده‌شت ده‌گه‌رێته‌وه.
كاتێ من گه‌وره‌بووم له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه تێگه‌یشتم كه زه‌رده‌شت به‌شێكه له سروشت و كلتووری ئێمه، كورد له‌لای من هه‌ر سروشتێكی هه‌یه و به‌س، سروشتی تورك جیایه له‌به‌رئه‌وه‌یه كورد نابێته تورك، له‌هه‌مان كاتدا كورد سوننییه عه‌ره‌بی سوننییش هه‌یه، باشه بۆ نابنه یه‌ك؟ چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان سروشتێكیان هه‌یه له ڕوانینێكی دوورتره‌وه كه لایه‌نێكی فه‌رهه‌نگییه و له‌حاڵدا كه‌س نازانێ بۆ وایه! دۆكتۆر عه‌لی وه‌ردی كه كۆمه‌ڵناسێكی به‌ناوبانگی عێراقییه باسی سروشتی كۆمه‌ڵگای عێراق ده‌كات، وتیان بۆ باسی سروشتی كوردستانت نه‌كردووه؟ وتی چونكه ئه‌ویش توێژینه‌وه‌یه‌كی تری ده‌وێت! واته سروشتی عێراقی له كوردستانی جیاكرده‌وه.
من ده‌ڵێم ئێمه سروشتی خۆمان هه‌یه به‌و مانایه‌ی كه نه‌ك من ده‌مه‌وێ و تۆ ده‌ته‌وێ به‌ڵكوو خۆی هه‌یه، چونكه زه‌رده‌شت ته‌عبیر له سروشتی كورد ده‌كات! ئێستا زه‌رده‌شت خه‌ریكه ده‌بوژێته‌وه زیندوو ده‌بێته‌وه، ڕۆژێ دێت كه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی زه‌رده‌شت په‌یوه‌ندی به په‌رستشی دینییه‌وه نییه كه تۆ بچیت بۆ ئاته‌شگه و مزگه‌وت، به‌ڵكوو زه‌رده‌شت سروشتی تۆیه، مرۆڤی كورد ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێت كه ئه‌م فه‌رهه‌نگه بخوێنێ با بچێته مزگه‌وتیش با نوێژیش بكات با ڕێوڕه‌سمی ئیسلامی ئه‌نجام بدات، زه‌رده‌شت فه‌رهه‌نگه، جیهانبینینه، فراوانتره له ئایین. به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ر نابێت وه‌كوو ئه‌وه‌ی كابرایه‌كی ئینگلیزه بووه‌ته مه‌سیحی مه‌سیحیه‌ت هه‌ر مه‌سیحیه‌ته به‌س خۆی به ئینگلیز ماوه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌ڵمانه‌ی بۆته مه‌سیحی مه‌سیح خێزانێكی دیكه‌یه، به‌س ئه‌ڵمان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه ڕووسیش قه‌ومی خۆی ماوه‌ته‌وه، ده‌بێ ئێمه‌ش وابین، نزیكی په‌نجاوشه‌ش میلله‌تی موسوڵمان هه‌یه له‌هه‌مان كات هه‌ر گه‌لێك سروشتی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر دوو میلله‌ت وه‌ك یه‌ك بن ئه‌بن به‌یه‌ك. كه‌واته هه‌ر میلله‌تێك سروشتی خۆی هه‌یه، با هه‌رچه‌ند هاوئایینی میلله‌تێكی دیكه‌ش بێت.
ئه‌وه ئێرانه، ئه‌وه سوریایه، تووركیایه، ئه‌وه مالیزیه، ئه‌وه كورده، ئه‌وه عه‌ره‌به، هه‌مووی موسوڵمانن، به‌ڵام شتێكی تر هه‌یه كه جیایان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش سروشته‌كه‌یانه، له‌سه‌ر ئه‌م سروشته كار نه‌كراوه نازانم بۆ؟ ده‌توانین بڵێین به‌شێكی گرنگی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یه، فه‌رهه‌نگیش مه‌سه‌له‌یه‌كی وا ساده نییه باسی بكه‌ین.
كورد كه‌م له‌سه‌ر كه‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگی خۆی ڕۆیشتووه، من باسی ڕابردوو ناكه‌م كه ده‌ڵێم زه‌رده‌شت مه‌به‌ستم ئه‌و شه‌خسه نییه كه پێش دوو هه‌زار و هه‌شت سه‌د یان سێ هه‌زار ساڵ بووه، یان ئه‌و كتێبه‌ی هه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه باسی ئێستا ده‌كه‌م ئێستا زه‌رده‌شت و فیكر و كتێبه‌كه‌ی هه‌یه، له چین موسوڵمان هه‌یه مه‌سیحی هه‌یه بودایی هه‌یه، هه‌یه عیباده‌تی سروشت ده‌كات، به‌ڵام چین هه‌ر چینه چونكه سروشتیان ناگۆڕێت. له‌لای كوردیش هه‌روایه ئه‌بێ به‌و چاوه ته‌ماشای بكه‌ین وه ئه‌و سروشته‌ی كه هه‌یه‌تی ئه‌یبه‌ستێ پێكه‌وه. سروشته‌كه هه‌ندێجار له زمانه‌كه ده‌رئه‌كه‌وێت، هه‌ندێجاریش داب و نه‌ریته به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ، له‌لای ئێمه وه‌كو نه‌ورۆزه جه‌ژنه‌كانی تری سروشته شه‌وی یه‌ڵدایه پیری شالیاره ئایینه‌كانی تره ئه‌مانه هه‌مووی سروشتی تۆ دروست ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌یه، كه من ده‌ڵێم زه‌رده‌شت سروشتی منه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا وه‌ك بۆخۆم هه‌ست ده‌كه‌م نازانم تاچه‌ند وایه، له‌به‌شێك له نووسینه‌كانت لاڵانه‌وه یان هه‌ست به گوناح كردن هه‌یه بۆ نموونه ل بابه‌تێك له گۆڤاری گوڵان نووسیوته: په‌روه‌ردگاره په‌شیمانم، ئه‌مه یانی چی ؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: ئه‌وه له فه‌رهه‌نگی زه‌رده‌شتی و ئایینه‌كانی تریش هه‌یه ئینسان هه‌میشه دێته دۆخێك كه دێته‌وه خۆی، واته به‌ئاگا دێته‌وه. كاتێ ئینسان به ئاگا دێته‌وه هه‌ست ده‌كات شتێك وه‌ك ده‌رزی ده‌چه‌قێت له‌ده‌روندا ناشزانی چییه تا ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كه‌یت تۆ خراپه‌یه‌كت كردووه با گه‌وره‌ش نه‌بێ. ئه‌گه‌ر تۆ سڵاو باش نه‌كه‌یت یان وه‌رامی سڵاوێك نه‌ده‌یته‌وه خراپه‌یه، ئه‌گه‌ر ماڵێك ببڕی خراپه‌یه، ئه‌گه‌ر ئازاری كه‌سێك بده‌یت خراپه‌یه. یانی خراپه زۆره له‌و كاتانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌یت تۆ به‌شداری خراپه‌یه‌كت كردووه، مه‌رج نییه خۆت خراپ بی جاری واهه‌یه تۆ به ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیت خۆت خراپ نیت، به‌ڵام تووشی شه‌ڕێك ده‌بیت بته‌وێ و نه‌ته‌وێ پێوه ده‌بیت، ده‌چی ناوبژییه‌ك ده‌كه‌یت ناوبژیه‌كه بۆ خێره ته‌ماشاده‌كه‌یت به خراپه بۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه! یان له حیزبیكدا یان له بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا كارده‌كه‌یت بۆ ئامانجێكی به‌رز ته‌ماشاده‌كه‌یت به خراپه بۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه هه‌موو كۆده‌بێته‌وه له‌وه‌ی ئینسان هه‌میشه بیه‌وێ خۆی پاك بكاته‌وه له خراپه. ئێستا ده‌ركه‌تووه له‌ڕووی زانستییه‌وه ده‌ماره‌كانی له‌شی ئینسان به‌خۆی خۆی له‌ناوه‌وه خاڵی ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن بڵێی گسكی كاره‌بایی هه‌بێت پیسییه‌كان كۆده‌كاته‌وه و فڕێ ده‌دات هه‌ندێ شت هه‌یه له ده‌ماغی ئینساندا ده‌ماره‌كانی مێشك خاوێن ده‌كاته‌وه. سروشت بۆ خۆی خۆی تیمار ده‌كات. كه‌واته ئێمه هه‌میشه پێویستمان به خاوێن كردنه‌وه هه‌یه ده‌خۆیت گه‌ده‌ت ته‌نگ ده‌بێت، هه‌وڵ ده‌ده‌یت بڕشێیته‌وه بۆئه‌وه‌ی سكت پشوو بدات، تاكوو خاوێن نه‌بیته‌وه پشوو ناده‌یت لایه‌نی ڕۆحی و ویژدانیش وایه، ده‌ته‌وێ خاوێن بیته‌وه له بارگرانی ئه‌و خانانه. هه‌رچه‌ن ئینسان به‌ره‌و قوڵایی ڕۆح‌دا بڕوات هه‌ستی ناسك ده‌بێت وه به زووترین كات هه‌ست به‌و خراپانه ده‌كات كه كردوویه‌تی مه‌رج نییه كه‌س پێی بڵی یان بیخه‌نه گرتووخانه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌ڵكوو خۆی هه‌ستی پێ ده‌كات. له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه دێته سه‌ر مرۆڤ ده‌بێت په‌شیمان بێته‌وه، په‌شیمانی باشه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك نه‌ك هه‌میشه په‌شیمان بێت.
زه‌رده‌شت ده‌ڵێت: (په‌تت) واته تۆبه له هه‌موو ئاینه‌كانیشدا په‌شیمانبوونه‌وه هه‌یه، یانی تۆ تۆبه‌یه‌ك ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خۆت كه ئه‌و كاره دزێوه نه‌كه‌یت، یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من خراپه‌یه‌كت كرد بتوانیتقه‌ره‌بووی بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌بوو نه‌توانی تۆ خۆت به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌شیمان بیته‌وه. په‌شیمان بوونه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌ته‌وێت شتێك چاك بكه‌یته‌وه واته چاكسازییه. خۆ دروست كردنه‌وه‌یه، وه خۆ پێش خستنه. نازانم كه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م نووسیوه به‌ڵام ده‌زانم من هه‌میشه ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه. جاران به زمانی عه‌ره‌بی له‌م لاڵانه‌وه‌م ده‌منووسی، به گشتی من زۆر ئه‌و پاڕانانه‌وه‌م هه‌یه ، مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه چاو‌دێری و لێپرسینه‌وه‌ی خۆی بكات وه ئه‌مه له عیرفان و ته‌سه‌ووف دا له بوداییزما، له‌هه‌موو ئه‌دیانه‌كاندا هه‌تا له ناو ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیش هه‌یه، پێی ده‌ڵێن (مراقبه‌النفس)، یانی تۆ خۆت چاو‌دێری خۆت بكه‌یت شتی خراپ نه‌كه‌یت، شتی خراپ نه‌ڵێی، بیری خراپ نه‌كه‌ی. ئه‌مه وات لی ده‌كات هه‌ر كه‌مێك قاچت خلیسكا خۆت چاك بكه‌یته‌وه، توشی گرفتێك بوویت هه‌وڵ ده‌ده‌یت چاره‌سه‌ر‌ی بكه‌یت، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی هه‌میشه‌یییه له ئینسان، ، بۆ نموونه له‌شی ئێمه له ژیاندا ڕۆژانه هه‌زاران پرۆسه‌ی سروشتی هه‌یه هه‌ندێ خانه ده‌مرێت هه‌ندێ خانه‌ی تر دروست ده‌بێت، هه‌ندێكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت وه نه‌وه‌دونۆ له سه‌دی نه‌خۆشیه‌كان له‌شی ئینسان خۆی چاكی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌هۆی پزیشكه‌وه چاك ده‌كرێته‌وه جیایه، ئه‌گه‌ر نا تۆ بێجگه له پزیشكیش هه‌موومان ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه له‌له‌شماندا هه‌یه شتێكی سروشتییه پرۆسه‌ی بایۆلۆژییه، فه‌سله‌جییه، ئه‌مانه واده‌كات كه ئینسان هه‌میشه هه‌ست بكات بۆخۆی كاری خۆی بكات. ڕۆح و جه‌سته یه‌ك شتن وه‌ك كارگه هه‌میشه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه ده‌پرسێته‌وه ، ده‌بێ به‌ر له‌وه‌ی له‌خه‌ڵكی بكات ده‌بێ له‌خۆی بكات ئه‌مه ر و زه‌رده‌شتیش واده‌ڵێ: تۆ به‌ر له‌وه‌ی پرسینه‌وه له‌خه‌ڵك بكه‌یت ده‌بێ له‌خۆت بكه‌یت، تۆ له‌خۆت بپرسه خۆت چاك بكه له‌گه‌ڵ خۆت راست بكه، ئه‌نجا تۆ له‌خه‌ڵكی تر داوابكه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه نووسه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌یه ڕۆحی له لاشه جیابووه‌وه یانی مرد، به‌ڵام تۆ پێت وایه مردنی نووسه‌ر ئه‌وه‌بێ؟ كه‌ی مردنی نووسه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات ؟
كام نووسه‌ر؟ نووسه‌ر یانی هونه‌رمه‌ند، یانی داهێنه‌ر. داهێنه‌ر له‌ژیاندا ره‌نگه جوتیارێك بێت، ڕه‌نگه چێشتكه‌رێك بێت، كاره‌كه‌ی زۆر پوخته‌یی ده‌كات ئه‌وه‌ش داهێنه‌ره، ڕه‌نگه باخه‌وانێك بێ، جوان گوڵه‌كان به‌خێوده‌كات و ئاویان ده‌دات و ئه‌وه‌ش بۆخۆی داهێنه‌ره. ڕه‌نگه وه‌ستای سه‌یاره‌یه‌ك بێ كه زۆر به وردی به دڵه‌وه هه‌وڵ ده‌دات سه‌یاره‌یه‌ك چاك بكاته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه داهێنان زۆر شته. داهێنانی نووسین به‌رزترین پله‌یه، نووسین پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه. وه‌كو وتم پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ش به‌رزترین پڕۆسه‌ی ئینسانه. یانی ئینسان ده‌خوات ده‌نوێت چه‌ندین پڕۆسه له‌له‌شی دا هه‌یه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌كه به‌رزترین پرۆسه‌ی وجوده، كه بیرده‌كه‌یته‌وه كه‌وابێ داهێنه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌دایه، بیركردنه‌وه‌ش ده‌تبه‌ستێ به گه‌ردوونه‌وه به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی گه‌ردوونه‌وه ئالێره‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی مردن و نه‌مردن ده‌ست پێ ده‌كات. مردن خۆی به شێوه‌ی سروشتی هه‌یه، جه‌سته‌ی فیزیكی ده‌مرێت یانی وه‌ختێك توانای ته‌واو ده‌بێت له چالاكی ده‌كه‌وێت، خوێنی دڵی ناسوڕێت، هه‌ناسه ناكێشێت و ده‌مرێت. هه‌ر گیانله‌به‌رێك نه‌وه‌ك ئینسان گیانله‌به‌رانی تریش به‌ڵام بۆ داهینه‌ر یه‌ك شتی بۆ ده‌مینێته‌وه ئه‌ویش ئاسه‌واری ئیشه‌كه‌ی ده‌مێنێ مانه‌وه‌ی له‌وه‌یه كه چه‌ند ئیشی كردووه له‌ژیاندا، بۆنموونه مێژووی پێنج شه‌ش هه‌زار ساڵ وه‌رگره چی ماوه‌ته‌وه چه‌ند بینا كراوه، چه‌ند كۆشك كراوه، چه‌ند به‌نداو كراوه، باخچه و په‌رستگا كراوه، زۆر شار دروست كراوه، به‌ڵام هه‌مووی ده‌ڕوخێت له‌م هه‌ولێره له‌م ده‌وروبه‌ره چه‌ند جێگا هه‌یه به‌س ئاسه‌واری ماوه، یان گۆزه‌كه‌ی ماوه، یان چه‌ند شتێكی ماوه ماوه‌یه‌ك لێره شارستانیه‌كی گه‌وره هه‌بووه، یان هه‌ر شارێكی تری كوردستان وه‌رگریت كه‌چی ته‌ماشا ده‌كه‌یت هیچی نامینێت هه‌مووی ده‌ڕوخێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێ فیكری ئینسانه، فیكری ئینسان له‌ڕێگه‌ی كتێبه‌وه له‌ڕێگه‌ی زانیارییه‌وه له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌وه له‌ڕێگه‌ی هه‌ر شتێكه‌وه بێ ته‌ماشا ده‌كه‌یت هه‌ر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه. فه‌لسفه‌كان، ئاینه‌كان، بۆچوونه‌كان، شیعره‌كان ئه‌مێننه‌وه، ئه‌مانه‌ن كه نامرن. ته‌بعه‌ن وجودی ئینسان هه‌میشه به‌و شێوه‌یه‌یه تۆ هه‌رچی دروست بكه‌یت ده‌ڕوخێت به‌رده ئامڕازی بینایه، ده‌ڕوخێ و ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له ئینساندا داهێنانه، داهێنان فكره‌كه‌یه. جاران له‌سه‌ر به‌رد و قوڕ ده‌نووسرا سوریان ده‌كرده‌وه یان له‌سه‌ر دیوار ده‌نوسرا، یان له‌سه‌ر حه‌ریر یان له‌سه‌ر ڕووه‌ك. له‌میصر وه‌كو قامیشه ته‌ختی ده‌كه‌ن و ده‌ینووسن ئێستا له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نووسرێت له‌وه‌شه‌وه چووه‌ته ئه‌نته‌رنێت و له‌به‌ر نووسینی ئه‌لیكترۆنی خه‌ریكه ئیش به كاغه‌ز نه‌مێنێ، به‌ڵام هه‌ر فیكره‌یه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاغه‌ز و له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێته و هه‌مووی هه‌ر فیكره‌یه به‌ڵام شێوه‌ی مانه‌وه‌ی به ئامڕازێكی تره.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: هه‌روه‌ك ئاشكرایه تۆ هه‌ر له زووه‌وه تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بوویت به‌ڵام من خۆم وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و تێكه‌ڵاوبوونه‌ی تۆ به سیاسه‌ت له‌نووسینه‌كانت ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه ، بۆچی ؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: من تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت نه‌بووم، تێكه‌ڵاوی ئیشی حزبی و خه‌باتی سیاسی بووم، چونكه ئه‌وه جیاوازه، سیاسه‌ت زانستێكه ئێمه نه‌مان خویندووه، ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێیان ده‌ڵێن سیاسی به‌ڕاستی سیاسی نین، له‌ڕووی زانستییه‌وه ئه‌وان كاروباری سیاسی ده‌كه‌ن، نه‌ك سیاسه‌ت. سیاسه‌ت زانستێكی گه‌وره‌یه وه‌كو فه‌یله‌سووف ئه‌رستۆ كتێبێكی دانا له‌سه‌ر سیاسه‌ت مكافلی فه‌یله‌سوفێك بوه كتێبێكی له‌سه‌ر سیاسه‌ت دانه‌وه، یان كارل ماركس، ئه‌مانه كتێبیان داناوه و سیاسه‌تیان كردووه.
كه‌م كه‌سمان سیاسین من خۆم سیاسی نیم! من قوتابی بووم وه‌كو ڕایه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قوتابیان ده‌گه‌یشتم به‌وه‌ی كه كوردستان وڵاتێكه ده‌بیت ڕزگاری بێت، له په‌نجاو حه‌وته‌وه ئه‌وه له‌مێشكم بوو، ئێستاش هه‌رئه‌وه‌نده‌یه كه ده‌بێت كوردستان ڕزگاری بێت، سه‌ربه‌خۆ بێت وه‌كو هه‌موو میلله‌تێكی تر. ئه‌مه منی ڕ‌اكێشا بۆ ئیشی حزبی ئیشه حزبیه‌كه منی برد به‌ره‌و ڕۆژنامه‌نووسی و هه‌تا گه‌یشتمه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی و هه‌تا گه‌یشتمه په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه له‌لای من هیچ نین. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ خۆم بنووسم له‌سه‌ر سیاسه‌ت هیچ نانووسم له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگ ناداته‌وه ته‌نیا یه‌ك شت ده‌زانم به‌شداربوومه له هه‌وڵدانێك، له خه‌باتی بزوتنه‌وه‌یه‌ك،. ئه‌گه‌ر توانیبیتم شتێكم ئه‌نجام داوه ئه‌گه‌ر نه‌شمتوانیوه هیچ! له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان توانیومانه ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و ها‌وه‌ڵانه پێكه‌وه‌بووینه چ پێشمه‌رگه چ كادیر هه‌وڵمان داوه كاروانه‌كه ڕانه‌وه‌ستێت، بۆئه‌وه‌ی كه موقابیل ڕژێمێك هه‌یه دان به ئێمه‌دا بنێ و مافی ئێمه له دنیادا بناسرێت. من خۆشحاڵم كه توانیومانه شتێ بكه‌ین وه ئه‌وه كورد ناسرا و ورده ورده چاكتریش ده‌ناسرێت. ئه‌وه‌نده لای من به‌سه كه گه‌یشتووم به ئێره و كورد ناسرا. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی به ئیشی سیاسی خه‌بات ئه‌زانم نه‌ك به ئیشی سیاسه‌تمه‌دار، له‌به‌رئه‌وه من هه‌وڵم داوه هه‌میشه خۆم دوورخه‌مه‌وه له سیاسه‌ت، چونكه سیاسه‌ت خۆی زانستێكه ته‌كتیكی هه‌یه، ستراتیژییه‌تی هه‌یه، پڕۆتۆكۆڵی هه‌یه، توانای هه‌یه، ئه‌بێ تۆ شاره‌زابیت له تواناكان و هاوسه‌نگی هێزه‌كان ئه‌مانه شتێكی تری ئه‌وێت من خۆم بۆ ئاماده نه‌كردبوو و ئاماده‌ش ناكه‌م. ژیانیش گه‌یشت به‌وه ئیتر گوێی پێ ناده‌م. له سه‌ره‌تا خۆم بۆ ئاماده نه‌كرد بوو، نه‌مویست له‌سه‌ر سیاسه‌ت بژێم، به‌س ئێستا ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژێت، من خه‌باتم كردووه تاكو گه‌یشتمه ئێره، له په‌نجاو حه‌وته‌وه قوتابی بووم، په‌نجاو نۆ یه‌كێتی لاوان بووم، هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی پێم كراوه، چیم به‌ركه‌وتووه، به‌ئه‌ركی خۆم هه‌وڵم داوه جێ به‌جێی بكه‌م. به‌باشی و به‌خراپی به‌كه‌م و كوڕی یان به دروستی ئه‌مه‌ی لێ ده‌رچووه. من به ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆشحاڵم كه من له كاروانێكدام خه‌ریكه كاروانه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت، ئینجا به‌شی من چه‌نده له‌مه گرنگ نییه. به‌س گرنگه سه‌ركه‌وێت. بایه‌خم به‌و لایه‌نه نه‌داوه بڵێم من وه‌كو خۆم سیاسیم له‌به‌رئه‌وه له نووسینه‌كانمدا ڕه‌نگ ناداته‌وه. ئه‌و په‌یوه‌ندی و باره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه ئه‌توانم كه ببمه ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیرێك، من ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبێك بووم بۆ ماوه‌ی سی ساڵ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم وه‌ربگرم و خۆم نه‌خه‌ڵه‌تاندوه بۆ كارێك كه ڕه‌نگه هه‌ر نه‌شتوانم. له‌به‌رئه‌وه خۆم سه‌رقاڵی شتی تركردووه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: هه‌روه‌ك باسمان كرد كتێبێكت له‌سه‌ر قه‌زافی نووسیوه و له‌نووسین و دیمانه‌كانت به‌رگریت لێ كردووه، مه‌سه‌له‌ی قه‌زافیش وه‌ك ئاگاداری ده‌نگ دانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو. تۆ چۆن له قه‌زافی ده‌ڕوانی و پێت وایه قه‌زافی چی بووه و چۆن بووه ؟
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: ته‌بعه‌ن قه‌زافی ڕۆڵه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیه‌تی، لیبیا كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر دواكه‌وتوو بووه، ئه‌گه‌ر ئینسان كۆمه‌ڵگه‌ی لیبیا ببینێ وه ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی قه‌زافی خستییه لیبیاوه ده‌زانێ كه ئه‌و شه‌خسه چییه، شه‌خسێكی ژیر و تیژ بیربوو، له دوای ئه‌وه ده‌یخوێنده‌وه، یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركرده سیاسیییانه‌ی كه ڕۆشنبیربوو، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی خۆی هه‌بوو.
شێوه‌ی كاركردنی به‌و شێوه‌ی كه خۆی ناوی ناوه جه‌ماهیری وایكرد له‌خۆی تێكی دا. ئه‌وه‌ی كردی هه‌مان شتی دیموكراتییه كه ده‌كرێت له وڵاتاندا، میلله‌ته‌كه‌ی خۆی فێری هه‌ڵبژاردن كرد خۆی په‌رله‌مانی هه‌بوو، ناوی نه‌نا په‌رله‌مان! هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی جیابكاته‌وه له دنیا. به‌ڵكوو ناوی نا كۆنگره‌ی نیشتمانی تا ئێستاش هه‌ر كۆنگره‌ی نیشتمانیه‌كه‌یان هێشتووه‌ته‌وه له‌دوای خۆی، دوای ئه‌وه‌ی به‌و شێوه تراژیدییه كوژرا ئێستاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌ئه‌ون له‌لیبیا له هه‌ڵبژاردنان، لیبراڵیه‌كان هه‌موویان سه‌ر به قه‌زافین و له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌ون و قوتابی ئه‌ون كه‌واته به‌س خۆی تیاچوو وه ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی بۆی دا خه‌ریكه سه‌رده‌كه‌وێت وه ئه‌مه پیشانی ده‌دات كه كابرایه‌كی ساده‌نه‌بوو، به‌ڵام یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگاكه‌ی لێی تێ نه‌ده‌گه‌یشت. دووه‌م ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان سه‌رده‌می جه‌نگی ساردبوو له‌به‌ینی دوو هێزی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت ئه‌مه‌ش وای كرد سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌مووی دیكتاتۆری بوون وه به شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆریانه چوون. ته‌بعه‌ن ئه‌مه له یه‌كێ له وتاره‌كاندا هێشتا مابوو بنووسم كه من به‌رگریم لێ ده‌كرد له‌وه‌دا نه‌بوو كه بڵێم شته‌كانی باشن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی قسه‌م نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه بۆی ده‌چوو بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆشی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه میلله‌ته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، بۆ نموونه: له‌هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتابوو هه‌شتاو دوو بوو نه‌یهێشت كه‌س بێ خانوو بمێنێته‌وه ئه‌وه زۆره و هه‌ركه‌س خانوویێكی هه‌بوو، هه‌موو كه‌س كار و دووكان و بازاڕی هه‌بوو، ئه‌سڵه‌ن كه ئه‌و هاته سه‌ر كار قه‌ده‌غه بوو له لیبیا كچ بچێته قوتابخانه، هه‌رچی مه‌لاكان یان سه‌رۆك خێڵه‌كان بوون، ئه‌وكارانه‌یان قه‌ده‌غه ده‌كرد ئه‌و هه‌وڵی دا و ناچاری كردن كه بچن بۆ قوتابخانه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستای كچان و ژنان كه پێ گه‌یشتوون له لیبیا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه و ئاستی خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری له لیبیا له‌دوای تونس دووه‌م ئاسته له وڵاتانی عه‌ره‌بی دا. خۆی هه‌ڵه‌ی زۆربووه و خۆی قوربانی هه‌ڵه‌كانیه‌تی و ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه، به‌ڵام وه‌كو لایه‌نی تر ئه‌و بیر و ڕای زۆری هه‌بوو ئینسانیش له‌ده‌سه‌ڵات زۆر بمێنێته‌وه توشی به‌رز فڕین ده‌بێت. هه‌وڵی ده‌دا به‌پێی بیروڕای خۆی به‌و بیروڕایانه‌ی كه له كتێبه‌كانی ده‌ری بڕیوه خزمه‌ت به هه‌موو بزوتنه‌وه ڕزگاری خوازه‌كان بكات له ئاسیا له ئه‌فه‌ریقا ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌مریكاش وه‌كو سورپێسته‌كان وه كوردیش ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌كورد كرد له‌ماوه‌ی سی بۆ سی و دوو ساڵ، له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتاو نۆ هه‌موو بیر‌و ڕای سیاسی گۆڕی ته‌نیا به‌رانبه‌ر كوردنه‌بێ هه‌ر به‌رگری لێ ده‌كرد. بیر و ڕایه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر قه‌زافی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕه‌گه‌زێكی ڕه‌سه‌نی كوردی تیایه، من بڕوام هه‌یه به‌وه، به‌ڵام من ناڵێم هه‌ر ئه‌وه‌یه، كه له‌مه‌سه‌له‌ی كوردبه‌رگری كردووه، به‌ڵكوو ئه‌و خۆی چوو له بزوتنه‌وه‌كه‌یان پشتیوانی كردووه من خۆم له‌وێ بوومه دیوومه له سور پێسته‌كان له ئیرله‌ندییه‌كان له فلپینییه‌كان له بزوتنه‌وه‌كانی سه‌وزی ئه‌ورووپی كه تازه په‌یدابووبوون، له هه‌شتا و سێ و هه‌شتا و چوار وه له‌هه‌مان كات وه‌ك وتم خوینده‌وار بوو، وه زۆر گرنگی ده‌دا به‌وه، زۆر نزیك بوو له بیرمه‌ندی ناوداری فه‌ڕه‌نسی كه له‌م دواییه‌دا كۆچی دوایی كرد. ڕۆجیه‌گارودی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه هه‌میشه پێكه‌وه داده‌نیشتن، رۆجیه بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی ماركسی بوو دواجار بوو به موسوڵمان، به‌ڵام هه‌ر به بیرمه‌ند مایه‌وه شاره‌زاێكی گه‌وره‌بوو، له دنیا ئه‌م زۆر نزیك بوو له بیروڕای ڕۆجیه ، قه‌ززافی به‌بێ شه‌رت و قه‌ید پشتیوانی له مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كرد به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌كو ده‌روێش بوو وه ئه‌وه‌ش تا ئێستا شیكاریێكی ته‌واوی بۆ نه‌كراوه كه بۆچی وابوو؟
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا ناوی چه‌ند زانایێك ده‌هێنم گه‌ر پێناسه‌یان بكه‌یت یان به دێڕێك بیانخه‌یته ڕوو:
حه‌لاج: قوربانی جیهانبینی خۆیه‌تی كه له عیرفان و ته‌سه‌ووف به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌یشت كه خودای له خۆیدا دی، یانی ئه‌وه نا كه ئه‌و بوو به‌خودا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده نزیك بوه‌وه وایزانی خۆیه‌تی .
خه‌ییام: فه‌یله‌سووفێكه له‌دڵه‌وه سۆفیگه‌رێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌ده‌ربڕین و ڕواڵه‌ت دا زۆرجار زۆركه‌س به لاده‌ر و كافری ده‌زانێت، ئینسانێكی ئازادی خوازه كه ده‌ڵێین ئازاد له فیكر: یانی ئینسانی ئازاده‌یه له بیركردنه‌وه ئازاده‌یه له بۆچوون.
بابه‌تاهیری هه‌مه‌دانی: پێش هه‌زارساڵ سه‌ره‌تای دروست بوونی شیعری نوێی كوردی دوای ئیسلام ئه‌و به پێشه‌وا حساب ده‌كریت، وه له هه‌مان وه‌ختیشدا سۆفیگه‌رێكی گه‌وره‌بوو، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له‌ئاستی ئیبن سینا و فارابی و ئیبن عه‌ره‌بی دا بوو. له‌و وه‌خته‌دا له‌هه‌مه‌دان سێ چوار شتی كرد كه وا توانی بگات به ئه‌ساسی یه‌كێتی ئاینه‌كان ( وحده الادیان ) ئه‌و جیاوازی نه‌ده‌كرد له نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودییه‌ت و بت په‌رست و زه‌رده‌شتی، شیعریشی له‌و باره‌وه هه‌یه. له‌هه‌مان كات ئینسانێكی ڕووناكبیر و ڕۆشنبیر بووه.
مه‌سعوود محه‌ممه‌د: زانایه‌كی گه‌وره‌ی كورده، له زه‌مه‌نێك ژیا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ماركسیزم زۆر گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و له‌گه‌ڵیشی كرا، به‌ڵام ئه‌و له‌و زانایانه‌یه كه بیری ده‌كرده‌وه، بیرمه‌ندێكی زۆرگه‌وره بوو، جیهانبینیێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو. ده‌توانم بڵێم: مه‌سعوود محه‌ممه‌د فیكر و كتێبخانه‌ی كوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره 113ی رۆژنامه‌ی (باس) بڵاو بووه‌ته‌وه