Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
ئێرە کوردستانە نەك ئەفغانستان

ئێرە کوردستانە نەك ئەفغانستان

Closed
by October 15, 2012 گشتی

 

 

ماوەیەکە لە پەرلەمانی کوردستان خەریکی دارشتن وسیاغەکردنی یاسایەکن بەناوی پاراستنی پیرۆزیەکانی موسڵمانان لەو کۆمەڵگایەدا .ئەمە سەرەتاییەکی ترسانکە کە ئیسلامییەکان لە کوردستاندا دەستیان داوەتێ ،دیارە ئەم کارەشیان بە پشتیوانی پارتی و دەست پێشخەری ئیدریس بارزانی بوو دوای روداوەکانی بادینان لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێك کە هی دوو ساڵ لەمەو پێشە،بەڵام پارتی وئیسلامییەکان هەر وەك وهەنگوینیان لە داردا دۆزیبێتەوە  دەستیان کرد بە دارشتنی بەرنامەیەك تا لەو رێگەوە کۆمەڵگای کوردستان نوقمی کۆنەپەرستی و ئیستیبدادی بکەن.

لیژنەی ئەوقاف لە دیوەخانەکەی پارتی ویەکیتی دا کە ئیسلامییەکان باڵادەستن تیایدا ، بۆیە ئەمە  بە تایبەتی بۆ پارتیش هەلێك بوو تا بتوانێت فەزای  کۆمەڵگای کوردستان بەرەو دیکتاتۆری بروات و دەسەڵاتی خۆی لە کوردستان بسەپێنێت، چونکە ئەم هیزانە تەنها لە کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو ئیستیبدادیدا ئەتوانن گەشە بکەن.

ئیسلام رۆژانە سووکایەتی بە ئینسانەکان ئەکات بەڵام نابێت بۆ ئەوان کەس پییان بڵی نابێت وابکەن و ئەم سوکایەتییە کۆتای پێ بهێنن. ئایەتەکانی قرئان پڕن لە سوکایەتی بەئینسان ،قسەی پێغەمبەرەکەیان دەیەها سوکایەتی تیایە ، لەمزگەوتەکانەوە رۆژانە ئیهانەو سوکایەتی بە کەسایەتی خەلکی کوردستان ئەکرێت.دەیەها رۆژنامەو گۆڤاری ئیسلامییەکان هەیە کە پرن لە جنێوو قسەی ناشیرین،ئیسلامییەکان خۆیان رۆژانە هێرش ئەکەنە سەر هونەرمەندان وقسەیان پێ ئەڵێن،ئافرەت بە ناقس ئەقڵ و زەعیفە ئەزانن و هەروەك ولەم قسەییەی محممددا دیارە کە ئەڵێ خَرَجَ رَسُولُ اللَّهِ ‏  إِلَى الْمُصَلَّى فَمَرَّ عَلَى النِّسَاءِ فَقَالَ

يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ ‏ ‏تَصَدَّقْنَ فَإِنِّي ‏ ‏أُرِيتُكُنَّ ‏ ‏أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ فَقُلْنَ وَبِمَ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ تُكْثِرْنَ ‏ ‏اللَّعْنَ ‏ ‏وَتَكْفُرْنَ ‏الْعَشِيرَ ‏ ‏مَا رَأَيْتُ مِنْ نَاقِصَاتِ عَقْلٍ وَدِينٍ أَذْهَبَ ‏ ‏لِلُبِّ ‏ ‏الرَّجُلِ الْحَازِمِ مِنْ إِحْدَاكُنَّ قُلْنَ وَمَا نُقْصَانُ دِينِنَا وَعَقْلِنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ أَلَيْسَ شَهَادَةُ الْمَرْأَةِ مِثْلَ نِصْفِ شَهَادَةِ الرَّجُلِ قُلْنَ بَلَى قَالَ فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ عَقْلِهَا أَلَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ وَلَمْ تَصُمْ قُلْنَ بَلَى قَالَ فَذَلِكِ مِنْ نُقْصَانِ دِينِها.

صحيح البخاري, كتاب الحيض, باب, ترك الحائض الصوم, حديث298. صحيح مسلم, كتاب الايمان , باب, بيان نقصان الإيمان بنقص الطاعات وبيان إطلاق, حديث79  وتەنانەت پێغەمبەرەکەیان ئافرەتی لە ریزی حوشترو ئەسپ ومەر داناوە هەر وەك ولە ال عمران 14 نوسراوە زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ . ئایا ئەمانە سوکایەتی  نییە،ئەوە ئیمە ئەبێت بڵیین  یاسا هەبێت بۆ قەدەغەکردن و دوبارە بەکار نەهینانی ئەم ئایەتانە لە مزگەوت وشوێنە گشتییەکان ، دەیەها گۆڤاری ئیسلامی هەیە پرن لە سوکایەتی بە ئینسان ،رۆژانە لە رادیۆو تەلەفیزیۆن و مزگەوتەکانی کوردستانەوە سوکایەتی ئەکریت بە و کۆمەڵگایە .  لەجیاتی ئەوەی یاسایەك هەبێت لە کوردستان ئەم هەمەجییە رابگرێت وکۆمەڵگا لە دەستیان بپارێزێت کەچی بەپێچەوانەوە ئیسلامییەکان و پارتی داوا ئەکەن کە ئەوەی خۆیان پێیان پیرۆزیە بپارێزریت. بە بونی ئەم هەموو مزگەوت وتەکیەو حیزبی ئیسلامی دڵیان تێرناخوات ئەیانەوێت ئەیانەوێت ئەوەندەی تر کۆنەپەرستی سایە بکێشێت بەسەر کۆمەڵگادا..چی زۆرە لە کوردستان پیرۆزیەکان زۆرن .حیزب پیرۆزە سەرۆك پیرۆزە بنەماڵەی سەرکردەکان پیرۆزن ،مەقەری حیزبەکان پیرۆزن ئاڵا پیرۆزە،بودجە پیرۆزە دەسەڵات پیرۆزە ،میلیشیاکانیان پیرۆزن ،خوا پیرۆزە ،مزگەوت پیرۆزە ،کلتورو بیروباوەری 1400 ساڵ کە لە جەزیرەی عەرەبی پیادە ئەکرا پیرۆزە ،بەلام ئەوەی لای ئەم دەسەلاتە پیرۆز نییە خەڵکی کوردستان و کەسییەتی ئینسانەکانە .ئەم ەسەڵاتە هیچ فکری لای شەخسییەت وکەسایەتی ئەم کۆمەڵگایەدا نییە ،حیزبی بەعس ئەنفالی جەستەی لەکوردستاندا کرد بەڵام حیزبی قەومی وئیسلامی ئەنفالی مەعریفەی کەسایەتی تاکی خەڵکیان کرد ،تەنها ئەوەی بە هەر نرخێك بیت دەسەلاتەکەی خۆی زیاتیر سەقامگیر بکات ،   .دیارە ئەوەشی کاتێک بۆ ئەچێتە سەر کە لەو کۆمەڵگایەدا نوزەیەك لە ئازادی نەبێت وکۆمەڵگا غەرقی کۆنەپەرسی بکات.کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەو جۆرە یاسایە نییە،بەڵك ویاسایەکی ئەوێت کە کۆمەڵگا بەرامبەر ئەوهێرشەی ئیسلامییەکان ودەسەلاتی حیزبە قەومییەکان بپارێزێت .یاسایەکمان پیوێستە ملهوری دەسەڵاتدان کەم بکاتەوە ،یاسایەکمان ئەوێت کە دەسەڵاتی هیزب لەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵك هەڵگرێت، یاسایەکمان ئەوێت کە هەموو تاکێکی دانیشتوی کوردستان بەهرەمەند بێت لەو ئیمکاناتەی کە لە کوردستاندا هەیە. یاساکەتان بپێچنەوە  بۆ دیوەخانەکانی خۆتان چونکە ئەوە هەر پیرۆزبە خۆتان بێت .ئەبێت ئەوەش بزانن کوردستان ئەفغانستان نییە هەر چی بتانەوێت تیا بیکەن ئێوەی ئیسلامی لەوە ئەچێت لێتان 

تێك چوبێت  ئێرە کوردستانە نەك ئەفغنستان  .

 

 

ئەکرەم عبدولا 

 12/10/’2011   

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.