تراژیدیای ژن كوشتن له كه‌ركوك
له كه‌ركوكدا جگه له‌وه‌ی كه تیرۆر هه‌ڕه‌شه له ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام له‌و لایشه‌وه كوشتنی ژنان به بیانووی شه‌ره‌ف جۆره تیرۆرێكی تره كه ئامارێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌به‌رده‌ستدان.
به‌وپێیه‌ی كه من ئاگادار بم ته‌نها له كه‌ركوكدا و له ماوه‌ی هه‌شت رۆژدا شه‌ش ژن كوژراون له‌م ماوه‌یه‌دا. له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵیشدا به‌پێی ئاماری پۆلیس 42 ژن به‌شێوازی جۆراوجۆر كوژراون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی زیاتره كۆمه‌ڵێك رێكخراوی ژنان له كه‌ركوكدا هه‌ن له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت هیچ ده‌نگێكیان نییه و خۆیان بێ ده‌نگه كردووه ئه‌گه‌ر چی ههنجێ جار وه‌ك تیشك ده‌رده‌كه‌ون و ون ده‌بن.
ره‌نگه رێكخراوه‌كانی ژنان له كه‌ركوك بڵێن ئه‌وه نییه ئێمه به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه و قسه‌مان هه‌یه من له وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵیم به‌یاننامه هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت فه‌رموو ئێوه بتوانن فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌ك پۆلیس تا به دواداچونێكی جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌و ژنانه‌ی كه به بیانووی شه‌ره‌ف پارێزی ده‌كوژرێن خوێنیان هه‌ر وا به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات و ئه‌نجامده‌رانی به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
هه‌روه‌ها فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه قسه‌ی جدی بكه‌ن له‌سه‌ر پرسی ژن كوشتن تا رای گشتی زیاتر لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویشیان نه‌كردووه.
ئه‌وه‌ی من له رێكخراوه‌كانی ژنانم بینیوه ئه‌وان ته‌نها ئاماره‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه نه‌ك كاری جدی و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوی بۆ پاراستنی ژنان.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش له كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر دیفاعیان له مافه‌كانی ژنان نه‌كردووه و یه‌ك كه‌لیمه قسه‌ی جدیانه نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی ژن كوشتن، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده خوێنسارد و بێ باكن لێی هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت بهههواڵێكیش بڵاویناكهنهوه.
هه‌رچی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكه جگه له‌وه‌ی نه‌یانتوانی له پاراستنی ئه‌منییه‌تی كه‌ركوكدا سه‌ركه‌وتوو بن له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌یانتوانیوه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدیش له‌و ئاماره تراژیدیانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر كوشتنی ژنان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بۆیه هه‌رچۆنێك بێت پێویسته میكانیزمی دیكه بدۆزرێنه‌وه تا ئه‌و دیارده‌یه كه‌مبێته‌وه ئه‌گه‌ر چی بنهبڕیش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ژنان و ئیداره خۆجییه‌كان و دادگا هه‌ماهه‌نگ بن.
Karwan_tayib@yahoo.com