
ياداشتهکانی پياوێك ….. سروشت نه‌وزاد
1
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى ته‌نيا،
ماندووم ….
دوافيشهكى ده‌مانچه‌كه‌م،
ڕوو له‌دڵى سێوێك ده‌كه‌م !
سێوێك
هه‌ساره‌يه‌كى دروستكرد .
2
گوله‌ى شه‌يتان به‌رله‌هه‌رشتێك
بۆئهوههات، دڵى مرۆڤ كون بكات !
وه‌لێ كهشهيتان گةشته ئه‌م هه‌ساره‌يه
خودا به‌خێراى ،
بۆبهههشتى ههڵكێشايهوه !
3
(ژيانى من)
وه‌ختێ كه‌ئاسمان
مانگ و ئه‌ستێره‌كانى فهلاقهدهكرد…
له‌دايك بووم !
وه‌ختێ كه‌باران
باخچه‌كانى ئه‌سوتاند …!
ڕێده‌كه‌م به‌م شێوه‌يه :
چاوه‌ڕوانى …
له‌مێژه له دوورگه‌يه‌كى چۆڵدام…
ده‌نگى من به‌گوێى هيچ كه‌سێكدا ناگات !
4
هاوڕێکه‌م ، پڕه له میهره‌بانی …
دڵۆپه بارانێ نیگه‌ران…
له ئاسمانی دڵی دره‌ختێکی ماته‌وه، دێت و پێی ده‌ڵێت :
له‌مێژه پڕ بووم له ژه‌نگ …
ئیتر دایکه‌که‌ی جاران نیم من !
ده‌مێکه :
چیاکان تاری مردن ئه‌ژه‌نن …
باخچه‌و وه‌رزه‌کان کفنی سپییان پۆشیوه
له مێژه دووکه‌ڵ له جه‌نگه‌ڵه‌کاندا ئهڕووێت…!
هاوڕێکه‌م به‌به‌رگی ئاوه‌وه نا‌ئومێد!!
نامه‌ی خۆکوشتنی پێیه .
5
به‌ئاگرى مۆدێرن،
كتێب و باخچه‌و ئه‌وين سووتا.. !
6
سه‌يركه‌ن ،
تارماى چ شكستێكمان هه‌ڵگرت …
ئه‌وه هه‌موو ئيراده‌ى ئێمه بوو :
خه‌ون و شه‌قامه‌كان و
ته‌نانه‌ت ژووره‌كانى تهنيايشمان !
بۆ نێو ئۆتۆمبێله نوێيه‌كان گواسته‌وه …!!!
7
(په‌ناهه‌نده)
بێ تۆ،عاشقى مردنم.. . گهرتۆى لێنه‌بێت !
بێ ئێوه، عاشقى مردنم…
مردن بێ ئێوه!
له‌گه‌ڵ تۆدا ،
په‌نجه‌ره‌ى هه‌موو سه‌فه‌ره‌كانم شكا …
من، فه‌رسه‌خێك دوور له ئامێزى ته‌ڕى باران،دوورله ئه‌وين! دوورله تۆ …
ئه‌وين ئێستا كچێكى مه‌سته
ماڵى بارمته‌ی زێڕه‌و…
گيرفانهكانى پڕ له پووڵ !!!
8
لهسهرلاپهڕهیهكى سوور،
نه‌خشه‌ى به‌شێك لهبهختهوهريمان كێشا
ئاژه‌ڵه‌كان به‌سه‌رى بڕاوه‌وه…
بوونه خوانى سهرسفرهكان!!!
(ده‌ستى خوێناوى،
بۆسهرسكى تێر)
9
سه‌يرم بهجوڵهى وه‌رزه‌كان نايه‌ت.
كرمه‌كان هه‌ن !
مێروولهكانيش …
10
گه‌ر ووێڵى ژيانى ئه‌ى موسافير…
ئه‌وه زێرابخانهيهك ،
له جيهانى ڕۆبۆته‌كان !!
11
نيگه‌رانم … نيگه‌ران !
له‌خۆمدا ،
له‌زه‌مه‌ندا،
كهڵهکهبووم
كه‌ده‌مه‌وێت جێپێكانم
به‌پشتى سه‌فه‌ردا ڕاخه‌م،
دهخليسكێم …
دهخليسكێم و دووباره له‌سه‌رهه‌مان ڕێگا !
بۆئه‌به‌د ده‌كه‌وم.
به‌ئاگادێم،
وه‌ختێك كه‌ده‌مه‌وێت،تۆوهك دهرياببينم …
ڕادهچڵهكێم !
12
له‌ماڵێكدا،
باوكم و دايكم و خوشك و براو
هه‌زاران جۆر مرۆڤى تر ده‌ژين .
كه‌س گوێى له ده‌نگى كه‌س نیيه… !
هه‌موو پڕ له‌قسه…
هه‌زاران جۆر مرۆڤ و
هه‌زاران جۆر تهنياى …
13
بيرلهزۆرشت ده‌كه‌مه‌وه! زۆرشت …
بيرده‌كه‌مه‌وه، ڕۆژێك دهبمههاوڕێى كۆلارهيهك و
ده‌ست له‌ملان پێكه‌وه،
دهربازدهبين و ده‌ڕۆين .
پێكه‌وه، دوور دوور ده‌فڕين …
14
( ده‌رباز بوون! )
قومارخانهيهكى گه‌وره
پياوێك هه‌ڵهات و دواجار گه‌ڕايه‌وه
قالۆنچهيهك و پياوه‌كه
دواتر بوون به‌هاوڕێ…!
15
ڕهشهبايهك كه لهقوڵاى دۆزهخهوهدێت
خۆى ده‌كات بهكهپووى زهويداو
زهويش ده‌خولێته‌وه….
ئاوپڕه له ئيزرائيل !
منيش بێهۆ ده‌خولێمه‌وه…
16
بيرلههيچ ناكه‌مه‌وه!
كاتم بۆهيچ شتێك نه‌ماوه
گهرتوانيم هه‌وڵئه‌ده‌م
ته‌نيا ڕۆژه‌كان بژمێرم!!!