
كوردان جواننووس نین …. سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا
به‌ڵێ، به‌گشتی ئێمه له‌و رۆژه‌ی كه ده‌خر ێینه به‌ر فێرگه، فێری رێنووس و خوێندنه‌وه و دارشتن و فێری چۆنیه‌تی لێكدانی ژماره‌كان و كۆكردنه‌وه‌یان ده‌بین، سه‌ر باری ئه‌مه‌یش سه‌رنجمان وه‌لای (ئایین) دا راده‌كێشن و زۆر تا كه‌مێ شاره‌زای لێ په‌یدا ده‌كه‌ین به ئه‌مه بێئهوی هیچ وانه‌یه‌ك ته‌رخان كرابێت بۆ جواننووسین (خه‌تخۆشی).
جا ده‌مه‌وێت راسته‌وخۆ بێمه سه‌ر رێره‌وی گوتاره‌كه‌م و بێژم بۆچی تا هه‌نوكه خوێندكار و رۆشنبیرانی ئێمه هیچ بایه‌خ و گرنكیهكی به جوانوسین (خه‌تخۆشی) نه‌داوه و خه‌مخۆریان بۆ نه‌نوواندووه، تا خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی وه‌ها بن كه بتوانێت به كوردییه‌كی په‌تی بنوسێت و رێنووسێكی دوور له خه‌وش و له‌نگی به‌رجه‌سته بكه‌ن.
له گۆشه‌نیگای رووانینمهوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م ده‌ده‌مه‌وه، كه خوێنكاری ئێمه وه به‌ر خوێنگه ده‌كرێت ته‌نیا ڕێنووس و داڕشتن و خوێندنه‌وه فێرده‌كرێت، ئه‌وه‌ی بێ بایه‌خترین شتیشه فێركردنی جواننووس(خه‌تخۆشی) یه، كه مامۆستایانمان گرنگی پێناده‌ن و خوێندكاری كورد له‌سه‌ری رانایهنن.
دیاریشه پشكی تاوانباری به‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كه‌وێت. جوونكه تا هه‌نووكه ئه‌م وه‌زاره‌ته نه‌یتوانیوه وانه‌یه‌ك بۆ خه‌ت ته‌رخان بكات و بیكاته به‌شێك له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن.
چۆن مناڵ له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییدا فێری چۆنیه‌تی نووسینی پیته‌كان و ناسنهوهیان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا فێریان ده‌كرێت كه چلۆن پیتی(د،ت …هتد) ده‌نووسرێت، راستهوڕاستیش وا پێویست ده‌كات چۆن و چۆنایه‌تی پیتی (د،ت) جوان بنووسن، گه‌ر ئه‌مه كرا ئه‌وا هه‌موومان له‌و ده‌رده ڕزگارمان ده‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت (ئیگلیز) یه‌كێكن له‌و میلله‌تانه‌ی به‌گشتی خاوه‌ن رێنووس( خه‌ت) ێكی جوانن، به میلله‌تێكیش ناسراون به گشتی خه‌تیان خۆشه.
مه‌خابن ئه‌وه‌یه كه خوێنكارهكانمان له خوێندنی باڵایانیشدا هه‌ر هه‌وڵی جاكردنهوهی رَێنووسهكهیان ناده‌ن. وه ده‌توانم بێژم خوێندكاری وا هه‌یه له زانستگاكاندا گه‌ر به ڕێنووس (خه‌ت) كه‌ی بێت، ئه‌وا به‌بێ دوودڵی ده‌ڵێت ئه‌مه خوێندكاری سه‌ره‌تاییه. ئاخر ئێمه‌ومانان ره‌نگ بێت نه‌مانزانی بێت له یه‌كێك له پێناسه‌كانی ڕۆشنبیردا هاتووه، كه ( رۆشنبیری بریتییه له جواننووسین)
(جاحز) هێنده به شێواوی ده‌ینووسی واتا كه‌سێكی جواننووس نه‌بووه، بۆیه ده‌یوت” گه‌ر من نامه‌یه‌كم نووسیبایه ئه‌وا ده‌بوایه بچووبامایه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی بخوێنمه‌وه كه بۆی ڕه‌وانه ده‌كه‌م”
وه‌ك رۆژ روونه لێم كورد به‌یه‌كێك له‌و میلله‌تانه ناسراوه كه به‌گشتی جوانووسن نین. هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه كه (رۆژهه‌ڵاتناس) ێك پێمان ده‌بێژێت” كوردان به گشتی جوانووس (خه‌تخۆش) نین.
ئاخر من زۆر كه‌له‌لا ده‌بم به‌وه‌ی كا مامۆستایه‌ك جووانووس نه‌بێت و كه‌س له ڕێنووسه‌كه‌ی نه‌گات، ئه‌مه سه‌رووی نه‌گبه‌تیه، له‌به‌ر ئه‌مه شتێك به یادمدا دێته‌وه “:كاتێك خوێندكاری شه‌شه‌می (سه‌ره‌تایی) بووم ،مۆستایهكهمان بوو، له بری ئه‌وه‌ی بنووسێت (بڕین) ئه‌و ده‌ینووسی (برین) ئێمه‌یش ده‌مانوت مامۆستا ئه‌وه‌ی تۆ نووسیوته (برین)ه، نه‌ك (بڕین) مامۆستاكهیشمان بزه‌یه‌كی بۆ ده‌كرین و ده‌یگوت ڕۆڵه‌كانم خه‌تم ناشرینه چ بكه‌م”
بۆیه ته‌نانه‌ت گه‌ر به خۆمان بێژین رۆشنبیر ده‌بێت خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێكی ره‌سه‌ن بین و رێنووسمان راست و ڕوو له شاڕێ بێت و نه‌زانینیش باڵ نه‌كێشێت به‌سه‌ر ڕێنووسهكهماندا، وه ده‌بێت ته‌واوی یاسا خاڵبه‌ندی و ڕێزمانییه‌كان له نووسیندا به‌رجه‌سته بكه‌ین.
هه‌ر بۆیشه (ج. ب.مۆلێر) ده‌ڵێت” ته‌نانه‌ت پاشاكانیش كڕنووش بۆ ڕێزمان ده‌به‌ن”
له كۆتایشدا ده‌بێژم خه‌ت ناخۆشی نه‌خۆشییه، به‌ڵام خۆ نه‌خۆشییه‌ك نییه تا جاره‌ی نه‌بێت. بێگومانیش ده‌رمانه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانه.
سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا- چه‌مچه‌ماڵ