چاوپێکه‌وتنی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا له‌گه‌ڵ هیوا ناسیح
هیوا ناسیح، رۆژنامه‌نوس و چالاکی مه‌ده‌نی، له‌م هه‌ڤپه‌یڤێنه‌دا له‌گه‌ڵ میدیا تیشک ده‌خاته سه‌ر ره‌وشی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان و ناوچه‌که و جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه، که هێشتا کورد میدیایه‌کی ئه‌هلی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی نییه…
میدیا: ڕەوشی سیاسی ئێستای كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
هیوا ناسیح: ئه‌م پرسیاره قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به کورتی بوونی حکومه‌تێکی کوردیی خۆبه‌رێوه‌به‌ر وه‌ک ئێستا ئاواتێکی به‌دیهاتوی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێکه، له سه‌ر ئاستی ناوخۆ هه‌ردوو حزبه بالاده‌سته‌که‌ی کوردستان، نزیکه‌ی سه‌رجه‌م کایه سیاسی، ئابوری، زانستی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوه، که زۆر نادیموکراتیانه‌یه، کارێکیان کردوه، پیاوانی ئاینی و ئاین قسه له‌سه‌ر هه‌موو شته تایبه‌تیی و ته‌نانه‌ت مافه‌کانی تاکیش بکه‌ن، توندوتیژی دژ به ژان روو له زیادییه، مه‌حسوبیه‌ت و خزمچێتی و ناوچه‌گه‌ری جێگه‌ی بۆ (که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو) نه‌هێشتۆته‌وه. گه‌نده‌ڵی ونادادی کۆمه‌ڵایه‌تی و حزباندنی داموده‌زگاکان ئه‌تمۆسفێری سیاسی کوردستانی ناته‌ندروستکردوه. سیسته‌مێکی نیمچه سیاسی – مافیایی تێکه‌ڵ دروست بووه، به جۆرێک هه‌ندێکجار سیاسه‌ت و بازرگانی بوونه‌ته ئه‌و دوانه‌یه‌ی شۆڕشگێرانی دوێنێ و لێپرسراوانی ئه‌مڕۆی پێ ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مه توێژێکی سیاسه‌تباز (نه‌ک سیاسه‌تمه‌دار)ی میکافیلیایانه‌ی هێناوه‌ته به‌رهه‌م، که ئامانجیان قۆرخکردنی هه‌موو کایه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ ئێستا و له‌مه‌ودواش!
به‌ڵێ هه‌ندێک کاری جوان و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری کراون، به‌ڵام به گوێره‌ی داهاتی کوردستان و حه‌ز و خۆزگه‌ی گه‌لێکی ئه‌نفالزه‌ده و کیمیابارانکراو، زۆر که‌م و پڕ له که‌موکورین. کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک بۆ ناوه‌ندی بریار له نزیکترین که‌سه‌کانی خۆیان و روونتر دوو بنه‌ماڵه‌که چڕکراوه‌ته‌وه. چه‌ندین گروپ و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و میلیشیایی وه‌ک هێزی دژه تیرۆر و تایبه‌ت له نێوکوردستاندا بوونیان هه‌یه و کارده‌که‌ن، که له‌سه‌روی یاسا و لێپرسینه‌وه‌وه‌ن. کارێکی وا بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان نه‌کراوه، که مایه‌ی خۆشحاڵی بێت و مادده‌ی 140 هێشتا له 50%ی جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئایا ده‌کرێت دڵ به ره‌وشێکی وا خۆش بکرێت و مرۆڤ بڵێت که گه‌شبینم. دیاره ئۆپۆزسیۆن چه‌ند ساڵێکه هاتۆته مه‌یدانه‌وه و ئه‌مه‌ش کارێکی ئیجابیه، که له ململانێی نێوان ده‌سته‌لات و ئۆپۆزسیۆن گه‌ل قازانج بکات، به‌ڵام ئه‌مانیش خاوه‌ن هه‌ندێک گرفتی بێ ئه‌زمونی و که‌می پلان و هه‌ڵوێستی ناچونیه‌کن. هه‌موو ئه‌م کێشانه و بێ‌کاری، خراپی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌رنه‌بوونی قه‌یرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی، گرانی شتومه‌ک و کێشه‌ی نیشته‌جێبوون…هتد که‌شوهه‌وا‌یه‌کی ناته‌ندروست و چه‌قبه‌ستوویان دروستکردوه.
میدیا: دەگوترێ سیاسەت و پەیوەستبوونە سیاسییەكان وەك تاكە دەرفەت بۆ گەنجان لەم وڵاتەدا، ئەوانی ئاڵوودە و دووچاری بێگوتاری و بێنەخشی كردووە،بە بڕوای ئێوە چۆن هاوسەنگی بۆ دەگەڕێتەوە؟
هیوا ناسیح: له راستیدا نه حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد هه‌وڵیانداوه، گه‌نجان وه‌ک توێژێکی زیندوو و خاوه‌ن هێز و بڕست و ئینێرژی خۆیان، گه‌ڵاله و به‌رجه‌سته بکه‌ن وه نه گه‌نجان خۆشیان ئه‌و ئیراده سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزه‌یان له خۆیاندا دۆزیوه‌ته‌وه و گه‌ڵاڵه کردوه، که نه‌خشه‌ی داهاتوی خۆیان بکێشن و کاری بۆ بکه‌ن. بێگومان که‌مته‌رخه‌م-ی یه‌که‌م حکومه‌تی هه‌رێمه، که ده‌بوو روونتر رۆڵ و نه‌خشی گه‌نجانی ببینیایه و کارێکی بکردایه ئه‌م توێژه له ژێر هه‌ژمونی دوو حزبه‌که ده‌رهێنێت و بیانکات به خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن هه‌ستێکی نیشتمانی و کوردستانییانه‌ی دوور له بیری ته‌سکی حزبایه‌تی و دوور له راکردن به دووی ئیمتیازی تایبه‌تی و که‌سییدا. واته کارێک نه‌کراوه که ئینتیمای کوردستانیبوون و نیشتمانیبوون ببێته ناسنامه‌ی گه‌نجانی هه‌رێم، به‌ڵکو به‌داخه‌وه لای زۆربه‌ی گه‌نجان هه‌ستی هه‌لپه‌رستی و هه‌ڵپه‌ی ئیمتیازات، هه‌روه‌ها بیری حزبچێتی و ناوچه‌گه‌ریی زاڵه. تۆ ببینه کاتێک له شار یان شارۆچکه‌یه‌کدا تیپێکی وه‌رزشی چێ ده‌کرێت، یه‌کسه‌ر حزبی باڵاده‌ستی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ست ده‌خانه ناوی و به‌ناوی یارمه‌تیدان و باربوکردن (ته‌به‌نی) ده‌کات، دیاریشه ئامانج راکێشانی گه‌نجه‌کان و کۆکردنه‌وه‌یانه له ده‌وری حزبه‌که نه‌ک پێشخستنی بواری وه‌رزشی و په‌ره‌پێدانی گیانی برایه‌تی و پڕکردنه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌کانیان، گه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌بێت ئه‌وا ئامانجی یه‌که‌م نییه بۆیان به‌ڵکو دووه‌م و لاوه‌کییه. دیاره له‌م باره‌وه ده‌شێ حزبه بچوکه‌کانیش به‌شی خۆیان ئۆباڵیان بکه‌وێته ئه‌ستۆ، چونکه تۆ ببینه، له‌و هه‌موو رێکخراوه گه‌نجان و لاوانه‌ی هه‌ن، ئایا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دروستبوونیان پرکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانی گه‌نجان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و وه‌رزشی و فه‌رهه‌نگی و ته‌قاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی توانا و به‌هره‌کانیانه؟؟ یان وه‌ك دانانی (چه‌شه)یه بۆ راوکردنی گه‌نجان بۆ ناو حزبه‌کان و سود وره‌رگرتن له تواناکانیان له پێشدا بۆ حزبه‌که و لایه‌نی خاوه‌ن رێکخراوه‌که؟. من له به‌رێزت ده‌پرسم ئایا وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و لاوان، له‌وه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌یه چ پرۆژه‌یه‌کی جددی و کرداریی خستۆته مه‌یدانه‌وه و کاری له‌سه‌ر کردوه؟؟ دیاره هیچی وا نه‌کراوه که مایه‌ی خۆشحاڵی و ئومێد بێت، ئه‌و شتانه‌ی کراون زیاتر شکڵی و بۆ راگه‌یاندن بووه، بۆیه ده‌بینین گه‌نجان له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا له نامۆیی و غوربه‌تدا ده‌ژین.
میدیا:سەبارەت بەڕەوشی میدیای كورد لەم قۆناغەدا، دەتانەوێ چی بەخوێنەرانتان بڵێن؟
هیوا ناسیح: من به‌گشتی میدیای کورد له‌م قۆناغه‌دا ده‌که‌م به سێ به‌شه‌وه، حزبی، وابه‌سته به‌حزب (نیمچه‌حزبی) و ئه‌هلی، هه‌ریه‌که‌شیان خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به خۆیان و ئه‌رێی و نه‌رێی خۆیان هه‌یه. کۆمه‌ڵێک کادری باشی راگه‌یه‌ندکار له مه‌یدانه‌که‌دان، به‌ڵام دابه‌شبوونه به‌سه‌ر هه‌رسێ جۆره‌که‌دا و خاوه‌ن سه‌ندیکایه‌کی تایبه‌ت به خۆیان نین ،که یه‌کگرتوانه و سه‌ربه‌خۆیانه و پیشه‌ییانه داکۆکی‌یان لێ بکات. میدیا له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا بۆته بیزنس و پیشه‌سازی، له وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا وه‌ک وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵات میدیا به‌شێکه له بانگه‌شه‌ی حزبی و ئایدۆلۆجی، بۆیه ده‌گمه‌ن که‌ناڵێک ده‌دۆزینه‌وه بتوانێت خۆی خۆی بژێنێت، هه‌ر ئه‌م له‌سه‌ر پێخۆنه‌وه‌ستانه‌ش وای کردوه، که‌ناڵه میدیاییه‌کان به جۆرێک وابه‌سته بن به حزبێک یان به‌رپرسێکی گه‌وره، جگه له چه‌ند که‌ناڵێکی میدیایی که‌م نه‌بێت.
میدیا:زۆر جار باس لەمیدیای ئەهلی دەكرێت، ئێوه تا چەند هەبوونی وەها میدیایەك لەواقیعدا بەدیدەكەن؟
هیوا ناسیح: میدیای ئه‌هلی ته‌مه‌نێکی زۆری نیه له کوردستاندا، زۆربه‌ی کادره‌کانیشیان دوور و نزیک له مناڵدانی راگه‌یاندنی حزبه‌کانه‌وه ده‌رهاتون، ده‌سته‌ڵاتی کوردیش ئه‌و بارودۆخه ساخله‌م و ئازاده‌ی بۆیان فه‌راهه‌م نه‌کردوه، که وه‌ها میدیایه‌کی تێدا گه‌شه بکات، تا ته‌واو ئازادانه ره‌خنه‌ی لێبگرێت و رایه‌کی جیاواز له راگه‌یاندنی حزبه‌کانی هه‌بێت.
دیاره که‌موکوری له خۆشیاندا هه‌یه، هه‌ندێکیان له لایه‌ن به‌رێوبه‌رانییه‌وه وه‌ک سه‌رنوسه‌رانیان قۆرخکراوه و به پێی مه‌زاج و دوورونزیکی بابه‌ته‌کانی نوسه‌ران له‌و لایه‌نه‌ی ئه‌م ئاره‌زووی ده‌کات هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و بۆ مه‌به‌ستی که‌سیی و سیاسی به‌کارده‌هێنرێت، دیاره ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت له گرنگی و پربایه‌خی میدیای ئه‌هلی کوردستان که‌مبکه‌مه‌وه، که رۆڵێکی باشی گێراوه له گه‌شه‌پێدانی مرۆیی کۆمه‌ڵگا و ئاستی رۆشه‌نبیریاندا، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم هێشتا کورد نه‌بووه‌ته خاوه‌ن میدیایه‌کی ئه‌هلی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و خۆژێن و ناوابه‌سته، به‌ڵام هه‌وڵ و پرۆژه‌ی جوان به‌م ئاراسته‌یه‌دا هه‌ن و به‌رده‌وامن، که جێگه‌ی گه‌شبینی و ئومێدن، نمونه‌کانی رۆژنامه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی و گۆڤاری لڤین و که‌ناڵی نالیا و هه‌ندێک سایتی ئه‌له‌کترۆنی پێشه‌نگی ئه‌و بواره‌ن، ئه‌رکی سه‌رشانی رۆشه‌نبیران و نوسه‌رانه پشتگیری و داکۆکیان لێ بکه‌ن. دیاره ئاگاشم له فشار و نانبرین و هه‌ره‌شه له‌سه‌ر میدیاکاران هه‌یه.
میدیا:زۆر كەم دەربارەی ڕۆڵی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان قسە دەكرێت، ئایا ئەو سەندیكایە لەئاستی پێویستی ئەو هەبوونەی خۆیدایەتی؟
هیوا ناسیح: دیاره له هه‌موو حاڵێکدا ئه‌و سه‌ندیکایه بوونی باشتره له نه‌بوونی، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ئه‌و سه‌ندیکایه‌ش وه‌ک نزیکه‌ی هه‌موو سه‌ندیکا و رێکخراوه پیشه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کانی تر که‌سانی سه‌ربه دوو حزبه‌که باڵا ده‌ستن تێیدا و قۆرخیانکردوه، له کاتێکدا زۆربه‌ی پێشێلکاری و تاوانه‌کان به‌رامبه‌ر میدیاکاران له لایه‌ن لێپرسراوانی ئه‌و دوو حزبه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، جا ببینه چۆن به گوته‌ی خۆیان، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان هه‌ندێکجار توشی جۆره (ئیحراجبوونێک) بوونه و ده‌بن، کاتێک شه‌قام و ناوه‌ندی میدیاکاران داوای هه‌ڵوێستی لێبراوانه و ده‌سته‌ڵاتیش داوای نه‌رمی و دانبه‌خۆداگرتن یان لێده‌کات! بۆیه لێره‌دا رووبه‌رووی (دووفاقی) یان بێهه‌ڵوێستی ده‌بنه‌وه، گه‌ر هه‌ڵوێستیش ده‌ربڕن هه‌وڵده‌ده‌ن دڵی هه‌ردوو لا رازی بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش هه‌ندێک جار مه‌حاڵه و ئاسان نییه. به داخه‌وه سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان وه‌ک پێویست داکۆکی له میدیاکاران نه‌کردوه و ناکات. چونکه هه‌رگیز هه‌وڵ ناده‌ن دڵی ده‌سته‌ڵاتداران له خۆیان بره‌نجێنن.
میدیا:ئۆپۆزسیۆنی كوردستان لەچ ئاستێكی ئۆپۆزسیۆنبووندا دەبینن؟ ئایا ئەوان خاوەنی گوتاری تایبەت بەخۆیان و پڕۆژەی سیاسی و سیستماتیكی تایبەت بەخۆیان هەن؟
هیوا ناسیح: به‌ڵگه نه‌ویسته ئۆپۆزسیۆن له هه‌ر وڵاتێک‌دا، مه‌رجی سه‌ره‌کی بوونی هه‌ر رژێم و سیسته‌مێکی دیموکراتییه و ته‌واوکه‌رێتی، دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنیش له کوردستاندا خۆی له خۆیدا (به هه‌موو سه‌رنج و ره‌خنه‌کانمانه‌وه له‌سه‌ری) ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بوو، که نه‌ک هه‌ر رۆشه‌نبیران به‌ڵکو خودی به‌رپرسانی دوو حزبه‌که‌ش روو به میدیای ده‌ره‌وه، وه‌ک شتێکی ئیجابی لێی ده‌دوێن، هه‌رچه‌نده له ناوخۆدا تا پێیان بکرێت، دژایه‌تی ده‌که‌ن و فشاریان بۆ دروستده‌که‌ن! به‌ڵام دیاره ئه‌مانیش که‌موکوری و کێشه‌ی خۆیان هه‌یه، ئۆپۆزسیۆن له کوردستاندا به‌خت یاوه‌رێتی، که له کات و ساتێکدا هاتونه‌ته مه‌یدانه‌که‌وه، که به‌هاری عه‌ره‌بی چوار دیکتاتۆر و حوکمی بنه‌ماڵه‌یی له ده‌سته‌ڵات هێناوه‌ته خوار و ه‌ی دیشی له‌رزاندوه و زۆر نابات ده‌که‌ون، هاوکاتیش ده‌سته‌ڵاتی کوردیش ده‌سته‌وستانه به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و نادادی و حوکمی بنه‌ماڵه‌یی و قۆرخکاری، هه‌ڵبه‌ت ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیه‌تی ئه‌م هه‌له و هه‌ر هه‌لێک بقۆزێته‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات و حوکم، تا نمونه‌یه‌کی باشتر پیشانی گه‌ل بده‌ن، که دادی کۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌دی، یاسا سه‌روه‌ر بێت و گه‌نده‌ڵێ بنه‌بڕ بکرێت یان لای که‌می زۆر سنوردار بکرێت، به کورتی تا به‌رنامه‌ی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن. ئیتر ئه‌مه‌ش رۆحی دیموکراتییه‌ته له هه‌موو سیسته‌مێکی له‌م جۆره‌دا و ئۆپۆزسیۆنیش کاری ئه‌مه‌یه، که هه‌وڵ بدات هه‌لێکی زێرێنی ده‌ستبکه‌وێت و دوور له توندوتیژی و خوێنرشتن و تێکدان بگه‌نه ده‌سته‌ڵات. تا ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێستا له کورسی بێنه خواره‌وه و ببنه ئۆپۆزسیۆنی سبه‌ینێ. واته ئاڵوگۆڕکردنی ئاشتییانه‌ی کورسی ده‌سته‌ڵات و ملمانێی سندوقی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی ده‌نگده‌ران. من پێم وایه ئه‌و پاکێجانه‌ی سێ لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشکه‌شی ده‌سته‌ڵاتی کوردی کرد، گوتارێکی هاوبه‌شی بۆ چاکسازی گه‌ڵاڵه کرد، لای که‌می تا ئێستا شتی وا بێ نمونه بووه. تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشار و (ئیغراکردن)ه‌ی دوو حزبه باڵاده‌سته‌که نه‌یانتوانیوه، ئه‌و سێ لایه‌نه له‌یه‌ک داببڕن. هه‌ر کاتێکیش هه‌ڵبژاردن بکرێت ئۆپۆزسیۆن وه‌ک هه‌ر لایه‌نێکی تر جا پێکه‌وه یان به لیستی جیا، پڕۆژه و به‌رنامه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، به کورتی لام وایه ئۆپۆزسیۆن سود له هه‌ڵه‌کانی وه‌رده‌گرێت و به ئه‌زمونی ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا به‌ره‌و کامڵ‌بوون و پێگه‌یشتن ده‌ڕوات، ئێستاش خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیه‌تی.
میدیا:سەبارەت بەپرسی نەوت لەكوردستان، قسەوباسی زۆر دەكرێ، ئێوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
هیوا ناسیح: له راستیدا من پسپۆری بواری نه‌وت نیم و زانیاریشم که‌مه، ئه‌وه‌ی ده‌زانم وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک ده‌خوێنمه‌وه و ده‌بیستم، که پرسی نه‌وت له کوردستان زۆر ئاڵۆز و ناشه‌فافه، خودی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌که‌شی ناڕوونی و گومانێک ده‌وری داون. تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م گومان و دوودڵیه لای جه‌ماوه‌ر و هاوڵاتی کوردستان نه‌هێلرێت یان که‌مبکرێته‌وه. زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ده‌نگۆی به قاچاخبردن و دزینی سامانی نه‌وت و قۆرخکردنی جومگه‌کانی حوکمڕانی هه‌رێم خه‌ریکه له جیهانیشدا ده‌نگده‌داته‌وه، هه‌ر بۆ نمونه له‌م وڵاته‌ی منی تێدا ده‌ژیم چه‌ندین جار رۆژنامه و که‌ناڵه‌کانی میدیای ئێره له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه راپۆرت و هه‌واڵیان بڵاوکردۆته‌وه.
میدیا: ڕێككەوتنامەی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی، لەئێستادا كەوتۆتە كوێی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانەوە؟
هیوا ناسیح: لام وایه، ئه‌و رێکه‌وتنه بۆ شوێنکاتی خۆی چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ندی و ناچاریی بوو، تا قۆناغی شه‌ری ناوخۆ تێپه‌رێنرێت و هه‌نگاو بۆ ئاشتی نیشتمانی بنرێت، لای که‌می له‌نێوان دوو حزبه‌که‌دا، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م چه‌ند ساڵێکه رێکه‌وتنه‌که ئیکسپایه‌ر بووه و (کاریگه‌ر)ی نه‌ماوه، مه‌به‌ستم له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌یه نه‌ک ه‌ی دوو حزبی خاوه‌ن رێکه‌وتنه‌که، که تا ئێستاش خۆیان سودمه‌ندن لێی، با نا هاوسه‌نگ و چونیه‌کیش نه‌بێت بۆیان، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش له‌م دواییه لێره و له‌وێ داوای هه‌موارکردن و پیاچونه‌وه‌ی ده‌که‌ن. بۆیه به رای من تا زوو هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه زیاتر میلله‌ت و گه‌له‌که‌مان لێی سودمه‌ند ده‌بێت. ده‌کرێت بۆ نمونه له‌بری ئه‌و رێکه‌وتنه،رێکه‌وتنێکی کۆده‌نگی نیشتمانی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان، یان لای که‌می له‌نێوان لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کاندا دابرێژرێت، که ده‌زگایه‌کی وه‌ک کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری بکات.
میدیا:ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، چ ڕۆڵێك دەگێرن؟ هەر بەڕاست ئەوان نوێنەرایەتی خەڵك دەكەن یا كوتلە سیاسی و حزبیەكانی خۆیان؟
هیوا ناسیح: ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه هاتون، له خوله‌کانی پێشووتردا که‌مجار روویده‌دا، هه‌ڵوێستی جیا له فراکسیۆن و حزبه‌که‌یان هه‌بێت، به‌ڵام له‌م خوله‌دا، جا به هۆکاری هاتنه مه‌یدانی ئۆپۆزسیۆن بێت یان شتێکی تر، تۆزێک ئازادانه‌تر و بوێرانه تر هه‌لوێست ده‌رده‌برن و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. دیاره مه‌به‌ستم هه‌ندێکیانه نه‌ک هه‌موویان، به‌ڵام مایه‌ی دڵخۆشییه، که ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینین، له ناو ئۆپۆزسیۆنیشدا هه‌ن بۆ خۆده‌رخستن و نمایشی به‌رده‌م کامێرا و سیحری شاشه نواندن ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌شیانه هه‌ڵوێستی جوان و سه‌رنجراکێشیان هه‌یه ،ناکرێت وه‌ک نمونه‌یه‌کی جوان و ده‌گمه‌ن لێره‌دا ئاماژه به هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان نه‌که‌م له په‌یوه‌ند به وه‌رگرتنی چل هه‌زار دۆلار بۆ ئۆتۆمبیلی په‌رله‌مانتاران، که رازی نه‌بوون وه‌ریگرن و گه‌راندیانه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت! (وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران هیچیان ئۆتۆمبیلی تایبه‌تییان نه‌بێت و به پاس یان ترام وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا هاتوچۆ بکه‌ن!)، به‌راستی ئه‌مه سه‌رده‌قشکاندنێک بوو بۆ په‌رله‌مانتارانی کوردستان، که تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی بیریان لای ئیمتیازاتی خۆیان بووه، که‌متر لای ده‌نگده‌رانیان. بۆیه گه‌ر ناتوانین ئاوا گشتگیریانه حوکم به‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاراندا بده‌ن، به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین بۆ نمونه فڵان فراکسیۆن زیاتر نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ن له‌وه‌ی دی، یان ئه‌م فراکسیۆنه‌یان له‌م خوله‌دا چالاک‌تر و ئازادترن له خوله‌که‌ی پێشوو.
پرۆفایل
● هیوا ناسیح له ساڵی ١٩٧١ له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، که سه‌ر به پارێزگاری که‌رکوکه هاتۆته دنیاوه.
● ساڵی ١٩٩٥ کۆلیجی زانسته‌کان/ به‌شی بایۆلۆجی له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ته‌واو کردوه.
● له ساڵی ١٩٩٨ ه‌وه په‌نابه‌ری سیاسییه و له وڵاتی سویسره ده‌ژی.
● سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی کارگێری رێکخراوی (چاودێری کوردۆساید – چاک)ه.
تێبینی: ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له ژماره‌ی (551)ی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا رێکه‌وتی 9ی ئۆکتۆبه‌ری 2012 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه….
http://www.yndk.com/component/content/article/6-hawpaywyn/2801-2012-10-20-17-52-03.html