ئۆدیپ تراژیدیای ئایدیاڵ
ئۆدیپ، له‌ئه‌فسانه‌زانی گریکییدا پاڵه‌وانێكی تراجیدی بوو، پاشایه‌كی له‌ناوچوو به‌هۆی چاره‌نووسێكی ترسناكه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌زانانه باوكی خۆی كوشت و دایكیشی ماره‌كرد. چیرۆكی ئه‌و، چیرۆكی كه‌سێكه له‌ژیاندا له‌به‌ر نه‌زانینی شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی شوێن ڕێگایه‌كی چه‌وت كه‌وت. جارێك پێیه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێیه دانابوو، باشترین ئاسته‌كانی خۆی نه‌یتوانی بیپارێزێ له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه سه‌رپێچی یاساكانی خوداكان و مرۆڤه‌كانی كرد. ئۆدیپ، له‌ئه‌فسانه‌ی گریکیی و درامادا دوو بیرۆكه <<وێنه>> ده‌نوێنێ: لاوازی سروشتی مرۆڤایه‌تی و بێ ده‌سه‌ڵاتی تاك-Individual له بەرانبەر ڕه‌وتی چاره‌نووس له گه‌ردوونێكی قێزه‌وندا.
ئه‌فسانه، چیرۆكه‌كه له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی كوڕێكدا بۆ ”شا لایوس” و ”شاژنه جۆكاستا”ی ‘تبس’ ده‌ستپێده‌كا. غه‌یبزانه‌كه‌ی دێلفی پێی وتن، كه منداڵه‌كه‌یان گه‌وره ده‌بێ بۆ كوشتنی ”لایوس” و ماره‌كردنی ”جۆكاستا”. تۆقێنه‌ربوو، پاشاكه پێیه‌كانی منداڵه ساواكه پێكه‌وه به‌ده‌رزیه‌كی سه‌رخڕی گه‌وره قایم ده‌كا و له‌دامێنی چیایه‌كدا بۆ مردن جێی ده‌هێڵێ.
هه‌رچۆنێ بێ، شوانه‌كان منداڵه‌كه‌یان دۆزییه‌وه- كه وه‌ك ئۆدیپ ناسرا، یان”پێ گه‌وره”- و بردیان بۆ شاری ‘كۆرنیس’. له‌وێڕا ”شا پۆلیبۆس” و ”شاژنه میرۆپی” هه‌ڵیانگرته‌وه و ڕایانهێنا بۆ ئه‌وه‌ی وابیربكاته‌وه، كه ئه‌و كوڕی خۆیانه. كاتێك ئۆدیپ گه‌وره‌بوو، هه‌رچۆنێ بێ، كه‌سێك پێی وت؛ كه ئه‌و كوڕی ”پۆلیبۆس” نییه. ئۆدیپ، ڕۆشت بۆ دێلفی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌ژادی خۆی داوا له غه‌یبزانه‌كه بكات. ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه وه‌ریگرت ئه‌مه بوو <<تۆ ئه‌و پیاوه‌ی، كه تووشی چاره‌نووسی كوشتنی باوكی و ماره‌كردنی دایكی خۆی ده‌بێته‌وه.>>
به‌هه‌مان شێوه‌ی ”لایوس” و ”جۆكاستا”، ئۆدیپ، ئاشكرای كردبوو كه خۆی دوورده‌خاته‌وه له‌و چاره‌نووسه‌ی كه بۆی پێشبینیكرابوو. باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی كه غه‌یبزانه‌كه ووتبێتی كه تووشی چاره‌نووسی كوشتنی پۆلیبۆس و ماره‌كردنی میرۆپی ده‌بێته‌وه، نه‌زری كرد هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆرنیس. لەبری ئەوە، بەرەوە ‘تبس’ ملی نا.
به‌درێژایی ڕێیەكه، ئۆدیپ به‌ڕێگایه‌كی ته‌سكدا له‌نێوان هه‌ڵدێره‌كاندا هات. له‌وێڕا پیاوێكی پیری له عه‌ره‌بانه‌یه‌كدا بینی له ڕێگاكه‌ی تره‌وه ده‌هات. دووانه‌كه تووشی ده‌مه‌قاڵێیه‌ك هاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ڕێگاكه چۆڵ بكا، له‌پاشان ئۆدیپ نامۆكه‌ی كوشت و ڕۆشت به‌ره‌و ‘تبس’. له مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره‌دا شاره‌كه‌ی دۆزییه‌وه. زانی كه مه‌خلوقێكی تۆقێنه‌ری زه‌به‌لاح، كه پێی ده‌ڵێن ”سفینكس” تبسییه‌كانی ده‌تۆقاند به‌هۆی خواردنیان به‌شێوه‌یه‌كی چاوبرسیانه له كاتێكدا ئه‌وان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی شكستیان ده‌هێنا و شا لایوس كوژرابوو له‌ڕێگایدا بۆ داواكردنی یارمه‌تی له غه‌یبزانه‌كه‌ی دێلفییه‌كان. مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی سفینكس ئه‌مه بوو <<چی له‌سه‌ر چوار قاچ ده‌ڕوا له به‌یانیاندا، دووان له نیوه‌ڕواندا، وه سیان له ئێواراندا؟>> ئۆدیپ وه‌ڵامه دروسته‌كه‌ی دا: <<مرۆڤێك، كه گاگۆڵكێ ده‌كا له‌كاتێكدا ساوایه‌كه، به‌قیتوقنجی ده‌ڕوا له باڵغبوونیدا، وه ده‌چه‌مێته‌وه به‌سه‌ر گاچۆنه‌كه‌ی له تافی پیرییدا.>> له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌ڵامه‌دا، ئۆدیپ ته‌نها سفینكسی نه‌به‌زاند، به‌ڵكو له شێتگیریدا كوشتی، به‌ڵام ته‌ختی پاشایه‌تی پاشا مردووه‌كه‌ی برده‌وه و هاوسه‌رگیریی له‌تەک بێوه‌ژنی پاشا، جۆكاستا كرد.
ئۆدیپ و جۆكاستا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌خۆشییه‌وه ڕایانبوارد و دوو كوڕ و كچیان هه‌بوو. له‌پاشان تاعونێكی ترسناك دای به‌سه‌ر ‘تبس’دا. پێشبینیکەرێک ڕایگه‌یاند؛ كه تاعوونه‌كه كۆتایی نایه‌ت هه‌تا بكوژه‌كه‌ی لایوس نه‌كه‌نه ده‌ره‌وه، كه له‌ناو شاره‌كه‌دا بوو. له‌پاشان په‌یكێك له كۆرنیسه‌وه گه‌یشت، مه‌رگی پاشا پۆلیبۆس ڕاده‌گه‌یه‌نێ و داوا له ئۆدیپ ده‌كا بگه‌ڕێته‌وه و فه‌رمانڕه‌واییی كۆرنیسییه‌كان بكات. ئۆدیپ ئه‌وه‌ی كه غه‌یبزانه‌كه پێشبینی بۆ كردبوو به جۆكاستا وت، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی حه‌وانه‌وه و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه ده‌بێته بكوژی پۆلیبۆس. جۆكاستا پێی وت كه له غه‌یبزانه‌كان نه‌ترسێ، سه‌باره‌ت به غه‌یبزانه‌كه وتبووی؛ كه هاوسه‌ری یه‌كه‌می له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌كوژرێت، لێ له‌جیاتیدا له‌لایه‌ن نامۆیه‌كه‌وه كوژرابوو له‌سه‌ر ڕێگایدا بۆ دێلفی.
له‌ناكاو ئۆدیپ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه كوشنده‌كه‌ی به‌بیرهاته‌وه له‌سه‌ر ڕێیەکە و زانی، كه ئه‌و باوكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، لایوس، بینیوه و كوشتوویه‌تی. و له‌هه‌مان كاتدا جۆكاستا ده‌ركی به جێبرینی سه‌ر پێیه‌كانی ئۆدیپ كرد، كه نیشانه‌ی ئه‌و مناڵه‌بوو لایوس ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر پێیه‌كانی پێكه‌وه قایمكردبوو. ڕووبه‌ڕووی ئه‌و حه‌قیقه‌ته بوویه‌وه كه له‌گه‌ڵ كوڕی خۆی و بكوژه‌كه‌ی لایوس هاوسه‌رگیریی كردووه، خۆی خنكاند. ئۆدیپ ده‌رزییه‌كی له جلکەكانی توند كرد و خۆی پێ كوێر كرد.
هه‌ندێ له گریمانه‌كان ده‌ڵێن؛ كه ئۆدیپ ده‌ستبه‌جێ له ‘تبس’ شاربه‌ده‌ر كرا، له‌كاتێكدا ئه‌وانی دی ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه ژیانێكی چاره‌ڕه‌شانه له‌وێ ژیاوه، له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ڕیسوا كرا، هه‌تا منداڵه‌كانی گه‌وره‌بوون. له‌كۆتاییدا زۆری لێكرا به‌ره‌و مه‌نفا بڕوات، له‌لایه‌ن هه‌ردوو كچه‌كه‌ی، “ئه‌نتیگێنی و ئیسمێنه”وه هاوه‌ڵیی كردرا. پاشی ساڵانیك له په‌ژاری ماڵبه‌كۆڵیی گه‌یشته ”ئه‌سینا”، له‌وێڕا په‌ناگه‌یه‌كی له‌ڕیزێك دره‌خت كه پێی ده‌گووترا ‘كۆلۆنۆس’ دۆزییه‌وه. له‌ماوه‌ی ئه‌م كاته‌دا، ململانێی كۆمه‌ڵه ڕكابه‌ره‌كان له تبس ویستیان ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شاره، باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی كه لاشه‌كه‌ی به‌خت بۆ ئه‌و شاره دێنێ. هه‌رچه‌نده ئۆدیپ له كۆلۆنۆس مرد، و ئه‌و ئاماده‌بووانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی بوون له‌وێ وتبوویان به‌ختی باش بۆ ئه‌سینا دێنێ.
و.لەئینگلیزییەوە: هەژار عوسمان
سه‌رچاوه:
http://www.facebook.com/EnglishLiteratureEmad