وه‌ڵامێك بۆ سالار قه‌ره‌وه‌یسی:ده‌توانن دۆسیه‌كانتان له دادگاكانیان دابخه‌ن,به‌ڵام ناتوانن بێتاوانتان كه‌ن
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵاڵی تاوانبارانه یان شۆرشگێڕ
وه‌ك له بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كاندا هاتووه ئه‌نفال تاوانی جینۆسایده , بۆیه هه‌ر كائینێك كورد بێت یان عه‌ره‌ب , ئیسلام بێت یان كریستان پشكداری كردبێت له تاوانی ئه‌نفال ده‌بێته هاوبه‌ش له ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید ,به‌مه‌ش ده‌بێته هاوبه‌ش له ئه‌نجامدانی تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی , تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یش به بێ سزا دانی بكه‌رانی هیچ كه‌س و حكومه‌تێك ده‌سه‌ڵاتی چه‌نده ڕه‌ها بێت ناتوانێت له كه‌سی تاوانبار خۆش بێت ته‌نها دادگایه‌كی دانبپێنراو پرۆفیشناڵ و سه‌ربه‌خۆ له رێگای ئه‌نجامدانی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانه‌وه ده‌توانێت بێ تاوانی بدات به كه‌سانی گومان لێكراو , بۆیه نه كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نه جه‌لال تاڵه‌بانی و نه مه‌سعود بارزانی ناتوانن سه‌كی بێ تاوانی و لێ‌خۆش بوون بده‌ن به تاوانبارانی ئه‌نفال و كه‌یسه‌كانی دیكه , سزادانی بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یشه , نه ئه‌وان و نه ده‌ست و په‌یوه‌نده گه‌وره‌و بچوكه‌كانیان نه چۆله‌كه‌یه‌كیان ئه‌نفالكراوه نه شه‌هیدی چه‌كی كیمیاویین , ئه‌وه گه‌ل بوو بووه قوربانی ئاگربازییه هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان , بگره ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی ئازادانه هه‌بێت پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی كوردیان كرده به‌شێك له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق -ئێران و پێش سوپای پاسداران كه‌وتن و دوایی بۆ خۆیان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رپه‌ڕین پێویسته دادگایی بكرێن .
تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالیش كه ژماره‌یان 423 كه‌سه و كه‌سانی دیكه‌ش هه‌ن ناویان نه‌هاتووه له‌م خوله , تا له دادگادا بێ‌تاوان ده‌رنه‌چن ئه‌وا هه‌ر به تۆمه‌تباری له ریزی لیسته‌كاندا ده‌مێنه‌وه‌و ئه‌وا بێشك ساڵانه ناویان هه‌ر له ناواندا ده‌مێنێته‌وه‌و دۆسیه‌كه‌یان لای گه‌ل داناخرێت ,ئه‌وه‌ی تازه‌ش نییه ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی وه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی كۆسره‌ت ره‌سوڵیش هه‌میشه یار و یاوه‌ری ئه‌نفالچیه‌كان بوونه و هه‌میشه پارێزه‌ریان بوونه له به‌رامبه‌ر دادپه‌روه‌ریدا, خۆزگه‌م ئه‌م ده‌ڵاڵی و شفاعه‌ته‌ی بۆ جاش و تاوانبارانی ده‌كه‌ن یه‌ك له سه‌دیان بۆ قوربانیان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكردایه .
له چاوپێكه‌وتنی كوردستان نیوزدا یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال به‌ناوی سالار قه‌ره‌وه‌یسی دێته گۆو داخستی دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارانی كورد له دۆسیه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كان ستایش ده‌كات و سوپاسی خۆی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت (( هه‌ر ئه‌وكات كاك كۆسره‌ت له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی و بارزانی قسه‌ی كردبوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و بۆ ئێواره‌ش ده‌عوه‌تی كردبوون و به نوێنه‌ره‌كانی ئێمه‌ی راگه‌یاندبوو ئێمه هیچ شتێكمان له‌سه‌ر ئێوه نیه‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێوه ده‌وترێت دیعایه‌و ریكلامه )).
له كۆتاییدا روو له سالار قه‌ره‌وه‌یسی ده‌كه‌م و ده‌َڵێم نه ده‌ڵاڵییه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نه شفاعه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له دادگا ناتان پارێزێت , بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه به بڵاو كردنه‌وه‌ی لیسته‌كان ژیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان تاڵ نه‌بێت , باشترین رێگا چوونه بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كان و له رێگای دادگاوه بێ تاوانی خۆتان بسه‌لمێنن , ئه‌گه‌ر له دادگای كۆسره‌ت و جه‌لال و مه‌سعودیش بێ‌تاوان بن ئه‌وا له دادگای گه‌لدا هه‌ر تۆمه‌تبارن و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش سه‌رده‌می قوتار نه‌بوونی تۆمه‌تبارانی جینۆسایده له سزا‌و لێپرسینه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان ,بۆیه رزگار بوونتان له‌و دادگایه محاڵه و دڵخۆشیشتان خه‌یاڵه و لیستی ناوه‌كانیشتان له بڵاو كردنه‌وه به‌رده‌وامه
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=3315