
دیـــــاری …. هۆنراوه‌ی :عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
وتهكـــــانی ئهمـــــجــــــاره
مــــــایهی ته‌ندروســــتی یه
دیاری منه بۆ ئێــــــــــــــــوه
گـــرنگـــــه و پێویســــتی یه
***
ئه‌بێت هـــــه‌موو پێكـــــهوه
وته و كردارمان یهكخــــهین
بۆ پاراســــــــتنی ژینگـــــه
هاوكـــــاری یه‌كتر بكـــهین
***
پیاوانی ژینگــــــه پـــارێز
هه‌میشـــــه ماندووی كـارن
بۆ پاكوخـــاوێنی شــــــــــار
چالاك و دڵســــــۆز دیــــارن
***
خــــۆڵ و خاشاك و پیســی
ســـهرشــهقام و ناو كۆڵان
ئه‌وان كــــــۆی دهكــهنهوه
تا ژینگه جوان بێت بۆمان
***
با ئێمه‌ش هــاوكـــاریان بین
له ئاســـــــــتی خـــۆمـانهوه
بۆ پاراســـــــــتنی ژینگـــــه
له مـــــــــــاڵ و كــــــۆڵانهوه
***