دوا مژی سیگارێک … هەژار عوسمان
چرک… چرک… چرک… کاتی خۆی هاتووە… سیگارەکەش پاش یەک دوو سێ مژی دیکە دەگاتە قونکەکەی و دەبێ تا دەستم گوڕی تێدایە دوور هەوای بدەم… نا، وەک چقڵ دەیکەم بەچاڵی چاومدا و ناشڵێم ئۆفـــــ…!! هێڵنج دەدەم، ئووــــ ع… دەمەوێ بڕشێمەوە- قوڵپ… لە گەروومەوە زەرداو… نا، رەشاو جۆگەلە دەبەستێ…؟! دەڕۆمە بەردەم ئاوێنەکە بەبێ ئەوەی بوێری بدەمە بەر خۆم و تەماشای چەقی ئاوێنەکە بکەم… دڵەکوتە دەمگرێ… ئێستا نا، تۆزێکی دیکە چەشنی سەروەختی پێگەیینی قارچکێ دەتەقێ… دیواری لای چەپی سنگم دەدڕێ و دەکەوێتە بەر پێیە پیسەکانم…!! قاقا دەمگرێ… شتێکی سوور کەوتۆتە بان زەوییەکە… شتێک لەچەشنی ئەو لوقمە شروبییانەی لەشێوەی دڵ درووست دەکران و بە منداڵی دەمفرۆشتن، بەبێ ئەوەی کڕیارەکان ئاگایان لە قوونی خۆیان بێ دەمخستنە نێو زەرفەکانیانەوە، نەبادا ببینن سووچەکانیان وەک ئەوەی مشک کرتاندبێتنی، کرتاندوومە…! دەست دەخەمە لای چەپی سنگم و هەست بەبۆشایییەکی گەورە دەکەم…!! مستم دەچێتە قوڵایی سنگمەوە… پەراسووەکان دەژمێرم…!! یەک دوو سێ… بە هیچیی مرۆڤ خەنینە دەمگرێ، لەناویاندا خۆیشم… مستم بۆ دەرەوە کێش دەکەم… چاوەکانم هێشتا نوقاندووە… بوێریی دەدەمە بەر خۆم و دەیانکەمەوە… دەڕوانمە زەوییەکەی بەر پێم… لەنێو ئەو حەمکە ڕشانەوەدا دڵم چەشنی تایەفەیەک کرمە لیقە، کە زیندەوەرناسێک هەر بۆ چێژ ڕەنگی سووری کردبن، فلیقاوه بە زه‌وییه‌که‌دا…!!
* * *
چرک… چرک… نازانی له کوێت دانا…!! ده‌ستت دهماشێنی به‌ملا و ئه‌ولادا، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وێ چاوه نووقاوهکانت بکه‌یته‌وه… چاوی نوقاو…؟! ره‌نگت ته‌واو ته‌واو په‌ڕیووه… له به‌یانییه‌وه بیست و چوار سیگارت ده‌م داوه و له‌و سیگارهشی، که یه‌ک دوو مژی دیکه ده‌گاته قونکهکهی و ده‌ته‌وێ تا ده‌سته‌کانت گوڕیان تێدا ماوه هه‌وای بده‌یت و نایده‌یت…!! توند توند ده‌یچه‌قێنی بهعهورهتدا…؟! دهیچهقێنیته ناوی ناوی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵێی ئاخـــــ…!! به‌بێ ئه‌وه‌ی بڵێی ئۆفـــــ…!! ده‌ته‌وێ هه‌ستیته سه‌ر پێیان و بڕۆیت بۆ لای ده‌ستشۆره‌که… له‌تاو ئازار ناتوانی خۆت هاوسه‌نگ بکه‌ی… به پشتدا ده‌که‌ویت و سه‌رت زرم زرم یه‌ک دوو جاران ده‌کێشێته‌وه بهزهوییهکهدا، هه‌ر ڕاست مینا ئه‌و کاته‌ی تۆ ته‌نیا سیازده ساڵان ته‌مه‌نت بوو، کچه خوو کوڕانی و لاساره‌که‌ی دراوسێ کۆڵانتان به‌پشتدا پاڵێکی پێوه نایت و تا هێزی تێدابوو جڕتێکی قایمی بۆت لێدا و تێی قوچاند… قاقا به‌بێ ویستی خۆت وه‌خته بتخنکێنێ…!! قاقا به لاوازی مرۆڤ… قاقا بهخۆیشت که له توخمی ئه‌وانی…؟! قاقا به‌هه‌موو شتێ…!! هه‌موو شتێ…؟! چارت نییه ده‌بێ هه‌ستیت و بچیته‌وه به‌رانبه‌ر ئاوێنه گه‌وره‌که‌ی کن ده‌ستشۆره‌که…!! ئاخر ئه‌و ئاوێنه‌یه هه‌میشه دوا چرکه‌ساته‌کانی بێقهراریتی تۆزقاڵێک ڕاستگۆیانه‌تر له ته‌واوی ئاوێنه‌کانی دیکه، پێنیشانداوی…؟! گووڕت تێدا نه‌ماوه… دواجار هه‌رچۆنێک بێ هه‌ڵده‌ستیت و ده‌چیته کن، نه‌ک به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌که…!! لێ ئه‌مجاره ناتوانی وه‌ک جارانی پێشووتر باش ڕێ بکه‌ی… به گهڵهگهڵ ده‌ڕۆی… ژووره‌که‌ت یه‌ک پارچه کردووه به ڕشانه‌وه…!! لێره‌وه بۆن وه‌خته کاسم بکا…!! هه‌ر جارێ په‌نجه ده‌نێم به دوگمه‌ی پیتچنەکەدا بۆ ئه‌وه‌ی پیتێک بنووسم، دامناوه ده‌ستم بچه‌قێته ناو ڕشانه‌وه‌که‌ی تۆوه و هێڵنج بده‌م، ئووــ ع… بڕشێمه‌وه و نه‌توانم ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه به کۆتا بگه‌یه‌نم…!! کۆتایی…؟! عه‌وره‌تت تلت پێده‌دا… تۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی بوێری ئه‌وه ناده‌یته به‌رخۆت بچیته به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌که، نایبینی…!! لێ من باشی ده‌بینم، که به‌قه‌د <<تۆپی زه‌مان>> شتێ که‌متر هه‌ڵاوساوه…!! وای لێ کردوویت به‌چه‌شنی قرژاڵ، لێ به دوو پێیان ڕێ بکه‌ی…!!
* * *
چرک… چیم لێی کرد…؟ له‌کوێم دانا…؟ به نه‌فره‌ت بیت… ده‌ستیشم وا خه‌ریکه گوڕی تێدا نامێنێت… چاوه‌کانم کراوه‌ن، به‌ڵام بۆ هیچ نابینم…؟! ده‌شێ ڕووناکی له‌م ژووره‌دا مردبێ…!! نا، ئه‌وه چاوه‌کانی منه، که مردوون…!! ئاخر مرۆڤ، که نێزیک ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م جیهانه دڵڕه‌قه جێ بهێڵێ، به چه‌ند چرکه‌یه‌ک به‌ر له مردنه‌که‌ی، هه‌موو شتێک له ناویدا ده‌مرێ به ڕووناکیشه‌وه…!! به قنگه خلیشکێ هێندێک ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌که‌م… تینی کۆتا مژی سیگاره‌که له‌نێو هه‌ردوو قامکمدا به ئاگام دێنێته‌وه، که بستێکیش له جێی خۆم نه‌جوڵاوم…!! به گهرمییهکهیدا هه‌ست ده‌که‌م سیگاره‌که یه‌ک مژی ماوه و کۆتا مژی بیست و پێنجه‌مین سیگاری کۆتا ساته‌وه‌خته‌کانی بوونی منه…!! لێره‌دایه… ڕاست و درووست <<دیسفهنکشنی زمان>> ئا ئه‌م دوا چرکه ساتانه‌یه، که من ناتوانم و دهیشمهوێ دۆخی مرۆڤێکت بۆ بگێڕمه‌وه که هه‌موو شتێک له هه‌ناویدا کۆتایی دێ… کۆتایی، ئه‌گه‌ر هه‌بێت…؟! لێ مردوویه‌ک چ کاری به‌وه‌یه حیکایه‌تی جێهێشتنی ئه‌م جیهانه ساردوسڕه بۆ زیندوویه‌ک بگێڕێته‌وه…؟ کۆتا مژی سیگاره‌که ناکێشم و ده‌ینێم به سه‌ری زمانمدا، تا ئیدی له فره ڕێسی نێو ئه‌م پووچییه بکه‌وم…
مـــ…
ر…
ۆ…!!
له زمان و له گۆ کردن ده‌که‌وی…!! ده‌ته‌وێ هه‌ڵبستیت و بۆ دوایه‌مین جار بچیته‌وه به‌رده‌م ئاوێنه‌که و ناتوانی…!! به قه‌د سه‌ری ده‌رزییه‌کیش گوڕت تێدا نه‌ماوه… هێڵنج ده‌ده‌ی… کۆتا هێڵنجته، لێ هێنده‌ی پانتایی ژووره‌که‌ت و که‌مێکیش زیاتر ده‌ڕشێیته‌وه… کۆتا ئاهـ هه‌ڵده‌کێشیت… گوێ هه‌ڵده‌خه‌یت، تا بۆ دوایه‌مین جار گوێت له کۆتا چرکی کاتژمێره‌که بێت… به ناچاریی، چەشنی دوا چاوه‌ڕوانییه‌کانی گوناهکارێک، که چاوه‌ڕێی نێزیکبوونه‌وه‌ی شمشێرێک له تاڵه‌مووی ملی ده‌کا… تۆیش ئاوهایی چاوه‌ڕێی ڕشانه‌وه‌کانی خۆتی له ئاستی ده‌م و لوتت سه‌ر بکا و له نێویدا بخنکێیت…!!
کەلار- فێبریوەری- ٢٠١٢