مردن به‌كه‌ڵكی من نایه‌ت
ئه‌وه‌نده هیلاكم
ئیتر مردن به‌كه‌ڵكم نایه‌ت.
له‌مندا
هاواری ده‌رختێك هه‌یه
ماندوه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی میوه‌كانی.
مه‌گه‌ر
چه‌نجار هاتومه‌ته دنیاوه
تا ئه‌م هه‌مووه بمرم.
چاوه‌كانی تۆ
تۆڵه له ناسنامه‌ی من ده‌كه‌نه‌وه.
گرنگ نیه ماڵت له‌كوێیه
گرنگ ئه‌وه‌یه بێم
به‌چاوی خۆم بوبینم.
سه‌یركه
هه‌ورێك ئاسمانی شاره‌كه‌ی ته‌نیوه
ئه‌وه رۆژی دوكه‌ڵی سوتانی منه.
ته‌نها
پێنج ده‌قیقه ئیجازه‌م له‌تاریكی خواست
تا شیعر بۆتۆ بنوسم.
با
پێغه‌مبه‌رێك بێت
ته‌نها گوێ بگرێت.
كراسه‌كه‌ت
به‌ده‌م باوه ئه‌شنێته‌وه
ئه‌وه ته‌نها ئاڵایه كه من خۆشم ده‌وێت.
وتت خۆشم ده‌وێیت
من چووم بۆ شه‌قام
فه‌زای په‌نجه‌ره‌كه‌م بۆ فڕین به‌س نه‌بوو.
ویستم بمێنم
رۆشتم.
ویستم برۆم
مامه‌وه
نه‌چون گرنگ بوو نه‌مانه‌وه
گرنگ ئه‌ویه
من هه‌م و
نیم.
ده‌سته‌كانم بكه‌ره‌وه
له‌هه‌رشوێنێك ده‌ست له تاران ئه‌ده‌م
ئازارم پێ ده‌گات.
من
ماسیه‌كی بچكۆله‌ی ناو ئاوم.
ده‌نگی دڵنیه
ده‌نگی پێی تۆیه
شه‌وان له‌سینه‌ما لێ ده‌دا
به‌سه ماندو نه‌بویت
تۆزێك بوه‌سته.
گورگ
خۆشبه‌خته‌كان ده‌خوا
گورگ
پاكه‌كان ده‌خوا
هه‌ڵسه كوڕم
ئه‌م چیرۆكه بۆ نه‌خه‌وتنه.
مۆسیقایه‌كی سه‌یره مردن
بۆی هه‌ڵده‌سیته‌وه
به‌هێمنی و ئارامی سه‌مای بۆ ده‌كه‌یت و
ئیتر هه‌رگیز كه‌سیش ناو بینێت.!!
تێبینی: ئه‌م په‌نجه‌ر شیعرانه‌ی گروس ناونیشانی نیه. من بۆخۆم له‌ناوكۆی په‌نجه‌ره‌كاندا ناونیشانێكم هه‌ڵبژارده‌وه. داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ئه‌وكاره‌م كردوه.
شیعری: گروس عه‌بدولمه‌لیك
وه‌رگێڕانی: نه‌به‌ز گۆران