
له‌ده‌ستچوون … داستان به‌رزان
كه‌سانێك ماون بیانناسم
كه‌سانێك هه‌ن هه‌رگیز نامه‌وێت بیانناسم
كۆڵانگه‌لێك ماون پیاسه‌یان پێدا بكه‌م
كۆڵانگه‌لێك ماون هه‌رگیز پیاسه‌یان پێدا ناكه‌م
جیهان گه‌لێك شتی تێدایه
نایان بینم
جیهان ساتی زۆری تێدایه به‌ریان ناكه‌وم
من بێده‌ست و پێترین بوونه‌وه‌رم
من مر‌ۆڤم.
شارانێك هه‌ن دڵیان شكاندووم
شارانێك هه‌ن پێڕاناگه‌ن دڵم بشكێنن
شاره‌كان له به‌رد ده‌چن
شاره‌كان له زۆر شت ده‌چن
دڵم نه‌بێت.
زۆر ئیش هه‌یه نه‌مكردوون
زۆر ئیش هه‌یه هه‌رگیز نایانكه‌م
زۆر گۆرانی هه‌یه نه‌مبیستوون
ڕه‌نگه بیستنیان كاره‌ساتێكم به‌سه‌ر بێنێت.
چه‌ند ڕۆژێكه بیرۆكه‌یه‌كی خراپ لولی كردووم
خه‌ریكه ده‌مگه‌ڕێنێته‌وه ناو خه‌ڵكی
هه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌شم
شتێكی گه‌وره‌م له ده‌ست ده‌چێت
(خۆم)
زۆر باخچه هه‌یه نه‌چوومه‌ته پیاسه‌یان
ده‌شزانم له یه‌كه‌مین پیاسه‌ی هه‌ر باخچه‌یه‌كدا
یه‌كێك هه‌یه پێم بزانێت
چه‌نده بیرم ڕۆیشتووه و
چه‌نده لێره‌وه دوورم.
شوێنێك هه‌یه بیرم تێدا نه‌كردۆته‌وه
زۆرجاریش شوێنێك نییه بیری تێدابكه‌مه‌وه
كه شوێنی بیركردنه‌وه‌ت نه‌ما
بزانه ژیانت كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه.
به‌یانییه‌ك ماوه خه‌به‌رم بێته‌وه
ژیان تۆزێك باش بوبێت
هه‌ر نه‌بێت هی ئه‌وه بێت به‌رگه‌ی بگریت.
باوه‌ڕم وایه ده‌بوو زووتر له‌سه‌ر ژیان بهاتمایه‌ته قسه
تازه ژیان كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت
هێڵنجم به‌م باسه دێت
هانا بۆ نزیكترین ته‌نه‌كه خۆڵ ده‌به‌م
تا بتوانم ده‌ڕشێمه‌وه.
ئه‌م ژووره‌م په‌نجه‌ره‌ی نییه
له كونی كلیلی ده‌رگاكه‌وه ده‌ره‌وه ده‌نۆڕم
خۆشتر نییه له‌م دیو ده‌رگاكه
مانه‌وه له ژووره‌وه‌و
نووسینی ئه‌م تێكسته باشتره.
كه‌س له مردن نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
تا بزانم ژیان یان مردن؟
ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌رچۆن بێت
له‌م ژیانه ناقۆڵایه‌م خرابتر نییه.
مرۆڤێك ماوه بیناسم
سه‌رله‌به‌ری ژیانم بگۆڕێت
ده‌بێت بگه‌ڕێم بۆ جوانیی
له فه‌رامۆشترین جێگه.
ده‌بێت بگه‌ڕێم بۆ شتێك
با له هیچ شوێنێكیش نه‌بێت.
مرۆڤانێك هه‌ن زۆر جار شت ده‌ۆزنه‌وه
من هه‌میشه شت بزر ده‌كه‌م
شتم له ده‌ستده‌چێت.
له هه‌كوێ بم سه‌قاڵی ئه‌رشیفكردنی له ده‌ستچووه‌كانم
دایكم
نه‌نكم
باپیرم
دڵداره‌كانم
ئه‌مانه به‌شێكن له‌وانه‌ی له ده‌ستمچوون
ئه‌وه لێره‌دا بیرم كه‌وتنه‌وه.
گوێ له گۆرانییه‌ك ده‌گرم
پیاوێك به دونیایه‌ك برینه‌وه ده‌یچڕێت
ڕابردووم بیرده‌خاته‌وه و
به‌سه‌ردا به‌رمده‌داته‌وه بۆ ناو دۆزه‌خی بیره‌وه‌ریی.
پێم‌خۆش نییه ئه‌وه‌نده باسی ڕابردوو بكه‌م
مرۆڤی بێڕابردوو شادومانه
ئه‌وه من ناگرێته‌وه.
كه‌مێك ئارامی خراپ نییه
مسقاڵێك بێده‌نگی
نیگه‌رانییه‌كی ته‌نك بۆ نووسینی شیعر بشێت
خه‌ونێك له‌سه‌ر له ئاینده
ئه‌مانه بنبڕبوون
سه‌ر به هه‌ر كوێدا ده‌كه‌یت
بێدادییه
بێزارییه.
وه‌ك زۆرینه‌ی جار
له كۆتایی ئه‌م تێكسته‌شدا
بۆنی خۆم جێده‌هێڵم
به بۆنی برینێكی كۆنه‌ساڵدا بمناسنه‌وه.
ئه‌م شیعره له ژماره (81)ی گۆڤاری (هه‌نار)دا بڵاوبۆته‌وه