ریزبه‌ندی زه‌مه‌ن له‌ده‌قی (خوره خوڕ ئاسووده‌یم له‌به‌ر ده‌ڕوات) ی ( ئیدریس عه‌لی) دا
گواستنه‌وه‌ی مانا له‌وشه‌وه بۆ ده‌لاله‌ت هۆكاری هه‌ڵوێسته كردنه له‌سه‌ر دهقهێكی دیاركراو، ئه‌ویش چۆن به‌كه‌مترین وشه زۆرترین مانا به‌رهه‌م بهێنین و له‌و چوارچێوه مالوفه ده‌رچین، ئه‌ویش بریتیه له‌درێژكردنه‌وه‌ی رسته له‌پێناو وتنی زیاتردا، كه‌له‌م رۆژگاره‌دا كه‌مترین ده‌رفه‌ت بۆ درێژبوونه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م زه‌مه‌ن رێگا نادات و دووه‌میش زه‌مه‌نی ده‌قه ئه‌و بواره كه‌متر گه‌مه‌ی پێده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره زه‌مه‌نییه‌ی له‌ده‌قێكی واقغیدا هه‌ی له‌مڕۆدا له‌ناو راستای ده‌قێكدا جێگه‌ی نابێته‌وه، له‌م ده‌قه‌ی ئیدریس عه‌لیدا ئه‌وه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌چ شێوه‌یه‌ك لهیادهورییهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زهنی ئاینده‌یی و دواتر بۆ ئێستایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌میش ئه‌و پرسیاره دێنێته گۆڕی كهسابهرهت به‌زه‌مه‌نی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و دۆخه‌ی تێیدا به‌رهه‌م هاتووه و چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌لكاندنی زه‌مه‌نه‌كان پێكه‌وه، ئه‌م راستایه له‌سه‌رتای ده‌قه‌كه‌وه به‌دیده‌كرێت.
له‌ناونیشانه‌وه له‌وه ده‌گه‌ین ئێمه له‌به‌رده‌م جۆرێك لهگهشبینیداین، كه‌له‌م زه‌مه‌نه‌دا ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ده‌گمه‌نه، ئه‌م گه‌شبینه له‌م ده‌قه‌دا له‌و كاتانه‌دا ده‌گاته ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره كه‌شاعیر قسه له‌سه‌ر رابردوو یان یاده‌وه‌ری ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م بوێریهك لهوتندا په‌یدا ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت (ناترسم له‌ژیان (كهئهمیان زه‌منی ئه‌مێستایه و له‌ئێستادا له‌ژیان ناترسێت، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌نییه داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوهڕێهتی به‌ڵكو رابردوویه‌كی جوانی بیر ده‌خه‌نه‌وه و به‌رده‌وامی لهئهمێستاشدا هه‌یه) / چونكه تۆ/ جار جار/ تابهردهرگای منداڵی خۆتم ده‌به‌یت/ جارجار گۆرانیه‌ك هه‌ڵده‌ده‌یته سه‌ر رێم/ خه‌ونێكی دێرینم/ ده‌خه‌یته‌وه یاد)، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و كاره‌كته‌ری ئه‌م كاره ده‌كات، هه‌مان زه‌مه‌ن ده‌گوازێته‌وه بۆ ئێستا، كه‌له‌هه‌ندێك باردا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات له‌مه‌حاڵه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ناترسێت له‌ژیان، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مه‌نه‌كان تێكه‌ڵاو بكات ده‌چێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی ئاینده و ده‌ڵێت (خۆرێكی ترم بۆ داده‌گیرسێنیت/ ده‌رگایه‌كی ترم بۆ ده‌كه‌یته‌وه) ئه‌م پێشبینیه ته‌نها بۆ كه‌سێكه كه‌بتوانێت وه‌ك خودی خۆی بیخوێنێته‌وه، یان ته‌واو له‌بیركردنه‌وه‌كانی تێبگات جۆرێك له‌دڵنیایی لای شاعیر هه‌یه كه‌به‌ڕاستی ئه‌و خۆرێكی تری بۆ داده‌گیرسێنێت، ئه‌گه‌رچی زه‌مه‌نی داگیرسان هێشتا دیار نییه، به‌ڵام پێشبینیه له‌رووی ده‌روونزانییه‌وه ئه‌مه جۆرێكه لهپێزانینی پێشوه‌خت و ته‌نها له‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه كه‌جۆرێك لهدڵنیاییان هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا له‌ڕوی بیركردنه‌وه‌وه ئاڵۆزن و شێوه‌یه‌كی ئاراستهكهرانهیان بۆ شته‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه پێشبینی شته‌كان بكه‌ن و بیخه‌نه ناو راستایهكی تایبه‌ته‌وه، هه‌میشه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشبینیانه به پرسیارێك له‌زه‌مه‌نی رانه‌بردوودا كۆتای دێت و جۆرێك له‌دڵنیایی هه‌ندێكجار دڵه‌راوكێ ده‌به‌خشن، لێره‌دا شاعیر ئه‌و پرسیاره دهكاتا؟، كه‌ئه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌م حاڵه‌ته هزریانه‌یه بۆ بترسێت له‌ژیان؟، ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه ئاراسته ده‌كات ئه‌و شتانه‌ن كه‌ڕوویان نه‌داوه، به‌ڵام گریمانه‌ی روودانیان زۆره و وه‌ك ئه‌گه‌رێكی كراوه وان، ئه‌وه‌تا له‌ناو زه‌مه‌نێكی ده‌ستكرد و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیدا شته ده‌ستكرده‌كانیش ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جوانی خۆیان ببه‌خشن (به‌ناو باخچه بچوكهكهتا دهمگێڕیت/ له‌سه‌ر دار هه‌ناره سهناعیهكه/ به‌ته‌نیشت چۆله‌كه به‌ردینه‌كانه‌وه/ ههڵمدهخهیت)، لێره‌وه پێشبینیه‌كان ده‌بنه هۆی درووستبوونی جۆرێك له‌زه‌مه‌نی سه‌ناعی یان ده‌ستكرد به‌ڵام چێژێكی تایبه‌ت به‌م ده‌به‌خشن، له‌به‌رئه‌وه‌یه ناترسێت.
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ده‌ق لای ئیدریس بریتیه له‌و ریتم و هارمۆنیهتهی لهرستهكاندا به‌كار ده‌هێنێت، كه‌هه‌ندێكجار هه‌ست ده‌كه‌یت گۆرانیه‌ك ده‌بیستی، نه‌ك ده‌قێك بخوێنیته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌موو هێمنیه‌ی له‌ناو وشه‌كاندا به‌دیده‌كه‌یت له‌م پهرگرافهدا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و حاڵه‌ته‌مان بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت ( به‌موو فه‌رقم ناكه‌یت له‌گه‌ڵ خۆت/ به‌جدی ئاگات له‌دڵم ده‌بێ/ تا كۆترێكم نیشان ئه‌ده‌یت/ سه‌د و یه‌ك حساب بۆ جۆری/ ئاگادراكردنهوهم ده‌كه‌یت) كه‌هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌م ده‌قه وه‌ڵامی ده‌قێكی تره، كه‌خودی شاعیر زۆر شت بۆ ئه‌و ده‌كات و له دواجاردا ده‌پرسێت ئه‌ی تۆ بۆمن چی ده‌كه‌یت، لێره‌دا ئه‌و وه‌ڵامانه خراونه‌ته روو كه‌ئه‌و ده‌یكات، ئه‌و لهئهمێستادا ئه‌و كارانه ناكات، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا، چونكه پێشتر باسمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات به‌شێك له‌یاده‌وه‌ری بۆ دێنێته‌وه، كه‌ئه‌م شێوازه له‌نووسین وا ده‌كات هه‌میشه شتێك هه‌بێت بۆ وتن، به‌ڵام ئه‌و هونهرهانهی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌كاری ده‌هێنێت ته‌نها له‌رسته‌دا ده‌توانین به‌ئاسانی به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسان نییه ئه‌م هه‌موو حهوسهڵهیت هه‌بێت بۆ دركاندنی خۆشه‌ویستی یان عه‌شق، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت (هه‌زار و یه‌ك شێوازی چپه/ له‌گه‌ڵما به‌كارده‌هێنیت// هه‌زار و یه‌ك نه‌غمه‌ی هێمن/ لهگهرووتهوه ئهرژێن/ ئیدی وه‌ك جاران ناترسم له‌ژیان) لێره‌دا نه‌ترسان له‌ژیان واته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مردنه به‌وه‌ی كه‌ی هاتی وه‌ره، كه‌ی گرفتی منه، ئه‌م مانا مه‌جازییه هه‌مان حاڵه‌ته كه بۆ وێناكردنی نه‌ترسان له‌مردن تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام لای ئیدریس عه‌لی به‌دیووه ژیاندۆستییهكادا تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ریتم و هارمۆنیهتهی له‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ده‌بێته لهلاواندنهوهی جۆرێك له‌ناخ و موناجاتێكی ده‌روونی، هه‌مووشی بۆ ئه‌وه‌یه كه‌پێمان بڵێت زۆر شت ماوه له‌پێناو مندا ده‌ته‌وێت بیكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێی ژیانم بزانم به‌ره‌و كوێ ده‌مبات، یان ئه‌مه‌وێت بژیم تاكو ئه‌م هه‌موو شته‌ی به‌نیازی بۆمی بكه‌یت بیبینم.
له‌به‌شێكی تری ده‌قه‌كه‌دا له‌وێنا بهرجهستهكانهوه بۆ وێنا هزری و نابهرجهستهكان هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌و وێنایانه‌ی ته‌نها له‌خه‌وندا به‌رجه‌سته ده‌بن و زمان ده‌توانێت له‌دو توێ خۆیدا وێنای بكات، واته له‌وشه‌وه به‌ره‌و ده‌لاله‌تی تر ده‌چین، هه‌مو ئه‌مانه‌ش بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و حاڵه‌ته نێرسیسیهی شاعیره، كه‌ئه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كات ته‌نها و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌شاعیر بكاته‌وه (بۆ بترسم كه‌دڵنیام/ له‌جامی پاسه‌كانه‌وه/ له‌دوا دێڕی شیعره غهمگینهكانا/ له‌نێوان بێده‌نگی گۆرانیهكانا…. كه‌پیاوێك بهچهترێكهوه ده‌چێته ژێر خه‌یاڵ و / ئیدی بۆ ئه‌به‌د ونده‌بێ/ ئه‌و كاته‌ی كهخورپه به‌لێزمه/ خۆی ده‌كات به‌دڵتا/ بیر له‌من ده‌كه‌یته‌وه)، له‌م دوو دێڕه‌ی كۆتایدا دوا ترۆپكی نێرسیسیهتی شاعیر به‌دی ده‌كرێت، له‌و په‌ڕی خورپه‌ی دڵدا بیر له‌خودی شاعیر بكاته‌وه، واته ئه‌م تاكه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خولیاكان و هێزه بهدینهكراوهكانی ئه‌وه، ئه‌وه ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و هه‌میشه بۆ ئه‌م بژی و هه‌موو كرده‌كانی له‌رابردوودا و له‌ئێستا و له‌داهاتوودا ته‌نها بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌مه، وه‌ك سه‌ره‌تا وتمان به‌كارهێنانی زه‌مه‌ن له‌رابردووه‌وه بۆ ئاینده و بۆ ئێستا هۆكارێكه بۆ تێركردنی غروری شاعیر و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤێك له‌ئه‌ندێشه و ته‌نها ئه‌ویش بۆ ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م بوونی هه‌بێت، كه‌واته له‌م ده‌قه‌دا هه‌م زه‌مه‌ن و هه‌م شوێن و هه‌م خوده‌كانی تر، ته‌نها بۆ ئه‌وه هه‌ن كه‌شاعیر به‌خولیا یان وێنا هزریه‌كانی بگات، ئه‌ویش له‌ناو كه‌شێكدا ژیان كۆتنرۆڵی كردووه، ئه‌مه‌یه واده‌كات بڵێین ئه‌م ده‌قه بریتیه له‌جۆرێك وێناكردنی گه‌شبینی، كه‌له‌م زه‌مه‌ندا ئاسان نییه گه‌شبینی بهدیبكهیت.