
جوانی وێنه … چه‌تۆ حه‌وێزی
Closed
وێنه‌تم دی دڵم که‌وته خورپه خورپ و ترپه ترپی به‌رزبۆوه
به‌پشوی ته‌نگ هه‌ناسه‌که‌م ده‌هاته ده‌ر به‌بۆ سۆوه
ووتم خوایه
خۆشه‌ویستی ئه‌و نازداره
ئه‌و شیرینه به ئه‌مواره
چۆن دڵی دێ،،
هه‌مو ساتێ له‌گه‌ڵی بێ
نه‌بێته‌خاکی سه‌ره‌رێ
چ مه‌زهه‌بێ رێی پێ ئه‌دا
یاچ شه‌رعێ بۆی ئه‌لوێنی
لێوی به‌لێوی ته‌ربکاو
کوڵمه‌کانی بگه‌چرێنێ
یاشنه‌با،،له‌ته‌نیشتی چۆن هه‌ڵده‌کا
سه‌روقژی ئه‌شیوێنێ و په‌رچه‌میشی بڵاو ده‌کا
ئازیزه‌که‌م داخۆ ئێستا
له‌ناو دڵی کامه په‌ستا
یاله‌بیری کامه مه‌ستا
وێنه‌کانت نه‌قشکراوه‌و
بۆته زه‌بورو ئا‌ڤێستا
ئه‌ی گورجیه‌که‌ی شاری سنه
چه‌ند جوانیتر وه‌ک تۆ ونه
راسته ناوت دڵرفێنه
پر ئاوزو سۆز هه‌ژێنه
به‌ڵام ئێستا
له جوانیدا
ناگاته ئاستی ئه‌و وێنه
1/5/20012