
ڕێنووسی کوردی له پێش ئیسلامه‌وه تا سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کان
سه‌رگوروشته‌ی کتێبه‌که
له 6.12.1997 دا برای ئازیزم کاکه حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم له‌نامه‌یه‌کدا داوای سۆراخی کتێبێکی لێکردبووم به ناوی (شوق المستهام فی المعرفه رموز الاقلام) له نووسینی (ابن وحشية النبطي) که باس له ڕێنووسی کوردی ده‌کات له پێش ئیسلامدا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، که ئه‌م کتێبه تا ئێستا هیچ که‌سێک نه‌یدیوه‌و بۆ یه‌که‌مجار مامۆستا گیو موکریانی له (گیونامه) دا باسی لێوه کردووه‌و کۆپییه‌کیشی خستۆته به‌رچاو. ئه‌ڵبه‌ته من دواتر ئه‌وه‌م زانی، که له‌کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی گیونامه‌دا ساڵی 1960 کۆمه‌ڵێک دوژمنی بۆ په‌یدابووه‌و به خه‌یاڵی ناسیۆنالیستانه‌ی مامۆستا گیو داویانه‌ته قه‌ڵه‌م، وه‌ک مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم له نووسینێکیدا له گۆڤاری ڕه‌نگین ئاماژه‌ی پێده‌دات.
نامه‌که له‌کاتێکی باش‌دا به ده‌ستم گه‌یشت، چونکه ئه‌و کاته بۆ پرۆژه‌یه‌ک سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشکنین بووم و زۆربه‌ی کاته‌کانم له کتێبخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌رلین (Die Staatsbibliothek – Berlin) به‌سه‌ر ده‌بردو هه‌ر له‌وێ ئافره‌تێکم ناسی، که به‌ر پرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتناسی کتێبخانه‌که بوو به ناوی دکتۆره فرایتاگ (Dr. Freitag). ناسینی ئه‌م ئافره‌ته بۆ من له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر گرنگ بوو چونکه هاوکارییه‌کی باشی ده‌کردم له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و کتێبانه‌ی په‌یوه‌ستبوون به مێژووی کورد‌و زمانه‌که‌یه‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و ئافره‌ته شاره‌زاییه‌کی باشی له ئه‌رشیفی مێژوو ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌بوو هه‌ره‌وه‌ها زۆربه‌ی نووسه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆڕی زانیاری کورد‌و ده‌زگا ڕۆشنبیرییه کوردییه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی به هۆی ئه‌و سه‌رچاوانه‌وه، که به‌ده‌ستی ده‌گه‌یشتن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ردانێکی مامۆستا مارف خه‌زنه‌داردا بۆ به‌رلین به‌و ئافره‌ته‌م ئاشنا کرد ده‌ناسی.
دوای گه‌ڕانێکی زۆر به‌ناو سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و کتێبخانه زه‌به‌لاحه‌دا هیچ ئاسه‌وارێکی ئه‌و کتێبه‌م ده‌ستنه‌که‌وت، که کاکه حه‌مه له نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێدابوو، بۆیه ناچار په‌نام برده به‌ر خاتوو فرایتاگ و سه‌رگوزه‌شته‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه. ئه‌ویش وه‌ک هه‌مووجارێک به ڕۆحێکی جوانه‌وه ده‌ستی به ڕوومه‌وه نه‌ناو گووتی: منیش له‌لای خۆمه‌وه له کۆمپوته‌ری ناوه‌ند (central computer) هه‌وڵێک ده‌ده‌م. هێشتا من هه‌ر له‌ناو به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌سوڕامه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو خاتوو فرایتاگ گه‌ڕایه‌وه بۆ لام و گووتی: به‌ڵێ له ئه‌ڵمانیا یه‌ک نوسخه له‌و کتێبه هه‌یه‌و له کتێبخانه‌ی بامبێرگه (Bamberg Bibliothek) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناسنامه‌ی ئه‌م کتێبخانه‌ت هه‌یه ده‌توانیت هه‌ر کتێبێکت له‌هه‌ر کوێیه‌ک بووێت داوای بکه‌یت، به‌ته‌نها پاره‌ی پۆستکردنه‌که‌ی ده‌ده‌یت. به‌داخه‌وه ئه‌و کاته له‌به‌ر ناشاره‌زایی و نائاگایی نه‌مپرسی، که ئایا له کتێبخانه‌ی ده‌وڵه‌ته یان له کتێبخانه‌ی زانکۆ، ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته له‌لای من گرنگ بوو ده‌ستکه‌وتنی کتێبێک، که به‌شێک له مێژووی ڕێنووسی کوردی تێدایه‌و هێشتا به نووسه‌رانی ئێمه نا ئاشنایه.
دوای داواکردنی کتێبه‌که پێم وابێت سێ ڕۆژی نه‌برد نامه‌یه‌کم بۆ هات، که نووسرابوو، ئه‌و کتێبه‌ی ئێوه داواتان کردبوو ئێستا له کتێبخانه‌ی ده‌وڵه‌ته له‌به‌رلین. منیش هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ڕۆیشتم بۆ کتێبخانه‌که‌و نامه‌که‌م دایه ده‌ست به‌شی زانیاری (Imformation) ئێستاش باش له‌بیرم ماوه پیاوێکی باڵابه‌رز بوو، ئه‌وه‌ی نامه‌که‌م دایه ده‌ستی و کتێبه‌که‌ی بۆ هێنام و گووتی: هیچ مافێکت نییه ئه‌م کتێبه له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه‌یته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و ته‌نانه‌ت مافی کۆپی کردنیشت نییه، ئاماژه‌ی بۆ شوێنێکی خوێنده‌وه کرد‌و گووتی: تا یه‌ک مانگ مافت هه‌یه ڕۆژانه لێره ئه‌م کتێبه وه‌ربگریت و له‌و جێگایه بیخوێنیته‌وه‌و پاش ته‌واو بوون بیگه‌ڕێنیته‌وه.
ئه‌م قسانه حه‌په‌ساندمی، چونکه من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو ئه‌م کتێبه بخوێنمه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستم بوو کۆپییه‌کی بکه‌م و ڕه‌وانه کاکه حه‌مه‌ی بکه‌م بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌ی مامۆستا گیو، که له گیو نامه‌دا باسی کردووه، که کورد له پێش ئیسلامه‌وه تاسه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌کان به‌و ڕێنووسه نووسیویانه.
کتێبه‌که کتێبێکی زۆر کۆنی زه‌ردو زۆربه‌ی که‌ناری په‌ڕه‌کانی ڕزیوبوون، ئه‌گه‌ر به هێواشی په‌ڕه‌کانت هه‌ڵنه‌دایه‌ته‌وه هه‌مووی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شان، ده‌بوو زۆر به ئه‌سپایی په‌ڕه‌کان هه‌ڵده‌یته‌وه، هه‌روا هه‌ندێک په‌ڕه‌م هه‌ڵدایه‌وه جگه له کۆمه‌ڵێک ڕێنووسی کۆن هیچی لێ حاڵی نه‌بووم، بۆیه هه‌ر بیرم له کۆپیکردن ده‌کرده‌وه تا دواجار ڕێگایه‌کم دۆزییه‌وه‌و کۆپیم کرد‌و نوسخه‌یه‌کم بۆ کاکه حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم له به‌غداد نارد، ئه‌وه‌بوو ئه‌ویش دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی وتارێکی له گۆڤاری ڕه‌نگیندا له ژێر ناوی (کوردیش پێش ئیسلام خاوه‌نی ڕێنووسی خۆی بووه) بڵاوکرده‌وه، به‌داخه‌وه گه‌ڕام گۆڤاره‌که‌م نه‌دۆزییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیرم ماوه له مانگی شوباتی 1998 دابوو. به کورتی کاکه حه‌مه باسی به‌شێک له‌م نوسینه‌ی کردووه‌و هه‌روه‌ها نووسینه‌که‌ی مامۆستا گیویشی پشت ڕاستکردبووه‌وه.
ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که
ئه‌م کتێبه یه‌کێکه له کتێبه ده‌ستنووسه‌کانی کۆن، که ئیبن وه‌حشییه نه‌بطی نووسیویه‌تی، هه‌روه‌کو له کتێبه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، که نوسخه‌ی ئه‌سڵی ئه‌م کتێبه بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن (حه‌سه‌نی کوڕی فه‌ره‌ج کوڕی عه‌لی کوڕی داود کوڕی سینان کوڕی سابت کوڕی قه‌ره ئه‌لحه‌رانی بابلی) له سێ شه‌مه‌ی موباره‌کی حه‌وتی ڕه‌بیع ی کۆتایی ساڵی 413 نوسخه‌که‌ی کۆپی کراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌و که‌سه‌ی کتێبه‌که‌ی نووسیوه‌ته‌وه یان له‌به‌ر گرتۆته‌وه پێوه‌ی دیاره کۆلکه خوێنه‌وار بووه، چونکه زمان و نووسینه‌که‌ی زۆر خراپه.
ئه‌م کتێبه له دوو به‌ش پێک هاتووه، به‌شی یه‌که‌می پێک هاتووه له وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه‌یه‌کی 77 لاپه‌ڕه‌یی جۆزیف هامه‌ر (Joseph Hamer) به زمانی ئینگلیزی، که له‌ساڵی 1806 له له‌نده‌ن چاپیکردووه، خۆزگه که‌سێک ئه‌و ئه‌رکه‌ی ده‌کێشاو ئه‌و نووسینه‌ی هامه‌ری بۆ کوردی وه‌رده‌گێرا.
به‌شی دووه‌می ده‌ستنووسه‌که‌یه، که بریتییه له کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌ڵه‌م و ڕێنووسانه‌ی تا ئه‌و سه‌رده‌مه نووسراون، هه‌ر له ده‌سخه‌ته‌کانی سوقرات، پلاتۆن، پاشا‌و زاناکانی میسر‌و ڕینووسی کلدانی و ئاسورییه‌کان و زۆریتر، که ئێمه کارمان به‌سه‌ریانه‌وه نییه تا ده‌گاته سه‌ر ڕینووسی کوردی، که به‌م شێوه ده‌ستپێده‌کات؛ “سیفه‌تێکی تری قه‌ڵه‌مێک له قه‌ڵه‌مه کۆنه‌کان. که کۆمه‌ڵێک پیتی له ڕێزمانی پیتی (دیاره مه‌به‌ستی ڕێزمانی عه‌ره‌بییه. یاسین) زیاتره، که کورده‌کان له‌سه‌رده‌می بینوشاد و ماسی سوراتی پێیان نووسیوه. هه‌موو هونه‌رو زانیارییه‌کیان به‌م قه‌ڵه‌مه نووسیوه. ئه‌و ده‌ڵیت: ئه‌و پیتانه‌ی له‌م زمانه‌دا دۆزیومانه‌ته‌وه له هیچ ڕێنووس و زمانێکی تردا نمونه‌ی نییه، بۆیه یه‌کێکه له (قه‌ڵه‌م) ڕێنووسه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان. من ئه‌م ڕێنووسه‌م یه‌که‌مجار له به‌غداد له‌ناووسی بینی، که 30 کتێبی پێنووسرابوو، هه‌روه‌ها له شام خۆم دوو کتێبم له‌لایه به‌م ڕێنووسه نووسراوون، یه‌کێکیان باسی په‌روه‌رده‌کردنی ڕه‌زو دارخورما ده‌کات و ئه‌وی تریشیان باس له چۆنێتی ده‌رهێنانی ئاو ده‌کات له‌و شوێنانه‌ی ئاویان تێدا نییه(واته دوو کتێبی زانستین. یاسین) من له زمانی کورده‌کانه‌وه وه‌رمگێرایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی تا مرۆڤایه‌تی سودی لێببینێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م کتێبه‌م خسته ناو گه‌نجینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌لیک مه‌روان (پێم وابێت مه‌به‌ستی وه‌رگێرانه‌که‌ی. یاسین) ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی پیرۆز سێی ڕه‌مه‌زان ساڵی 241 هیجری بوو”.
ئه‌وه‌ی لێردا جێگای سه‌رنجدانه ئه‌و کتێبانه‌یه به‌م ڕێنووسه نووسراوه، که وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات زیاتر کتێبی زانستی بوون و نووسین به‌م ڕێنووسه تا دوای هاتنی ئیسلام و سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وام بوون، له ڕوویه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی وێنه‌که بده‌ین ده‌بین ئه‌و ڕێنووسه له 37 پیت پێکهاتووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بۆ خۆی پیته‌کانی(چ، پ) که له زمانی عه‌ره‌بیدا نین ساغکردۆته‌وه‌و پیته‌کانی (ض، ص، ط، ث، ذ، ظ) که هه‌ندێکیان له کوردی‌دا نین ساغ کردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا حه‌وت پیتی زیاده، که نه‌یتوانییوه ساغی بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر به پێی زمان و ڕێنووسی ئه‌مڕۆ به‌راوردی بکه‌ین ئه‌وا له‌و حه‌وت پیته ده‌بێت سێ دانه‌یان (ژ، گ، ڤ) بن که نه‌یتوانیوه ساغی بکاته‌وه‌و ئه‌م پیته‌ش (ه) نازانم ئه‌و له‌بری (هـ) به‌کاری هێناوه یان بزوێن. بۆیه به‌ڕای من پێووسیته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر ئه‌م ڕێنووسه بکرێت، چونکه گرنگی ئه‌م ڕێنووسه له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر بتوانرێت بخوێنرێته‌وه، ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانی بزانینن زمانی نووسین له پێش ئیسلامدا به کام زاراوه بووه، بۆیه من ئه‌م ئه‌رکه ده‌خه‌مه سه‌رشانی پسپۆرانی کورد له زانکۆکانی کوردستان و ده‌ره‌وه.
یاسین بانیخێڵانی
تێبینی
هه‌رکه‌سێک خوازیار بێت ده‌توانم نوسخه‌یه‌کی له‌و کتێبه بۆ ڕه‌وانه بکه‌م. ئه‌مه‌ش ئێ مایلی منه.
khelanu@gmail.com