
زه‌رده‌شت … مهحمودنهجمهدین
زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی مێژوو به‌دوای زانیاری له‌باره‌ی ئاینی زه‌رده‌شتیدا ده‌گه‌ڕێن، سه‌دان كتێب و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی زه‌رده‌شتی نووسراوه، زه‌رده‌شت چی به‌مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێت و چی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌جێ هێشتووه. ده‌پرسین چی وا لهگهڕدیده و مێژوونووس و شه‌یدایانی فیكر و فه‌لسه‌فه ده‌كات دوای چه‌ندین هه‌زار ساڵ به‌دوای حیكمه‌ته‌كانی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه‌دا بگه‌ڕێن؟ زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ری مه‌زن و چاكسازی گه‌وره‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی، توانی گۆرانكاری له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاتی ئێران بكات، هه‌ر ئه‌و چاكسازییانه وای كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كات رقیان لێبێت. ئاقیبه‌تیش هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وان كوژرا، چونكه زه‌رده‌شت به‌بیروباوه‌ڕی نوێ و چاكسازییه‌كانی توانی بیر و باوهڕهكۆنهكان له‌رزۆك بكات. زه‌رده‌شت تا ئه‌مڕۆش سوودبهمرۆڤایهتی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م عاریفهگهورهیه وه‌ك زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن شتێكی ئه‌وتۆی نه‌نووسیوه‌ته‌وه له‌هۆنراوه‌كانی و ئیلهام و رامانبێژییهكانی. ئه‌وه‌ی كه هه‌یه سینه‌به‌سینه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه. له‌دوای چوونه خه‌ڵوه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو كۆمه‌ڵگا گوندبهگون و شاربه‌شار گه‌ڕاوه، قسه‌ی بۆخه‌ڵكی كردووه. هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی زه‌رده‌شت تا ئه‌مڕۆ گرنگی قسه‌كانێتی. به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئاین و ئایدۆلۆژیا و بیر و باوه‌ڕانه‌وه كه دوای ئه‌و هاتوون و سه‌رباری زوڵمی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له زه‌رده‌شتییه‌كان كه‌سێ سه‌دساڵ دوای زه‌رده‌شت ئێرانیان داگیركردوه و ئاڤێستایان سووتاند. پاشان ئیسلام رووی له ناوچه‌كه كردووه و ده‌قه‌كانی ئاینی زه‌رده‌شتی سووتاند. پێشتریش ئاینی زه‌رده‌شتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تۆرانییه‌كان و ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌دا هه‌بووه كه پێش زه‌رده‌شت هه‌بوون. جا بیر و باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو شه‌ڕ و دووژمنكارییانهدا هێشتا ئاینێكی گرنگه، گرنگی پێده‌درێت. ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ و ویل دیورانت و عاریفهگهورهكانی دونیای ئیسلامی و فه‌یله‌سووفه‌كانی ئه‌وروپا گرنگیان پێداوه و له‌باره‌ییه‌وه دواون و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه. هۆكاری مانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت حه‌قیقه‌ت خوازیه، راستییه. رامانی پاك و كرده‌وه و بیری چاكه‌خوازییه. بیر و باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی وه‌كو ئاینه‌كانی تر په‌نای بۆ قه‌تڵ و سوتاندن و تاڵان كردن و گورزوه‌شاندن نه‌بردوو. ئه‌وه‌ی كه زه‌رده‌شتییه‌ت گرنگی پێدا كاری باش و قسه‌ی چاك و بیری چاك و رامانی پاك بوو. ئه‌و به‌دوای راستیدا وێڵ بوو، بهرۆشنگهری گه‌یشت. هه‌ر په‌یامێك حه‌قیقه‌ت خواز و راستبێژ بێت رۆحی مانه‌وه‌ی تێدایه و نامرێت. ئیتر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دیوار بنووسرێ، له‌سه‌ر چه‌رمی گا بنوسرێ، ده‌م به‌ده‌م بگاته ئه‌مڕۆ. به‌هێڵی بزماری بنوسرێ، به ره‌مز بنووسرێ به‌هه‌ر شێوه نووسینێك بنووسرێت ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌كه‌نه‌لۆژیا سهدهێندهی تر پێشكه‌وێت، سیاسه‌ت دونیا له‌مه‌زیاتر ئاڵۆزبكات بودا و زه‌رده‌شت و كۆفۆشیوس و بایزیدی به‌ستامی و گاندی و… زیندووتردهبن و گرنگتر ده‌بن له‌ساتی په‌یدابوونیان. راسته ئه‌و گه‌ڕیدانه‌ی به‌دوای ئاگایی و حه‌قیقه‌ت و مه‌عریفه‌تی ئه‌م زاتانهوهن كه‌من، به‌ڵام ئه‌م كاره خۆی نوخبه‌وییه و خه‌ڵكی راستگۆی ده‌وێت كه به‌خوێن و گۆشتی خۆی كاری بۆ ده‌كه‌ن. بیر و باوه‌ڕی زه‌رده‌شتییه‌كان لێپرسینه‌وه له‌په‌یمان شكێنییه. پیمانشكێنی گوناهێك سزای بۆ دانراوه و درۆكردن و ئازاردان گوناهه و سزای خۆیان هه‌یه. سزاكان له‌ئاینی زه‌رده‌شتیدا به‌پێی ئه‌حكامه‌كان سزای ئه‌م دونیایی و ئهودونیایی هه‌یه. زه‌رده‌شتییه‌كان باوه‌ڕیان به‌ژیانی دوای مردن و رۆژی پسڵان و پردی جینوهت هه‌بووه. باوهڕههێنان به‌تاك خودایی یاخود دوالیزمی دوو خودایی سه‌رچاوه‌كان دووجۆرن هه‌ندێك ده‌ڵێن زه‌رده‌شتیه ساده‌كان باوه‌ڕی به‌خوای خراپه و خوای شه‌ڕ هه‌بووه و هه‌ندێك ده‌ڵێن زه‌رده‌شت باوه‌ڕی بهئههورامهزدهی تاقانهههبووه. ویل دیورانت ده‌ڵێت زه‌رده‌شت یه‌كتاپه‌رسته. له زه‌رده‌شتیدا شه‌یتان كه‌سایه‌تییه‌ك نییه، خوایه‌ك نییه. به‌ڵكو كاره، كارێكی خراپهكارانهیه. به‌كرده‌وه‌یه‌كی وه‌حشه‌تناك ده‌گوترێ شه‌یتان.
فریشته‌كانی زه‌رده‌شتی پێنجن: به‌هه‌مه‌ن فریشته‌ی راستییه. ئۆردیبه فریشته‌ی دادوه‌ری. شه‌هریوه فریشته‌ی توانا. فرتات فریشته‌ی كامه‌رانی. ئهسپیندارمز فریشته‌ی ره‌وشت به‌رزی.
لای زه‌رده‌شت ئاو و ئاگر و سروشت و زه‌مین پیرۆزن. پاكراگرتنی زه‌وی پیرۆزه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌دوای مردنی مرۆڤ نا‌نێژن، ده‌یسوتێنن. ئاگری نه‌ورۆزیش یه‌كێكه له پیرۆزییه‌كانی ئاینی زه‌رده‌شتی. زه‌رده‌شت دژی خه‌مۆكی بووه و عاشقی شادمانی و خۆشی و ئاهه‌نگگێڕان بووه.
كۆی خه‌سڵه‌ت و بیر‌و باوه‌ڕ و رامانه‌كانی ئه‌م ئاینه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن كه ئاشتی خواز و خۆشگوزه‌ران و مرۆڤدۆستی و كامه‌رانی و خولیای شادی و ئاسووده‌ییان هه‌بووه و دژی شه‌ڕ و درۆ و خراپه و په‌یمان شكێنی و بیركردنه‌وه‌ی خراپ بوون.
زه‌رده‌شت كێیه؟
سه‌رچاوه‌كان له‌باره‌ی شوێنی له‌دایكبوونه‌وه باس لهدووشوێن ده‌كه‌ن. خاتوو مێری بۆیس له‌كتێبه‌كه‌یدا (ئاینی زه‌رده‌شتی) ئاماژه به‌شوێن و كاتی جیاواز ده‌كات له‌باره‌ی بوونی زه‌رده‌شته‌وه. زه‌رده‌شتی ئاینی فه‌رمی ئێران بووه وه‌ك چاك سازێك ده‌ركه‌وتووه و پاشان ورده ورده به‌هه‌موو دونیادا بڵاوبووه‌ته‌وه. بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت 1200ساڵ پێش زاین ژیاوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی دی زه‌رده‌شت ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌شت هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ده‌ڵێ 660 تا 583 ی پێش زاین ژیاوه و یه‌كی دی ده‌ڵێت 1500ی پێش زاین ژیاوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی دی ده‌ڵێ 3770ساڵ به‌ر له ئێستا ژیاوه، یه‌كێكی دی ئاماژه‌به حه‌وت سه‌دساڵ پێش زاین ده‌كات. هومباخ ده‌ڵێت 1000ساڵ پێش عیسا ژیاوه. مێری بۆیس ده‌ڵێت 1700تا 1500 پێش زاین، بارتولومه ده‌ڵێ 900 ی پێش زاین ژیاوه. ساخبوونه‌وه و گیرسانه‌وه له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه كارێكی گرانه. سه‌باره‌ت بهمردنهكهشی بۆچوونی جیاواز هه‌یه هه‌ندێك ده‌ڵێن مردووه و هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌ده‌ستی تۆرانییه‌كان شه‌هیدبووه. دووژمنی گه‌وره‌ی زه‌رده‌شت (ئه‌رجاسپ)ی تۆرانی بووه سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن له‌ته‌مه‌نی 77ساڵیدا له یه‌كێ له ئاگردانهكانیدا خه‌ریكی خه‌ڵوه‌ت و عیبادهت بووه له‌وكاته‌دا (بهرادهروش)ی تۆرانی كوشتویه‌تی. سه‌باره‌ت به منزڵگاكهشی دووبۆچوون هه‌یه هه‌ندێك پێیان وابووه له‌شاری (به‌ڵخ) مردووه و نێژراوه و هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌شوێنی شاری كرماشانی ئێستابووه. شوێنی له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت وه‌كو كاتی له‌دایكبوونی سه‌رچاوه‌كان باس له‌دوو شوێن ده‌كه‌ن. كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌چێته جوگرافیایهكهوه. یه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كان (ورمێ) به‌شوێنی له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت ده‌زانن و خه‌ڵكی ناوچه‌ی (ماد – میدیا)یه كه ئه‌وشوێنانه ناوچه‌ی كوردن. سه‌رچاوه‌یه‌كی دی ده‌ڵێت باوكی ئازربیجانییه و دایكی خه‌ڵكی شاری (ڕه‌ی)یه. دایكی ناوی (دهغدۆ)یه‌و باوكی ناوی (پوورشاسپه) سه‌باره‌ت بهناوهكهشی دیسانه‌وه له‌یه‌كدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت. مۆلێردهڵێت زه‌رده‌شت به‌مانای (وشتری زه‌رد دێت) كاسێل ده‌ڵێت (كوڕی ئه‌ستێره) پارتۆلمه ده‌ڵێت واته‌ی (وشتری پیر)ده‌دات. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن به‌واته‌ی (ئه‌ستێره‌ی گه‌ش و رووناك) دێت. هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن سه‌ره‌تا زه‌رده‌شت ناوی (سیمیار) بووه. به‌ر له له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت (دهغدۆ)ی دایكی خه‌ون ده‌بینێت و خه‌ونه‌كه بۆ مێرده‌كه‌ی باس ده‌كات و پاشان ده‌چنه‌لای ئه‌ستێره ناسێكی دراوسێیان تا خه‌ونه‌كه‌یان بۆلهیهك بداته‌وه و ئه‌ویش مژده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌داتی كه منداڵه‌كه‌یان زاتێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌رده‌چێ. وه‌ك بودا پێشبینی مه‌زنی زه‌رده‌شت كراوه. هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ ژنی هێناوه و له‌ژنی یه‌كه‌م و دووه‌م منداڵی هه‌بووه و له‌ژنی سێیه‌م منداڵی نه‌بووه. زه‌رده‌شت له‌منداڵییه‌وه له‌ناو خه‌م و سته‌مدا گه‌وره‌بووه. خه‌م و عهزابهكان بۆ ئه‌و ده‌روازه‌ی داهێنان و سه‌ركه‌وتن بوون. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤێكی ئاكار جوان و به‌رزه ره‌وشت بووه. له‌قسه‌كردندا زانا بووه. هه‌وڵیداوه له‌نهێنی گه‌ردوون حاڵی بێت. هۆی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵانی لانه‌واز و هه‌ژار بدۆزێته‌وه، كه‌بۆچی مرۆڤگه‌لێك هه‌ن لانه‌واز و هه‌ژارانه ده‌ژین. بۆ رامان و بیركردنه‌وه و گه‌یشتن به ئاگایی پێویستی به دووركه‌وتنه‌وه و چوونه چیاههبوو سه‌رچاوه‌كان باس له‌چیای ئاویه‌ر ده‌كه‌ن كه زه‌رده‌شت بۆی چووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ خودا ئه‌هورامه‌زدا گفتوگۆی كردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به زه‌رده‌شت عه‌بدوڵڵائۆجه‌لان ده‌ڵێت: یه‌كێ له‌مه‌زنترین و شارستانی ترین گه‌ل كهتوانیبویان له ئێران كۆنفدراسێۆنێكی پته‌و قایم دابمه‌زرێنن ماده‌كان بوون ماده‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایدۆلۆژیای به‌هێزترین مرۆڤی سه‌رده‌م و له‌ژێر بنهمافیكرییهكان و رێنوێنییه‌كانی ئه‌و مه‌زنه پیاوه (زه‌رده‌شت) توانییان بناخه‌ی ئه‌و كۆنفدراسیۆنه دابمه‌زرێنن ئه‌و رێبهرهبههێزه ده‌ستپێكه‌ری چاكسازییه‌ك بووه كه به‌هره و به‌رهه‌مه‌كه‌ی دوایی بۆ ئاینه جۆراوجۆره‌كانی ئیبرایمی بهیادگارمایهوه گرنگترین داهێنانی زه‌رده‌شت ناسینی خواست و ئیراده‌ی ئازادی مرۆڤ بوو چونكه زۆر لهمێژابوو مرۆڤ له‌ژێر ركێف و سه‌یته‌ره‌ی سیسته‌می كۆیلایه‌تی دابوو.
زه‌رده‌شت نه‌یویست به‌زۆر و زۆرداری بیر و باوه‌ڕی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بهسپێنێ و ئه‌وباوه‌ڕی به‌ئازادی هه‌بوو، به‌زه‌بری شمشێر بیر و باوه‌ڕی خۆی نه‌چه‌سپاندووه. هه‌وڵی دا ژیانێكی نوێ دروست بكات و ئاسووده‌یی لای ئه‌و په‌یوه‌ستبووه به‌كاری چاكه‌وه. عه‌بدوڵڵا موبلغی ئابادانی له‌كتێبه‌كه‌یدا (مێژووی ئاینی زه‌رده‌شتی ) وته‌یه‌كی بل دوبرۆی ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت له‌هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌كی په‌رتوكی مێژوویدا مرۆڤ ناتوانێ ئه‌م خاڵه‌ی به‌رچاو بكه‌وێت كه مرۆڤ بهزۆركرابێت به‌زه‌رده‌شتی. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی مرۆڤدۆستی و میانڕه‌وی و رۆحی و ناتوندوتیژی زه‌رده‌شتییه. ئاینی زه‌رده‌شتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ربنه‌مای جوانی و پاكی و ئاشتی خوازی دروستبووه، هیچ كات په‌نای بۆ توندوتیژی نه‌بردووه. زه‌رده‌شت له‌خوێن رشتن بێزاربوو و گرنگی به ژینگه‌ی پاك داوه و پیسكردنی سروشتی به‌گومڕایی زانیوه. ئه‌و ئه‌وه‌نده به‌ئاگابووه له سروشت و بوون، شاره‌زایی ته‌واوی له‌سه‌ر رووناكی و تاریكی و هه‌ڵچوون و داچوون و مردن و ژیان هه‌بووه، توانی بیر و باوه‌ڕه‌كانی پێش خۆی تێپه‌ڕێنێ. زه‌رده‌شت دژی ئه‌وانه‌بوو كه گوفتار و كرداریان وه‌كو یه‌ك نییه. ئاواتی زه‌رده‌شت له‌جیهاندا دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان بووه. له‌هێمنیدا راماو بیری كرده‌وه. دژی درۆ و خراپه‌و سته‌م بوو، باوه‌ڕی بهداد و ئاشتی و راستی و شادمانی هه‌بوو. زه‌رده‌شت خوای به‌سه‌ره‌تا و كۆتایی بوون ده‌زانی و پێی وابوو خودا لهناومرۆڤدایه. بۆیه خراپه‌كردن به‌رانبه‌ر به‌مرۆڤ خراپه‌كردنه به‌رانبه‌ر به‌خودا.
بهرامانكردن تیشكی خودای بینی و ئه‌وه‌ی بۆ روونبووه‌ته‌وه كه خودا ناگۆڕێ و نه‌گۆره و ههمیشهلهپایهی ده‌سه‌ڵاتدایه. بۆ گه‌یشتن به‌خودا پێی وابوو ده‌بێت رامانبێژێكی پاك بێت. زه‌رده‌شت رای وابووخراپه به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه.
زه‌رده‌شت جادووگه‌ری و قوربانی كردنی ماڵاتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئاژه‌ڵی گا لای زه‌رده‌شتییه‌كان پیرۆزه به‌ڵام ناپهرسترێ.
زه‌رده‌شت وه‌ها خواپه‌رستی كرد:
پاكی بیر و وشه و كردار
پاكوخاوێنی و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو شتێكی پیس
چاكه‌كردن به‌دڵ و به‌كردار
به‌زه‌یی هاتنه‌وه به ئاژهڵهسوودبهخشهكان
هه‌ستان بهكارهسوودبهخشهكان
یارمه‌تی دانی ئه‌وانه‌ی بۆیان نالوێ فێربن.
ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند خاڵه وردبینه‌وه ده‌بینین بیر و باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی خزمه‌ت به‌مرۆڤ ده‌كات. ئه‌م ئاینه رۆحی پاوانخوازی نییه. ئاینێك نییه به‌زه‌بری شمشێر پاوانخوازی بكات و به‌زۆر بیر و مێشك وزیهن و زه‌مینی مرۆڤه‌كانی تر داگیربكات، عیباده‌تی ئه‌م زاتهگهورهیه بۆ رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بووه له‌كار و كرده‌وه و بیری خراپ. گرنگی به‌ته‌ندروستی مرۆڤ و پاك راگرتنی گه‌ردوون داوه. داوای دۆستایه‌تی و ئاشتیخوازی و مێهره‌بانی كردووه. ئهوهتابههاوسهرهكانی خۆی گوتووه له‌بوون و نه‌بووندا له‌ته‌ك یه‌ك سازگار و میهره‌بان بن.
زه‌رده‌شت ده‌ڵێت: ناكرێت مرۆڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ستێكی له‌گه‌ڵ خراپه‌دا و ده‌سته‌كه‌ی تری له‌گه‌ڵ چاكه‌دا تێكه‌ڵ بكات. ئه‌و باوه‌ڕی به پیرۆزی ئاگر و ئاو و مانگ و خۆر هه‌بووه و هه‌ر لهرووانینی سروشتیشه‌وه راماوه و توانیوێتی به‌ئاگایی بگات. خواپه‌رستی لای ئه‌و واته پاكی له‌بیركردنه‌وه وشه و كرداری پاك و خاوێنی و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو شتێكی پیس و خراپ و چاككردن به‌دڵ و به‌كردار و به‌زه‌یی هاتنه‌وه بهئاژهڵهسوودبهخشهكان و كرداری سودبه‌خش و یارمه‌تی دانی ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت فێربن. زه‌رده‌شت دژی ئه‌وانه‌بووه كه كردار و گوفتاریان وه‌ك یه‌ك نییه. ئاواتی زه‌رده‌شت دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان بوو. وه‌ك ده‌ڵێت:
(ئه‌وكه‌سه‌ی كه رێگای چاكه هه‌ڵده‌بژێرێ توانای مینوویی و رامانی پاك و راستی ده‌ست ده‌كه‌وێت.)
زه‌رده‌شت: (خودا له‌ده‌رونی خۆتانه بیدۆزنه‌وه) هه‌ر ئهقسهیه گاندیش گوتویه‌تی بوونی خوا ئه‌وه‌تا له‌ناو ده‌روون و رۆحی مرۆڤ. خراپه ده‌رهه‌ق به‌خۆت و به‌هه‌ر كه‌س بكه‌یت وه‌كو ئه‌وه وایه ده‌رهه‌ق به‌خوا بیكه‌ی.
زه‌رده‌شت: (به‌بیری چاك و زمانی چاك و ره‌وشتی چاك سیفهتهخراپهكان له‌خۆت دوورخه‌ره‌وه.)
زه‌رده‌شت : (ئه‌ندێشه‌ی چاك، كرده‌وه‌ی چاك، گفتی چاك.)
زه‌رده‌شت: (ئه‌و چه‌واشه‌كارانه‌ی كه پشت له رامانی پاك ده‌كه‌ن بارهنج بكێشن وئازاربچێژن.)
زه‌رده‌شت: (هه‌موو مرۆڤێك له‌م جیهانه‌دا پێویسته كرداره‌كانی له‌سه‌ر پایه‌ی راستی بێت چونكه راستی بنیاتی ئاینی ژیانه)
ته‌واوی ئه‌م وتانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی خزمه‌ت به‌مرۆڤ ده‌كات، مرۆڤ له‌خراپه‌كاری و هه‌ركارێكی خراپ دووردهخنهوه. كردار و قسه‌ی دڵ و بیری پاك و رامانی پاك و گه‌ڕان به‌دوای هه‌ق دا خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌م ئاینه‌یه. ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت و یه‌هودی هه‌زاران ساڵه شه‌ڕی خۆسه‌پێن ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌زۆر دڵی مرۆڤه‌كان داگیربكه‌ن و ئه‌وان به‌حیسابی خۆیان له‌خزمه‌تی مرۆڤدان و كه‌چی بۆ فراوان كردنی خاك و ده‌سه‌ڵاتیان مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌قوربانی. وه‌لێ زه‌رده‌شت وه‌كو بیر و باوه‌ڕی كۆفۆشیوس و بودایی و گاندی و.. خزمه‌تی مرۆڤی كردووه و ئازادی به‌مرۆڤ داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕی خۆی، جوتیار و كرێكاری خۆشویستووه. كاركردن لای ئه‌و عیبادهت بووه.
ده‌ست و خه‌تی زه‌رده‌شت
زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌رده‌شت زۆركه‌می له رامان بێژییهكانی خۆی نووسیوه. زۆرتر قسه‌ی كردووه و ئه‌و قسانه له‌دڵ و مێشكی مرۆڤه‌كاندا چه‌سپیون و تا ئه‌مڕۆ ماونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی به به‌رهه‌می نووسراوی ئه‌م زاته گه‌وره‌یه ده‌ژمێردرێت گاتاكانه. كه هۆنراوه‌ی خودی زه‌رده‌شتن.
سه‌باره‌ت به ئاڤێستای ئه‌مرۆیی بریتییه‌له شه‌ش به‌ش ئه‌ویش( گاهان، یه‌سنا، یه‌شت، ویسپیرهد، وردهئاڤێستا، ڤه‌ندیداد). ئا‌ڤێستا به‌واته‌ی ئه‌ساس، بنچینهدێت. لهپهههلهویدا (ئاڤێستاك)ه لهدهقهعهرهبییهكاندا ناوی جۆراوجۆری هه‌یه وه‌ك (بستاه- استاه- الابستاه- البستاه- البستاق.) كۆنترین به‌شی ئا‌ڤێستا گاتاكانه كه هۆنراوه‌ی خودی زه‌رده‌شته، زه‌ند و ئا‌ڤێستا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی سووتاندابووه و ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و له‌شكری ئیسلام به‌شی هه‌ره‌زۆری ئاڤێستایان سووتاندووه و ئاگردانهكانیان خامۆشكردووه. له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی ئا‌ڤێستا ده‌سووتێنن جارێكی تر له‌سه‌رده‌می ئهشكانیهكاندا كۆكراوه‌ته‌وه و رێكخراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌كانیشدا چه‌ندین ئاگردانی زه‌رده‌شتی خامۆشكراون. هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا زه‌رده‌شتییه‌كان له‌پێناوی مانه‌وه‌دا غه‌نیمه‌تیان داوه به‌ئیسلام و ئهمهغهنیمهتدانهبێسوودبووه، شاڵاوی عه‌ره‌ب ئیسلامی رانه‌گرتووه و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئاگردانهكانیان ده‌كوژانده‌وه. موسڵمانه‌كان له‌ماڵی زه‌رده‌شتییه‌كاندا نیشته‌جێكراون. له‌سه‌رده‌می ئیبن عه‌باسدا جزیه له زه‌رده‌شتییه‌كان سه‌نراوه. له‌ئێراندا چه‌ندین ئاگردانی زه‌رده‌شتی هه‌بووه له‌وانه كاریان – بارین- خوڕه- كلاوزن- ئاگركهدهی پاشا‌كان له ئازرباینجان – ئاگركهدهی مووبدهكان و پیشه‌وه‌ران لهئهستهخری – ئاگردانی جوتیاران له‌باكووری خۆرئاوایی نه‌یشاپور. ئاگردانی سیستان- ئه‌سفهان- قوم و….
لهئاڤێستای نوێ‌دا نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ رێگ ڤیدادا هه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن كه جۆرێك له‌یه‌كچوون هه‌یه. له زۆرێك له‌و بیر و باوهڕهكۆنانهدا زۆرترین خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه، زه‌رده‌شت كاریگه‌ری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی و بیری گاندی هه‌بووه، سه‌باره‌ت به زمانی ئاڤێستای كۆن و نوێ زمانێكی مردووبووه، زمانی عه‌وام نه‌بووه و حاڵی‌بوون له‌و زمانه قورس بووه. وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن كه‌م كه‌س هه‌بووه له زمانی ئا‌ڤێستا حاڵی ببێت. سه‌ربورده ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن ئا‌ڤێستا له‌سه‌ر پێستی 12هه‌زار گا نووسراوه‌ته‌وه. ئاڤێستای بچوك له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا كۆكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش سێ یه‌كی ئاڤێستای كۆنه. وه‌ندیداد به‌شێكی تری ئاڤێستایه كه به‌مانای دژه دێ‌و دێت كه ئاداب و ده‌ستوری مه‌زهه‌بن و ئه‌حكام و سزاكانی هه‌ردوو دونیای تێدایه.
به‌گشتی ئاینی زه‌رده‌شتی كاری له‌سه‌ر میانڕه‌وی و مرۆڤدۆستی و ئاشتی و كامه‌رانی كردووه، ئاینێكی دووره شه‌ڕبووه، زه‌رده‌شت له‌پێناوی ژیانێكی خۆشگوزه‌راندا تێكۆشاوه، به‌بیری چاك و كرده‌و گفتی چاكهكارانهخزمهتی مرۆڤی كردووه و گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاتدا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان
1- مێژووی ئاینی زه‌رده‌شتی – نووسینی عه‌بدوڵڵا موبلغی ئابادانی- وه‌رگێڕانی وریا قانع
2- ئا‌ڤێستا له‌مێژینه‌ترین سرودی كوردی – جه‌لیل عه‌باس
3- زه‌رده‌شتی كورد و خوێندنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و مێژوویی- جه‌لال حاجی زاده
4- زه‌رده‌شت هیوای رزگاری –بابان سه‌قزی
5- ئاینی زه‌رده‌شتی – مێری بۆیس
6- زرادشت و الزردهشتیه- د. فه‌ره‌ج وه‌هاب زه‌نگه‌نه- سه‌رده‌می عربیه – ژماره 32
مهحمودنهجمهدین